پارێزگای خووزستان

پارێزگای خووزستان (بە فارسی:استان خوزستان) یەکێک لە پارێزگاکانی ئێرانە. ناوەندی ئەم پارێزگایە شاری ئەھوازە.

پارێزگای خووزستان لە باکووردا لە گەڵ پارێزگای لوڕستان ، لە باکووری ڕۆژھەڵات‌دا لە گەڵ پارێزگاکانی ئەسفەھان و چوارمەحاڵ و بەختیاری ، لە ڕۆژھەڵات‌دا لە گەڵ پارێزگاکانی چوارمەحاڵ و بەختیاری و کوھگیلوویە و بویرەحمەد ، لە باشووری ڕۆژھەڵات‌دا لە گەڵ پارێزگای کوھگیلوویە و بویرەحمەد ، لە باکووری ڕۆژئاوادا لە گەڵ پارێزگای ئیلام ، لە باشووردا لە گەڵ کەنداوی فارس و لە ڕۆژئاوادا لە گەڵ وڵاتی عێراق ھاوسنوورە.

IranKhuzestan
پارێزگای خووزستان
ئاودانان

ئاودانان یان ئاوەنان (بە فارسی: آبدانان)، ناوی شارێکە لە باشووری ڕۆژھەڵاتی پارێزگای ئیلامی ڕۆژھەڵاتی کوردستان. ژمارەی دانیشتووانی ئەم شارە بەپێی ئاماری ساڵی ٢٠١١ی زایینی، ٢٢٩٠١ کەسە.

ئەھواز

ئەهواز ناوی یەکێکە لە شارەکانی وڵاتی ئێران و ناوەندی پارێزگای خووزستانە. ژمارەی دانیشتوانی ئەم شارە ۱٬۱۰۰٬۰۰۰ کەسە و زۆرینەی دانیشتووانی لوری .

خوڕەمشار

خوڕەمشار یەکێکە لە شارەکانی باشووری پارێزگای پارێزگای خووزستان لە وڵاتی ئێران. ژمارەی دانیشتووانی ئەم شارە بە پێی سەرژمێری ساڵی ٢٠١٢ی زایینی ١٦٣،٧٠١ کەس بوو.

دەوڵەتی حەسنەویان

دەوڵەتی حەسنەویان یان حەسەنوویەکان یان حەسەنەویەکان شازایەنشینێکی کوردی یارسان بوو کە لە ساڵانی ٩٦١ ھەتا ١٠١٥ لە ناوچەی دینەوەر (لە باکووری ڕۆژھەڵاتی کرماشان) دامەزرا و دەسەڵاتدری ناوچەیەک لە ڕۆژئاوای ئێران ھەتا باکووری مێزۆپۆتامیا بووە. دامەزرێنەری ئەم سڵسڵە کەسێک بە ناوی ئەوڵفەوارسی حەسەنویە بووە کە لە تایفەی کوردی بەرزیکانی بووە. ئەو بە پیرۆزمەندی بەرگریی شالان ئیبنی موسافیر حاکیمی بوەیھیی ھەمەدان و ئیبن ئەلعەمید وەزیری بوەیھیەکانی بەجەر کرد و لە ساڵی ٩٧٠ لەگەڵ ئیبن ئەلعەمید ساچاو و بە ھۆی ئەمە حەکۆمەتە سەربەخۆیەکەی دەوامی ھێنا. حەسەنویە لە ساڵی ٩٧٩ لە گوندی سەرمای لە نزیکی شاری ھەرسین لە باشووری بێستووندا کۆچی دوایی کرد.

بە دوای مردنی حەسەنویە لە سەری جێنشینیی ئەو لە نێوی کوڕەکانی بوو بە شەڕ و پێکدادان. دیخاڵەتکردنی موئەییەدۆددەوڵە بوو بە سەبەبی داشکیانی فەخرەددەوڵە یەکێک لە کۆڕانی حەسەنویە. بەدر ئیبنی حەسەنویە (ھەروەھا ناسراو بە ئەوڵنەجم و ناسرەددەوڵە) بوو بە ڕێبەری کوردەکانی بەرزیکانی و شازایەنشینیش بوو بە یەکێک لە ڤسالەکانی بوەیھییەکان. لە سەردەمی بەدر٬ حەسەنویان وڵاتەکانی دێکە وەکوو شاپوورخواست٬ دینەوەر٬ نەھاوەند٬ ئەسەیاوا٬ ورووگڕ٬ ئەھواز٬ ئیلام٬ حوڵوان و شارەزوور (کەرکووک)یشیان گرت.

