پرۆتێستانت

پڕۆتێستانت یان ناڕەزاکان (بە ئینگلیزی: Protestant) ئەو کۆمەڵەیە بوو کە مارتین لوتەر دایمەزراند دوای ئەو چەوساندنەوە زۆرەی لە لایەن کڵێساوە تووشی خەڵک ببوو. هەروەها مارتن لوتەر دژی ئەو بیروباروەرەی پاپای کاسۆلیکی بوو کە پاپا دەتوانێت بەلگەنامەی لێخۆشبون بۆ هەرکەسێک بەدەست بهێنێت بەرامبەر بڕێک پارە یان زێڕ

95Thesen
ناڕەزاکان
ئیسپانیا

شانشینی‌ ئیسپانیا (بە ئیسپانی :España) کە دەکەوێتە بەشی‌ باشووری‌ خۆرئاوای‌ کیشوەری ئەوروپاوە، کە نزیکەی‌ ٨٥٪ی‌ نیمچە دوورگەی‌ ئیبریای‌ داگیر کردووە، تەنگەبەری‌ جبل تاریق لە کیشوەری‌ ئەفریقای‌ جیا دەکاتەوە و زنجیرەچیای‌ پێرینیە بە کیشوەری‌ ئەوروپاوە دەیبەستێتەوە. ئیسپانیا لەخۆرئاواوە ھاوسنورە لەگەڵ پورتوگال، ھەروەھا لە باکووری‌ خۆرھەڵاتەوە ھاوسنورە لەگەڵ فەرەنسا و ئەندۆرا و ھەموو سنورەکانی‌ تریشی‌ سنوری‌ ئاوین، لەخۆرھەڵات و باشوریدا دەکەوێتە کەناری‌ دەریای‌ سپیی‌ ناوەڕاست و دەریای‌ بالیار، لە باکوورەوە دەکەوێتە کەناری‌ زەریای‌ ئەتڵەسی و کەنداوی‌ بەسکای‌ یان گاسکۆنیا، ھەریەک لە دوورگەکانی‌ بالیار لە دەریای‌ ناوەڕاست و دوورگەکانی‌ کەناری‌ لە زەریای‌ ئەتڵەسی سەر بە ئیسپانیان، ھەروەھا کێشەی‌ لەگەڵ مەغریبدا ھەیە لەسەر زەویەکانی‌ سەبتە و مەلیلە.

ئێلیزابێتی یەکەمی ئینگلتەرا

ئێلیزابێتی یەکەمی ئینگلتەرا (بە ئینگلیزی: Elizabeth I of England)، ماوەی ژیان ٧ی ئەیلوولی ١٥٣٣ - ٢٣ی ئازاری ١٦٠٣، شاژنی وڵاتی ئینگلتەرا لە ماوەی ساڵانی ١٥٥٨ تا ١٦٠٣ بووە. ناوی ئێلیزابێت توودۆر کچی ھێنریی ھەشتەم و ئانێ بولین بووە.

بێرنار کوشنەر

بێرنار کوشنەر لەدایکبووی ١ی تشرینی دووەمی ١٩٣٩، کوشنەر لەباوکێکی جوو و دایکێکی پرۆتێستانت لەدایکبوو، کوشنەر کەسایەتی پزیشک و سیاسیی فەڕەنسییە، لەسەردەمی سەرۆککۆماری فرانسوا فیون دا وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا بوو ئەمەش لەماوەی ١٧ی ئایاری ٢٠٠٧ تاکوو ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣، بەلەوەش لەماوەی ٢ی نیسانی ١٩٣٩ تاکوو ٢٩ی ئازاری ١٩٩٣ وەزیری تەندرووستی فەڕەنسا بووە، کوشنەر لایەنگری حیزبی کۆمۆنیستی فەڕەنسا بوو لە شەستەکان پاش ڕووی لە حیزبی سۆسیالیستی فەڕەنسا کرد لەپاشان ڕووی لە حیزبی چەپی ڕادیکالی لەپاشا گەڕایەوە حیزبی سۆسیالیستی فەڕەنسی، لەگەڵ دانیەل میتەران ژنی سەرۆککۆماری پێشووی فەڕەنسە سەردانی کوردستانی کردووە.

