١٩٤٣

ساڵی ١٩٤٣ لە ڕۆژژمێری زایینیدا.

ھەزارە: ھەزارەی ٢ـەم
سەدەکان: سەدەی ١٩سەدەی ٢٠سەدەی ٢١
ساڵەکان: ١٩٤٠ ١٩٤١ ١٩٤٢١٩٤٣١٩٤٤ ١٩٤٥ ١٩٤٦
١٩٤٣ لە ڕۆژژمێرەکانی تردا
ڕۆژژمێری کوردی ٢٦٤٢ – ٢٦٤٣
کۆچی ھەتاوی ١٣٢١ – ١٣٢٢
کۆچی مانگی ١٣٦١ – ١٣٦٣

لەدایکبوونەکان

  • ٢٥ی ئەیلوول: لەدایکبوونی ڕۆبەرت گەیتس.
  • لەدایکبوونی قورئانخوێنی میسری مەحموود سدیق مەنشاوی.
ئۆتۆ شتێرن

ئۆتۆ ستێرن (بە ئینگلیزی: Otto Stern) (١٧ی شوباتی ١٨٨٨ - ١٧ی ئابی ١٩٦٩) فیزیکزانێکی ئەڵمانی بوو، کە لە ساڵی ١٩٤٣ خەڵاتی نۆبێلی لە فیزیک وەرگرت.

تاشکوێمویر

تاشکوێمویر (بە قرغیزی: Ташкөмүр) شارێکی پارێزگای جەلالاباته لە وڵاتی قرغیزستان. ژمارەی دانیشتووانی بە پێی سەرژمێریی ساڵی ٢٠٠٥، ٢٣٫٣٤٤ کەس بووە.

تۆفیق وەھبی

تۆفیق وەھبی‌ بەگ (١ی کانوونی دووەمی ١٨٩١-٥ی کانوونی دووەمی ١٩٨٤ز) نووسەر، زمانەوان، مێژوونووس، سیاسەتمەند و ئەفسەری سەربازی بەناوبانگی‌ کورد بوو. کۆلیجی‌ سەربازی‌ لە ئەستەمبوڵ تەواو کردووە و بووە بە ئەفسەر، ساڵی‌ ١٩٢٩ کراوە بە فەرماندەی‌ کۆلیجی‌ سەربازیی‌ لە بەغدا، دواتر لە ساڵی ١٩٣٠ کراوە بە موتەسەریفی پارێزگای سلێمانی و پێش ڕاپەرینەکەی‌ بەردەرکی‌ سەرای سلێمانی لەسەر کار لابراوە.

ساڵی‌ ١٩٤٣ بووە بە ‌وەزیری‌ ئابووریی و ساڵی‌ ١٩٤٨ بووە بە وەزیری‌ مەعاریف، ئەندامی‌ کۆمەڵەی‌ جوگرافیاناسانی‌ بەریتانیا بووە. شەش زمانی زانیوە، لە چلەکانی سەدەی رابردوودا رۆڵێکی‌ بەرچاوی‌ لە سیاسەتی‌ عێراقدا ھەبووە. زۆر شارەزایی لە ‌بواری‌ شوێنەوارناسیی‌ کوردستاندا ھەبووە، چەندین نووسینی لەو بارەیەوە بڵاوکردۆتەوە.

