پاشایەتی

پاشایەتی شێوازێکە لە حکوومەت کە تێدا کەسێک بە ناوی پاشا یان مەلەکە(بی بی) تێدا سەرۆکایەتی حکوومەت دەکات. لە درێژایی مێژوودا پاشا مەقامی خۆی بە ھۆی مەشرووعیەتی ئایینی، سیاسی یان ئەرتەشییەوە بە دەست ھێناوە بەڵام ھەمووکات وەکوو باوکی نەتەوە چاوی لێ کراوە.[١]

Monarchies of the world
ئەو وڵاتانەی کە بە جۆرێک پاشایەتی تێیاندا ھەیە

سەرچاوەکان

  1. ^ Stuart Berg Flexner and Leonore Crary Hauck, editors, Random House Unabridged Dictionary, 2nd Ed., Random House, New York (1993)
ئێدوارد ڤیکتۆر ئەپلتۆن

ئێدوارد ڤیکتۆر ئەپلتۆن (بە ئینگلیزی: Edward Victor Appleton) (٦ی ئەیلوولی ١٨٩٢ - ٢١ی نیسانی ١٩٦٥) فیزیکزانێکی ئینگلیز بوو، کە لە ساڵی ١٩٤٧ خەڵاتی نۆبێلی لە فیزیک وەرگرت.

جۆزێف جۆن تۆمسۆن

جۆزێف جۆن تۆمسۆن (بە ئینگلیزی: Sir Joseph John "J. J." Thomson)(١٨ی کانوونی یەکەمی ١٨٥٦ - ٣٠ی ئابی ١٩٤٠) فیزیکزانێکی ئینگلیز بوو کە لە ساڵی ١٩٠٦ خەڵاتی نۆبێل لە فیزیک وەرگرت.

جۆن ویلیام سترەت

جۆن ویلیام سترەت (بە ئینگلیزی: John William Strutt, 3rd Baron Rayleigh)(١٢ی تشرینی دووەمی ١٨٤٢ - ٣٠ی حوزەیرانی ١٩١٩) فیزیکزانێکی ئینگلیز بوو کە لەگەڵ ویلیام ڕامسەی توانیان توخمی کیمیایی ئارگۆن بدۆزنەوە و ببنە هەڵگری خەڵاتی نۆبێل لە فیزیک لە ساڵی ١٩٠٤.

جۆن کۆککرۆفت

جۆن دۆگلاس کۆککرۆفت (١٨٩٧-١٩٦٧) فیزیکزانێکی ئینگلیز بوو کە لە ساڵی ١٩٥١ خەڵاتی نۆبڵی لە فیزیادا بە هاوبەشی لەگەڵ ئێرنێست واڵتۆن وەرگرت بۆ دابەشکردنی ناوکی گەردیلە کە ئەمەش کاریگەری گەورەی هەبوو بۆ گەشەپێدانی هێزی ناوەکی.

کۆککرۆفت ئەندازیاری کارەبایی لە کۆلیژی مانچستەری تەکنۆلۆژی خوێندووە. دواتر بە لە کۆلیژی جۆن لە کامبریج وەرگیراوە.

جەیمز چەدویک

جەیمز چادویک (بە ئینگلیزی: James Chadwick) (٢٠ی تشرینی یەکەم ١٨٩١ – ٢٤ی حوزەیران ١٩٧٤) فیزیکزانێکی بیردۆزیی ئینگلیز بوو، کە لە ساڵی ١٩٣٥ خەڵاتی نۆبێلی لە فیزیک وەرگرت.

سوێد

سوێد (بەسوێدی: Sverige) بەفەرمی شانشینی سوێد (بەسوێدی: Konungariket Sverige Sv-Konungariket Sverige.ogg ) یەکێکە لە وڵاتەکانی ئەسکەندەنافیا کە کەوتۆتە باکووری ئەوڕوپا. سوێد سنووری وشکانی ھەیە لەگەڵ ھەریەکە لە نەرویژ لە ڕۆژاوا و فنلەندا لە باکووری ڕۆژھەڵاتی. و سنووری ئاوی ھەیە لەگەڵ ھەریەکە لە دانماڕک و ئەڵمانیا و پۆڵەندا لە باشوور و ئیستۆنیا و لاتیڤیا و لیتوانیا و ڕەسییا لە ڕۆژھەڵات. سوێد و دانماڕک بەیەکەوە بەستراونەتەوە لە ڕێگای پردەھۆینی ئۆریسەند.