تۆرون

تۆرون شارێکە لە باکووری لێھستان، سەر رۆباری Vistula دا. لە سەرژمێریی ساڵی ٢٠٠٦ دا (٢٠٧١٩٠) کەس دانیشتووی ھەبوووە کە بەم ڕێژەیە بە دوای Bydgoszcz، دووھەمین شاری مەزنی پاردەواڵی کویاوی-پۆمێرانییایە.

تۆرون لەو مژارەوە شارێکی بەرچاو و گرنگە ک کە شوێنی لە دایک بوونی Nicolaus Copernicusی ئەستێرەژمێرە. ئەم شارە لە ساڵی ١٩٩٧ دا چووە ناو لیستی کەلەپووری جیھانی UNESCO.

تیچۆ براھی

تیچۆ براهی (بە ئینگلیزی: Tycho Brahe) گەردووناسێکی دانمارکییە (١٥٤٦) کە لە سکانیا لە دایک بووە، هەر لە منداڵیەوە زیرەکی تیچۆ دەوروبەری خۆی سەرسام کردووە و بەو هۆکارەش لە ساڵی ١٥٥٩ لە زانکۆی کۆپنھاگن وەرگیراوە لە بەشی یاسا، واتا لە تەمەن ی ١٣ ساڵی بووەتە خوێندکاری زانکۆ، بەڵام بەهۆی ڕوودانی هەندێک ڕووداوی ئاسایی دوای هەوڵدان توانی لە بواری ئەستێرەناسی بخوێنێت و لەو بوارەی کە شارەزای و حەزی لەسەرە بخوێنێت. یەکێکیش لەو رووداوانە کە وای کرد گیرانی گەردوونی بوو لە ساڵی (١٥٦٠). تیچۆ براهی لە (١٦٠١) لە تەمەنی ٥٤ ساڵی کۆچی دوایی کرد.

شەڕی سی ساڵە

شەڕی سی ساڵە لە نێوان ساڵانی ١٦١٨ ھەتا ١٦٤٨ی زایینیدا لە خاکی کیشوەری ئورووپادا ڕووی دا. ئەم سەڕە لە سەر گۆڕانەوەی سنوورەکانی ئەورووپایی بوو، لە لایەکی دیکەوە شەڕێک بوو لە نێوان دوو ڕێبازی کاسۆلیک و پرۆتێستانت. شەڕی سی ساڵە بوو بە ھۆی قەحتی و نەخۆشییەکی زۆر بەر فراوان و خەڵکێکی زۆر بوون بە قوربانی.

میشێل ئۆباما

میشێل ئۆباما (به ئینگلیزی: Michelle LaVaughn Robinson Obama) (له دایک بووی ١٧ کانوونی دووەم ١٩٦٤ له شیکاگۆ) هاوسەری سەرۆک کۆماری پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، باراک ئۆباما یە.

ناوبراو دەرچووی ززانکۆی پرینستۆنه و دووکتۆرای یاسای له زانکۆی هاروارد هەیه.

مەغۆل

مۆنگۆل یان مەغۆل (بە مۆنگۆلی: МонголчуудMongolchuud بە ئینگلیزی: Mongols)، گروپێکی ڕەگەزییە کە ئێستا لە مەنگۆلیا و کۆماری گەلی چین و ڕووسیا ئەژین.

سەرەتا لە ناوەڕاستی ئاسیاوە و لە ناوچەیکدا کە بە مەنگۆلیا ناسراوە پەیدابوون، مەنگۆلی بەھەموو ئەو کەسانە دەڵێن کە بە زمانی مۆنگۆلی قسە ئەکەن و لە ناویشیاندا گەلی (کالمیک) کە لە خۆرھەڵاتی ئەورووپا ئەژین. ھێشتا بنەڕەتی زمانی مۆنگۆلی دیاری نەکراوە، ھەندێک لە زانایانی بواری زمان ڕایان وایە لە زمانی تانگۆسیەوە ھاتووە کە بەشێکە لە( تای)، ھەندێکیش ئەیگێڕنەوە بۆ کاریگەری زمانی سیبیری کۆن. سەرەتا ناوی مەغۆل لە سەردەمی فەرمانڕەوایی بنەماڵەی تانگی چینی لە سەدەی ھەشتەمدا دەرکەوتوە، بەشێوەیکی دیارتر لە سەدەی ١١ و لە سەردەمی فەرمانڕەوایی کاسایدا دەرکەوتون، کۆمەڵێک ھۆزی بچوک ھە بون کە لە دەوروبەری روباری (ئۆنون)ی بڵاوبونەتەوە کەئێستا دەکەوێتە نێوان روسیا و مەنغۆلیاوە. زۆربەی زۆری ھۆزەکانی مەغۆل و تەتەر لە سەر دەستی جەنگیزخان دا یەکیان گرتووە. ئێستا مەغۆلەکان لە نێوان مەنغۆلیا و چین و روسیا و ئاسیادا دەژین، کەمینەیەکیشیان لە ئەفغانستان دەژین وەک ھازاراییەکان، کە بەمەزھەب شیعەن و ھەندێکیشیان لە ئێران دەژین.

