یەکێتیی ئەورووپا

یەکێتیی ئەورووپا لە گرێبەست و ڕێککەوتنی نێوان ٢٧ وڵاتی دیموکراتخواز پێکھاتوە کە لەسەر گرێدانی بواری ئابووری و ڕامیاری ئەو وڵاتانە پێکەوە بناغەی بەستووە
، ئامانجی سەرەکی ئەم یەکێتییە برێتییە لە ھێنانەدی ژیانێکی ئازاد و ئاسودە بۆ ھاوڵاتیانی نیشتەجێبووی وڵاتە بەشداربووەکان[١] کە بە ٥٠٠ ملیۆن کەس مەزەندە دەکرێن.

Flag of Europe
ئاڵانی یەکێتی ئەورووپا

وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەورووپا

European Union-CIA WFB Map
ووڵاتانی ئەندام لەسەر نەخشە

ھەنووکە یەکێتیی ئەورووپا لە ٢٧ وڵات پێکدێت[٢]:

  1. Austria  نەمسا
  2. Belgium  بەلجیکا
  3. Bulgaria  بولگاریا
  4. Cyprus  قوبرس
  5. Czech Republic  کۆماری چیک
  6. Denmark  دانمارک
  7. Estonia  ئەستۆنیا
  8. Finland  فینلاند
  9. France  فەڕەنسا
  10. Germany  ئاڵمانیا
  11. Greece  یۆنان
  12. Hungary  مەجارستان
  13. Ireland  کۆماری ئێرلەندا
  14. Italy  ئیتالیا
  15. Latvia  لاتڤیا
  16. Lithuania  لیتوانیا
  17. Luxembourg  لوکسەمبورگ
  18. Malta  ماڵتا
  19. The Netherlands  ھۆڵەندا
  20. Poland  پۆڵەندا
  21. Portugal  پورتوگال
  22. Romania  ڕۆمانیا
  23. Slovakia  سلۆڤاکیا
  24. Slovenia  سلۆڤێنیا
  25. Spain  ئیسپانیا
  26. Sweden  سوید
  27. United Kingdom  شانشینی یەکگرتوو
  28. Croatia  کرواتیا

ئەو وڵاتانەی چاوەڕوانن بێنە ناو یەکێتیی ئەورووپا

  1.  کۆماری مەقدوونیا Former Yugoslav Republic of Macedonia
  2.  تورکیا Turkey

پەراوێزەکان

  1. ^ پانۆرامای یەکێتیی ئەوروپا Archived ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٩, لە وەیبەک مەشین.
  2. ^ وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا

سەرچاوەکان

  1. وێبگەی فەرمی یەکێتیی ئەورووپا
  2. ئەندامانی یەکێتیی ئەورووپا

بەستەری دەرەکی

ئیتالیا

ئیتالیا (بە ئیتالی: Italia) بە فەرمی کۆماری ئیتالیا وڵاتێکە لە باشووری ئەورووپا و ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا. پایتەختەکەی شاری ڕۆمایە و دوو وڵاتی بچووکی سەربەخۆی ڤاتیکان و سان مارینۆی تێدایە. ئیتالیا لە باکوورەوە لەگەڵ فەڕانسە، سویس، ئوتریش و سلۆڤێنیا ھاوسنوورە.

ئەورووپا

ئەورووپا (لە ڕووی بڕیارەوە) یەکێکە لە حەوت کیشوەرەکەی جیھان. لە بارەی جوگرافیەوە وەکو شێوە کیشوەر یا شێوە کەنارێکی گەورە دادەنرێت.

بەرلین

بەرلین (بە ئینگلیزی: Berlin) پایتەخت و یەکێک لە شازدە ھەرێمەکانی وڵاتی ئەڵمانیایە. بە دانیشتوانێکی ٣،٦ میلیۆن کەس لە ناو سنووری شارەکەدا، بەرلین گەورەترین شاری ئەڵمانیایە. دووەم قەڵەباڕخترین شار و حەوتەم قەڵەبارخترین ناوچەی نیشتەچیبوونە لە یەکێتیی ئەورووپا. شوێنی لە باکووری خۆرھەڵاتی ئەڵمانیایە و ھەروەھا ناوەندی ناوچەی نیشتەجێبوونی مەزنی بەرلین-براندەنبورگ (Berlin-Brandenburg)، کە ٥ ملیۆن کەسی کۆکردۆتەوە و کە لە پتر لە ١٩٠ نەتەوە پێکھاتوون.

