چاند

چاند یان فەرھەنگ یان کلتوور یانیش کەلەپوور کۆیێک لە زانست، باوڕ، ھونەر، قانوون، ئەخلاق، عادەت و ھەر شتێکی ترە کە مرۆڤ وەکوو ئەندامێکی کۆمەڵگا فێری دەبێت.[١] ھەر بەشێک لە وڵاتێک دەتوانێت چاندێکی تایبەت بە خۆی ھەبێت. چاند لە ڕێگا فێرکاریەوە بە نەسڵەکانی دەھاتوو فێر دەکرێت.

  • دەروازەی چاند

سەرچاوەکان

  1. ^ http://daneshnameh.roshd.ir/mavara/mavara-index.php?page=%D9%81%D8%B1%D9%87%D9%86%DA%AF&SSOReturnPage=Check&Rand=0
ئابوور

ئابوور یا ئابووری بریتییە لە بەرھەمھێنان، بەشینەوە یا گۆڕێنەوە و، بەکاربردنی شمەک و ڕاژە لە ناوچەیەکی جوگرافیدا. لەم پێناسەیەدا، شمەک و ڕاژە ڕادەدارن و، ئەو کارانەی کە لەسەریان ئەکرێ (بەرھەمھێنان، بەشێنەوە، گۆڕێنەوە و، بەکاربردن) لە لایەن بریکارانی جیاجیاوە ئەکرێ. بریکار ئەتوانێ تاکەکەس بێ، ڕێکخراوە بێ، کاسبییەکی تایبەت بێ، یا تەنانەت حکوومەت بێ.

لە ڕابردوودا، وا ئەزانرا کە تەنیا سەرچاوەگەلی سروشتی، کار و سەرمایە سنووری ئابوور دیاری ئەکەن. لە وەھا ڕوانگەیەکدا تەکنۆلۆژیا (کە ئەتوانێ پرۆسەکان ئۆتۆماتیک و خێراتر بکاتەوە و، ئەو بڕە پارەیە کە بۆ بەڕێوەبردنی کارەکان خەرج ئەکرێ داشکێنێ) و نوێکاری (بەرھەمگەلی نوێ، بازاڕگەلی نوێ) لەبەرچاو نەگیرابوون.

ئابووری ھەر ناوچەیەک ئاکامی کۆمەڵێک پێواژۆیە و بەستراوەتەوە بە چاند، مێژوو، پەروەردە، گەشەی تەکنۆلۆژیکی، ڕێکخراویی کۆمەڵایەتی، پێکھاتەی سیاسی و، سیستەمی یاساییی ناوچەکەوە، ھەروەھا جوگرافیا، سەرچاوە سروشتییەکان و، ژینگەناسیش لە ھۆکارگەلی سەرەکین. کۆی ئەم ھۆکارانە پێکھێنەری ئەو بەستێن و ھەلومەرجەن کە ئابوور تێیدا کار ئەکا.

ئایشە شان

ئایشە شان (١٩٣٨- ١٩٩٦) گۆرانیبێژی کوردی لەدایکبووی ئامەدە.

لە مێژووی سەرھەڵدانی چاند و ھونەری کوردیدا ئایشە شان یەکێک لەو ھونەرمەندانە بوو کە لە دژی سیاسەتی چەوت و ئاسمیلاسیۆنی ڕەش و بەھێزی کەمالیزم لە باکووری کوردستان وەکوو شێرە ژنێک بەرخۆدانی کرد.

ئوسترالیا

ئوسترالیا، بە فەرمی یەکیەتیی ھاوقازانجی ئۆسترالیا (بە ئینگلیزی: The Commonwealth Of Australia)، وڵاتێکە لە نیوەگۆی باشووردا کە بریتییە لە خاکی سەرەکیی کیشوەری ئۆسترالیا، دوورگەی تاسمانیا و زۆرێک دوورگەی بچووکی تری ناو ئوقیانوسەکانی ھیند و پاسیفیک.