یەکگرتنی مەغۆلەکان و پڕۆسە داگیرکاریەکانیان:

تا ئەوکاتەی جەنگیزخان دەردەکەوێت ھۆزە مەغۆلیەکان پەرتەوازەو ناکۆک بوون و لە نێوان خۆیاندا لە شەڕدا بوون، بەڵام جەنگیزخان توانی ھۆزەکانی مەغۆل و تەتاریش یەکبخات، بەمەش بوونە لەشکرێکی بەھێز و سەرەتا باکوری چینیان داگیر کرد و پاشان بەرەو خۆرئاوا رۆشتن و وڵاتی خوارزمیان تێکشکاند کە میرنشینێکی ئیسلامی بوو، پاشان وڵاتی ئەودیو روبار و خوراسان و فارسیان داگیر کرد. پاشان دەوڵەتی مەغۆلی بووبە سێ بەشەوە، بەشی باشوری خۆرئاوای بەر (ھۆلاکۆ) کەوت ، سوپاکەی ھۆلاکۆ بەردەوام بوو لەداگیرکاری تا توانیان لە ساڵی ١٢٥٨ زاییندا بەغدای پایتەختی خەلافەی ئیسلامی داگیر بکەن و خەلیفەی عەباسی بکوژن، پاشان وڵاتی شامیان داگیر کرد و ساڵی ١٢٦٠چوونە ناو دیمەشقەوە، لەم کاتەدا ھەواڵی مردنی خاقانی مەزنی مەغۆلەکان کەناوی (مەنکۆخان) بووە پێدەگات، بۆیە سەرجەم منداڵ و نەوەکانی جەنگیزخان بانگدەکرێنەوە بۆ ئەنجومەنی شورای مەغۆلی ، بۆ ئەوەی خانێکی مەزن لە جێی ئەو دەسنیشان بکەن، ھۆلاکۆ کە برای مەنکۆخان دەبێت و یەکێکیش دەبێت لەوانەی کە کاندیدە بۆ ئەوەی بکرێتە خانی مەزن، لەگەڵ زۆرینەی سوپاکەیدا دەگەڕێتەوە بۆ قەراقۆرمی پایتەختی مەنغۆلیا، بەڵام بەشێکی بچوکی سوپاکەی بەسەرۆکایەتی (کەتەبغا) لەولاتی شام دەھێلێتەوە، کە (تەبغا) ھێرش دەکاتە مەمالیک لەوڵاتی میسر و لە جەنگی عەین جالوتدا لە بەرامبەر مەمالیکدا کە لەلایەن سەیفەدین قتزەوە سەرۆکایەتی کراوە تێک دەشکێت. ئەمەش یەکەمین تێکشکانی مەغۆل بووە لە پڕۆسە داگیرکاریەکانیدا.

سەرەتای ھێرشکردنی مەغۆلەکان بۆ کوردستان لە ساڵی ١٢٢١ی زاینی کە چەند ناوچەیەکیان لە کوردستان داگیر کرد و سەرەرای ئەوە دانیشتوانی کوردستان بە توندی بەرپەرچی ھرشەکانیان دایەوە و مەغۆلەکانیان وەستاند،

لە ساڵی ١٢٣٢ی زاینی مەغۆلەکان سوپایەکی گەورەیان ئامادە کرد بۆ ‌ھێرشکردن بۆ شارەزوور و ھەولێر بەڵام کوردەکان بە یارمەتی خەلێفەی عەباسی توانیان ھێرشەکانی مەغۆلەکان بوەستێنن پاشەکشەیان پێبکەن.