جەلادەت عالی بەدرخان

میر جەلادەت بەدرخان (٢٦ی نیسانی ١٨٩٣-١٩٥١) سیاسەتمەدار، رۆژنامەڤان و زمانناسی کورد بوو. میر جەلادەت کوڕی ئەمین عالی کوڕی بەدرخان پاشایە، ٢٦ی نیسانی ساڵی ١٨٩٧ لە ئەستەمبوڵ لەدایکبووە. ھەر لە پایتەختی‌ ئەوسای‌ ئیمپراتۆریەتی‌ عوسمانی‌ خوێندنی‌ سەرەتایی‌ و ناوەندی‌ و فێرگەی‌ بەرزی‌ (یاسا)ی‌ تەواو کرد. پاش سەرکەوتنی‌ بزووتنەوەی‌ کەمالیزم، ئەمین پاشاو سێ‌ کوڕی‌ ناچار بوون بچنە میسرو لەوێ‌ نیشتەجێ‌ ببن. جەلادەت‌ و کامەران-ی‌ برای‌ چوونـە ئەڵمانیاو ئەو ماوەی‌ ھەشت ساڵەی‌ ئەوێی‌ بەفێرۆ نەداو خۆی‌ فێری‌ زمانی‌ ئەڵمانی‌ کرد. جەلادەت خۆی‌ گەیاندە شۆڕشەکەی شێخ سەعیدی پیران و دوای‌ شکستی‌ شۆڕشەکە دیسانەوە تورکیای‌ ‌جێھێشتەوە.ڕۆژی‌ ٢٥ی‌ ئابی ‌١٩٣٠ لە ‌سوریا باوکی‌ کۆچی دوایی‌ کرد.جەلادەت ھەر لەوێ سەرقاڵی‌ دەرکردنی‌ ڕۆژنامە و گۆڤاری‌ کوردی‌ بوو. لە ١٥ی‌ ئایاردا گۆڤاری‌ (ھاوار)ی‌ دەرکرد‌ کە ‌تـا ٥ی‌ تەمموزی‌ ١٩٤٣ بەردەوام بوو. پێشتر گۆڤاری‌ (رۆناھی‌)ی‌ ھەفتانەی‌ دەردەکرد، جەلادەت بەتەنیا ئەم گۆڤارەی‌ بەرێوەدەبرد بەنووسین‌و پیت چنین‌و چاپ‌و بڵاوکردنەوەشی‌.بەناوی‌ (نھێنی‌) نووسینەکانی‌ بڵاودەکردەوە. لە ‌پێشەنگی‌ ئەو کەسانەیە کە پیتی‌ لاتینی-یان بۆ نووسینی‌ کوردی‌ بەکار‌ھێنا، زمانەکانی فـارسی، تورکی‌، عەرەبی، یۆنانی، ئەڵمانی، فەرەنسی، ئینگلیزی‌و رووسی‌ زۆر بەباشی‌ ‌زانیوە.

کتێبێکی‌ لەسەر رێزمانی‌ کوردی‌ نووسیوە کە ‌تەنیا بەشێکی‌ چاپکراوەو بەشەکانی‌ دیکەی‌ ھێشتا ھەر دەستنووسن. فەرھەنگێکی‌ بەکوردی‌و یەکێکی دیکەی‌ کوردی‌ - فەرەنسی‌ ھەیە. ژمارەیەکی‌ زۆری ‌رووناکبیرانی‌ کورد لە ‌دەوری‌ جەلادەت بەدرخان‌و گۆڤارەکانی‌ کۆببوونەوە.

جەلادەت ئەمین عالی‌ بەدرخان رۆژی‌ ١٥ی‌ تەمموزی‌ ١٩٥١ لە شام کۆچیدوایی‌ کرد‌.

جەنگی جیھانیی دووەم

جەنگی جیھانیی دووەم یان دووەم جەنگی جیھانی بریتیبوو لە ناکۆکییەکی نێودەوڵەتی وێرانکەر کە لە ٧ی تەمموزی ١٩٣٧ دەستی پێکرد لە ئاسیا و لە ١ی ئەیلوولی ١٩٣٩ لە ئەوروپا و لە ساڵی ١٩٤٥ کۆتایی ھات بە خۆ بەدەستەوەدانی ژاپۆن لە دوای وێرانکردنی ھێرۆشیما و ناگازاکی لەلایەن ویلایتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە، ھێزە چەکدارەکانی نزیکەی ٧٠ دەوڵەت بەشداربوون لە شەڕە ئاسمانی و دەریایی و وشکانییەکاندا.

