یۆرۆ

یۆرۆ (بەئینگلیزی :Euro) دراوێکە ١٧ ووڵاتی ئەوڕووپی کە ئەندامن لە یەکێتیی ئەورووپا لە ساڵی ١٩٩٩ بەکاری دەھێنن ، کە بنکەی سەرەکی بانقی یۆرۆ لە شاری فڕانفۆرتە لە ئەڵمانیا ، دوو سیمبووڵی ھەیە کە دراوەکەی پێوە دەناسرێتەوە کە یەکەمیان (€) وە دووەمیان (EUR)

Euro banknotes 2002
دراوەکانی یۆڕۆ
European Central Bank 041107
بانکی سەرەکی دراو لە شاری فڕانکفۆڕت لە ئەوڕووپا

جۆرەکان بەژمارە

  • ٥ یۆرۆ
  • ١٠ یۆرۆ
  • ٢٠ یۆرۆ
  • ٥٠ یۆرۆ
  • ١٠٠ یۆرۆ
  • ٢٠٠ یۆرۆ
  • ٥٠٠ یۆرۆ

بەکارھێنەران

  1. ئیسپانیا
  2. ئەڵمانیا
  3. بەلجیکا
  4. فینلاند
  5. فەرەنسا
  6. یۆنان
  7. کۆماری ئیرلەند
  8. ئیتالیا
  9. لوکسەمبورگ
  10. ھۆڵەندا
  11. نەمسا
  12. پورتوگال
  13. سلۆڤینیا
  14. ماڵتا
  15. قوبرس
  16. سلۆڤاکیا
  17. ئەستۆنیا
  18. لاتڤیا
  19. لیتوانیا

سەرچاوەکان

ISO 4217

ئای ئێس ئۆ ٤٢١٧ (ISO 4217) ستانداردێکی ڕێکخراوی جیھانی بۆ ستانداردکردنە بۆ ناوی دراوەکانی وڵاتانی جیھان.

ئارۆن ڕامزی

ئارۆن جەیمس ڕامزی (بەئینگلیزی:Aaron James Ramsey) لەدایکبووە لە ٢٦ی کانوونی یەکەم ی ١٩٩٠ لە شاری کایڤلی ، وێڵز. یاریزانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی وێڵزە وە یاری دەکات لە یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی لە خولی نایابی ئینگیزی. وە پێشتر یاری بۆ یانەی کاردیف سیتی کردووە.

ئیرلەند

ئیرلەند یان ئیرلەندا یان ئایرلەند (بە ئینگلیزی: Ireland، ئایرلەند بە ئیری: Éire، ئێرە)، بە ڕەسمی کۆماری ئیرلەند دەوڵەتێکە لە کیشوەری ئەورووپادا کە دەسەڵاتی لە شەشدا پێنجی دوورگەی ئیرلەندی بە دەستەوەیە.

ئیسپانیا

شانشینی‌ ئیسپانیا (بە ئیسپانی :España) کە دەکەوێتە بەشی‌ باشووری‌ خۆرئاوای‌ کیشوەری ئەوروپاوە، کە نزیکەی‌ ٨٥٪ی‌ نیمچە دوورگەی‌ ئیبریای‌ داگیر کردووە، تەنگەبەری‌ جبل تاریق لە کیشوەری‌ ئەفریقای‌ جیا دەکاتەوە و زنجیرەچیای‌ پێرینیە بە کیشوەری‌ ئەوروپاوە دەیبەستێتەوە. ئیسپانیا لەخۆرئاواوە ھاوسنورە لەگەڵ پورتوگال، ھەروەھا لە باکووری‌ خۆرھەڵاتەوە ھاوسنورە لەگەڵ فەرەنسا و ئەندۆرا و ھەموو سنورەکانی‌ تریشی‌ سنوری‌ ئاوین، لەخۆرھەڵات و باشوریدا دەکەوێتە کەناری‌ دەریای‌ سپیی‌ ناوەڕاست و دەریای‌ بالیار، لە باکوورەوە دەکەوێتە کەناری‌ زەریای‌ ئەتڵەسی و کەنداوی‌ بەسکای‌ یان گاسکۆنیا، ھەریەک لە دوورگەکانی‌ بالیار لە دەریای‌ ناوەڕاست و دوورگەکانی‌ کەناری‌ لە زەریای‌ ئەتڵەسی سەر بە ئیسپانیان، ھەروەھا کێشەی‌ لەگەڵ مەغریبدا ھەیە لەسەر زەویەکانی‌ سەبتە و مەلیلە.