پاشان لە ساڵی ١٢٤٣ی زاینی مەغۆلەکان ھێرشیان کردەوە سەر شارەزوور و خەڵکی زۆریان کوشت و زۆر شوێنیان کاول کرد، و لەو کاتەدا خەڵکانکی زۆر رویان کردە وڵاتی شام، دوای ئەمانە مەغۆلەکان بە سەرکردایەتی ھۆلاکۆ ھێرشیان کردە سەر بەغدا، و لەو کاتەیا کرماشان(رۆژھەڵاتی کوردستان) لەبەر ئەوەی کەوتبوە سەر رێگای ھێرشکردن بۆ بەغدا و توانی داگیری بکات دوا خەلافەی عەباسی (اللمستعصم باللە) بکوژن.

ھەر لە ھەمان ساڵ ھۆلاکۆ لەشکرێکی گەورەی بە سەرکردایەتی (ئەرقیتۆنویان) نارد بۆ گرتنی قەڵای ھەولێر، بەڵام کوردان توانیان بۆ ماوەی ٦مانگ رووبەروی لەشکری مەغۆلەکان بوەستن، بەڵام بە ھۆی حاکمی موصلی ئەو سەردەمە کە ناوی (بدرالدین لٶلٶ ) بوو توانیان بگەنە ناو قەڵاکەو کوشتاری گەورە بکەن.

ئینجا بەرەو باکور رۆشتن و شاری (میافارقین) یەکێک لەو شارە کوردیانەی باکور بوو کە بە سەرکردایەتی مەلیک کامیل توانی دوومانگ لەشکری مەغۆلەکان بوەستێنێ.

یاسای مەغۆلەکان

مەغۆلەکان کاتێک ئیمبراتۆریەتیەکی مەزنیان دامەزراند، توانیان لە رێگای ئەو یاسا توندوتیژ و تۆکمانەوە بەڕێوەی ببەن کە جەنگیز خان کۆی کردبونەوەو کردبونیە یاسای بنەڕەتی دەوڵەتەکەی. ئەوەی پێویستە ئاماژەی پێبکەین ئەوەیە کە وشەی یاسا لە بنەڕەتدا مەغۆلییەو لە وشەی (دزاساقی) مەغۆلیەوە ھاتووە کە بەو تەشریع و یاسایانە وتراوە جەنگیزخان کۆی کردونەتەوەو پێشی خستون و کردویەتی بە یاسای بنەڕەتی ئیمبراتۆریەتەکەی.

١٥٥٠کان

لە ئەم دەھەیەدا ئەم ڕووداوانە ڕوویان داوە.

ڕۆناڵد ڕێیگن

ڕۆناڵد ویڵسن ڕێیگن (به ئینگلیزی : Ronald Wilson Reagan) له دایک بووی ( ١٩١١- ٢٠٠٤ ) چلەمین سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا له پارتی کۆماری خوازی ویلایەته یەکگرتووەکان بوو(١٩٨١-١٩٨٩). پێش ئەو کاته ئەو سی و سێهەمین پارێزگاری کالیفۆرنیا بووه ١٩٦٧ - ١٩٧٥) ، هەروەها ئەو ئەکتەری ، ڕادیۆ و فیلم و تەلەڤزیۆن بوو.ڕۆناڵد ڕیگان ٤۰ سەرۆکی ئەمریکایە و ساڵی فەرمانڕەواییەتەکەی لە ۱۹۸۱ دەستپێدەکات و لە ۱۹۸۹ کۆتای دێت

ژیانی

لە ٦ شوباتی ۱۹۱۱ لە تەمپیکۆ لە ولایەتی ئیلینۆی لە دایکبوە رۆناڵد سەرەتا کۆمەڵناس بوو پاشان بو بە ئەکتەر و لە ماوەی ۲۰ سڵدا بەشداری لە ۵۲ فیلم کرد

لە ساڵی ۱۹۸۱ دا بوو بە سەرۆک کۆمار لەسەر حیزبی کۆماریەکان و جۆرج بۆشیش بو بە جێگری

لە سەردەمی ئەمدا گەلی ئەمریکی بە خوشی ژیاون و قەیرانیان نەبوە ڕێژەی باجی کەم کردوەتەوە و هاوکات بودجەی سەربازیشی لەسەدا ۳۵ زیاد کرد لە سەردەمی ئەمدا شەڕی ئێڕاق و ئێران بوو بۆیە کەشتیەکانی نارد بۆ کەنداو بۆ پاراستنی ئەم ناوچە

وە لەم سەردەمە هەوڵی ئەوەی داوە کە پەیوەندی لەگەڵ سۆڤێت باش بکات و پەیماننامەیان بە یەکەوە ئیمزا کرد