سوێد سێیەم گەورەترین وڵاتە لە یەکێتی ئەوڕوپا لەڕووی ڕووبەرەوە (٤٥٠٬٢٩٥ کم٢) ژمارەی دانیشتوانی نزیکەی ٩٫٤ میلیۆن دەبێت. سوێد ژمارەی دانیشتوانی کەمە کە لە ھەر کیلۆمەترێکی چوارگۆشە ٢١ کەس دەبێت (٥٣ کەس بۆ یەک میلی چوارگۆشە)، ئەم ژمارەیەی دانیشتوانیش لەبەشی باشووری وڵاتەکە چڕ بوونەتەوە. نزیکەی ٨٥ ٪ ی دانیشتوان لە شارەکانن، و چاوەڕوان دەکرێت ئەم ڕێژەیە بەرزبێتەوە وەک بەشێک لە کرداری بەشارنشین بوون. ستۆکھۆڵم پایتەختی سوێدە و گەورەترین شاری وڵاتە (ژمارەی دانیشتوانی ١٫٣ میلیۆن کەسە لە ناوچەی پایتەخت و ٢ میلیۆن لەناوچەی شارە گەورەکانی تر).سوێد وەک وڵاتێکی یەکگرتوو بەدیارکەوت لە سەدەکانی ناوەڕاست. و لە سەدەی ھەڤدەھەم، ڕووبەری وڵاتەکە بەرفراوان بوو وەک ئیمپراتۆریەتی سوێد. لە گەشەسەندن بەردەوام بوو تاوەکو بوو بە بەھێزترین ھێزی باکووری ئەوڕوپا لەسەدەکانی ھەڤدەھەم و ھەژدەھەم. تا دواھەمین جەنگ کە تێیدا سەرکەوت جەنگی ساڵی ١٨١٤، کاتێک سوێد نەرویژی ملکەچی خۆی کرد بە توانای ھێزی سەربازی تاوەکو ساڵی ١٩٠٥. لەدوای ئەم جەنگەوە سوێد ھەمیشە وەک بێلایەن دەردەکەوێت لەکاتی جەنگەکاندا.سوێد پەیڕەوی ڕژێمێکی پاشایەتی پەڕلەمانی دەستووری دەکات بە ئابووریەکی بەھێز. کە ھەمیشە پێگەی یەکەم بەدەست دێنێت لە جیھان دا لە توانستی ئابووری، و لە پێگەی ھەفتەمە لە نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدانی مرۆیی. سوێد ئەندامە لە یەکێتی ئەوڕوپا لە ڕێکەوتی ١ یەنایەری ١٩٩٥، و ھەروەھا ئەندامە لە ڕێکخراوی ھاوکاری و گەشەسەندنی ئابووری.

سیسڵ فرانک پاوڵ

سیسڵ فرانک پاوڵ (ئینگلیزی: Cecil Frank Powell) (١٩٠٣ - ١٩٦٩) فیزیکناسێکی ئینگلیز بوو، خەڵاتی نۆبڵی لە فیزیا وەرگرت بۆ پەرەپێدانی هەنگاوەکانی خوێندنی ناوەکی بە شێوازی وێنەیی و هەروەها دۆزینەوەی پایۆن (Pion) کە بریتییە لە تەنۆلکەیەک.

پاوڵ لە شاری کەنت لە وڵاتی ئینگلتەرا لەدایکبووە. باوکی ئیشی دروستکردنی چەک بووە. سەرەتا لە قوتابخانەیەکی سەرەتایی ئاسایی خوێندوویەتی و پاشان لە قوتابخانەی جود لە تۆنبریج بە خۆڕایی خوێندوویەتی کە قوتابخانەیەکی تایبەت بووە. پاشان لە ساڵی ١٩٢٥ لە کۆلیژی سیدنی سوسێکس لە کامبریج بڕوانامەی لە زانستە سروشتییەکاندا هێناوە. دوای بەدەستهێنانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە تاقیگەی کاڤەندیش لە کامبریج دەستی کردووە بە کارکردن لە ژێر چاودێری و ڕێنمایی ویڵسن و لۆرد ڕەزەرفۆرد. پاشان لە ساڵی ١٩٢٧ بڕوانامەی دکتۆرای لە فیزیادا هێناوە.