ئەم وڵاتە بە پانتایی ٧،٦٨٦،٨٥٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە، شەشەمین وڵاتی گەورەی جیھانە، ئوسترالیا یەکێکە لە وڵاتانی کۆمۆنوێلت و لە ساڵی ١٩٠١ دا سەربەخۆیی خۆی لە بریتانیای گەورە وەرگرتووە. پایتەختی ئەم وڵاتە شاری کانبێرایە، شارێک کە پەرلەمانی وڵات و ماڵی بەرێوەبەری گشتی تێدایە. ئەو بە شێوەیەکی دابەکی و لە جیاتی شاژن ئێلیزابێتی دووەم بەڕێوبەرایەتی دەوڵەتی ئوسترالیای بەدەستە. بەڵام لە ڕاستیدا سەرۆککۆماری ھەڵبژێردراوی خەڵک وێڕای دەولەت و پەرلەمان بەڕێوەبردنی وڵاتیان لە دەست دایە. ئوسترالیا لە ڕووی پانتاییەوە دووەم وڵاتی بەشداری ڕێکخراوی ولاتە ھاوسوودەکانە.

سیدنی و مێلبۆرن لەدوای یەک دوو گەورە شاری ئوسترالیان. ئەم ولاتە سنووری خاکی لەگەڵ ھیچ ولاتێک دا نیە و چوار دەوری لە ڕۆژھەڵات، ئۆقیانووسی ئارام، لە باشوور، ئۆقیانووسی باشوور، لە ڕۆژاوا ئۆقیانووسی ھیند و لە باکوورەوە چەندین دەریا و کەنداوی لە خۆگرتووە. ھەروەھا ئوسترالیا خاکی سەرەکی ئۆقیانووسیا ھەژمار دەکرێ کە بچووکترین کیشوەری جیھانە.

ئیرج ڕەحمانپووڕ

ئیرج ڕەحمانپووڕ (١٩٥٦ لە خوڕەماباد یان کوهدەشت ) ھەلبەستوان، گۆرانیچڕ و گۆرانیبێژی لەکە. ڕەحمانپووڕ ھەروەھا گوتارەکانێک سەبارەت بە مۆسیقا، چاند و ھونەری کوردی و لوڕی و لەکی تۆمار کردووە. ڕەحمانپووڕ بە نازناوی " قوڕگی برینداری زاگرۆس " ناسراوە.

ڕەحمانپور بو کارەساتی ئەنفال کراووان فەیلی لە وڵات سوێد و کۆمەڵکوژیی کیمیابارانی ھەڵەبجە و ... خوێندەوەە.

ئینستیتیوتی کوردیی ئەستەمبوڵ

ئینستیتیوتی کوردیی ئەستەمبوڵ (Enstîtuya Kurdî ya Stenbolê) لە ڕۆژی ١٨ی نیسانی ١٩٩٢ لە ئەستەمبوڵ دامەزراوە. ئامانجی لێکۆڵینەوە و کۆکردنەوە و بڵاوکردنەوەی زانیاری لە سەر مێژوو و چاند و ھونەر و زمانی کوردییە.

دامەزرێنەرانی ئینستیتیوتی کوردیی ئەستەمبوڵ بریتین لە:

مووسا عەنتەر

یاشار کایا

فەقی حوسێن ساغنیچ

ئیسماعیل بێشیکچی

عەبدولڕەحمان دوررە (Abdurrahman Dürre)

ئیبراھیم گوربوز (İbrahim Gürbüz)

جەمشید بەندەر

سولەیمان ئیماموغلو (Süleyman İmamoğlu)

ئینستیتیوتی کوردیی پاریس

ئینستیتیوتی کوردیی پاریس (بە فەڕەنسی: Institut Kurde de Paris) ڕێکخراوێکە کە لە سەر زمان و چاند و مێژووی کورد کار دەکات. ساڵی ١٩٨٣ لە پاریس دامەزراوە. گۆڤاری کورمانجی یەکێک لە بەرھەمەکانی ئینستیتیوتی کوردیی پاریسە کە ساڵێ دوو جار چاپ دەکرێ.

باشووری کوردستان

باشووری كوردستان ناوێکی نافەرمییە بۆ بەشێکی وڵاتی عێراق کە دانیشتووانی کوردن و سنووری لەگەڵ ئێران و تورکیا و سووریای ھەیە و لە باشووری چوارپارچەی کوردستاندا ھەڵکەوتووە. باشووری کوردستان تەنیا پارچەی کوردستانە کە خاوەنی حکوومەتێکی سەربەخۆیە.