لە دەوروبەری ساڵی ١٠٠٦ شەڕێک لە ناوینی حەسەنویان و تایفەی کوردی بەنی عەییاران بوو و لە ساڵی ١٠١٤ بەدر لە ئەم شەڕانە کوژرا. لە ئەنجام شازایەنشین لە ئەم شەڕەکان بە دەستی ئەوڵشەوک ڕێبەری بەنی عەییاران داگێڕدرا، بەڵام حکۆمەتی حەسەنویان ھەتا ھەڵمەتی ئیبراھیم ئینالی سەلجۆقی لە ساڵی ١٠٤٧ لە گوندی سەرمای بەردەوام بوو.

زمانی ئەرمەنی

زمانی ئەرمەنی زمانێکی ھیندوئەورووپییە کە ئەرمەنییەکان قسەی پێدەکەن. ئەرمەنی زمانی فەرمیی کۆماری ئەرمەنستان و ناوچەی ناگۆرنۆ-قەرەباغە. زمانی ئەرمەنی بە ئەلفوبێی ئەرمەنی دەنووسرێت.

زمانی بختیاری

بختیاری ناوی یەکێک لە بن‌شێوەزارەکانی شێوەزاری لوڕییە.

زمانی دەریی زەردەشتی

زمانی دەریی زەردەشتی یان زمانی گەڤروونی، یان گەبری یان گەڤری یان زمانی بێھدینی یان زمانی بێھدینان، زمانی تایبەتی گەلی زەردەشتی لە ئێران، پاکستان و ھیندستانە. زمانی گەڤروونی زمانێکی ھیندی و ئێرانی و لە دەستەی زمانە ئێرانییەکانی باکووری ڕۆژئاوا بە ئەژمار دێت. ئەم زمانە ھەروەھا لەگەڵ زمانەکانی ناوەندی ئێران و زمانی کوردی (بە تایبەت زمانی کوردیی گۆرانی و کوردیی لەکی) پەیوەندیی ھەرە نزیکی ھەیە.

ئەم پرسە کە زمانی زەردەشتیەکان لە ھەموو جیھان فارسی نییە، ئاشکرا دەکات کە زەردەشتیبوون نە تەنیا شۆناسێکی ئایینییە، بەڵکوو ھەروەھا شۆناسێکی ئتنیک (قەومی) بە ئەژمار دێت، و زەردەشتیەکان لە ھەر شوێنی جیھان بن، یەکێتیی ئتنیکی خۆیان بەم زمانە نیشان دەدەن.

زمانی عەرەبی

زمانی عەرەبی (بە عەرەبی: العربیة) گەورەترین زمانەکانی گرووپی زمانە سامییەکانە لە بارەی قسە پێکەرانەوە، و یەکێکە لە زمانە ھەرە بەربڵاوەکانی جیھان کە ٤٢٢ ملیۆن کەس قسەی پێ دەکات، و قسەپێکەرانی بەربڵاون لەو ناوچەیەی کە پێی دەوتری ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، لەگەڵ زۆرێک لە شوێنەکانی تری جیھان کە لە دەوروبەری ئەم وڵاتانەن وەکوو: ئەھواز، تورکیا، چاد، مالی، سینیگال، ئێرتریا. زمانی عەرەبی گرنگیەکی تایبەتی ھەیە لە لای موسڵمانان، چونکە زمانی قورئانە، و زۆربەی زۆری خوداپەرستی لە ئاینی ئیسلامدا بەبێ زمانی عەرەبی ناکرێ[ژێدەر پێویستە]، ھەروەھا زمانی عەرەبی زمانێکی سەرەکیی بۆنەکانە لە چەند کڵێسایەکی کریستیانی لە وڵاتە عەرەبیەکاندا. ھەروەھا زمانی عەرەبی زۆرێک لە کارە ئاینیەکان و بیرمەندیەکانی جوولەکەکانی پێ نووسراوە لە سەدەکانی ناوەڕاستدا.

دوای بڵاوبونەوەی ئیسلام و پێکھێنانی چەند دەوڵەتێک، زمانی عەرەبی گرنگیەکی تایبەتی وەرگرت و بووە زمانی ڕامیاری و زانست و وێژە بۆ چەند سەدەیەکی دوورودرێژ لەو خاکانەی کە موسڵمانان بەڕێوەیان دەبرد.

زمانی عەرەبی کاریگەریەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆیی ھەبووە لە سەر زۆرێک لە زمانەکانی وڵاتە ئیسلامیەکان، وەکوو تورکی، فارسی، زمانی ئوردوو، و ئەلبانی وزمانە ئەفریقیەکان و زمانە ئەوروپیەکان وەکو فەڕەنسی، ئیسپانی، ئیتاڵی، و ئەڵمانی. ھەروەھا زمانی عەرەبی بە شێوەیەکی فەرمی یان نافەرمی دەخوێندرێت لە وڵاتە ئیسلامیەکان و ئەفریقایەکانی دەوروبەری وڵاتە عەرەبیەکان.

