ڕۆژاوا

ڕۆژئاوا یان خۆرئاوا بە (ئینگلیزی: West)، بە (عەرەبی:غَرب) ، ھەر وەک لە ناوەکەی دیارە لە دوو وشەی ڕۆژ یان خۆر و ئاوا:(ئاوابوون) پێک ھاتوە ، یەکیکە لە ئاڕاستەکانی جوگرافیا.

Compass Rose English West
ئاراستە جوگرافیەکان کە ڕۆژئاوا بە ڕەش دیار کراوە

بە کار ھاتنی وشەکە

ئەم دوو وشەیە لە کوردەواری دا زۆر جار بۆ ڕۆژئاوای کوردستان بەکاردێن ، هەروەها بە شوێنی ئاوا بوونی ڕۆژ ، خۆر دەوترێ، لە وڵاتانی ڕۆژاوا و ڕۆژهەڵاتیش دا بۆ ئاماژە بە ولاتانی ڕۆژاوا وەکوو: ئەمریکاکان ، ئەورووپا ، ئوسترالیا واتای ئەم وشانە لە زمانەکانی خۆیان دا بەکاردێنن.

وتارە پەیوەندی دارەکان

سەرچاوەکان

بۆکان (شارستان)

شارستانی بۆکان، یەکێک لە شارستانەکانی ئێرانە کە لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا ھەڵکەوتووە. ناوەندی ئەم شارستانە شاری بۆکانە. بە پێی سەرژمێرییەکانی ساڵی ٢٠١٧ ژمارەی دانیشتووانی ئەم شارستانه ٢٥١٫٤٠٦ کەسە کە ١٩٤٫٨٤٩ کەس لەم ژمارەیە له شاردا ده‌ژین که له‌چاو سه‌رژمێریی ساڵی ٢٠١١ تووشی گۆڕان بووه.

بەلجیکا

بەلجیکا یان بلژیک، بە ڕەسمی شانشینی بەلجیکا (بە ھۆڵەندی: Koninkrijk België و بە فەڕەنسی: Royaume de Belgique) یەکێکە لە وڵاتانی ئەورووپا. ڕژێمی پادشایەتی تیایدا حوکمڕانە، بۆیە بە وڵاتی پادشایەتی بەلجیکا ناودەبرێت. پایتەختەکەی شاری برۆکسلە.

بەپێی دوا ئامار، ژمارەی دانیشتوانی ١٠،٦ ملیۆن دەبێت. ساڵی ١٨٣٠ سەربەخۆیی وەرگرتووە و ساڵی ١٩١٩ سنوورەکانی دیاریکراون.

زمانی کوردی

زمانی کوردی زمانێکە کە خەڵکی کورد قسەی پێدەکەن. لە ڕووی بنەماڵەوە بەشێکە لە زمانە ھیندوئەورووپایییەکان. ئەم زمانە لە زمانی کەڤناری مادی کەوتووەتەوە. زمانی کوردی لە نێوان زمانی ھیندوئەورووپایییەکان لە بواری گەورەیی سێیەمین زمانە و دەکەوێتە دوای زمانی فارسی و زمانی پەشتۆ.

سیستمی پۆتانە جوگرافیەکان

سیستمی پۆتانە جوگرافیەکان بریتیە لە سیستمێکی پۆتانەکان تایبەت بە جوگرافیا کە وا ئەکات جێگایەک لەسەر زەوی دیاری بکرێت بە کۆمەڵێ ژمارە، پیت یان هێما. پۆتانەکان پێکدێن لە ژمارەیەک کە ئاستی بەرزی دیاری ئەکات، دوو یان سیانی تریش کە ئاستی ئاسۆیی و شوێنی جوگرافیەکە دیاری ئەکات. سیستمێکی باوی پۆتانەکان بریتیە لە هێڵەکانی درێژی، پانی و بەرزیی. بۆ ئەوەی بتوانی شوێنێک لەسەر نەخشەیەک دیاری بکەی بە دوو ڕەهەند "شکاندنەوەی نەخشە" پێویستە.

سەردەشت

سەردەشت شارێکی رۆژھەڵاتی کوردستانە. نێوان سنووری ئێران و عێراق کە دەوترێ شوێنی لەدایک بوونی زەردەشتە.

ئەمشارە لە ساڵی ١٩٨٧ زایینی لە لایەن حکومەتی سەدام حوسێن کیمیاباران کراوە.

