ئەڤەتار (فیلمی ٢٠٠٩)

ئەڤەتار فیلمێکی خەیاڵیی زانستیی ئەمەریکی کە دەرھێنانی ساڵی ٢٠٠٩ی جەیمز کامێرۆنە. چیرۆکی ئەم فیلمە دەچێ بۆ ساڵی ٢١٥٤ لە داھاتوودا. بۆ ئاڤاتار ٢٣٧ ملیۆن دۆلار خەرج کراوە و لە نوێترین تەکنیکەکانی فیلمسازکردن کەڵک وەرگیراوە. کامێراکانی ئەم فیلمە بەتایبەتی دروستکراون و بە شێوەکانی ٢ڕەھەندی و ٣ڕەھەندی ئامادە کراوە بۆ بینین.

دۆزینەوە (پزیشکی)

دۆزینەوە لە پزیشکیدا بریتییە لە ئاماژە کردن بۆ نەخۆشی بە گەڕان بەناو نیشانەکانی نەخۆشییەکە کە ئامژەیە بۆ نەخۆشییەکە. بە مانایەکی تر "پێدانی ناوە بە نەخۆشییەکە".

دەیڤد شۆر

دەیڤد شۆر (بە ئینگلیزی: David Shor) (لەدایک بووە لە ۳ تەمووزی ۱۹٥۹) ئەو نووسەرێک و بەرهەمهێنەرێکی کەنەدییە و پارێزەرێکی پێشووشە، بەناوبانگ بووە بە هۆی کارکردنی لە بواری تەلەڤیزیۆندا، وە ئەو دروست کەری کەسایەتی گریگۆری هاوسە کە دەرکەوتووە لە زنجیرە درامای House دا.

ناوەڕۆکی ئازاد

ناوەڕۆکی ئازاد، یان زانیارییەکانی ئازاد، ھەر جۆرە کارێکی کردەوەیی، بەرھەمەکانی ھونەری یان کارە خولقێنەرەکانی‌ترە کە بەپێی پێناسەکردنی کارێکی کولتووری ئازادە. کارێکی کولتووری ئازاد، جۆرێکە کە بۆ ئازادی خەڵک، ھیچ سنووردارێتییەکی یاسایی نییە:

ویکیپیدیا

ویکیپیدیا (بە ئینگلیزی: Wikipedia؛ گۆکردن: /ˌwɪkiˈpiːdi.ə/) زانستنامەیەکی سەر تۆڕی ئینتەرنێتە و بە شێوازی ئازاد بڵاو دەبێتەوە. وتارەکان لە لایەن بەکارھێنەرانی خۆبەخشەوە پێکدێن، ھەربۆیە ھەموو کەس لە سەر تۆڕی جیھانی بۆی ھەیە دەستکاری بکات.

٢٠٠٩

٢٠٠٩ دەکاتە ساڵی ٢٧٠٩ی کوردی.

٢٠١٩

ساڵی ٢٠١٩ لە ڕۆژژمێری زایینیدا.

٢١ی تەممووز

٢١ی تەمموز ٢٠٢ەم ڕۆژی ساڵە (٢٠٣ لە ساڵی پڕدا). ١٦٣ ڕۆژی ماوە بۆ کۆتایی ساڵ.

٢٢ی تەممووز

٢٢ی تەمموز ٢٠٣ەم ڕۆژی ساڵە (٢٠٤ لە ساڵی پڕدا). ١٦٢ ڕۆژی ماوە بۆ کۆتایی ساڵ.

پووشپەڕ

پووشپەڕ ناوی کوردیی چوارەم مانگی ساڵ و یەکەم مانگی ھاوینە لە ڕۆژژمێری جەلالیدا کە لە ڕۆژژمێری فەرمیی ئێرانیدا تیری پێ ئەوترێ. ئەم مانگە ٣١ ڕۆژە.

ڕۆژژمێری زایینی

ڕۆژژمێری زایینی (گریگۆری) ڕۆژژمێرێکی بەکارھاتووە لە جیھانی ڕۆژئاوا و زۆربەی وڵاتەکانی ڕۆژھەڵاتدا، و ئەم ڕۆژژمێرە بە زایینی ناسراوە لەبەرئەوەی بە بڕوای ھەفتەی لەدایکبوونی پێغەمبەر عیسا دانراوە، ٣١ی کانوونی یەکەم، کاتژمێر ١٢ی شەو (٠٠.٠٠)، ساتی گۆڕینەوەی ساڵی زایینییە بۆ ساڵێکی نوێ. ساڵی زایینی خولێکی زەوی بە دەوری خۆردا ئەنوێنێت، کە نزیکەی ٣٦٥ ڕۆژ دەکات (بە تەواوی ٣٦٥.٢٤٢٥) ڕۆژە. ھەروەھا لە ڕۆژژمێری زاینیدا پەیوەندی لەنێوان ساڵ و وەرزەکاندا نییە.