ئەم بەشەی کوردستان چەند شارێکی گەورەی وەکو ھەولێر، و سلێمانی، و دھۆک و ھەڵەبجە و کەرکووک لە خۆ دەگرێت. ھەولێر وەکو پایتەختی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان

ناسراوە کە لەم بەشەی کوردستان دامەزراوە. بریتییە لە ھەریەک لە پارێزگاکانی (ھەولێر، سلێمانی، دھۆک، ھەڵەبجە و ناوچە دابڕێنراوەکان).

داڕێژە:چوارپارچەی كوردستان

دەروازەی كوردستان

بەڕازیل

برازیل (بە پورتوگالی: Brasil)، بە فەرمی کۆماری برازیلی فیدراڵ (بە پورتوگالی:República Federativa do Brasil) گوێبگرە

برازیل گەورەترین وڵاتەکانی ئەمریکای باشوورە لە ڕووی دانیشتوان وڕووبەرەوە، و تەنھا وڵاتی ئەمریکای باشوورە کە بە زمانی پورتوگالی قسەی تیادا دەکرێت. بە پێنجەمین وڵات دادەنرێت لە ڕووی ڕووبەرەوە لە سەر ئاستی جیھان. بە بەرھەمھێنانی قاوە و شەکر و کحوول و سۆیا و کانزا بەناوبانگە. لە باکوورەوە سنووری لەگەڵ گۆیانا و سۆرینام و گۆیانای فەڕەنسی و ڤەنزوێلا دا ھەیە، لە ڕۆژئاواوە لەگەڵ کۆڵومبیا و پیرۆ، لە باشوورەوە لەگەڵ بۆلیڤیا و پاراگوای و ئارجەنتین و ئۆروگوای. لە ڕۆژھەڵاتەوە کەناری ئاتڵانتی. برازیل وڵاتێکی ئابووربەھێزە بە جۆرێک کە بە پلەی دەیەم دێت لە لیستی وڵاتانی جیھاندا بەپێی داھاتی ساڵانە. ھێڵی ئیستیوا بە ناویا دەچێ و بەشێکی زۆری ڕووباری ئەمازۆنی تیادا تێدەپەڕێ لەبەر ئەمەش زەوییەکەی پڕە لە دارستانی ئیستوایی و ناوچەی کشتوکاڵی تێدایە.

دونیا تیڤی

دونیا تیڤی کەناڵێکە لە تورکیا وەشانی خۆی لەوەتەی ٤ی حوزەیرانی ٢٠١٠ بەزمانی کوردی بە زاری کورمانجی دەکات , بەرنامەکانی دونیا تیڤی هەمەڕەنگە کە لەنێویدا بابەتی ئیسلامیی (پانتاییەکی فراوان) و سیاسیی و چاند و وەرزشی لە خۆ دەگرێت .

موسڵمان

موسوڵمان (بە عەرەبی: مُسِلم) بە کەسێک کە باوەڕی بە ئایینی ئیسلام ھەبێت، دەوترێ.

موسوڵمانەکان زۆرتر لە ڕۆژھەڵاتی ناوین و ڕۆژھەڵاتی دوور دەژین. ئەمڕۆ کە ١٫٦٢ میلیارد موسوڵمان لە دونیادا ھەن.

زۆرینەی گەلی کورد و کوردستانیش موسوڵمانن، بەڵام کوردی جوولەکە و مەسیحی و ئێزدیش ھەن.

مێلبۆرن

مێلبۆرن (به ئینگلیزیMelbourne)، به دانیشتوانی نزیک به ٤ میلیۆن کەس، پایتەختی ویلایەتی ڤیکتۆریا(یەکەم پایتەختی ئوسترالیا پێش کانبێرا) و گرینگترین شاری کەلتووری وڵاتی ئوسترالیایه. مێڵبۆرن له ڕووی دانیشتوانەوه دووهەم شاری گەورەی وڵاتی پان و بەرینی ئوسترالیایه. ئەو شاره له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاتی ئوسترالیا و له ويلایه‌تی ڤیکتۆریا هەڵکەوتووه.