ئەندۆرا

ئاندۆرا یان ئەندۆرا، بە ڕەسمی میرنشینی ئاندۆرا (بە زمانی کەتەلان: Principat d'Andorra) وڵاتێکە لە کیشوەری ئەورووپا.

ئەنستیتوی فەڕەنسا

ئەنستیتوی فەڕەنسا ئەنجومەنێکی ئەکادیمییە، لە پێنج ئەکادیمیا پێکهاتووە، کە بەناوبانگترینیان ئەکادیمیای فەڕەنسییە (Académie française).

شوێنی ئەنستیتو لە شاری پاریسە، نزیکەی ١٠٠٠ ڕێکخراو و دامەزراوە لەلایەن ئەنستیتووە بەڕێوە دەبرێن، هەروەها مۆزە و شاتووەکانی(شاتو: جۆرێک بینای فەڕەنسی) بۆ سەردان کراوەن. شایانی باسە نرخی خەڵات و یارمەتییە دارایییەکانی ئەنستیتو بە گشتی بۆ ساڵی ٢٠٠٢ ، بڕی €5,028,190.55 یۆرۆ بوو.

بێکەس (فیلم)

بێکەس فیلمێکی کۆمیدیی درامیی کوردییە لەلایەن کارزان قادر کاری نووسین و دەرھێنانی بۆ کراوە و فیلمەکە وەشێندرا لە ساڵی ٢٠١٢.

. فیلمەکە باسی دوو برای پێڵاو بۆیاخکەر دەکات بەناوی دانا و زانا کە دەست دەکەن بە گەشتکردن بۆ ئەمریکا بە کەرەکەیان، کە ناوی مایکڵ جاکسۆنە.

دۆلاری ئوسترالی

دۆلاری ئوسترالی (بە ئینگلیزی: Australian Dollar) نێوی دراوی وڵاتی ئوسترالیا یە کە بە کورتی وەکوو AUD ئەی یوو دی دەخوێندرێتەوە. ئەم دۆلارە لەم وڵات و ناوچانەی خوارەوەش بەکار دێت: کیریباس، دوورگەی نۆرفۆلک، دوورگەکانی کریستین، ھەر دۆلارێکی ئوسترالیا پێک ھاتووە لە سەت سێنت.

دراوە کانزاکان (ئاسن): ٥ێنج سێنتی، دە سێنتی، بیست سێنتی، پەنجا سێنتی، یەک دۆلاری و دوو دۆلاری. سکە یەک دۆلاری و دوو دۆلاریەکان زەرد و ڕەنگی ئەوانیتر زیویە. ھەموو سکەکان لە ڕوویەکیان دا وێنەی شاژن ئێلیزابێتی دووەم یان لەسەرە.

دراوە کاخەزیەکان: پێنج دۆلاری، دە دۆلاری، بیست دۆلاری، پەنجا دۆلاری و سەت دۆلاری.

بایەخی دۆلاری ئوسترالیا بەرانبەر بە دۆلاری ئەمریکی لە ساڵی ٢٠٠٠ دا کەمتر لە ٠،٥ بووە کە لە ساڵی ٢٠٠٧ دا بە گەشەیەیکی زۆر گەیشتووەتەە ٠،٨ .

کۆدی دراوی ئوسترالیا بریتیە لە ٤٢١٧ کە لە سێ کوورتکراوەی نێونەتەوەیی و مێژووی دەرچوون و سەنەدی پارەکە لە لایەن نەتەوە یەکگرتووەکان یان (ISO International Organization for Standardization) پێک ھاتووە. کوورتکراوەکە AUDیە کە زیاتر بە $.A یان بە شێوەی نافەرمی AU$ نیشان دەدرێ.

دۆلاری ئوسترالیا شەشەم دراوی گۆڕینەوەی پڕبایەخی بۆرسەی جیھانییە. ئەم دۆلارە بە نۆرە لە دوای دۆلاری ئەمریکا، یۆرۆ، یێن، پاوەندی ستەرلینگی و فڕانکی سویسری لە مامەڵە دراویەکانی جیھان دا بەکار دەبرێ.

