١٩١٦

ساڵی ١٩١٦ لە ڕۆژژمێری زایینیدا. ئەم ساڵە ساڵێکی پڕە.

ھەزارە: ھەزارەی ٢ـەم
سەدەکان: سەدەی ١٩سەدەی ٢٠سەدەی ٢١
ساڵەکان: ١٩١٣ ١٩١٤ ١٩١٥١٩١٦١٩١٧ ١٩١٨ ١٩١٩
١٩١٦ لە ڕۆژژمێرەکانی تردا
ڕۆژژمێری کوردی ٢٦١٥ – ٢٦١٦
کۆچی ھەتاوی ١٢٩٤ – ١٢٩٥
کۆچی مانگی ١٣٣٤ – ١٣٣٥
ئەلبەرت ئاینشتاین

ئەلبێرت ئاینشتاین ;(لەدایکبوون ١٤ی ئازاری ١٨٧٩ - کۆچی دوایی ١٨ی نیسانی ١٩٥٥) زانایەکی ئەڵمانی بوو کە توانی بیردۆزی ڕێژەیی تایبەت و بیردۆزی ڕێژەیی گشتی دابڕێژێ، کە یەکێکە لە دوو پایەکانی فیزیکی مۆدێرن. ئەم زانایە زیاتر ناسراوە بەھۆی یاسای یەکسانیی بارستە-وزە (E = mc2) کە ناسراوە بە "بەناوبانگترین ھاوکێشەی جیھان" وە ھەروەھا توانی خەڵاتی نۆبڵ بۆ فیزیا لە ساڵی ١٩٢١ بەدەستای بھێنێت بۆ پەرەپێدان و باسکردنی دیاردەی کاریگەری کارۆڕووناکی (بە ئینگلیسی: Photoelectic effect) و بە گشتی، بە کاریگەرترین فیزیکزانی سەدەی بیستەم دادەنرێت. ئاینشتاین خەڵکی ئەڵمانیا بوو بەڵام لەبەر دۆخی تایبەتی ئەڵمانیا لەو سەردەمە بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کۆچی کرد و تا کۆتایی ژیانی لەوێ مایەوە. ئەینشتاین بە باوکی فیزیای نوێ دادەنرێت. بیردۆزی لە زۆر بوارەکانی بیرکاری و فیزیا و گەردوونناسی و ھەروەھا زۆر بیروبۆچوونی کۆکردۆتەوە لە ھەر یەکە لە کات و شوێن و ڕووناکی و ھێزی کێشکردن.

لە سەرەتای دەستپێکردنی ژیانی زانستیدا، ئاینشتاین پێی وابوو کە میکانیکی نیوتنی ئیتر نەیدەتوانی یاساکانی میکانیکی کلاسیکی و یاساکانی کادی ئەلەکترۆمەگنەتیسی ڕێکبخات. کە ئەمەش بووە ھۆی سەرھەڵدان و پەرەپێدانی بیردۆزەکەی بەناوی بیردۆزی ڕێژەیی تایبەت. دواتر ھەستی بەوە کرد کە ناوەرۆکی بیردۆزی ڕێژەیی دەتوانرێت پەرەی پێ بدرێت بۆ یاساکانی کادی ڕاکێشان (gravitational fields). پاشان لەگەڵ بڵاوکردنەوەی دوایین بیردۆزی دەربارەی ھێزی ڕاکێشان لە ساڵی ١٩١٦، پەڕەیەکیشی دەربارەی بیردۆزی ڕێژەیی گشتی بڵاوکردەوە.

تاھیر یەحیا

تاھیر یەحیا (١٩١٦ لە تکریت − ١٩٨٦) کەسایەتی سیاسیی عێراقییە، دووجار بووەتە سەرۆکوەزیرانی عێراق، جاری یەکەم لەماوەی ١٩٦٣–١٩٦٥ بوو وە جاری دووەمیش بۆ ماوەیەکی کورت لە ١٩٦٧–١٩٦٨ بوو. تاھیر دەرچووی کۆلێژی سەربازییە لە زانکۆی بەغدا. تاھیر لەچەندین پلە و پۆستی سەربازیدابوو، ھەروەھا لەساڵی ١٩٦٨ وەزیری بەرگری بوو.

لەساڵی ١٩٦٨، سەرۆکی ئەوکاتی عێراق عەبدولسەلام عارفی ئاگادرکردەوە لەکودەتای بەعسییەکان بەڵام عارف ھیچ ھەڵوێستێک نانوێنێت. دوای حەفتەیەک کودەکاتە ڕوویدا، لەھەمان بەیانی ئەو ڕۆژەدا عارف دیپۆرتکرایەوە بۆ تاھیر یەحیاش دەستگیرکرا. ماوەی سێ ساڵان تاھیر لەزیندان ژیانی بەسەربرد، دواتر ئازادکرا بەڵام بەزیندانیکردن لەماڵەکەی تا کۆتایی ژیانی.