ئەورۆکه ئەم شاره وەکوو جەمسەرێکی گرینگی پەروەردە و لێکۆڵینەوه، چاند و ھونەر و مۆده، وەرزش و خۆشگووزەرانی و گەشت و گووزار و ئابووری ئوسترالیا دەناسرێ؛ تا ئەو جێگایه که وەکوو پایتەختی چاند و هونەر و مۆد و وەرزش ناوی دەبەن.

مێلبۆرن و ویلایەتی ڤیکتۆریا، له نێو شارو شوێنەکانی ئەم وڵاته نازناوی «شاری باخچەکانی ئوسترالیا» (Australia's garden city)ی وەرگرتوه. ئەم شارە له دەیەی ڕابردوو دا چەندین جار وەکوو باشترین شاری جیهان هەڵبژێردراوه.

مێلبۆرن لانکه و ناوەندی هوونەری فیلم و سینەما، تەلەڤزیۆن، سەمای باله، هوونەری ئێمپێرسیۆنیسم، شێوازەکانی جۆراوجۆری سەما وەکوو نیو وێگ و مێلبۆرن شافێل، هەروەها ناوەندی گرینگی مۆسیقای کلاسیک و ئەوڕۆیی ئەم وڵاتەیه.تۆپانێ به شیوازی ئوسترالیش لەم شاره وەدی هات.

تۆڕی تراموای مێلبۆرن له ڕووی بەربڵاوی له پلەی یەکەمی جیهان وەستاوه. بەرزترین تاوەری نیشتەجێ بوونی جیهان، تاوەری یوریکا (تا ساڵی ٢٠٠٩) و هەروەها سکای دێکی بێ وێنەی ئەم تاوەره، پێنج تاوەر له شەش تاوەره ئاسمان بڕه گەورەکانی ئوسترالیا، گەورەترین کازینۆ و کۆمەڵەی یاری ئوسترالیا، گەروەترین ناوەندی کڕین(مۆڵ)ی ئوسترالیا و نیوەگۆی باشوور، گەروەترین ناوەندی پێشانگایی و ناوەندی کۆبوونەوەی نیوەگۆی باشوور، کۆنترین و گەورەترین گالێری هونەری ئوسترالیا، هەرهەموویان لەم شاره دان.

نووسەر

نووسەر (بە کوردیی باکووری: نڤیسکار، Nivîskar، بە کوردیی زازایی: Nûskerî) بەو کەسە دەوترێ کە بەرھەمێکی نووسراو یان چاپکراوی ھەبێت ، نووسەریش چەند لایەنێک دەگرێتەوە لەوانە نووسەری مێژوویی ، نووسەری چیڕۆک ، نووسەری چاند و ھونەر ، نووسەری وێژە، نووسەری فەلسەفی ، نووسەری ئایینی ، نووسەری سیاسی و ھتد.

پاریس

پاریس پایتەختی وڵاتی فەڕەنسایە، کەوتۆتە نزیک ڕووباری سێینی (بە فەڕەنسی Seine ). ئەم شارە لەلایەن ئیمپڕاتۆڕی ڕۆمانی جولیان فڕانکلین ەوە دروستکراوە کە سەرەتا پێیان وتووە لوتێتیا (Lutetia) ، پاریس گەورەترین شارە لە وڵاتی فەڕەنسا کە ڕووبەرەکەی ١٠٥ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە ، نزیکەی ٢.٥١ ملیۆن ھاووڵاتی لەو شارە دەژین ، پاریس بە ناوەندی سەرەکی دادەنرێت بۆ مەبەستی گەشتیاری و چاند (کەلتوور) و ئابووری و سیاسەت و مێژوو و مۆزەخانەی ھوونەری لە وڵاتی فەڕەنسا ، لەوڵاتەکە چەندین ھۆی گواستنەوە ھەن لەوێنەی دوو فڕۆکەخانە و میتڕۆ چەندینی تر ، شارەکە بەفرە چاند دادەنرێت بەوەی زۆرتر لە ٢٠٪ دانیشتووی پاریس خەڵکی دەرەوەی فەڕەنسایە ھەربۆیەش لە پاریس جۆرەکانی جلوبەرگ و خۆراک بە فرە بەرھەم دەبینرێت ، لە ڕووی وەرزشەوە چەندین ڕووداوی گرنگ تێیدا ئەنجام دراوە لەگرنگترینییان میوانداری کردنی ئۆڵەمپیادی ١٩٠٠ و ١٩٢٤ وە لە یاری تۆپی پێش میوانداری جامی جیھانیی فیفای ١٩٩٨ کە ھەڵبژاردەی نیشتمانی فەڕەنسا جامەکەی بەدەست ھێنا.