شار‌ی سەردەشت یەکێک لە شاره‌کانی ناوچەی موکریان و سەر بە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوایە کە کەوتۆتە باشووری شارەکانی پیرانشار و مەھاباد و ھەروە ھا دەێکەوێتە رۆژئاوای بانە و باشووری رۆژئاوای بۆکان. ھەروەھا سەردەشت دەکەوێتە رۆژھەڵاتی قەڵادزێ و کۆتایی‌دا سلێمانی لە باشووری سەردەشت ھەڵکەوتووە.

یەکێک لە ناوچە هەرە خۆشەکانی سەردەشت ، شاری میراوەیه کە دەکەوێته نێوان سەردەشت و پیرانشار.

بە پێی ئاماری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ساڵی ٢٠٠١دا شاری سەردەشت ٥٠،٠٠٠ کەس دانیشتوی بوو بەڵام بەسەرجەم شاروچکە و گوندەکانەوە دەگاتە نزیک ١٣٠،٠٠٠ کەس کە ھەمویان کوردن.

سەردەشت (شارستان)

شارستانی سەردەشت، یەکێک لە شارستانەکانی ئێرانە کە لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا ھەڵکەوتووە. ناوەندی ئەم شارستانە شاری سەردەشتە. بە پێی سەرژمێرییەکانی ساڵی ٢٠٠٦ ژمارەی دانیشتوانی ئەم شارستانە ١٠٤،١٤٦ کەس بووە کە ٥٢،٤٩٤ کەس لەم ژمارەیە پیاو و ٥١،٦٥٢ کەسیان ژن بووە.

عومان

عومان (بە عەرەبی: سلطنة عُمان) وڵاتێکی عەرەبییە لە ڕۆژھەڵاتی ناوین. پایتەختەکەی مەسقەتە دەکەوێتە بەشی باشوری ڕۆژھەلاتی نیمچە دورگەی عەرەب، لە باکورەوە لەگەل ئیمارات لە ڕۆژئاواوە سعودیە و لە باشوری ڕۆژاوا یەمەن دراوسێیە، روبەرەکەی٣٠٩٫٥٠٠کم چوارگۆشەیە سیستمی حوکومرانی لە عومان سیستمی پاشایەتی راستەوخۆیە.

عێراق

کۆماری ئێڕاق (عەرەبی:جمھوریة العراق) وڵاتێکە لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست.

کۆماری ئێڕاق لە ساڵی ١٩٢١ دامەزراوە، لە سەرەتای دامەزراندنییدا لەسەر شێوازی سیستمی حوکمڕانی پاشایەتی بوو، و لە ساڵی ١٩٥٨ بە سەرکەوتنی شۆڕشی ١٤ی تەممووز سیستمی کۆماری بەرقەرار بوو.

لە ساڵانی ١٩٥٨ بۆ ١٩٦٨ چەندین کوودتای سەربازی لە ئێراقدا ئەنجامدران، کە دوایینیان کودەتای بەعسییەکان بوو. ڕژێمی بەعس لە ساڵی ١٩٦٨ تا ٢٠٠٣ دەسەڵاتی ئێراقی بە دەستەوە بوو.

ھێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێراق لە ساڵی ٢٠٠٣دا، بە خاڵی گۆڕان دادەنرێت لە ئێراقدا بەتایبەتی و ناوچەکە بە گشتی، ئەم شەڕە بوو بە ھۆی زیانێکی گیانی زۆر لە ڕێزی خەڵکی نەدەنیی ئێراقییدا، بۆشاییەک لە ئاسایشی ئێراقدا دروستبوو کە بوو بە ھۆی حاڵەتێکی نا ئاسایش و گرژ بێجگە لە ھەموو ئێراق بێجگە لە ھەرێمی کوردستان، لە ھەمان کاتدا ھەندێک لەو بڕوایەدان ھاتنی ھێزەکانی ئەمریکا بۆ ئێراق ئەنجامی باشی ھەبوو ئەویش لابردنی ڕژیمی پێشووترە.