عومان

عومان (بە عەرەبی: سلطنة عُمان) وڵاتێکی عەرەبییە لە ڕۆژھەڵاتی ناوین. پایتەختەکەی مەسقەتە دەکەوێتە بەشی باشوری ڕۆژھەلاتی نیمچە دورگەی عەرەب، لە باکورەوە لەگەل ئیمارات لە ڕۆژئاواوە سعودیە و لە باشوری ڕۆژاوا یەمەن دراوسێیە، روبەرەکەی٣٠٩٫٥٠٠کم چوارگۆشەیە سیستمی حوکومرانی لە عومان سیستمی پاشایەتی راستەوخۆیە.

عێراق

کۆماری ئێڕاق (عەرەبی:جمھوریة العراق) وڵاتێکە لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست.

کۆماری ئێڕاق لە ساڵی ١٩٢١ دامەزراوە، لە سەرەتای دامەزراندنییدا لەسەر شێوازی سیستمی حوکمڕانی پاشایەتی بوو، و لە ساڵی ١٩٥٨ بە سەرکەوتنی شۆڕشی ١٤ی تەممووز سیستمی کۆماری بەرقەرار بوو.

لە ساڵانی ١٩٥٨ بۆ ١٩٦٨ چەندین کوودتای سەربازی لە ئێراقدا ئەنجامدران، کە دوایینیان کودەتای بەعسییەکان بوو. ڕژێمی بەعس لە ساڵی ١٩٦٨ تا ٢٠٠٣ دەسەڵاتی ئێراقی بە دەستەوە بوو.

ھێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێراق لە ساڵی ٢٠٠٣دا، بە خاڵی گۆڕان دادەنرێت لە ئێراقدا بەتایبەتی و ناوچەکە بە گشتی، ئەم شەڕە بوو بە ھۆی زیانێکی گیانی زۆر لە ڕێزی خەڵکی نەدەنیی ئێراقییدا، بۆشاییەک لە ئاسایشی ئێراقدا دروستبوو کە بوو بە ھۆی حاڵەتێکی نا ئاسایش و گرژ بێجگە لە ھەموو ئێراق بێجگە لە ھەرێمی کوردستان، لە ھەمان کاتدا ھەندێک لەو بڕوایەدان ھاتنی ھێزەکانی ئەمریکا بۆ ئێراق ئەنجامی باشی ھەبوو ئەویش لابردنی ڕژیمی پێشووترە.

ماد

ماد ناوی نەتەوە کە لە ھەزارەی یەکەمی پێش زایینی مەسێح کۆچیان کرد بۆ ڕۆژئاوای بانەکانی ئێران. مادەکان بناغەی یەکەم پاشاییەتی ئاریائیەکانیان دامەرزان بە شکست پێھێنانی ئاشووریەکان لە ٦٠٠ ساڵ پێش زایینی مەسێح ، بووە گەورترین پاشایەتی رۆژئاوای ئاسیا.

پاشایەتی ماد لە سەردەمی ھەڤەخشترە حۆکمڕانی گەورەترین پاشایەتی ڕۆژئاوای ئاسیای ئەکرد. بە سەر وڵاتانی ئێران، تورکیا و ئەفغانستانی ئەمڕۆ . یەکەم گەورەترین حۆکمڕانی بوو کە ھەموو نەتەوەکانی ئەو ناوچەی خستە ژێر ئالایێک.

کۆمەڵە ھێرشەکانی ئاشووریەکان بۆ سەر ھەرێمی ماد لە ٨٠٠ ساڵ پێش زایینی مەسێح، ئەو نەتەوەی تووشی کێشە کردبوو.

ھێرودوت دەنووسێ : ئاشووریەکان زیاتر لە ٥٠٠ سال حۆکمڕانیان کرد لە ئاسیادا. یەکەم خەڵکانێک وا بەرامبەری دەسەڵات ڕاوەستان، مادەکان بوون. ئەوان بۆ ئازادی شەریان کرد، تێ‌کۆشان و لە بەندەیی ڕزگار بوون.

مالیزیا

مالیزیا (بە ئینگلیزی: Malaysia) یان فیدراسیۆنی مالیزیا، وڵاتێکی پاشایەتی دەستووریی فیدراڵییە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی کیشوەری ئاسیا. پایتەختەکەی شاری کوالالومپورە. لە ١٣ ویلایەت و ٣ هەرێمی فیدڕاڵی پێکهاتووە و یەکێکە لە ئەندامانی گەلانی کۆمۆنوێلت. وە ڕووبەرەکەی دەگاتە ٣٢٩,٨٤٧ کم٢ بەمەش دەبێت ٦٧ەمین وڵات لەڕووی ڕووبەری جوگرافییەوە. و بە هۆی دەریای باشووری چین بووەتە دوو لەتی قەبارە لێکچوو: مالیزیای نیمچەدوورگەیی و مالیزیای ڕۆژهەڵات. سنووری ئاوی و وشکانی لەگەڵ تایلاند، سینگاپور، ڤیێتنام، ئیندۆنیزیا و بڕونای هەیە و سنووری ئاوی لەگەڵ فلیپینیش هەیە.