جەنگی جیھانیی یەکەم

جەنگی جیھانیی یەکەم یان یەکەم جەنگی جیھانی، ئەو جەنگە بوو کە لە ئەوروپا دەستی پێکرد و پاشان ناوچەکانی تری جیھانی گرتەوە لە نێوان ساڵانی ١٩١٤ و ١٩١٨دا، شەڕکە دەستی پێکرد کاتێک ئیمپڕاتۆڕی نەمسا-مەجەڕ شانشینی سربیای گرت لە دەرئەنجامی کوژرانی شازادەی نەمسا و ھاوسەرەکەی لەلایەن خوێندکارێکی سڕبیەوە لەکاتی سەردانیاندا بۆ سەراییڤۆ.

وە چەندەھا شەھیدو کوشتاری لێکەوتەوە لە مێژودا

ڕووسیا ھەستا بە کۆکردنەوەی ھێزەکانی یەک ڕۆژ دوای ڕاگەیاندنی شەڕی نەمسا لەسەر سربیا، ئاڵمانیا ھێزی کۆکردەوە لە ٣٠ی تەمموز و فەرەنسا ھێزەکانی کۆکردەوە لە ٣٠ی ئاب، ئاڵمانیا لە ھەمان ڕۆژدا شەڕی ڕاگەیاند لە دژی ڕووسیا دوای ئەوەی بینی ڕووسیا وەڵامی داوای ئاڵمانیا ناداتەوە بە ڕاگرتنی کۆکردنەوەی سوپا، پاشان شەڕی ڕاگەیاند لە دژی فەرەنسا، و بەلجیکای گرت کە ئەمەش وای لە بەریتانیا کرد بێتە ناو شەڕەکەوە، وڵاتەکانی ئەوروپا لە پێش شەڕ لە دوو سەربازگە پێک ھاتبوو، یەکەمیان یەکێتی سییانی بوو لە نێوان ڕووسیا و فەرەنسا و شانشینی یەکگرتوو، و دووەمیان ھاوپەیمانی سییانی بوو لە نێوان ئیمپڕاتۆری نەمسا-مەجەڕ و ئاڵمانیا و ئیتاڵیا.

بۆ یەکەم جار چەکی کیمیایی لە شەڕی جیھانی یەکەمدا بەکار ھات ھەروەھا بۆ یەکەم جار خەڵکی مەدەنی لە ئاسمانەوە بۆردومان کران لە میژوودا.

شەرەکە قوربانی گیانی وای بە خۆیەوە بینی کە پێشتر مێژوو نەیبنیبوو، بنەماڵە فەرمانڕەوا و دەسەڵاتدارەکانی ئەوروپا ڕووخان کە دامەزراندیان ئەگەڕایەوە بۆ ھەڵمەتە خاچپەرستیەکان، و نەخشەی سیاسی ئەوروپا گۆڕانکاری بەسەردا ھات.

شەڕی جیھانی یەکەم بە کۆکێک ھەژمار ئەکرێت بۆ بزوتنەوە ئایدۆلۆژیەکانی وەک شوعیەت و ململانێکانی دواتر وەک شەڕی جیھانی دووەم، و تەنانەت شەڕی سارد.

شەڕەکە سەرەتایەکی نوێی بۆ جیھانی نوێ پێک ھێنا و کۆتایی ئەرستۆقراتی و شانشینە ئەوروپیەکان بوو، ھەروەھا سەرەتایەک بوو بۆ شۆڕشی ئۆکتۆبەر (بەلشەفی) لە ڕووسیا کە ئەمیش بە ڕۆڵی خۆی سیایەتی گۆڕی لە چین و کووبادا و ھەروەھا ڕێگەی شەڕی ساردی کردەوە لە نێوان ھەردوو زلھێز وڵاتە یەکگرتووەکان و یەکێتی سۆڤێتدا، و ھەڵکشانی نازیەکان دەرکەوت لە شکاندنی ئاڵمانیا لە شەڕەکەدا و چەندین کێشەی ھەڵپەساردراوی ھێشتووە لە دوای شەڕەکە، و شەڕ و جەنگەکان شێوەیەکی نوێیان وەرگرت بە ھاتنە ناوەوەی تەکنەلۆژیا بە شێوەیەکی گەورە و تێوەگلانی ھەندێک لایەن کە توانای شەری نەبوو وەک خەڵکە مەدنیەکان، کاتێک پێشتر شەڕ لە گۆڕەپانەکانی جەنگا ڕوویان ئەدا دوور لە شارەکان، لەم شەڕەدا شارەکان بە دانیشتوانە زۆرەکەیانەوە بوونە گۆڕەپانی شەڕ و ئەمەش بوو بە ھۆی کەوتنەوەی ملیۆنان قوربانی.