عەرەبی زمانی فەرمییە لە ھەموو وڵاتە زۆربە عەرەبەکان ھەروەھا زمانێکی فەرمیە لە وڵاتانی سێنیگال، مالی، چاد، ئێرتریا. ھەروەھا زمانی عەرەبی وەک یەکێ لە زمانە فەرمیەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دانراوە.

زمانی عەرەبی ٢٨ پیتی نووسراو لە خۆ ئەگرێ و ھەندێک لە زمانەوانانیش پێیان باشە یپتی ھەمزە (ء) زیاد بکرێ بۆ پیتەکانی زمانی عەرەبی وببێتە ٢٩ پیت. عەرەبی لە ڕاستەوە بۆ چەپ ئەنووسرێ ھەربەشێوەی زمانی فارسی و زمانی عیبری وبە پێچەوانەی زۆربەی زۆری زمانەکانی تری جیھان،ولە سەرەوەی پەڕە بۆ خوارەوە دەنووسرێ.

(زمانی ضاد) ئەو ناوەیە کە عەرەبەکان زمانی عەرەبی پێ ناو ئەبەن لە بەر ئەوەی لە باوەڕی ئەواندا تەنھا زمانە کە ئەو پیتەی تیادا بێت.

سەید عەلی ساڵحی

سەید عەلی ساڵحی لەدایکبووی ١٩٥٥ شاعیرێکی ناوداری بە ڕەچەڵەک لوڕی سەردەمە و بە یەکێک لە کەڵەشاعیرە زیندووەکانی ئێران دەناسرێ. لە شاری ئیزەی پارێزگای خووزستان (باشووری رۆژاوای ئێران) لە دایک بووە. ساڵحی بە چاوێکی نزیکەوە دەڕوانێتە ئەدەبیات و وێژەی کورد و دۆستایەتیی لەگەڵ شێرکۆ بێکەس، فەرھاد پیرباڵ و بەختیار عەلی و شاعیرانی تری کوردیش ھەبووە. بۆ ڕووداوەکانی کورد بەخەم بووە و وەدەنگ ھاتووە؛ شێعری بۆ کۆبانی و عەفرین نووسیوە. تەڵچنێکی شێعرەکانی شێرکۆ بێکەسیشی لەگەڵ وەرگێڕی کورد حەمەڕەئووف مرادی بە ناوی سلیمانیە و سپیدەدم جھان (واتە: سلێمانی و تاریک و ڕوونی دنیا) کردۆتە فارسی. بانگ کراوەتە فستیواڵی گەلاوێژ و خەڵات کراوە. ١٨ی خاکەلێوەی ٢٠١٨ خەڵاتی زێڕینی فستیواڵی گەلاوێژی پێشکەش بە ئاوارەکانی عەفرین کردووە. ساڵی ٢٠١٠ لە ئێران دیوانە شێعری "ئەنیس کۆتایی ئەم حەوتووە دێ"ی ساڵحی خەڵاتی "نیما"ی پێ بڕاوە، بەڵام ساڵحی وەخۆی نەگرتووە و لە وەڵامدا کوتوویەتی "بەخەمی برسێتیی خەڵکەوە بن باشترە". گەلێک کتێب و نووسراوەی بەپێزی ھەن و بە بنیاتنەری بزووتنەوەی شێعری گوتار (گفتار) و شەپۆلی نوێ لە شێعری فارسیدا دەناسرێ، کە لە زمانی دژوار و قورس پارێز دەکا و بەرەو نەرم و نیانیی زمان کل دەبێ.

شۆش

شۆش یان شووش (بە فارسی: شوش) شارێک لە ئێران و ناوەندی شارستانی شۆش لە پارێزگای خووزستانی ئەو وڵاتەیە. لە ساڵی ٢٠١٦دا، حەشیمەتی شارەکە ٧٧،١٤٨ کەس بووە. شۆشی ھەنووکەیی لە پاڵی شاری کۆنینەی شۆش سازراوەتەوە.

شەتەلعەرەب

شەتەلعەرەب (بە عەرەبی: شط العرب) ناوی ڕووبارێکە لە باشووری ڕۆژاوای ئاسیا بە درێژایی ٢٠٠ کم.

لوڕیی باشووری

لوڕی باشووری ناوی یەکێک لە بن‌شێوەزارەکانی شێوەزاری لوڕییە.

لوڕیی باکووری

لوڕی باکووری ناوی یەکێک لە بن‌شێوەزارەکانی شێوەزاری لوڕییە.

