یووشەع

یووشەع کوڕی نوون یەکێک لە کەسایەتیەکانی تەنخە. بە پێی ئینجیلی پیرۆز ئەو یەکێک لە پێخەمبەرەکانی بەنی ئیسرائیل بوو. تێپەڕینی قەومی بەنی ئیسرائیل لە ڕووباری ئەردەن بە سەرکردایەتی ئەو بوو.[١] کتێبی یووشەعیش پەیوەندیدار بەوەیە. ئەو لە پشتی ئەفرایمی کوڕی یووسف بوو و لەو ١٢ کەسە بوو کە مووسا بۆ پشکنینی خاکی بەڵێندراوی نارد.[٢]

ھەروەھا دوای ھاتنەوە وێڕای کالب بن یووفەنا تەنیا کەسانێک بوون لە ناو بەنی ئیسرائیل کە ئامادەی جەنگ بوون بۆ بردنەوەی سەرزەوی بەڵێن دراو. بەڵام لەبەروەی خەڵکەکە لە شەڕ بۆ خوداترسان و فەرمانی خودایان جێبەجێ نەکرد و ویستیان ئەوان و مووساش بەردباران بکەن، خودا ئەوانی چل ساڵ لە بیاباندا سەرگەردان کرد.[٣][٤] دوای ئەوەش لە ناو ٦٠٠ ھەزار پیاوی سەروو ٢٠ ساڵی بەنی ئیسرائیل، کالیب و یووشەع، تەنیا کەسانێک بوون کە چوونە ناو کەنعان.[٥] وەکوو ئەو چیرۆکە بێ ناوزەدی کەسایەتی و تەنیا بە ئاماژە بە دوو کەس کە قەومی خۆیان داوەتی شەڕ دەکرد، ڕێک لە قورئاندا ھاتوە.[٦]

Dore joshua crossing
مناڵەکانی ئیسرائیل لە ڕووباری ئەردەن تێدەپەڕن.

ناو

ناوی یووشەع لە عیبریدا کورتکراوەی ناوی "یەھووشەع" بە مانای "یەھوە" (دەرباز بوون)ە، ناوی عیسا لە عیبریدا لە ڕێشەی ئەو ناوە وەرگیراوە. بۆیە زۆرتر لە مەسیحیەتی ڕۆژھەڵات و لە وڵاتە ئیسلامیەکان وەکوو یووشەع بن نوون ناوی دەبەن تا ناوەکەی لەگەڵ عیسا تێکەڵ نەبێ.

Joshua's Tomb at Kifl Hares
شوێنی ناشتنی یووشەع له کەفەل هەریس

پەراوێزەکان

  1. ^ یوشەع ١:١
  2. ^ ئیعداد ١٣:٨
  3. ^ ئیعداد ١٤
  4. ^ قورئان ٥:٢٦
  5. ^ ڕێبەری کتێبی پیرۆز نووسراوی ھێنری ھێل بەشی ١٣و١٤ ئیعداد
  6. ^ قورئان سووڕەتی ٥ ئایەتی ٢٠ تا ٢٦

سەرچاوە

تەناخ

تەناخ (بە عیبری:תנ"ך) ناوی عیبری کتێبی پیرۆزی یەھوودیەکانە کە لە لای مەسیحیەکان پێی دەوترێ تەوراتی عیبری و دوای ھەندێ گۆڕانکاری و زیادکردن بە ناوی پەیمانی کۆن خستراوەتە ناو ئینجیلی پیرۆز و سێ بەش لەخۆ دەگرێ:

تەورات یان توورا (بە عیبری:תורה) = (فەرمان یان شەریعەت)

نێڤیم (بە عیبری:נביאים) = (کتێبی پێخەمبەران)

کێتووڤیم (بە عیبری:כתובים) = (نووسراوەکان)تەناخ لەڕاستیدا لە تێکەڵ کردنی پیتی سەرەتای ئەو سێ وشەیە لە زمانی لاتینی دا درووست بووە. ت، ن، خ.

کتێبی یووشەع

لاپەڕەی یووشەع یان کتێبی یووشەع کوڕی نون (بە عیبری:ספר יהושע)، شەشەمین کتێبی تەنخ و یەکێک لە بەشەکانی پەیمانی کۆنە لە ئینجیل دا. ئەو کتێبە دوای کتێبی دێڤاریم (کتێبی وتارەکان) و پێش کتێبی شووفتیم (کتێبی حاکمان) ھاتوە. ھەندێ لە زانایان و نووسەران، نووسرانی کتێبی یووشەعیان بۆ دوای سەردەمی پاشایەتیەکەی زانیوە. بە پێی تەلموود، یووشەع کووڕی نوون ئەو لاپەڕەی نووسیوە؛ بەڵام بەشی کۆتاییەکەی کە باسی ناشتنی یووشەع دەکات، ئەلعازری کووڕی ھاڕوون نوسیویەتی.

یوشعی کوڕی نون

یەشوع کوڕی نون (لای مەسیحییەکان)، یوشع کوڕی نون (لای موسڵمانان) (بە عیبری: יְהוֹשֻׁעַ • گۆکردن: یەھوشوع) پەیامبەرێکە لە پەیامبەرانی خوا لە نێوان سەدەی ١٢ و ١٣ی پێش زایین ژیاوە. دوای مووسا بووەتە سەرکردەی بەنی ئیسرائیل.

بە زمانەکانی تر

This page is based on a Wikipedia article written by authors (here).
Text is available under the CC BY-SA 3.0 license; additional terms may apply.
Images, videos and audio are available under their respective licenses.