یەعقووب

]]

یەعقووب، کوڕی ئیسحاق کوڕی ئیبراھیمە، یەکێکە لەو پێغەمبەرانەی ناویان ھاتووە لەقورئان و تەوراتدا،

ھەروەھا یەعقووب بە ئیسرائیل ناو دەبرێت و نەوەکانی یەعقووب بە بەنی ئیسرائیل ناودەبرێن.

Rembrandt Harmensz. van Rijn 063
ملانەی یەعقووب لەگەڵ فریشتەی خودا(ئەلوەهیم)، کارێک له وێنەکێشی هۆڵەندی(رامبرانت)
ئیدریسی بەدلیسی

مەلا ئیدریسی بەدلیسی ناوی تەواوی ئیدریسی کوڕی مەولانا شێخ حوسامەدین عەلی بەدلیسییە. ئیدریسی نووسەرێکی گەورەی کوردە کە لە بوارەکانی پزیشکی و ئاژەڵناسی و گەردوونناسی و فەلسەفە چەندین کتێب و نووسینی بەنرخی ھەبووە. ئیدریسی کەسێکی زانا و بلیمەت بووە و ھەموو قۆناغەکانی خوێندنی بە سەرکەوتوویی تەواو کردووە.

گەورە و زانای کورد مەلا ئیدریسی بدلیسی لە بنەماڵەیەکی ئایینی و زانستخواز پێگەیشتووە و زانستە شەرعیەکانی لە بدلیس خوێندووە. بۆ تەواوکردنی زانیارییەکانی چووتە ئێران و زمانەکانی فارسی و تورکی و عەرەبی بە باشی زانیوە. بەدلیسی کاری نووسەری بۆ سولتان یەعقووب کوری (حەسن الگویل) ی ئاق قۆینلۆ ١٤٧٩-١٤٩٠ کردووە، پاشان پلەی نیشانەچی واتە ھەڵگری مۆری پێ دراوە لە ھەمان دەوڵەت تا ساڵی ١٥٠١ ز لە تەورێز ماوەتەوە.

لەگەڵ ھاتنی شا ئیسماعیلی سەفەوی ھەر ئەو پلەی پێدراوە بەناوی (مھردار) وە، ئەو دوو ئەرکە بەمانای وەزیری ئێستا دێت، بەڵام زۆر لە لای ئەوەی دووەم نانمێنێتەوە، لەگەڵی ھەڵناکات بە ھۆی ئەو سیاسەتە جیاکاری و توندوتیژیەی کە شا گرتبوویەبەر؛ بۆیە روو دەکاتە دەوڵەتی عوسمانی و لەلایەن سولتان بایەزیدی دووەم بەگەرمی پێشوازی لێکرا و لە ساڵی ١٤٨١-١٥١٢ز فەرمانڕەوایەتی کردووە. ئەرکی نووسینی مێژووی عوسمانی پێ سپێردرا کتێبێکی بە ناوی(ھەشت بھشت).

دواتر لەسەردەمی سولتان سەلیمی یەکەم ١٥١٢-١٥٢٠ز پۆستی راوێژکاری لە ھێڕشەکانی بۆ سەر ئێران و میسر و شام پێ درا، ھەروەھا بە پۆستی قازی سەربازی سەرقاڵ بوو، تەنانەت لە ھەموو کارە کارگێڕی و سەربازی و سیاسیەکان پرسی پێ کردووە و لە قەناعەت پێ کردنی میرە کوردەکان بە ڕازی بوونی دەسەڵاتی عوسمانی سوودی لێ وەرگرتووە؛ چونکە پێگەیەکی ئایینی و ئەدەبی ھەبوو. لە ساڵی ١٥٢٠ز پاش مردنی سولتان سەلیم دواتر ئەویش لە ئەستەنبول دەمرێت و لەگۆڕستانی ئەبوئەیوبی ئەنساری نێژرا تا ئێستاش گۆڕەکەی دیار ماوە.

بەعقووبە

بەعقووبە (بە عەرەبی: بعقوبة) شارێکە لە عێراق کە کەوتووەتە ٥٠ کیلۆمەتری باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری بەغدا. ژمارەی دانیشتووای ئەم شارە بە پێی سەرژمێری ساڵی ٢٠٠٣، ۴۶۷٬۹۰۰ کەس بووە، کە زۆربەیان عەرەبی سوننی و کەمینەیەکی ئاشووری بوون. بەعقووبە ناوەندی بەرهەمهێنانی پرتەقاڵی عێراقە. ناوی بەعقووبە بە واتای "ماڵی یەعقووب"ە.

