کۆنفووشیوس

کۆنفوشیوس (بە ئینگلیسی: Confucius؛ شێوەخوێندنەوی: [kən-fyü-shəs]) لە وشەدا بە مانای "سەردار کۆنگ" (لەدایکبووی ٥٥١ساڵ پێش زایین - کۆچی دوایی ٤٧٩ساڵ پێش زایین) بیرۆکەوان و فەیلەسووفێکی کۆمەڵگایی چینی بووە.

فەلسەفەکەی بایەخ دەدات بە ئەخلاقی تاکەکەسی و کۆمەڵگایی، پێوەندییکانی نێوکۆمەڵگایی، دادپەروەری و ئاکارباشی. بیرۆکەکانی کۆنفوشیوس، ئێستا دەزگایەکی فەلسفی و شێوازی بیرکردنەوەیەکی تایبەتی لێ درووستبووە بە ناوی کۆنفۆشیزم. ناوی کۆنفوشیوس یەک جار لەلایەن یەکێک لە باوکەرانی ئایینی خاچپەرستی، ماتێئۆ ڕیکی، ناسێندرا.

زۆرێک لە بیرۆکەکانی کۆنفوشیوس لە کتێبی گوڵبژێرێک لە کۆنفوشیوس دا ھاتوو کە ماوەیەکی زۆر دوای مردنی کۆکراوە. بۆ ماوەی زیاتر لە ٢٠٠٠ساڵ بە نووسەری چەن کتێب دەزاندرا کە دەرکەوت دوای مردنی نووسراوە.

  • دەروازەی ژیاننامە
  • دەروازەی فەلسەفە
  • دەروازەی ئایین
Confucius Tang Dynasty
محەممەد

موحەممەدی کوڕی عەبدوڵڵا کوڕی عەبدولموتەلیب، موسڵمانان بە پێغەمبەری خوای دادەنێن بۆ ھەموو مرۆڤایەتی تا خەڵک بگەڕێنێتەوە بۆ یەکتاپەرستی و پەرستنی خوا لەسەر ڕیبازی ئیبراھیم، و لەو باوەڕەدان کە باشترینی دروستکراوانی خوایە و پێشەوای مرۆڤە، لەگەڵ ناوھێنانیدا دەڵێن «صلی اللە علیە وسلم» واتە« دروودی خوای لێبێت»، کە لە قورئان و سوننەتدا ئەوە ھاتووە، وایان لێدەکات سڵاواتی لەسەر بدەن. نووسەری یەھوودی مایکل ھارت لە دانانی کتێبی مەزنترین ١٠٠ کەسایەتی مێژوودا، پێغەمبەر موحەمەدی داناوە بە بە مەزنترین کەس بەو بڕوایەی «کە تەنھا کەسە لە مێژوودا بە تەواوی سەرکەوتوو بووە لەسەر ئاستی ئایینی و دونیایی و دەڵێت موحەمەد کاریگەرییەکی گەورەی لە دەروونی موسڵمانان بە جێھێشتووە، ئەمەش دەردەکەوێت لە یادکردنەوە و شوێن پێ ھەڵگرتنییاندا لە شێوازی ژیان و پەرستشەکانی، و ھەروەھا لە ھەستانیان بە لەبەرکردنی ووتە و ھەڵس وکەوت و سیفەتەکانی».لە دایک بووە لە مەککە لە مانگی ڕەبیعولئەولی ساڵی فیل، بەرامبەر ساڵی ٥٧٠ یان ٥٧١ی زایینی، پێش ئەوەی لە دایک بێت باوکی کۆچی دوایی کردووە و ھەر لە مناڵیشدا دایکی لەدەست دەدات، پەروەردە دەبێت لای عەبدول موتەلیبی باپیرەی پاشان لای ئەبو تالیبی مامی، کە لەو ماوەیەدا خەریکی شوانی دەبێت، پاشان بازرگانی دەکات، لە تەمەنی ٢٥ ساڵیدا ژیانی ھاوسەری پێک ھێناوە لەگەڵ خەدیجە کچی خووەیلید، کە دایکی ھەموو مناڵەکانی بووە بێجگە لە ئیبراھیم.

لە پێش ئیسلامدا حەنیفی بووە و خوای پەرستووە لەسەر ڕیبازی ئیبراھیم و پەرستنی بتی ڕەتکردۆتەوە کە لەو کاتانەدا بەربڵاوبووە لە مەککەدا، موسڵمانان لەو باوەڕەدان کە نیگای خوای پێ گەیشتووە کاتێک لەتەمەنی چل ساڵیدا بووە، سێ ساڵ بە نھێنی بانگەوازی کرد، پاشان دە ساڵی لە مەککە بە سەر برد بە بانگ کردنی خەڵکەکەی و بازرگانەکان و سەردانکەرانی کەعبە کە دەھاتنە مەککە، و لە ساڵی ٦٢٢ز کۆچی کرد بۆ شاری مەدینە کە ناودەبرا بە یەسرب، دوای ئەوەی گەورەکانی قوڕەیش کەوتنە پیلان گێڕان لێی و بانگەوازەکەیان ڕەت دەکردەوە، دە ساڵی کۆتایی ژیانی لە مەدینە بەسەر برد بە بانگەوازی ئیسلامی، و بناغەی شارستانی ئیسلامی دانا، کە دواتر فراوان بوو و مەککە و ھەموو شار و ھۆزە عەرەبیەکانی گرتەوە، و بۆ یەکەم جار عەرەبی یەکخست لەسەر یەک ئاینی یەکتاپەرستی و لە دەوڵەتێکی یەکگرتوودا

.

بە زمانەکانی تر

This page is based on a Wikipedia article written by authors (here).
Text is available under the CC BY-SA 3.0 license; additional terms may apply.
Images, videos and audio are available under their respective licenses.