یەکەم جار بە بەڵگەوە لە سەدەی سێزدەھەم ھێنراوەتە کە بەرلین بە سەرکەوتوویی بوو بە پایتەختی شانشینی پروسیا (١٧٠١–١٩١٨)، ئیمبراتۆریەتی ئەڵمانی ١٨٧١-١٩١٨، کۆماری وایمار (Weimar) ١٩١٩-١٩٣٣، و سێھەم Reich ١٩٣٣-١٩٤٥. دوای جەنگی جیھانی دووەم، شارەکە دابەش کرا بەرلینی خۆرھەڵات بوو بە پایتەختی ئەڵمانیای خۆرھەڵات لەو کاتەی کە بەرلینی خۆرئاوا بوو پارچە خاکێکی تەریک، کە دەوروپشتی بە شوورەی بەرلین گیرابوو (١٩٦١-١٩٨٩). دوابەدوای یەکگرتنەوەی وڵاتی ئەڵمانیا لە ساڵی ١٩٩٠، شارەکە پێگەی خۆی ناسییەوە وەک ‌‌پایتەختی ھەموو ئەڵمانیا بە میواندارێتی ١٤٧ باڵوێزخانەی بیانی.

بەرلین ناوەندێکی گەورەی کەلتوری، ڕامیاری، میدیایی و زانستییە لە ئەوروپا. ئابوورییەکەی بە سەرەکی بنەمای لە کەرتی خزمەتگوزارییە، کە شتی زۆر لە خۆ دەگرێت وەک کارگەی داھێنەر، ڕێکخراوی پیشەیی ڕاگەیاندن، خزمەتگوزاری ژینگەیی، کۆنگرێس و شوێنی ڕێککەوتننامە.

زمانی ئیری

زمانی ئیری (بە ئیری: Gaeilge)، یان گادێلی ئیری، یەکێک لە زمانەکانی گادێلی لە بنەماڵەی زمانەکانی ھندوئەورۆپاییە. زۆرتر لە شوێنی گاەلتاچتی ئیرلەند دا قسەی پێ دەکرێ. ئیری وەکوو زمانی نەتەوەیی و فەرمی ئیرلەند، ئیرلەندی باکوور و لە زمانەکانی یەکێتیی ئەورووپا دەناسرێ.

ئیری گرتووپەڕی ٧٠،٠٠٠ ئاخێوەری زکماکی ھەیە. ١٤%ی خەڵکی ئیرلەند رۆژانە بە بەرنامەکانی ئیری رادیۆ گوێ دەدەن. لە ئیرلەنی باکوور دا نزیکەی ١٦٧،٤٨٧ کەس زمانی ئیری تێ دەگەن.

زمانی ئینگلیزی

داڕێژە:نوێکردنەە

زمانی ئینگلیزی، سەر بە خێزانی زمانەکانی ھیندوئەورووپایییە، بەشێکە لە خیزانی زمانە جێرمەنییەکان، کە بۆ یەکەم جار لە وڵاتی ئینگەلتەرا سەری ھەڵداوە بەڵام لەگەل تێپەڕبوونی کات بووەتە لینگوا فرانکایەکی جیھانی.

لە ھەرە زمانە دەوڵەمەندەکانی دنیایە و ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی جیھان ئەم زمانە دەزانن، کە ھەژماردەکرێن بە نزیکەی ٥٠٠ ملێۆن ئاخێوەر و زمانی فەرمی زۆر لە وڵاتانی دونیایە. زمانی ئینگلیزی لە زۆربەی وڵاتاندا دەخوێندرێت و زمانی یەکەمی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتیی ئەورووپا و ناتۆیە.

زمانی ئینگلیزی ھەر لە سەرەتای سەدەی ھەژدەھەمەوە پێشکەوتنێکی یەکجار گەورەی بەخۆوە بینی لە ئەنجامی ئەو پێشکەوتنە ڕامیاری، سەربازی، زانستی، رۆشەنبیری و داگیرکەرانەی بریتانیا و بریتانیای مەزن، دوایش لە ناوەراستی سەدەی بیستەم لە پاش پێشکەوتنەکانی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا.

زمانی سلۆڤاکی

زمانی سلۆڤاکی (slovenčina یان slovenský jazyk) لە وڵاتی سلۆڤاکیا و ھەروەھا لە کۆماری چیک و یەکێتیی ئەورووپا، زمانی فەرمییە. سلۆڤاکی زمانێکی سلاڤی لە بنەماڵەی زمانە ھیندوئەورووپایییەکانە.

زمانی ھۆلەندی

|pronunciation = [ˈneːdərlɑnts]

زمانی ھۆڵەندی یەکێکە لە زمانە جێرمەنییەکان لقی زمانەکانی فرەنکی خوارووو ژمارەی قسەپێکەرانی دەگاتە ٢٣ میلیۆن و زمانی فەرمییە لە ھۆلەند و بەلجیکا و سۆرینام.