چرا تیڤی

چرا تیڤی (Çira TV) یەکەم کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئێزدییەکانە.

چرا تیڤی کە دەمێکی درێژ ئامادەکاریی وەشانی دەکرد، لە ٤ی ئابی ٢٠١٢ دەستی بە وەشانی کرد. ئەو کەناڵە کە ھەموو بەرنامەکانی بە کوردییە، ئاگادارکردنەوەی مێژوویی و فەلسەفی بۆ بیروباوڕی ئێزیدی دەکات. زۆربەی بەرنامەکانی بۆ ناساندنی چاند و ژیانی کۆمەڵگای کوردانی ئێزیدی ئامادە دەکرێت. بەرنامەکانی دیکەی لەسەر ڕەوشی زمانی کوردی، رووداوەکان و پێشکەوتنی کۆمەڵایەتی، سیاسی و چاندی لە ژیانی رۆژانەی کوردستاندایە.

ڕۆژھەڵاتی کوردستان

ڕۆژھەڵاتی کوردستان یان خۆرھەڵاتی کوردستان یان کوردستانی ئێران ناوێکی نافەرمیە بۆ بەشێک لە خاکی کوردستان کە ئێستا لەنێو سنوورەکانی ئێراندایە. دانیشتووانی بریتین لە کوردەکان و سنووری لەگەڵ عێراق و تورکیا ھەیە. پارێزگاکانی بەشێک لە ئازەربایجانی ڕۆژاوا، کوردستان، کرماشان، ئیلام و بەشێک لە پارێزگای لوڕستان و پارێزگای ھەمەدان لە خۆدەگرێت.

ژمارەی کوردەکان لە ئێراندا بە ١١ میلیۆن کەس دەخەمڵێنرێن. ژمارەیەک لە کوردەکان لە باکووری ڕۆژھەڵاتی ئێران لە پارێزگای خوراسان دەژین کە ئەو بەشە بە خاکی کوردستان ناوی لێنابەن.

کرماشان، ورمێ، سنە، خورەماوە، ئیلام، بۆکان، سەقز، مەھاباد و پیرانشار و ئیسلام ئاباد و بیجاڕ لە شارە گەورەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستانن.

دەروازەی کوردستان

کورد

کورد نەتەوەیەکی گەورەی نیشتەجێی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستن کە ژینگە سەرەکییەکەیان بە کوردستان دەناسرێت کە بە سەر‌ وڵاتانی ئێران و ئێراق و تورکیا و سوریا بەشکراوە و لە شاخە‌کانی ئاناتۆلی ھەتا زنجیرە چیای زاگرۆس درێژ دەبێتەوە. کوردەکان لە شوێنەکانی دیکەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستیش بڵاوبوونەتەوە. ئامارێکی فەرمی لەسەر ژمارەی کوردەکان نییە بەڵام بە ٣٥ ملیۆن کەس مەزەندە دەکرێت. زمانی کوردەکان لقێکە لە زمانە ھیندوئەورووپاییەکان. زۆربەی کوردەکان موسڵمانی شافعیین و ئەوەی دەمێنێتەوە موسڵمانی شیعە و یارسان و ئێزیدی و خاچپەرست و جوو و ئاشوورین.