بەنی ئیسرائیل

گەلی بەنی ئیسرائیل (بە عیبری:בני ישראל) بە مناڵ و نەوەکانی یەعقووب دەوترێ. ئەو قەومە بن و ڕیشەی قەومێکن کە دواتر ناویان نرا یەھوود. ئیسرائیل وشەیێکی عیبریە و تێکەڵێ "ئیسرا (اسرا)" و "ئیل (یل)"ە کە وشەی "اسرا" بە مانای بەندە و "یل" بە مانای خودایە و بە گشتی بە مانای بەندەی خوایە. ھەڵبەت لە کتێبە یەھوودییەکان دا بە مانای سەرکەوتوو بەسەر خوا یان ملانە گرتوو لەگەڵ خودا ھاتوە. ئەو چیرۆکە لە چیرۆکی ملانە گرتنی یەعقووب لەگەڵ خودا یان فریشتەیەک لە لایەن خوا کە لە پەیمانی کۆن دا ھاتوە، وەرگیراوە، کە دوای ئەو ملانەیە ناوی یەعقووب دەگۆردرێ بۆ ئیسرائیل.، لەبەر ئەو ھۆکارە بە نەوەکانی یەعقووب دەڵێن بەنی ئیسرائیلی. لە کتێبی پەیمانی کۆن دا وشەی ئیسرائیلی بە مانای دوازدە خێڵی بەنی ئیسرائیل و ھەروەھا بە مانای خەڵکی وڵاتی ئیسرائیلی کۆن بە کار ھاتوە. نزیکەی ٥ سەدە پێش زایین، جێماوی دوازدە خێڵی بەنی ئیسرائیلی یەھوود ئەوانە بوون؛

خێڵەکانی:

جوودا

شیمۆن

بێنیامین (ڕێژەیان کەمتر بوو)

لۆڤی (ڕێژەیان کەمتر بوو)

تەناخ

تەناخ (بە عیبری:תנ"ך) ناوی عیبری کتێبی پیرۆزی یەھوودیەکانە کە لە لای مەسیحیەکان پێی دەوترێ تەوراتی عیبری و دوای ھەندێ گۆڕانکاری و زیادکردن بە ناوی پەیمانی کۆن خستراوەتە ناو ئینجیلی پیرۆز و سێ بەش لەخۆ دەگرێ:

تەورات یان توورا (بە عیبری:תורה) = (فەرمان یان شەریعەت)

نێڤیم (بە عیبری:נביאים) = (کتێبی پێخەمبەران)

کێتووڤیم (بە عیبری:כתובים) = (نووسراوەکان)تەناخ لەڕاستیدا لە تێکەڵ کردنی پیتی سەرەتای ئەو سێ وشەیە لە زمانی لاتینی دا درووست بووە. ت، ن، خ.

تەورات

تەورات (بەئینگلیزی: Torah، بەعیبری: תּוֹרָה؛ واتا "فێرکردن")، وشە تەورات بەعیبری بەواتای فێرکردن یان ئاراستەدان دێت (وەرگێرانی وشەیی) بەتایبەتی ئەوەی پەیوەندیدارە بە فێرکاری و ئاراستەدانی یاساییەوە. تەورات ناوی پێنج کتێبی یەکەمی کتێبی پیرۆزی عیبیری (تەناخ) و پەیمانی کۆنە. کتێبی پیرۆز عیبری دابەش دەبێت بۆ سێ بەش، تەورات بەشی یەکەمییەتی، نیڤیئیم (پێغەمبەران) بەشی دووەمییەتی و کیتۆڤیمیش (یان پەڕتووکەکان بەکوردی) بەشی سێیەمییەتی کە بریتییە لە بەشی ئەدەبییاتی یەهوودییەت.

جوو

جوو یان جوولەکە (بەعیبری:יהודים‎) ، بەپێی سەرچاوەکانی مێژوو ئەم گەلە بۆ نەوەکانی پەیامبەر یەعقووب دادەنرێن ، نەوەکانی ئەم گەلە سەر بە ئایینی جوولەکە ەن کە سەر بەپەیامی مووسا یە[ژێدەر پێویستە].

جۆرج ھۆلیۆک

جۆرج یاکووب (یەعقووب) هۆلیۆک (ماوەی ژیان:١٣ی ئازاری ١٨١٧ تاکوو ٢٢ی کانوونی دووەمی ١٩٠٦) ، جۆرج نووسەرێکی ئینگلیز بوو لەدایک بووی شاری بێرمینگهام بوو لەووڵاتی ئینگلستان ، وەهەروەها جۆرج سیکۆلاریزمێکی ئینگلیز بوو لەبەر ئەوەی یەکەم کەس بوو لەجیهان کە لەساڵی ١٨٥١ ووشەی سێکۆلاریزم ی بەکارهێنا وەهەروەها هەر ئەو بوو لەساڵی ١٨٧٨ دا لە ووتارێکیدا لە گۆڤارێکدا ووشەی شۆڤێنیزم ی بەکارهێنا.