شەڕی جیھانی دووەم بە شەڕێکی گشتگیر دادەنرێت، و زۆرترین باجی ھەبوو لە مێژووی مرۆڤایەتیدا لەبەر فراوانی ڕووبەری شەڕەکە و زۆری شانۆکانی جەنگ و بەرەکانی، زیاتر لە ١٠٠ میلیۆن سەرباز بەشداربوون تێیدا، و لایەنە ناکۆکەکان چەندین دەوڵەت بوون و زیانە گیانەکان ئێجگار زۆربوون، نزیکەی ٦١ میلیۆن کەس بوونە قوربانی لە سەربازی و مەدەنییەکان. مەدەنییەکان دوچاری زیانی گیانی بوونەوە لە شەڕی جیھانی دووەمدا زیاتر لەھەر شەڕێکی تر لە مێژوودا، و ھۆکارەکەش ئەگەڕێتەوە بۆ بۆمبارانە چڕەکانی سەر شار و گوندەکان کە سوپای بەریتانی ھێنایانە کایەوە بە ھاتنە سەر حوکمی وینستۆن چێرچیل و سوپای نازی ئاڵمانیش بە ھەمان شێوە وەڵامیان دایەوە، و زیانێکی مەدەنی گەورە لە ھەردوو لایان کەوتەوە، و ھاوکات لەگەڵ ئەمانە ئەو کوشتارگانەی کە سوپای ژاپۆنی بەرامبەر میللەتی چینی و کۆری کردیان، ژمارەی قوربانییە بێ تاوانەکان و سەربازەکان بەرز بوویەوە بۆ ٥١ میلیۆن کوژراو، کە نزیکەی %٢ی دایشتوانی جیھان بوو لەو سەردەمەدا.

سەدەی ٢٠ەم

لەم سەدەیەدا مرۆڤایەتی گۆڕانکارییەکی گەورەی بە خۆوە بینی بە شێوەیەک کە بوارەکانی ژیان وەک (زانستی و ئایینی و کۆمەڵایەتی و وەبەرھێنان و وەرزش و بازرگانی و ئابووری و ھتد.) پێشکەوتوو چەندین کۆمپانیای بەرھەم ھێنان کەوتنە ئاراوە تەکنەلۆژیا بە شێوەیەکی بەرچاو پەرەی سەند بە تایبەتی لە کۆتاکانی سەدەی ٢٠ ڕۆبۆت و چەندین ئامێری تر پەرەی پێ درا، وە ئەو سەدەیە بوو کە ھەردوو جەنگە جیھانییەکانی تیادا ڕوودا و چەند دیکتاتۆرێک پەیدا بوون، بۆ نموونە سەددام و ھیتلەر و ھتد٠

لوبنان

لوبنان وڵاتێکە لە وڵاتەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست کە دەکەوێتە باشووری رۆژئاوای کیشوەری ئاسیاوە. پایتەختی ئەم وڵاتە شاری بەیروتە.

١٧ی ئاب

١٧ی ئاب ٢٢٩ەمین ڕۆژی ساڵە (٢٣٠ەمین لە ساڵی پڕدا). ١٣٦ ڕۆژی ماوە بۆ کۆتاییی ساڵ لە ڕۆژژمێری گریگۆریدا.

١٩٤٥

ساڵی ١٩٤٥ لە ڕۆژژمێری زایینیدا.

٢١ی ئاب

٢١ی ئاب ٢٣٣ەمین ڕۆژی ساڵە (٢٣٤ەمین لە ساڵی پڕدا). ١٣٢ ڕۆژی ماوە بۆ کۆتاییی ساڵ لە ڕۆژژمێری گریگۆریدا.

پۆل لووکاس

پۆل لووکاس (بە ئینگلیزی: Paul Lukas) (٢٦ی ئایاری ١٨٩١ – ١٥ی ئابی ١٩٧١) ئەکتەرێکی فیلمی ئەمریکی لەدایکبووی هەنگاریا بوو. لە ساڵی ١٩٤٣ خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین ئەکتەر و خەڵاتی گۆڵدن گڵۆبی بۆ باشترین ئەکتەر وەرگرت.

پیتەر زومتۆر

پێتێر زومتۆر (بە ئینگلیسی: Peter Zumthor)، لەدایکبووی ٢٦ی نیسانی ١٩٤٣، تەلارسازی سویسییە.

پێتێر زومتۆر ساڵی ٢٠٠٩ توانی خەڵاتی تەلارسازیی پریتزکێر مسۆگەڕ بکات.