ئەم سەرۆکە کەسێکی خوشتویست بوو لە ناو خەڵک و لە ۲۰۰٤ کوچی دوای کرد

کوردە مەسیحییەکان

کوردە مەسیحیەکان یان کوردە کریستیەکان (Kurdên Xirîstî) ئەو کوردانەن کە پەیڕەوی لە ئایینی کریستیانیزم دەکەن. وشەی کریستی لە وشەی یۆنانی χριστιανός (khristianos) و χριστιανή (khristiani) گێڕاوە. ژماری کوردە مەسیحیەکان بەدرووستی ئاشکرا نیە، بەڵام بە ھەزاران کەس دەزانرێت. کە مەزندە دەکرێت سەروو ٣٥ ھەزار کوردی مەسیحی ھەبن جگە لە کلدانی و ئاشوریەکان، کوردەکان سەر بە کڵێسای جیاوازن بە نموونە کڵێسای کاتۆلیکی، کڵێسای ئۆرتۆدۆکس وە کڵێسای پرۆتیستانت. لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوودا ژمارەیەکی زۆر لە کوردانی پەیڕەوانی ئاینی ئیسلام وازیان لێھێناوەو گەڕاونەتەوە سەر ئاینە کۆنەکانی کورد بە نموونە مەسیحی وە زەردەشتی. ڕێژەیەکی زۆر لەو کوردانە بوون بە مەسیحی پڕۆتیستانت و ئۆرتۆدۆکسیان ھەڵبژاردووە وە کڵێسای کوردی بە لقەکانیشیەوە ١٠ دانە ھەن لە شارەکانی کوردستان ئەوانیش«ھەولێر-سلێمانی-دھۆک-ڕانیە-چەمچەماڵ-سۆران-کەرکووک» بەڵام زۆرجار ماڵێک یاخود بینایەک یان ھۆڵێک دەکرێت بە کڵێسا. ھۆکاری ھەڵبژاردنی ئەم دوانەش بۆ دوو سەبەبی زانراو دەگەڕێتەوە سەرەتای ھاتنی مەسیحیەت دوای ڕوخانی حیزبی بەعس و صدام حسین بانگێشەرە مەسیحیەکانی وڵاتانی پرۆتێستانت ھاتن و خەڵکیان بانگێشە دەکرد لەڕوی ئابوریەوە مەزھەبی پڕۆتێستانت بە دەوڵەمەنتریان ناسراوە بەدوای کاتۆلیکدا، کاتۆلیکیش بەھۆی بوونی ئاشوری و کلدانیەکانەوە بانگێشەیان نەکرد بەناو کوردەکاندا و دژی ئەوەش بوون کە بکرێت بەڵام ئۆرتۆدۆکس لەساڵی«٢٠١٥»ەوە بۆ سەر توانیوویەتی قاچی خۆی بچێنێت لەناوی دڵی کوردانی باشوری کوردستان«عێراق»دا بێ ھیچ مادیەکی دارایی تەنھا بانگێشکردنێکی ئەلیکترۆنی«فەیسبووک-یوتووب-ئینستاگرام» سۆسیال میدیاکان بەگشتی ،ئۆرتۆدۆکس خۆیان تەنھا بە یەشوع مەسیح«عیسا» دەبەستنەوە ئەو بە گەورە مەزن سەیردەکەن کە کۆنترین ڕێچکەی مەسیحیەتە وشەیەکە بە یۆنانی واتای ڕاست«فێرکەر-پەرستی» وە ئێستاکە شوێنکەوتەیەکی زۆری ھەیە و چاوەڕێ دەکرێ بەم ساڵانەی دوایی کڵێسا ئۆرتۆدۆکسی بکرێتەوە، وە پڕۆتێستانت واتە«چاکسازی» شوێنکەوتەی مارتن لوتەرن، بەھۆی ڕووبەڕوو بوونەوەی تووندو تیژی لەلایەن موسوڵمانانەوە ڕێژەیەکی زۆر لە کوردە مەسیحیەکان ناچارکران کە ڕوو لە دەرەوەی وڵات بکەن لەپێناوی پاراستنی ژیانیاندا لە ساڵانی ١٩٨٠ بە دواوە، لەئێستادا زۆربەیان لە ووڵاتانی ئەورووپا و ئەمریکاو کەنەدا و ئوسترالیا و تورکیا دەژین. لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا ھەزاران بنەماڵەی مەسیحی بە ھۆی ڕووبەرووبوونەوە لەگەڵ تۆندوتیژی لە بەشەکانی دێکەی عێراق ڕوویان لە ناوچە کوردنشینەکان کردووە بۆ مافی پەنابەرێتی.