دۆلاری ئوسترالیا لە ڕووی نرخی دەسکەوتی بەرز لەم وڵاتە دا، تێکەڵ نەبوونی دەوڵەت لە بازاڕی بۆرسەی دەرەکی، دامەزرانی ئابووری و دەوڵەت و قازانجی مامەڵە بازرگانیەکان بە تایبەتی لەگەڵ وڵاتە ئاسیاییەکان لە جیھان دا باوە.

سلۆڤێنیا

سلۆڤێنیا، بە ڕەسمی کۆماری سلۆڤێنیا (بە زمانی سلۆڤێنی: Republika Slovenija(بیبیسە)) وڵاتێکە لە کیشوەری ئەورووپا.

فەڕەنسا

کۆماری فەڕەنسا یان فەڕەنسا بەفەڕەنسی پێی دەوترێت (République française یان France)، ئەم وڵاتە دەکەوێتە (ئەوروپای خۆرئاوا)، لەکۆمەڵێک دورگەو زەوی دوای دەریاکان کە دەکەونە کیشوەری ترەوە، فەڕەنسا لەدەریای (سپی ناوەڕاست) ەوە درێژ دەبێتەوە بۆ نۆکەندی (ئینگلیزی) و دەریای (باکور)، ھەروەھا لەڕووباری (ڕاین) ەوە بۆ زەریای (ئەتڵەسی)، فەڕەنسا بەھۆی شێوەو پێکھاتەیەوە ناسراوە بە (شەش لا)، فەڕەنسا ھاوسنورە لەگەڵ (شانشینی یەکگرتوو، بەلجیکا، لۆکسەمبۆرگ، ئەڵمانیا، سویسڕا، ئیتالیا، مۆناکۆ، ئەندۆراو ئیسپانیا) ھەروەھا لەسنوری دەرەوە واتە لەدورگەو زەویەکانی تر دراوسێی ھەریەکە لە (بەڕازیل، سۆرێنام‌و دورگەکانی ئەنتێلی ھۆڵەندیە).

فەڕەنسا یەکێکە لە دامەزرێنەرانی (یەکێتی ئەوروپا) و ڕووبەریشی لەھەمووان زیاترەو ئەندامی دامەزرێنەری (نەتەوە یەکگرتووەکان) یش ە، ھەروەھا فەڕەنسا یەکێکە لەپێنج ئەندامە ھەمیشەیەکەی (ئەنجومەنی ئاسایش) کە پاشکۆی (نەتەوە یەکگرتووەکان) ەو مافی (ڤیتۆ)ی ھەیە، یەکێکیشە لەو (٩) وڵاتەی کە بەھێزی ئەتۆمی ناسراون.

ناوی فەڕەنسا لەناوی (فەڕەنکیا) ەوە ھاتووە، کە ئەمەش ئەو ھۆزە (ئەڵمان) یە بوون کە ئەو ناوچەیان دوای ڕووخانی (ئیمپراتۆریەتی ڕۆمانی) داگیرکرد، بەتایبەت ناوچەی دەوروپشتی (پاریس) کە مەڵبەندی سەروەریی شانشینی فەڕەنسا بوو، زۆرینەی دانیشتوانی ئەم وڵاتە فەڕەنسییەکانن‌و لەئایینی مەسیحی (کاسۆلیک) یدا ڕۆچوون.

لوکسەمبورگ

لوکسەمبورگ، بە ڕەسمی دووکنشینی مەزنی لوکسەمبورگ (بە زمانی لوکسەمبورگی: Groussherzogtum Lëtzebuerg) وڵاتێکە لە کیشوەری ئەورووپا.