مالیزیا لە بنەڕەتدا شانشینی مالای بوو کە لە سەدەی هەژدەهەمەوە ببووە ژێردەستەی ئیمپراتۆریەتیی بریتانی. دواتر لە ١٩٤٨ فیدڕاسیۆنی مالیزی درووست بوو و لە ٣١ی ئابی ١٩٥٧ سەربەخۆیی بەدەستهێنا.

ماکس بۆرن

ماکس بۆرن (بە ئینگلیزی: Max Born) (١١ی کانوونی یەکەمی ١٨٨٢ - ٥ی کانوونی دووەمی ١٩٧٠) فیزیکزانێکی ئەڵمانی بوو، کە لە ساڵی ١٩٥٤ خەڵاتی نۆبێلی لە فیزیک وەرگرت.

ویلیام لۆرنس براگ

ویلیام لۆرەنس براگ (بە ئینگلیزی: William Lawrence Bragg) (٣١ی ئازاری ١٨٩٠ - ١ی تەمموزی ١٩٧١) فیزیکزانێکی بەریتانی لەدایکبووی ئوسترالیا بوو وە خاوەنی یاسای براگ بۆ لادانی تیشکی ئێکس وە ھەروەھا لە ساڵی ١٩١٥ بووە ھەڵگری خەڵاتی نۆبێل لە فیزیک.

ویلیام ھێنری براگ

ویلیام هێنری براگ (بە ئینگلیزی: William Henry Bragg) (٢ی تەمموزی ١٨٦٢ - ١٠ی ئازاری ١٩٤٢) فیزیکزان و بیرکاریزان و کیمیاگەرێکی بەریتانی بوو، کە لە ساڵی ١٩١٥ خەڵاتی نۆبێلی لە فیزیک لەگەڵ ویلیام لۆرەنس براگ وەرگرت.

١٤ی تەممووز

١٤ی تەمموز ١٩٥ەم ڕۆژی ساڵە (١٩٦ لە ساڵی پڕدا). ١٧٠١ ڕۆژی ماوە بۆ کۆتاییی ساڵ.

٣٠ی ئاب

٣٠ی ئاب ٢٤٢ەم ڕۆژی ساڵە (٢٤٣ لە ساڵی پڕدا). ١٢٣ ڕۆژی ماوە بۆ کۆتایی ساڵ.

پۆل دیراک

پۆل دیراک (بە ئینگلیزی: Paul Dirac) (٨ی ئاب ١٩٠٢ – ٢٠ی تشرینی یەکەم ١٩٨٤) فیزیکزانێکی بیردۆزیی ئینگلیز بوو، کە لە ساڵی ١٩٣٣ لەگەڵ ئێرڤین شروێدینگەر خەڵاتی نۆبێلی لە فیزیک وەرگرت.

پیتەر ھیگز

پیتەر ھیگز ({{بە ئینگلیزی: Peter Higgs}}، لەدایکبووی ٢٩ی ئایاری ١٩٢٩) فیزیکزانێکی بیردۆزیی بریتانی و وەرگری خەڵاتی نۆبێل و پرۆفیسۆرە لە زانکۆی ئێدینبرە. ھیگز لە ساڵی ٢٠١٣ خەڵاتی نۆبێلی لە فیزیک وەرگرت.

چارڵز گلۆڤەر بارکلا

چارلز گلۆڤەر بارکلا (بە ئینگلیزی: Charles Glover Barkla) (٧ی حوزەیرانی ١٨٧٧ - ٢٣ی تشرینی یەکەمی ١٩٤٤) فیزیکزانێکی بەریتانی بوو، کە لە ساڵی ١٩١٧ خەڵاتی نۆبێلی لە فیزیک وەرگرت بۆ کارکردنی لەسەر تیشکی ئێکس.

بە زمانەکانی تر

This page is based on a Wikipedia article written by authors (here).
Text is available under the CC BY-SA 3.0 license; additional terms may apply.
Images, videos and audio are available under their respective licenses.