یەسووع

یەسووعی ناسری (بەئینگلیزی: Jesus of Nazareth) یاخود یەسووعی مەسیح (بەئینگلیزی: Jesus Christ) ھەروەھا بەناوەکانی مەسیح (بەئینگلیزی: Christ) و یەسووع (بەئینگلیزی: Jesus) زۆر جار بانگ دەکرێت، ناوەندە کەسایەتییە لەنێو ئایینی مەسیحییەتدا. بەبڕوای زۆرینەی زۆری مەسیحییەکان، یەسووع کوڕی خودای دابەزیوـە و پاش لەخاچدانی لەمردن ھەڵستاوەتەوە. ھەموو زانیارییەک لەسەر یەسووع لەرێگەی ئینجیلە باوەڕپێکراوەکانـەوە دەست دەکەوێت، کە زۆربەیان باس لە ژیانی یەسووع و فێرکردنەکانی دەکەن. یەسووع بەپێی بڕوای مەسیحییەکان ئەو ماشیح ـە چاوەڕوانکراوە دڵسۆزەیە کە لە ئایینی یەھوودییەتدا پێشگوێی کراوە.

ناوی یەسووعی ناسرییش بەھۆی ناوی شاری ناسرە ـەوە پێوە لکاوە بەھۆی ئەوەی زۆربەی رۆژەکانی ژیانی لەو شوێنە ژیاوە.

یەسووع بەپێی کتێبی پیرۆز و بەپێی بڕوای مەزھەبە گەورە و بنچینەییەکانی مەسیحییەت: ئۆرسۆدۆکسی و کاسۆلیکی و بەشی ھەرەزۆری پرۆتێستانت، کوڕی خودایە، خودایە، و لەگەڵ خودای باوک ـدا یەکە، و ھەروەھا یەسووع خودا بووەوە و چۆتە ناو جەستەیەکەوە، بەم باوەڕەش دەوترێت سیانەییەتی پیرۆز. بەپێی باوەڕی مەسحییەت، یەسووع کەسی دووەمی سیانەییەتی پیرۆزە.

یەسووع لەشاری بەیتلەحم لەدایکبووە بەپێی ئەو پێشگوێییەی کە بۆ پێغەمبەر میکا ھاتووە لە پەیمانی کۆندا. ئینجیلەکانی مەتتا، مەرقۆس، لۆقا و یوحەننا شایەتی ئەدەن لەسەر ئەو کارانەی لە یەسووعییان دییوە. لەدایکبوونی یەسووع بۆخۆی یەکێکە لە پەرچووەکانی کە لە ئینجیلە باوەڕپێکراوەکاندا باسکراوە، بەھۆی ئەوەی یەسووع باوکی نییە، بەڵکو لەڕێگەی رۆحی پیرۆزەوە ماری سکی پڕ دەبێت، پاشان لە بەیتلەحم لەدایک دەبێت بەپێی کتێبی پیرۆز.

مەسیحییەکان باوەڕدارن بەوەی کە لەخاچ دراوە و لەپێناو باجدان بۆ تاوانەکانی مرۆڤدا مردووە، ھەتاوەکوو ھەمووان ژیانێکی ھەتا ھەتایی بژین. پاشان لەرۆژی سێیەمدا لە گۆڕەکەی ھەڵدەستێتەوە، سەرکەوتووانە بەسەر مردندا، وەکوو چۆن لە پەیمانی کۆندا پێشگوێی کرابوو. پاشان بۆ قوتابییەکانی دەردەکەوێت و بۆ ماوەی ٤٠ رۆژ لەگەڵییان دەمێنێتەوە و پاشان بەرز دەبێتەوە بۆ ئاسمان و لەلای دەستە راستی خودای باوکەوە دادەنیشێت، پاشان جارێکی تر لە رۆژی کۆتاییدا دەگەڕێتەوە جارێکی دی.

بە زمانەکانی تر

This page is based on a Wikipedia article written by authors (here).
Text is available under the CC BY-SA 3.0 license; additional terms may apply.
Images, videos and audio are available under their respective licenses.