کوردستان

کوردستان (بە واتای وڵاتی کوردان) ناوچەیەکە لە ڕۆژھەڵاتی ناوین کە زۆربەی دانیشتوانی کوردن. کوردستان دەکەوێتە خۆرھەڵاتی تورکیا (باکووری کوردستان)، باکووری عێراق (باشووری کوردستان)، باکووری خۆرئاوای ئێران (ڕۆژھەڵاتی کوردستان) و چەند پارچەیەک لە سووریا (ڕۆژاوای کوردستان) و ئازەربایجان و ئەرمەنستان. دیاریکردنی سنووری کوردستان یەکێکە لە دۆزە پڕ تەنگ و چەڵەمەکان، چونکە ئەو وڵاتانەی جڵەوی دەستەڵاتی کوردستانانیان بە دەستەوە وەک یەکەیەکی جوگرافی یان نەتەوەیی چاوی لێناکەن، بەڵکو پتر بە ناوچە کوردنشینەکان ناوی دەبەن. لە ڕوانگەی ڕامیاریەوە، باشووری کوردستان ورۆژئاوای کوردستان تەنھا بەشی کوردستانە کە بە شێوەی نێونەتەوەیی وەک پێکھاتەیەکی فیدراڵی سەربەخۆ لە عێراق وسوریا ناسراوە. کورد لە ئێراندا بە فەرمی وەک کەمایەتی ناسراون، بەڵام لە ڕووی خوێندن بە زمانی کوردی و مافەکانی دیکەی نەتەوایەتیەوە بێ بەشن.

کۆبانی

کۆبانی یان کۆبانێ (بە عەرەبی دەوڵەتی: عین العرب (کانی عەرەبان)) باژێرێکی کوردنشینە لە رۆژئاوای کوردستان لە دیوی چەپی ئاوی فورات، لە سەر تخووبی نێوان سوریا-تورکیا، ھاوسێی شارو دەشتی فرەوانی (سرووج)ـی ئورفایە. لە رووی ئیداریەوە ناحیەکە سەر بە پارێزگای حەلەبە و سەد وپەنجا کیلۆمەتر لێی دوورە. گوزەرانی زۆرینەی خەلکی کۆبانێ لە سەر چاندن و کشتکاریە.

دانیشتووانی کۆبانێ و گوندەکانی سەرجەمیان کوردن. کەمینەیەکی عەرەبیش ھەن. پێشتر چەند ماڵە ئەرمەنی لێ بوو کە دواتر بەرەو حەلەب و ئەرمەنستان کۆچان. پێکھاتەی کوردان پێکھاتەیەکی عەشایەری وەرزێریە بریتیە لە دوو ھۆزی گەورە: "بەرازی" و "کێتکان" کە بۆ چەندان ھۆزو تیرەی بچووکتر دابەش دەبن.

ھیندستان

ھیندستان یان ھندستان یان ھیند (بە ئینگلیزی: India) وڵاتێکی ڕووبەر گەورەیە بەجۆرێ حەوتەمین وڵاتی گەورەی جیھان لەڕووی ڕووبەرەوە وە وڵاتەکە دەکەوێتە باشووری کیشوەری ئاسیا کە بە شێوەی کۆماری فیدراڵی بەڕێوە دەبرێت. پایتەختەکەی شاری دێھلی نۆیە و دراوەکەی ڕووپیەی ھیندییە ھەروەھا ڕێژەیەکی زۆری خەڵکی تیایە ھەروەھا ساڵانە ڕێژەیەکی زۆر برنج بەرھەم دێنێت. بەپێی ساڵی ٢٠١١ ژمارەی دانیشتووانی ھیند نزیکەی ١٫٢ ملیاری کەس بووە ئەوەش دووەم گەورەترین وڵاتە لەڕووی زۆرترین ڕێژەی دانیشتووان. ناوی ھیندستان لەوشەیەکی یۆنانییەوە ھاتووە ئەویش وشەی ھیندووسە (Indus) کە بەمانای ئەو کەسانەدێت کە لەنزیک ڕووباری سیند دەژین. ھیندستان بەوڵاتێکی فرە زمان و ئایین و چاند دەناسرێتەوە.

بە زمانەکانی تر

This page is based on a Wikipedia article written by authors (here).
Text is available under the CC BY-SA 3.0 license; additional terms may apply.
Images, videos and audio are available under their respective licenses.