حەنەفی

مەزهەبی حەنەفی یەکێکە لەسەرمەزهەبەکانی سوننە و ئەگەڕێتەوە بۆ پێشەوا ئەبووحەنیفە نوعمان کە ساڵی ٨٠ک تا ١٥٠ک ژیاوە.

ئیمام ئەبووحەنیفە لە شوێنکەوتووی شوێنکەوتووەکانە و پێشەوای ئەهلی ڕا و فیقهی عێراقە، زانستی وەرگرتووە لە حەماددی کوڕی ئەبو سولەیمان و کە ئەویش لە ئیبراهیم نوخەعی وەرگرتووە و ئەویش لە عەبدوڵڵای کوڕی مەسعوودی وەرگرتووە کە یەکێک بووە لە هاوەڵەکانی پێغەمبەری ئیسلام، و لە مەزهەبەکەیدا پشتی بەستووە بە قورئانی پیرۆز و سوننەت و کۆبوون (ئیجماع) و قیاس و ووتەی هاوەڵەکان و شەرع، و لە زانستی بیروباوەڕدا کتێبی فیقهی گەورەی هەیە.

سەی یاقۆ

سەید یاقووبی مایەشتی (لەدایکبوون: ١٨١٣-١٨١٢ ز. لە گوندی قومشەی مایەشت، کۆچی دوایی: ١٨٧٤–١٨٧٥ ز. لە کرماشان) ناسراو بە سەی یاقۆ یەکێک لە شاعیرانی کوردە.

قەرەقووش

قەرەقووش ناوجەرگەی حەمدانییە،ده‌كه‌وێته‌ باشووری ڕۆژهەڵاتی مووسڵ،

موقبیل ھونەرپەژووھ

موقبیل ھونەرپەژووھ (پووشپەڕی ١٣٦٢ لە بۆکان - ) شاخەوانێکی ناوداری کوردە.

پۆڵسی تەڕسووسی

شاوڵی تەڕسووسی (بەئینگلیزی: Saul of Tarsus)، دواتریش ناسرا بەناوی پۆڵسی تەڕسووسی (بەئینگلیزی: Paul of Tarsus) پایەبەرز پۆڵس (بەئینگلیزی: Saint Paul) یان پۆڵسی نێردراو (بەئینگلیزی: Paul the Apostle)، یەکێکە لە پێشەوا مەسحییە پێشەنگەکان لەدوای یەسووعەوە. لەلای مەسیحییەکان بە نێردراوی میللەتان ناسراوە و بەیەکێک لە دیارترین کەسایەتییەکان دادەنرێت کە دەستی هەبووە لە بڵاوکردنەوەی ئایینەکەدا لە ئاسیا بچووک ئەوروپا، هەرچەندە زۆرێک لە دوژمن و کێبڕکێکاری هەبوو. باوەڕ وایە کە نەیتوانیوە چێژ ببینێت بەو پلەو پایەیەوە کە هاوچەرخەکانی خۆی وەکوو بوتڕوس و یەعقووب برای خودا هەیان بووە، لەڕێگەی نامەکانییەوە کە نووسیوییەتی، ئەوە روون دەبێتەوە کە لەململانێی ئەوەدا بووە شەرعییەت و متمانە بۆ کارەکەی وەربگرێت وەکوو یەکێک لە نێردراوەکانی مەسیح. ئەو کاریگەرییەی کە پۆڵس درووستیکردبوو لە مەسیحییەتدا یارمەتی دا کە ببێتە یەکێک لە گەورەترین سەرکردە ئایینیەکان بەدرێژایی مێژوو.

یەکڕایی ئینجیل

یەکڕاییکردنی ئینجیل (بەئینگلیزی: Gospel harmony)، ھەوڵدانێکە بۆ یەکخستن و یەکڕاییکردنی ئینجیلە باوەڕپێکراوەکانی چوار ئینجیلنووسەکە بۆ یەک پەڕتووک. کۆنترین نموونەی یەکخستنی ئینجیل، ئینجیلی چوارینەیی یان ئینجیلی دایاتێسەرۆنە کەلەلایەن تایتانەوە بوو لەسەدەی دووەمی زاینییدا. یەکخستنی ئینجیلەکان پێدەچێت ھاوکات کرۆنۆلۆجی رووداوەکانیش بۆ ژیانی یەسووع درووست بکات بەپێی ئەوەی لە چوار ئینجیلەکەدا ھاتوون.

پێغەمبەران بەپێی کتێبی پیرۆز
پێش-بەتاڕیکەکان
بەتاڕیکەکان و مەتاڕیکەکان
پێغەمبەرە ئیسرائیلییەکانی
ناو تەورات
پێغەمبەرانی ناو
پەڕتووکی پێغەمبەرە کۆنەکان
پێغەمبەری گەورە

بە زمانەکانی تر

This page is based on a Wikipedia article written by authors (here).
Text is available under the CC BY-SA 3.0 license; additional terms may apply.
Images, videos and audio are available under their respective licenses.