لیۆناردۆ دا ڤینچی

لیۆناردۆ دی سێر پیێرۆ داڤینچی؛ ماتماتیکزان، ئەندازیار، پسپۆڕی لەش‌شی‌کردنەوە‌، وێنە‌کێش، پەیکەرتاش، بیناساز، گیاناس، مۆزیکزان و نووسەری بەناوبانگی خەڵکی ئیتاڵی لە ١٥ی نیسانی ساڵی ١٤٥٢ی زایینی لەدایکبووە و لە ٢ی ئایاری ساڵی ١٥١٩ کۆچی دوایی کردووە. لێوناردۆ زیاتر وەک نموونەی سەرەتایی بنیامی ڕێنێسانس دەناسن، کەسێک وا ھەستی سەرنجوردی ڕاگیرنەکراوی تەنھا بە ھێزی خۆلقێنەری سۆکنا ئەھات. یەکێک لە گەورەترین وێنەکێشەکان دەناسرێت بەڵام بە دڵنیایەوە تاکە بنیامێک بوو تا ئێستا ئەو ھەموو بەھرەی جۆربەجۆری بووە.

زیاتری ناوبانگی لێوناردۆ بۆ کێشانی دوایین شێو و مۆنالیزا بووە.

وەک مناڵێ نایاسایی (زۆڵ)، لە پەیوەندی پیێرۆ داڤینچی و کاترینا ژنێکی دێھاتی لە گوندی ڤینچی سەر بە شاری فلۆڕەنس ھاتە دونیا. لە کارگەی وێنەکێشی بەناوبانگی فلۆڕەنسی وێڕۆچیۆ (Verrocchio)، خەریک کار بوو. زیاتری ژیانی کاری تەمەنی لاوی لە خزمەت لۆدۆڤیکۆ ئیل مۆرۆ (Ludovico il Moro) لە شاری میلان ڕابرد.دواتر لە شارەکانی ڕۆما، بۆڵۆنیا و ڤێنیز کاری کرد و ساڵانی دوایی تەمەنی لە فەڕنسا و لە ماڵێک‌دا ڕابرد کە فڕانسیسی یەکەم وەک خەڵات پێی بەخشی.

لێوناردۆ لە سەردەمی خۆی‌ وەک وێنە‌کێش ناوبانگی ھەبوو و ھەروا ئێستاش. دوودانە لە بەرھەمەکانی وا لە دونیادا ناسراون مۆنالیزا (Mona Lisa) و دوایین شێو (The Last Supper)، کە بە زیاترین ژمارە لە ڕوویەوە کێشرانەتەوە و کۆپی‌ لێ ھەڵگیراوە. ھەروەھا ئەمانە بە ئایینی‌ترین تابلۆکانی تەواوی زەمەنەکان دەزانن و تەنھا تابلۆی خوڵقاندنی ئادەم (Creation of Adam) میکێلانجێلۆ (Michelangelo) دەتوانێ بە ناوبانگیان بگاتەوە. وێنەکێشاوەکەی لێوناردۆ بە ناوی پیاوی ڤیتروڤی (Vitruvian Man) وەک شاندەری فەرھەنگ چاو لێ‌دەکرێ و لە سەر ھەموو شتێک لە یۆرۆ (Euro) تاکوو کتێبی دەرس و ت‌یشێرت، دووبارە کێشراوە. بە ھۆی جۆراوجۆر تەنھا ١٥ دانە لە بەرھەمەکانی لە پاش خۆی بە‌جێ ماوھ؛ لەگەڵ ئەو چەند کارە پاشماوە، دەفتەری نووسینە تایبەتیەکانی خۆی کە بە چەندین کێشراوە، دیاگرامی تەکنیکی، وێنە کێشاوەکانی لە سرووشت و ھێندێ لە بیرەوەریەکانی خۆی تێدابوو، ماوەتەوە، بۆ یارمەتی‌دانی خەڵکانی سەردەمانی دوای خۆی ھەرواکە ھونەرمەندی ھاوسەردەمی مایکڵ ئانجڵۆ وای کرد.