فەڕەنسا

کۆماری فەڕەنسا یان فەڕەنسا بەفەڕەنسی پێی دەوترێت (République française یان France)، ئەم وڵاتە دەکەوێتە (ئەوروپای خۆرئاوا)، لەکۆمەڵێک دورگەو زەوی دوای دەریاکان کە دەکەونە کیشوەری ترەوە، فەڕەنسا لەدەریای (سپی ناوەڕاست) ەوە درێژ دەبێتەوە بۆ نۆکەندی (ئینگلیزی) و دەریای (باکور)، ھەروەھا لەڕووباری (ڕاین) ەوە بۆ زەریای (ئەتڵەسی)، فەڕەنسا بەھۆی شێوەو پێکھاتەیەوە ناسراوە بە (شەش لا)، فەڕەنسا ھاوسنورە لەگەڵ (شانشینی یەکگرتوو، بەلجیکا، لۆکسەمبۆرگ، ئەڵمانیا، سویسڕا، ئیتالیا، مۆناکۆ، ئەندۆراو ئیسپانیا) ھەروەھا لەسنوری دەرەوە واتە لەدورگەو زەویەکانی تر دراوسێی ھەریەکە لە (بەڕازیل، سۆرێنام‌و دورگەکانی ئەنتێلی ھۆڵەندیە).

فەڕەنسا یەکێکە لە دامەزرێنەرانی (یەکێتی ئەوروپا) و ڕووبەریشی لەھەمووان زیاترەو ئەندامی دامەزرێنەری (نەتەوە یەکگرتووەکان) یش ە، ھەروەھا فەڕەنسا یەکێکە لەپێنج ئەندامە ھەمیشەیەکەی (ئەنجومەنی ئاسایش) کە پاشکۆی (نەتەوە یەکگرتووەکان) ەو مافی (ڤیتۆ)ی ھەیە، یەکێکیشە لەو (٩) وڵاتەی کە بەھێزی ئەتۆمی ناسراون.

ناوی فەڕەنسا لەناوی (فەڕەنکیا) ەوە ھاتووە، کە ئەمەش ئەو ھۆزە (ئەڵمان) یە بوون کە ئەو ناوچەیان دوای ڕووخانی (ئیمپراتۆریەتی ڕۆمانی) داگیرکرد، بەتایبەت ناوچەی دەوروپشتی (پاریس) کە مەڵبەندی سەروەریی شانشینی فەڕەنسا بوو، زۆرینەی دانیشتوانی ئەم وڵاتە فەڕەنسییەکانن‌و لەئایینی مەسیحی (کاسۆلیک) یدا ڕۆچوون.

مەھاباد

مەھاباد یەکێکە لە گرینگترین و بەناوبانگترین شارەکانی کوردستان. ئەم شارە یەکێکە لە شارە گەورەکانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا و لە باشووری گۆلی ورمێ ھەڵکەوتووە. ناوچەی مەھاباد شوێنی گێرەوکێشەی سیاسی لە سەردەمی مۆدێڕندا بووە. ئەم شارە پایتەختی کۆماری کوردستان (کۆماری مەھاباد) بوو و لەدوای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بۆ ماوەیەک لە ژێر دەستەڵاتی کورداندا بوو. ئەمڕۆکە مەھاباد ناوەندی ناسیۆنالیزمی کوردییە.مه‌هاباد له‌ باکوره‌وه‌ له‌گه‌ڵ شاری میاندواو، له‌ باشوره‌وه‌ له‌گه‌ڵ شاری سه‌رده‌شت، له‌ رۆژهه‌ڵاته‌وه‌ له‌گه‌ل شاری بۆکان و له‌ رۆژئاواوه‌ له‌گه‌ڵ شاری پیرانشار هاوسنووره‌.

شاری مەھاباد بە ھۆی ھەڵکەوتن لەسەر ڕیگاکانی سێ پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا، کوردستان و ئازەربایجانی ڕۆژھەڵات شوێنێکی تایبەتی ھەیە. ئەم شارە ١١٩ کیلۆمەتر لە ورمێ، ٢٩٨ کیلۆمەتر لە سنە و ٢١٤ کیلۆمەتر لە تەورێز دوورە.

مەھاباد (شارستان)

شارستانی مەھاباد، لە دابەشکاریی وڵاتیی ئێراندا، یەکێک لە شارستانەکانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوایە. ناوەندی ئەم شارستانە شاری مەھابادە و لە دوو ناوچە پێکھاتووە:

ناوچەی ناوەندی

ناوچەی خەلیفانبە پێی سەرژماریی گشتیی جەماوەر و خانووی ئێران لە ساڵی ٢٠١١دا، ژمارەی دانیشتووانی ئەم شارستانە ٢١٥٬٥٢٩ کەس بووە.

پارێزگا

پارێزگا (بە ئینگلیزی: Province) بەش یا پارچەیەک لە وڵاتە کە پارێزگار بە سەری ڕادەگا. ھەر وڵات لە چەند پارێزگا پێکدێت.

پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا

پارێزگای ورمێ یەکێک لە پارێزگاکانی رۆژهەڵاتی کوردستانە. ناوەندەکەی شاری ورمێیە و سێ نەتەوەی سەرەکی تێیدا دەژین کە پێکھاتوون لە کورد، ئازەری و ئاشووری. ئەو پارێزگایە لەگەڵ باشوور و باکووری کورستان هاوسنووره.

پاکستان

پاکستان یان بە شێوەی فەرمی، کۆماری ئیسلامی پاکستان، وڵاتێکە لە باشووری ئاسیادا. ١،٠٤٦ کیلۆمەتر کەنارەی ھەیە لە سەر دەریای عەرەبی و کەنداوی عومان لە باشووری خۆیدا؛ لە باکوور لکاوە بە ئەفغانستان، لە ڕۆژاوا بە ئێران و لە ڕۆژھەڵات بە ھێند و لە باکووری دوورەوە بە چین؛ بۆیە دەڵێن ئەم وڵاتە ئاسیای ناوەندی، ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باشووری ئاسیای گرێداوە پێکەوە. پاکستان لە پێشدا شوێنی شارستانییەتی هیندوو بووە و دواتر بووەتە وەرگری فەرھەنگەکانی ھێندووەکان، پارسەکان، یۆنانییەکان، ئیسلامییەکان، تورک و موغولەکان. ئەم شوێنە لە درێژەی مێژوودا مەیدانی ھێرشی ھێند و ئاریاییەکان، پارسەکان، یۆنانییەکان ،عەرەبەکان، تورکەکان، ئەفغانەکان، موغولەکان و بەڕیتانیاییەکان بووەدەقی پەڕە..

کاتێ ھێند لە ژێر دەسەڵاتی بەڕیتانیا ھاتەدەر و سەربەخۆ بوو، کێشە کەوتە ناو وڵاتەوە؛ زۆربەی کێشە ئایینی و نێوان دوو ئایینی سەرەکیی ھێندوو و ئیسلام بوو. بۆیە پارێزگایەک جودا کرایەوە لەپێشدا بە ناوی ھێندی ئیسلامی و دواتر بە پاکستان و لە کۆتاییدا لە ساڵی ١٩٥٦ بووە وڵاتێکی سەربەخۆ بەم ناوەی ئێستادەقی پەڕە..

کوردیی باکووری

کوردیی باکووری یان کورمانجی یەکێک لە شێوەزارەکانی سەرەکی زمانی کوردییە. بە ھەڵە ئەم شێوەزارە ناوی کرمانجی وەخۆگرتووە بەڵام کرمانجی خۆی لقێکە لە لقەکانی کوردیی باکووری.

کوردیی ناوەندی

کوردیی ناوەندی یان سۆرانی یەکێک لە زارەکانی سەرەکی زمانی کوردییە کە لە ڕۆژھەڵات و باشووری کوردستان قسەی پێ دەکرێ. لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان باشوری پارێزگای ورمێ (ناوچەی ھەوشار و موکریان) و بەشی ھەرە زۆری پارێزگای کوردستان و ناوچەکانی جوانرۆ و ڕوانسەر و دەشتی زەھاو لە پارێزگای کرماشان بەم زارە قسە دەکەن. زمانی فەرمی حکومەتی شێخ مەحمود لە سلێمانی و کۆماری کوردستان لە مھاباد بووە و ئێستا زمانی فەرمی حکومەتی ھەرێمی کوردستانی باشورە. ئەم زارە لە ئێستادا دەوڵەمەنترین زاری زمانی کوردییە. زۆر جار بە ھەڵە بەم زارە دەڵێن سۆرانی بەڵام سۆرانی خۆی شێوەزارێکی کوردیی ناوەندییە. سلێمانی، ھەولێر، کەرکووک، بۆکان، مەھاباد، سنە و سەقز لە ئەو شارە گەورانەن کە خەڵکەکەی بە ئەم زارە دەدوێن.

ھۆلەند

ھۆڵەندا (بە زمانی ھۆڵەندی: Nederland، نەیدەرلاند) وڵاتێکە لە کیشوەری ئەورووپادا کە بەشی سەرەکیی حکوومەتی شانشینی ھۆڵەندا پێکدێنێت. پایتەختەکەی شاری ئەمستەردامە.

بە زمانەکانی تر

This page is based on a Wikipedia article written by authors (here).
Text is available under the CC BY-SA 3.0 license; additional terms may apply.
Images, videos and audio are available under their respective licenses.