کۆماری گەلی چین

Disambig RTL.svg  ئەم وتارە سەبارەت بە کۆماری گەلی چین نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە چین (ڕوونکردنەوە).

کۆماری گەلی چین
ئاڵای چین ی چین
[[ی چین |]]
China in its region (claimed hatched)
پایتەختپیکەن
2°20′N 1°40′E / 2.333°N 1.667°E
گەورەترین شانگھای
زمانە فەرمییەکان زمانی ستانداردی ماندارین، زمانی هه‌رێمه‌كان
دەوڵەت تاک حیزب - کۆمۆنیزم
 -  سەرۆک کۆمار ھۆجین تائۆ
 -  سەرۆک وەزیران ڤەن جیابائۆ
ڕووبەر
 -  ٩٫٥٩٦٫٠٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە (سێھەم)
٤ مایلی چوارگۆشە 
ژمارەی دانیشتوان
 -  بەراوردی ٢٠٠٧ 1.321.858.888 (یەکەم)
 -  چڕی 104 کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٥٣ھەم)
٢٦٩٫٤کەس لە مایلی چوارگۆشە
دراو ییوان (CNY)
ناوچەی کاتی ‪UTC (UTC+٨)
پاوانی ئینتەرنێت .cn

کۆماری گه‌لی چین (به ماندارین: 中华人民共和国, پین‌یین Zhōnghuá Rénmín Gònghéguó) کە زۆرتر بە چین (به ماندارین: 中国, پین‌یین Zhōngguó, چونگوا) ناسراوە (بەچینی سادە: 中华人民共和国, بەچینی کۆن: 中华人民共和国) ژمارەی دانیشوانەکەی بە زۆرتر لە ١.٣ ملیار کەسەوە مەزەندە کراوە بەمەش دەبێتە پڕدانیشتووانترین وڵاتی جیھان ، چین کە لە ڕۆژھەڵاتی ئاسیادا ھەڵکەوتووە. پایتەختی کۆماری گه‌لی چین شاری پەکینە.

پۆتانەکان: 35°N 103°E / 35°N 103°E

سیاسەتی ئێستا

لەئێستادا دەسەڵاتی چین لەسەر جۆری سۆشیالیستی کۆمۆنیستی دەڕوات وە سیستەمی مەرکەزی پەیڕەو دەکات و ھاوکاتیش چین ووڵاتێکی تاک پارتیی وواتا فرە پارتی یان فرە حیزبی نییە لە چین شی جین ثین سەرۆک کۆمارە وە سەرۆک وەزیرانیش ڤەن جیابائۆ

ئابووری

Shanghai - Nanjing Road.jpeg
بازاڕێکی گەورەی چینی لەشاری شەنگەھای

دوای وەرگرتنی دەسەڵات لەلایەن کۆمۆنیستەکانی چین لەسەر بیرۆکەی مارکس و ئەنگەڵس ئابووریەکی پتەویان داڕشت تا وەکوو لە قەیرانەکانیان ڕزگار بن بە ھۆی زۆری فشاری دانیشتووان، ئابووری چین ھەردەم بەرەو پێشەوە چووە بەتایبەتی زۆرینەی داھاتی بەرھەم ھێنانەوە، ئابووری چینی لە پلەی دوەم دێت لەدوای ئەمریکا ئابوریەکەی لە ساڵی (2014) (11,6) ترلیون دۆلار بووە

پەروەردە و فێرکردن

لە ساڵی ١٩٨٦ز کۆماری چین بیری لەوە کردەوە کە گرنگی زۆرتر بەلایەنی پەروەردە و فێرکردن بدرێت لەوەی گرنگی بەلایەنی سەربازی و شەڕ بدات ھەر بۆیەت لەو کاتەوە تا ساڵی ٢٠٠٧ز ٣٩٨،٥٦٧ خوێندنگای سەرەتایی بنیادنراوە و ٩٤،١١٦ خوێندنگای ناوەندی بنیادنراوە ئەم ڕێژەیەش بۆ ڕێژەی دانیشتووان گوونجاوە و حکوومەتی چین لەماوەی پێنج ساڵدا زۆرتر لە ٢٨ ملیارد دۆلاری لەکەرتی پەروەردە خەرچ کرد. لە کردنەوەی زانکۆ و پەیمانگا چین کەمتەرخەم نەبووە جۆرەھا زانکۆی جۆراوجۆری لەگشت بوارەکان کردۆتەوە لە ناوبانگترینیان:

  • لە شاری پەکین: زانکۆی پەکین، زانکۆی چینگوا، زانکۆی پەکین تایبەت بە مامۆستایان، زانکۆی ڕەنمین
  • لە شاری شەنگەھای:زانکۆی شەنگەھای، زانکۆی ڕۆژھەڵاتی پەکین تایبەت بە مامۆستایان،
  • لە شاری ھاربین: پەیمانگای ھاربین تایبەت بە ئایتی و تەکنەلۆژیا
  • زانکۆی زانست و تەکنەلۆژیا
  • زانکۆی وھان
  • زانکۆی تچیانگ

جوگرافیا

چین سێیەم گەورە ووڵاتی جیھانە لەڕووی ڕووبەرەوە ئەمەش لەپاش ڕووسیا و کەنەدا دێت ، سنووری چین بە چواردە دەوڵەت لکاوە ئەوانیش لە ڕۆژھەڵاتی ئاسیا ھەریەکە لە ڤیەتنام و لاوس و میانمار وە لە باشووریش ھەریەکە لە ھیندستان و نیپال و بووتان وە پاکستان دێن وەھەروەھا لە ناوەڕاستی ئاسیاش چین بەستراوە بە ھەریەکە لە ئەفغانستان و تاجیکستان و کازاخستان و قرغیزستان وە لە باکووری ئاسیا چین بە ھەریەکە لە کۆریای باکوور و ڕووسیای فار ڕۆژھەڵات لکاوە

دانیشتوان

بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٤ ژمارەی دانیشتوانی کۆماری گەلی چین ١,٣٩٣,٧٨٣,٨٣٦ کەس بووە کە دەکاتە ١٩.٢٤ لەسەدی ڕێژەی خەڵکی جیھان. تەمەنی مام‌ناوەندی خەڵکی ئەم وڵاتە ٣٥.٧ ساڵە. ھەروەھا ٥٤ لە سەدی دانیشتوانی وڵات لە شارەکان دەژین.[١]

ئایین

بەپێی سەرژمێری زۆرتر لەنیوەی دانیشتیوانی چین ھیچ ئاینێکیان نیە جگەلەوەش کۆمەڵەی تر ھەن پەیڕەوی کۆنفۆشی و بوزی و مەسیحی و ئیسلامی دەکەن. لە چین ھەڵبژاردنی ئاینی تاکەکەس ئازادە، بەڵام لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە بیروبۆچوونی ئاینی کەسی بەرامبەر دەبێت.

بەستەری دەرەکی

سەرچاوەکان

  1. ^ Countries in the world (ranked by 2014 population)(ئینگلیسی). ماڵپەڕی Worldometers. سەردان لە ڕێکەوتی ٥ی ئایاری ٢٠١٥.
.bb

دۆمەینی bb. تایبەتە بە حکومەتی بەربادۆس لە ساڵی ١٩٩٦ کەوتۆتە کار

.ci

دۆمەینی.ci تایبەت بە وڵاتی کۆتدیڤوار لە سالی ١٩٩٥ دامەزراوە

.gd

دۆمەینی .gd تایبەتە بە کۆماری گرینادا و لە ساڵی ١٩٩٢ کەوتۆتە کار.

.ge

‎.ge پاوانی ئاست سەری تایبەت بە وڵاتی پاپوا گینێی نوێیە لە سیستمی ناوی پاوانی ئینترنێتدا و لە ١٩٩٢ دامەزراوە.

.gm

دۆمەینی .gm تایبەت بە کۆماری گامبیا و لە سالی ١٩٩٧ دامەزراوە.

.gq

دۆمەینی .gq تایبەتە بە (گوینیا) یان گوینیای نوێ و لە ساڵی ٢٠١٥ کەوتۆتە کار.

.gw

دۆمەینی.gw تایبەت بە وڵاتی گینێ_بیساو لە سالی ٢٠١٤ دامەزراوە

.ma

دۆمەینی.ma تایبەت بە وڵاتی مەغریب و لە سالی ١٩٩٣ دامەزراوە

.mc

دۆمەینی.mc تایبەت بە وڵاتی مۆناکۆ و لە سالی ١٩٩٥ دامەزراوە

.pa

دۆمەینی.pa تایبەت بە وڵاتی پەنەما لە سالی ١٩٩٤ کەوتۆتە کار

.va

va. پاوانی ئاست سەری تایبەت بە ڤاتیکانە.