لەک

لەک بە جەماوەرێک لە کوردەکان دەگوترێت کە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە پارێزگاکانی کرماشان، لوڕستان، ئیلام و ھەمەدان دەژین. زمانی زگماکیی لەکەکان زاراوەی لەکیە کە بەشێک لە زمانی کوردی دێت بە ئەژمار.

لەک یەکێکە لەگەورەترین ھۆزەکانی کوردستان و میرنشینی ئەردەلان و ھەرێمی لورستانیان پێکھێناوە

ھەروەھا بەسەرکردایەتی کەریم خانی زەند توانیان نیو سەدە فەرمانرەوایەتی دەوڵەتی سەفەوی بکەن

لە و خێڵ و عەشیرەتانەی کە سەربە عەشیرەتی لەکن

زەند

بلباس

سۆرەمەری

نانەکەلی

رۆژبەیانی

شێخ بزێنی... ھتد

پارێزگای چوارمەحاڵ و بەختیاری

پارێزگای چوارمەحاڵ و بەختیاری (بە فارسی: چھارمحال و بختیاری) یەکێک لە پارێزگاکانی ئێرانە. ناوەندی ئەم پارێزگایە شەھری کوردە.

پارێزگای چوارمەحاڵ و بەختیاری لە باکوور و ڕۆژھەڵاتدا لەگەڵ پارێزگای ئەسفەھان، لە باشووردا لە گەڵ پارێزگای کۆھگیلوویە و بۆیرەحمەد، لە ڕۆژاوادا لەگەڵ پارێزگای خووزستان و لە باکووری ڕۆژاوادا لەگەڵ پارێزگای لوڕستان ھاوسنوورە.

پارێزگای کرماشان

پارێزگای کرماشان (بە فارسی: استان کرمانشاە) یەکێک لە پارێزگاکانی ئێران و بەشێکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە. ژمارەی دانیشتوانی لە ساڵی ٢٠١٦دا ١٩٥٢٤٣٤ کەس بووە و پانتاییەیەکی ٢٥ ھەزار کیلومتری چوار گۆشەی ھەیە.

ناوەندی پارێزگای کرماشان شاری کرماشانە و لە ١٤ شارستان پێکھاتووە کە ئەمانەن:

شارە گەورەکانی ئەم پارێزگا بریتین لە کرماشان، شائاباد، ھەرسین، کەنگاوەر، سونقوڕ، جوانڕۆ، سەرپێڵ، سە حنە، ڕوانسەر.

لە باری ئایینییەوە زۆربەی خەڵکەکەی، شیعە، سونی و یارسانن.

پارێزگای کۆھگیلوویە و بۆیەر ئەحمەد

پارێزگای کۆھگیلوویە و بۆیەر ئەحمەد (بەفارسی: استان کھگیلویە و بویراحمد) یەکێکە لە پارێزگاکانی ئێران. ناوەندی ئەم پارێزگایە شاری یاسووجە.

پارێزگای کۆھگیلوویە و بۆیەر ئەحمەد لە باکووردا لەگەڵ پارێزگای چوارمەحاڵ و بەختیاری، لە ڕۆژھەڵاتدا لەگەڵ پارێزگاکانی ئەسفەھان و فارس، لە باشووردا لەگەڵ پارێزگای بووشەھر، لە ڕۆژئاوادا لەگەڵ پارێزگای خووزستان ھاوسنوورە.

چەگینی

چەگینی یان چەگەنی ناوی عەشیرەتێکی کوردی دانیشتووی پارێزگای لوڕستان لە وڵاتی ئێرانە . هەروەها لکێک لەم عەشیرەتە لە پارێزگای قەزوینی ئێران دەژین، جگە لەوەش لە باشووری کوردستان چەگینییەکان لە پارێزگای سلێمانی و کەرکووک هەنە. ئینسایکلۆپدیای ئێرانیکا و وشەنامەی دێهخودا چەگینی وەک یەکێک لە عەشیرەتە کوردەکان لە ئێران دەناسێنن.

ڕەزا شا

ڕەزا پەھلەوی (بەفارسی: رضا شاە پھلوی) (١٨٧٨-١٩٤٤) دامەزرێنەری دەوڵەتی پەھلەوی. لە نێوان ١٩٢٥ تا ١٩٤١ لە سەر دەسەڵات بوو، بە فشاری ھاوپەیمانانی جەنگی جیھانی دووەم ، رووس و ئینگلیز، لە دەسەڵات لادرا و کوڕەکەی محەممەدڕەزا پەھلەوی کرا بە جێگری.

بە زمانەکانی تر

This page is based on a Wikipedia article written by authors (here).
Text is available under the CC BY-SA 3.0 license; additional terms may apply.
Images, videos and audio are available under their respective licenses.