زمانی یۆنانی

زمانی یۆنانی یان گریکی (بە یۆنانی:Ελληνική γλώσσα) لە زمانە ھیندوئورووپایییەکانە کە پتر لە ١٣ میلیۆن کەس قسەی پێ دەکات و لە یۆنان و قوبروس و ھەروەھا پەنابەران و کەمایەتییەکانی ھەندێک لە وڵاتانی تر بەکاردەھێنرێت. یۆنانی زمانێکی کۆنە و مێژووە بەڵگەدارەکەی ئەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی ٣٥٠٠ ساڵ پێش ئێستا.

سلۆڤێنیا

سلۆڤێنیا، بە ڕەسمی کۆماری سلۆڤێنیا (بە زمانی سلۆڤێنی: Republika Slovenija(بیبیسە)) وڵاتێکە لە کیشوەری ئەورووپا.

سێڤیلیا

سێڤیلیا (بە ئیسپانی: Sevilla) شار و پایتەختی ھەرێمی ئەندەلوسە کە دەکەوێتە ووڵاتی ئیسپانیا بەپێی سەرژمێری دانیشتوانی شارەکە نزیکەی ٧٠٣ ھەزار کەس تێیدا دەژین، شارەکە بە ٣١ ەکەمین باشترین شارەکان دێتە ھەژمارکردن لە یەکێتیی ئەورووپا، شارەکە خاوەن مێژوویەکی کۆنەو یەکەم زانکۆ لە شارەکە مێژووی دروستکردنی بۆ ساڵی ١٥٠٥ دەگەڕێتەوە، شارەکە دەوروبەری ئاویە و نزیکەی ٧ مەترە بەرزە لەسەر ئاستی ڕووی دەریاوە، شارەکە خاوەنی سێیەم گەورەترین بەندەری ئەورووپایە لەدوای شارەکانی ڤینیسیا و جەنەوا لە ئیتالیا دێت.

لوکسەمبورگ

لوکسەمبورگ، بە ڕەسمی دووکنشینی مەزنی لوکسەمبورگ (بە زمانی لوکسەمبورگی: Groussherzogtum Lëtzebuerg) وڵاتێکە لە کیشوەری ئەورووپا.

مەجارستان

مەجارستان یان ھەنگاریا، بە ڕەسمی کۆماری مەجارستان (بە زمانی مەجاری: Magyar Köztársaság(بیبیسە)) وڵاتێکە لە کیشوەری ئەورووپادا.

مەدرید

مەدرید پایتەخت و گەورەترین شاری وڵاتی ئیسپانیایە. بە پێی سەرژمێرییەکانی ساڵی ٢٠١٠ ژمارەی دانیشتوانی ئەم شارە ٣٬٢٧٣٬٠٤٩ کەس بووە، کۆمەڵگای مەدرید پڕە لە گووند و شارە دێ و لەدەرەوەی شارەکە، مەدرید لە مێژوودا شارێکی ڕۆمانی بووە واتا ئیمپڕاتۆرێتیی ڕۆمانی فەرمانڕەوا بووە لەسەدەی دووەمی زاینی، شاری مەدرید لە ئێستادا بەشارێکی پێشکەوتوو و بازرگانی ناسراوە و چەندین نووسینگەی تایبەتی و کۆمپانیاکان لەشارەکەدا ھەن، شاری مەدرید لەدەستی فرانسیسکۆ فرانکۆ تووشی داڕمانێکی زۆر بوو بەڵام لەدوای فڕانکۆ بەتایبەت ساڵانی ١٩٨٠-١٩٩٠ دوای گەڕانەوەی دیموکراسی بۆ ووڵاتەکە مەدرید گەشایەو بە تەلاری بەرز و پیشەسازی، کەش و ھەوای مەدرید لە وەرزی ھاوین و بەھار دەگاتە ٣٠ بۆ ٤٠ پلەی سلیزی دەگۆڕێت کە ئەمەش بۆ شارێکی ئەورووپا پلەیەکی بەرزە، شارەکە کۆمەڵێ مۆزەخانە و ئەنتیکەخانەی مێژوویی لە خۆ گرتووە لەوانە مۆزەخانەی پێدرۆ و مۆزەخانەی سۆفیای شاژن و جگەلەمانەش تەلاری ھونەری و شوێنی کۆنسێرتی ھوونەرمەندان و پاڕکی گەشتیاری، شاری مەدرید سێیەم گەورە شاری نێو ووڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا لەدوای لەندەن و بەرلین، لەڕووی یاری تۆپی پێشەوە چەندین یانەی بەناوبانگی تێدایە لەوانە ڕیال مەدرید و خیتافی و ئەتلەتیکۆ مەدرید و ڕایۆڤالیکانۆ