.ws

دۆمەینی.ws تایبەت بە ساموا لە سالی ١٩٩٥ کوتۆتە کار

.yt

دۆمەینی.yt تایبەت بە دورگەی مایوت و لە سالی ١٩٩٧ دامەزراوە

.za

دۆمەینی.za تایبەت بە باشوری ئەفریقا و لە سالی ١٩٩٠ دامەزراوە

دێ

گوند، دێ، دێو، دیھ یان دیھۆن لە زاراوەکانی زمانی کوردی بەکاردەھێنرێت، بچووکترین یەکەی کارگێڕییە لەدوای شارەدێ(ناحیە) و شارۆچکە(قەزا) و شارەکان، لەھەندێک لەگوندەکانی کوردستان لە ناو گوندەکاندا بەرەبابەکان یان چەند خێزانێک دەچنە سەر زەوی و موڵکی خۆیان یان بەھەمیشەیی یان ھاوینان تیایدا دەژین پێی دەڵێن (مووچە).

کەواتە گوند کۆمەڵێک ماڵە کە لە نزیکی یەک دەژین. کە دانیشتوانیان لەنێوان سەد بۆ ھەزار کەسدایە، کە بەزۆری سەر بە یەک تیرە یان ھۆزن یان یەک بەرەبابن یان لە چەند بەرەباب و ھۆزێکی جیاواز پێکھاتوون، لەڕووی کارگێڕییەوە لەلایەن ئەنجوومەنی دێ(موختار) بەڕێوە دەبرێت، لەکۆندا لەلایەن ئاغا و کوێخاوە بەڕێوەبراوە.

کاتێک مرۆڤ لەسەرەتاکاندا بەرەو شارستانیەت و کشتوکاڵ پێشکەوتووە یەکەم یەکەی نشتەجێبوونی بە گوند دەستی پێکردووە و پاشان بەرەو شارۆچکە و شار، زیاتر خەڵکی گوند بە کشتوکاڵ و ئاژەڵداریەوە خەریکن. وە کلتور و ڕەفتار لە گوندێکەوە بۆ گوندێکی تر جیاوازە یان زۆر لەیەکترەوە نزیکن.

زمانی ئۆزبەکی

زمانی ئۆزبەکی یان ئۆزبەک (O'zbek) زمانێکە لە بنەماڵەی زمانە تورکییەکان و زمانی فەرمیی وڵاتی ئۆزبەکستانە. پەیوەندییەکی نزیکی لەگەڵ زمانی ئویغوری ھەیە.

زمانی قرغیزی

زمانی قرغیزی (Кыргыз тили بە لاتینی Kırgızça یان Kırgız tili) زمانێکە لە بنەماڵەی زمانە تورکییەکان و لەگەڵ زمانی ڕووسیدا زمانی فەرمیی وڵاتی قرغیزستانە.

زمانی کازاخی

زمانی کازاخی یان قازاقی (Қазақ тілі بە لاتینی: Qazaq tili) زمانێکە لە بنەماڵەی زمانە تورکییەکان و لەگەڵ زمانی ڕووسیدا زمانی فەرمیی وڵاتی کازاخستانە.

کۆری

زمانی کۆری (بە هانگۆل:한국어 ؛ بە چینی: 朝鮮語)، زمانێکی فەرمی هەردوو وڵاتانی کۆریای باشوور و کۆریای باکوور و ھەروەھا ناوچەی خودموختاری یانبیانی کۆماری گەلی چینە. ٨٠ ملیۆن کەس قسەی پێئەکات لەسەرئاستی جیهانی. زیاد لە هەزار ساڵ کۆریەکان بە پیتەکانی چینی پێەوترا ھانجا نووسینیان ئەکرد. دواتر ئەلفوبێی دەنگداری کۆری ناسراو بە هانگۆل، دروستکرا لەلایەن چەند دەستەیەکی زانایان ڕایانسپارد لە ١٤٤٠ی زایینی لەلایەن پاشا سیجۆنگی مەزن.

هەردوو شێوەزاری خوێندنەوەی زمانی کۆری لەهەردوو کۆریاوە

لە کۆریای باشوور پێەووتری: (한국어؛ لاتینی: Hangugeo؛ کوردی: هانگوێگۆ)

لە کۆریای باکــوور پێەووتری: (조선말؛ لاتینی: Chosŏnmal؛ کوردی: چوسیمۆل)

وڵاتەکان و خودموختارییەکانی ئاسیا
دەوڵەتە سەربەخۆکان
دەوڵەتە سنووردار ناسراوەکان
خودموختارییەکان
و ناوچە حکوومییە تایبەتەکان

بە زمانەکانی تر

This page is based on a Wikipedia article written by authors (here).
Text is available under the CC BY-SA 3.0 license; additional terms may apply.
Images, videos and audio are available under their respective licenses.