لێوناردۆ بۆ دارا بوونی بەھرەی خوڵقێنەری زۆری ستایش کراوە. ئەو سیمایەک لە ھێلیکۆپتەر، تانک، یەکخەری تیشکی ھەتاو و ژمێرەری بۆمان کێشاوەتەوە. ھەرەوەھا تیئۆریایەکی ناتەواو لە سەر زانستی ناسینی چینه‌کانی زەوی خستووەتە بەر دەست. ھەڵبەت ژماریەکی کەم لە ئایدیا سەرەکیەکانی کاتی ژیانی خۆی ھاتنە درووستکردن بەڵام ھێندێ لە خۆڵقێنراوە بچووکەکانی وەک قڕقڕیەکی خۆکار و پێکھاتەیەک بۆ تاقی کردنەوەی ئەندازەیی درێژبوونەوەی تەل ھەر ئەو سەردەمە درووست‌کران. وەک زانا و تێگەیشتوویەک بووە ھۆی پێشکەوتنی زانست لە بوارەکانی پێکھاتەی لەش و توێکاری، ئەندازیاری درووستکردنی شار، ھایدرۆدینامیک و ئۆپتیک.

ناوچەی یۆرۆ

ناوچەی یۆرۆ بە(ئینگلیزی: Eurozone) بەو بەشەی ئەورووپا دەوترێت کە دراوەکەیان یۆرۆیە

پێرفێکت مەنی

پێرفێکت مەنی (ئینگلیزی: Perfect Money) وێبگەیەکی ئینترنێتی جیھانییە کە وەکوو بانکێکی سەرھێڵ کار دەکات. یەکەی دراوی ئەم وێبگەیە دۆلاری ئەمریکی، یۆرۆ، بیتکۆین، و گرامی زێڕە.

ڕۆژھەڵاتی ناوین

ڕۆژاوای ئاسیا، ڕۆژھەڵاتی ناوین یان ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ناوچەیەکی جوگرافییە بریتی لە وڵاتەکانی باشووری ڕۆژاوای ئاسیا و وڵاتی میسر. زاراوەکە لەم دوایییە لە ھەندێک بەستێندا پەرەی سەندووە و وڵاتانی ئەفغانستان و پاکستان و ناوەچەکانی قەوقاز، ئاسیای ناوەڕاست و باکووری ئەفریقاشی گرتۆتە خۆ. تەنانەت ھەندێجار وەکوو ھاوواتایەک بۆ ڕۆژھەڵاتی نزیک، لە بەرامبەر ڕۆژھەڵاتی دووردا بەکار دەبردرێ.

بەگشتی، ئەم زاراوەیە ھەر لە سەرەتاوە مژاوی بووە و تا ئێستا بە ناوچەیەکی جوغرافیایی کە ھەمووان لە سەری کۆک بن پێناسە نەکراوە.زمانە سەرەکییەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوین بریتین لە: کوردی، عەرەبی، فارسی، تورکی، عیبری، ئاسووری، ئینگلیز، فەڕەنسی، ئازەربایجانی، یۆنانی. شارە گەورەکانیشی ئەمانەن: قاھیرە، ئەستەمبوڵ، تاران، ڕیاز و بەغدا.

ھۆلەند

ھۆڵەندا (بە زمانی ھۆڵەندی: Nederland، نەیدەرلاند) وڵاتێکە لە کیشوەری ئەورووپادا کە بەشی سەرەکیی حکوومەتی شانشینی ھۆڵەندا پێکدێنێت. پایتەختەکەی شاری ئەمستەردامە.

یۆنان

یۆنان یان ئێلادا (بە یۆنانی: Ελλάδα یان Ελλάς) به فه‌رمی: كۆماری یۆنان (كۆماری ئێلینیک) وڵاتێکە لە باشووری ڕۆژھەڵاتی ئەورۆپا. پایتەختیشی شاری ئەسینایە ، هاونیشتیمانانی یۆنان بەڕێژەی ٩٩% بە زمانی یۆنانی دەدوێن لەگەڵ ئەوەشدا یۆنانیەکان لەزمانەکانی ئینگلیزی و فەڕەنسی و ئاڵمانی دەگەن و ئەم سێزمانەش لە خوێندنگاکان دەخوێنن ، یۆنان لەساڵی ١٩٨١ بوو بە ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا وە یۆنان لە ئێستادا لەڕووی ڕامیاری و ئابوورییەوە هاوشێوەی ئەمریکا و فەڕەنسا ووڵاتێکی سەرمایەداریە . دراوی ووڵاتی یۆنان یۆرۆ یە.

بە زمانەکانی تر

This page is based on a Wikipedia article written by authors (here).
Text is available under the CC BY-SA 3.0 license; additional terms may apply.
Images, videos and audio are available under their respective licenses.