ڕۆژژمێری کوردی

ڕۆژژمێری کوردی:

کوردیی ناوەندی

کوردیی ناوەندی یان سۆرانی یەکێک لە زارەکانی سەرەکی زمانی کوردییە کە لە ڕۆژھەڵات و باشووری کوردستان قسەی پێ‌ دەکرێ. لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان باشوری پارێزگای ورمێ (ناوچەی هەوشار و موکریان)و بەشی هەرە زۆری پارێزگای کوردستان و ناوچەکانی جوانرۆ و ڕوانسەر و دەشتی زەهاو لە پارێزگای کرماشان بەم زارە قسە دەکەن. زمانی فەرمی حکومەتی شێخ مەحمود لە سلێمانی و کۆماری کوردستان لە مهاباد بووە و ئێستا زمانی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستانی باشورە. ئەم زارە لە ئێستادا دەوڵەمەنترین زاری زمانی کوردییە. زۆر جار بە ھەڵە بەم زارە دەڵێن سۆرانی بەڵام سۆرانی خۆی شێوەزارێکی کوردیی ناوەندییە. سلێمانی، ھەولێر، کەرکووک، بۆکان، مەھاباد، سنە و سەقز لە ئەو شارە گەورانەن کە خەڵکەکەی بە ئەم زارە دەدوێن.

کینەی مرۆیی

ڕقی مرۆیی یان میسەنسرۆپیا (بە ئینگلیزی: Misanthropy) بریتییە لە ڕۆشتنی مێشکی یان بارودۆخی دەروونی بۆ کینە و باوەڕ نەکردن بە بوونەوەری مرۆیی (یان مروڤایەتی) ئەمەش یان بە هۆی باوەڕێکی فەلسەفییە یان تێکچوونێکی دەروونییە. وە ئەو کەسەی تووشی ئەم حاڵەتە دەبێت پێی دەوترێت "ڕقەبەرایەتی بۆ مرۆڤایەتی".

گرێگری ھاوس

د. گرێگری ھاوس (بە ئینگلیزی: Dr. Gregory House) کەسایەتییەکی خەیاڵییە کە لە زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی ئەمریکیی ھاوسدا دەرکەوتووە. ئەم زنجیرەیە لەلایەن نووسەر دەیڤد شۆرەوە دروست کراوە. ئەکتەری ئینگلیزی، ھیو لۆری، ڕۆڵی دکتۆر ھاوسی گێڕاوە. ھاوس سەرکردایەتی تیمێک لە پزیشکانی دۆزەرەوە دەکات. ھەروەھا ئەو بەڕێوەبەری بەشی دۆزەرەوەی پزیشکییە لە نەخۆشخانەی فێرکاریی پرینیستۆن-پلەینزبۆرۆدا، کە نەخۆشخانەیەکی خەیاڵییە لە پرینستۆنی نیوجێرسی.کەسایەتییەکە بە کینەی مرۆیی، گاڵتەچی، و نەرجسی پێناسە کراوە. ھاوس تاکە کەسایەتییەکە کە لە ھەموو ئەڵقەکانی زنجیرەکەدا دەرکەوتووە. ھەروەھا تاکە کەسایەتیی سەرەکییە کە لە ئەڵقەی یەکەم لە وەرزی شەشەمدا بە جۆرێکی بەرچاو دەرکەوتووە.

ھیو لۆری

جەیمس ھیو کالوم لوری (بە ئینگلیزی: James Hugh Calum Laurie) خاوەنی پلەی ئیمپڕاتۆریەتی بەڕیتانی (لەدایکبووە لە ١١ی حوزەیرانی ١٩٥٩) ئەو ئەکتەرێکی کۆمیدی، نووسەر، مۆسیقی و دەرھێنەرێکی ئینگلیزییە. بەناوبانگ بووە لە ئامرازەکانی ڕاگەیاندن بە یەکێک لە جووتە فرای و لوری کۆمێدی، لەگەڵ ھاوڕێکەی و ھاوکارە کۆمێدییەکەی ستیفن فرای، کە لەکارەکانی A Bit of Fry & Laurie و Blackadder و Jeeves and Wooster بەشداری لەگەڵ کردووە لە ساڵی ١٩٨٧ تا ساڵی ١٩٩٩.

خوێندنەوە بە زمانێکی تر