پیتەر زێمەن

پیتەر زێمەن (بە ئینگلیزی: Pieter Zeeman)(٢٥ی ئایاری ١٨٦٥ – ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٤٣) فیزیکزانێکی هۆڵەندی بوو کە لە ساڵی ١٩٠٢ خەڵاتی نۆبێل لە فیزیک وەرگرت لەگەڵ ھێنری بێکەرێل بۆ دۆزینەوەی کاریگەری زێمەن.

ڕۆبەرت دی نیرۆ

ڕۆبەرت ئانتنی دی نیڕۆ جونیەر (لەدایکبووی ١٧ی ئابی ١٩٤٣) ئەکتەر، بەرھەمھێنەر و دەرھێنەرێکی ئەمریکییە. ئەو وەرگری دەیان خەڵاتی جۆراوجۆرە، لەنێویاندا دوو خەڵاتی ئۆسکار، یەک خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب لەپاڵ خەڵاتی ڕێزلێنانی سیسیل بی دیمیل و خەڵاتی پەیمانگای فیلمی ئەمریکی AFI، ھەروەھا شەش جار بۆ خەڵاتی بافتا و جوار جار بۆ خەڵاتی ئێمی و ساگ پاڵێوراوە. دی نیرۆ خاوەن پاسەپۆڕتی ئیتاڵیشە.

یەکەمین ڕۆڵە دیارەکانی دی نیرۆ لە ھەردوو فیلمی Bang the Drum Slowly (١٩٧٣) و Mean Streets (١٩٧٣) بوون. دواتر بۆ ھەردوو فیلمی Taxi Driver (١٩٧٦) و Cape Fear (١٩٩١) کە ھەردووکی لە دەرھێنانی سکۆرسێزی بوون، دووبارە بۆ خەڵاتی ئۆسکار پاڵێورایەوە. دی نیرۆ ڕۆڵی ڤیتۆ کۆرلیۆنێی گەنجی پێدرا لە فیلمی The Godfather Part II (١٩٧٤)، کەوا توانی بەو ڕۆڵەی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین ئەکتەر بباتەوە. دووەم خەڵاتی ئۆسکاری بۆ فیلمی Raging Bull (١٩٨٠) لە دەرھێنانی ماڕتن سکۆڕسێزی کە تێیدا ی نیرۆ ڕۆڵی جەیک لامۆتای دەبینی تێیدا. دی نیرۆ بەردەوام بوو لە کاروانی ئۆسکار تاکو دووبارە بۆ خەڵاتی پاڵێوراوە ئەمجارە بۆ فیلمی The Deer Hunter (1978), Awakenings (١٩٩٠), لەگەڵ فیلمی Silver Linings Playbook (٢٠١٢). بۆ ڕۆڵەکانی لە فیلمی ھاوڕێیە چاکەکان (١٩٩٠) و پاشای کۆمێدی (١٩٨٣) دوو پاڵاوتنی خەڵاتی بافتا بەدەستھێنا.

ڕۆڵە دیارەکانی تری پێکاتوون لە Midnight Run (١٩٨٨), و فیلمی کۆمێدیای تاریکی Analyze This (١٩٩٩), و فیلمی کۆمێدی Meet the Parents (٢٠٠٠)، The Last Tycoon (1976), Once Upon a Time in America (1984), Brazil (1985), The Mission (1986), The Untouchables (1987), Heat (1995), Casino (1995), Ronin (١٩٩٨), جۆکەر (٢٠١٩), و ئێرلەندیەکە (٢٠١٩). ھەروەھا کاری دەرھێنانی بۆ فیلمەکانی A Bronx Tale (١٩٩٣) و فیلمی سیخوڕی The Good Shepherd (٢٠٠٦) کردووە.

ڕەفیق حیلمی

ڕەفیق حیلمی (١٨٩٨ - ١٩٦٠) ناوی یەکێک لە ڕامیار و مێژوونووس و شاعیرانی کوردە.

ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ١٩٤٣

ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو لەنێوان ٢٠ی ئاب بۆ ٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٤٣.

بە زمانەکانی تر

This page is based on a Wikipedia article written by authors (here).
Text is available under the CC BY-SA 3.0 license; additional terms may apply.
Images, videos and audio are available under their respective licenses.