پۆڵەندا

پۆڵەندا یان پۆڵۆنیا، بە فەرمی کۆماری پۆڵەندا (بە زمانی پۆڵەندی: Rzeczpospolita Polska) وڵاتێکە لە ناوەڕاستی ئەورووپا.لەگەڵ ئەڵمانیا، چیک، سلۆڤاکیا، ئۆکرانیا، بیلاڕووس و لیتوانیا ھاوسنوورە. ڕووبەری پۆڵەندا ٣١٢،٦٧٩ کیلۆمەتری چوارگۆشەیە و دانیشتووانی پۆڵەندا زیاتر لە ٣٨،٠٠٠،٠٠٠ کەسن.

کاترین ئەشتۆن

کاترین مارگرێت ئاشتۆن، بەرونێس ئاشتۆن ئاڤ ئاپڵەند (به ئینگلیسی: Catherine Margaret Ashton, Baroness Ashton of Upholland) (لەدایکبووی ٢٠ی ئاداری ١٩٥٦) کەسایەتی سیاسیی دیاری ئەورووپایە ، جێگری پێشووی سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا بوو لەماوەی ٩ی شووباتی ٢٠١٠ تاکوو ١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ . وە هەروەها نوێنەری پێشووی باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایشبووە ماوەی کارکردنی لەم پۆستە (١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٩ تاکوو ١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤) کەتیایدا فێدریکا مۆگرینی جێگای گرتەوە.

کاترین ئاشتۆن ئەندامی پارتی کرێکارانی بریتانیایە و لە ساڵی ١٩٩٩ نازناوی «بەرونێس»ی وەرگرت. کاترین لە بنەماڵەیەکی کرێکار لە لەنکەشایری بریتانیا لەدایک بووە، ئەو یەکەمین کەسی خێزانەکەی بوو کە توانی بڕوا بۆ زانستگا.

پێش لە چالاکی سیاسی، لە کەمپەینی نەهێشتنی چەکی ناوکی (ناوکەیی) کاری دەکرد و تا پلەی جێگری یەکەمی ئەم ڕێکخراوەیە سەردەکەوێت. لە سەردەمی سەرۆکوەزیری تۆنی بلێردا ، جێگری وەزیر بووە.

لە ساڵی ٢٠٠٩ وەک بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا هەڵدبژیردرێت و پێش لەوەش کۆمیسێری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە کاروباری بازرگانی بووە.

کاترین ئاشتۆن، بڕوانامەی ماستەری لە کۆمەڵناسییدا هەیە.

گیبرالتار

گیبرالتار ھەرێمێکی دەرەوەی بەریتانیە، روبەرەکەی نزیکەی ٦.٨ کم دووجایە و دانیشتوانەکەی ٣٠٠٠٠ کەس دەبێ.

یۆرۆ

یۆرۆ (بەئینگلیزی :Euro) دراوێکە ١٧ ووڵاتی ئەوڕووپی کە ئەندامن لە یەکێتیی ئەورووپا لە ساڵی ١٩٩٩ بەکاری دەھێنن ، کە بنکەی سەرەکی بانقی یۆرۆ لە شاری فڕانفۆرتە لە ئەڵمانیا ، دوو سیمبووڵی ھەیە کە دراوەکەی پێوە دەناسرێتەوە کە یەکەمیان (€) وە دووەمیان (EUR)

یۆنان

یۆنان یان ئێلادا (بە یۆنانی: Ελλάδα یان Ελλάς) به فه‌رمی: كۆماری یۆنان (كۆماری ئێلینیک) وڵاتێکە لە باشووری ڕۆژھەڵاتی ئەورۆپا. پایتەختیشی شاری ئەسینایە ، هاونیشتیمانانی یۆنان بەڕێژەی ٩٩% بە زمانی یۆنانی دەدوێن لەگەڵ ئەوەشدا یۆنانیەکان لەزمانەکانی ئینگلیزی و فەڕەنسی و ئاڵمانی دەگەن و ئەم سێزمانەش لە خوێندنگاکان دەخوێنن ، یۆنان لەساڵی ١٩٨١ بوو بە ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا وە یۆنان لە ئێستادا لەڕووی ڕامیاری و ئابوورییەوە هاوشێوەی ئەمریکا و فەڕەنسا ووڵاتێکی سەرمایەداریە . دراوی ووڵاتی یۆنان یۆرۆ یە.

وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەورووپا

بە زمانەکانی تر

This page is based on a Wikipedia article written by authors (here).
Text is available under the CC BY-SA 3.0 license; additional terms may apply.
Images, videos and audio are available under their respective licenses.