ڕووسیا بەڵێنی بەرگری کردنی دا لە سربیا، و ھەستا بە جوڵاندنی ھێزەکانی لە ئەنجامی فشاری ژەنەڕاڵە ڕووسیەکان، و ئاڵمانیا داوای لە ڕووسیا کرد کە ھێزەکانی نەجوڵێنێت و ھێزەکانی لابات لە حاڵەتی ئامادەباشی، و کاتێک ڕووسیا وەڵامی داواکەی ئاڵمانیای نەدایەوە ئاڵمانیا شەڕی ڕاگەیاند بەسەر ڕووسیادا لە ١ی ئابی ١٩١٤ و پاشان شەڕی راگەیاند لە دژی فەرەنسا لە ٣ی ئاب.

حەمدی پاچەچی

حەمدی پاچەچی (بە عەرەبی: حمدي الباجه جي) (ماوەی ژیان: ١٨٨٦ تاکوو ٢٨ی ئازاری ١٩٤٨). کەسایەتی سیاسیی عێراقییە، لەنێو خێزانێکی ناسراوی بەغدا لەدایکبووە. لەماوەی ١٩٤٤ تاکوو ١٩٤٦ سەرۆکوەزیرانی عێراق بووە.

حەمدی بەشی یاسای خوێندووە لە ئەستەمبول. دواتر کە گەڕاوەتەوە بەغداد، پەیوەندی بەبزووتنەوە ناسیۆنالیستییە عەرەبییەکان کردووە. لەساڵانی ١٩١٣ بۆ ١٩١٦ وانەی یاسای لە بەغدا گوتووەتەوە. لەبزووتنەوە ناسیۆنالیستییەکانی ئەوان دژی کەمکردنەوەی دەسەڵاتی عوسمانییان بوون و لەبەر ئەوەی ئەمەش دژی خواستی سیاسەتەکانی ئینگلیزبوو ھەربۆیە ماوەیەک لەشوێنێک لە کەنداوی فارس زیندای کرا. لەساڵی ١٩٢٥ بووەتە وەزیری وەقف لە کابینەکەی عەبدولموحسین سەعدوون، دواتر بۆماوەیەک وازی لەسیاسەت ھێناوە و خەریکی کاری بازرگانی بووە. لەساڵی ١٩٣٥، بووەتە جێگری سەرۆکی پەرلەمان بەڵام ڕۆڵ و کاریگەری کەم بووە. لەساڵی ١٩٤١ بووەتە وەزیری کارووباری کۆمەڵایەتی. لەساڵی ١٩٤٣ ھەڵبژێردرا بەسەرۆکی دەستەی ژووری بازرگانی عێراق. لەساڵی ١٩٤٨ لەکاتی شەڕی عەرەب و ئیسرائیل، کرا بە وەزیری دەرەوەی عێراق لە کابینەکەی سەیید محەممەد سەدر. لەکاتی شەڕەکەدا، حەمدی ئەوەی وتی کە ئەم شەڕە بەھۆی ھەڵەکانی سەرۆکی ئەمریکا ھاری ترومان بووە.

سەدەی ٢٠ەم

لەم سەدەیەدا مرۆڤایەتی گۆڕانکارییەکی گەورەی بە خۆوە بینی بە شێوەیەک کە بوارەکانی ژیان وەک (زانستی و ئایینی و کۆمەڵایەتی و وەبەرھێنان و وەرزش و بازرگانی و ئابووری و ھتد.) پێشکەوتوو چەندین کۆمپانیای بەرھەم ھێنان کەوتنە ئاراوە تەکنەلۆژیا بە شێوەیەکی بەرچاو پەرەی سەند بە تایبەتی لە کۆتاکانی سەدەی ٢٠ ڕۆبۆت و چەندین ئامێری تر پەرەی پێ درا، وە ئەو سەدەیە بوو کە ھەردوو جەنگە جیھانییەکانی تیادا ڕوودا و چەند دیکتاتۆرێک پەیدا بوون، بۆ نموونە سەددام و ھیتلەر و ھتد٠

عەبدولڕەحمان عارف

عەبدولڕەحمان عارف جومەیلی (١٤ی نیسانی ١٩١٦ - ٢٤ی ئابی ٢٠٠٧) سێیەم سەرۆک کۆماری عێراق بووە، لەساڵی ١٩٦٦ بۆ ساڵی ١٩٦٨ سەرۆک کۆماری عێراق بووە و یەکێک بووە لەو ئەفسەرانەی کە بەشداری لە شۆڕشی ١٤ی تەمموزی ساڵی ١٩٥٨ کردووە.

ساڵی ١٩٣٦ لەزانکۆی سەربازی وەرگیراوە و بەپلەی مولازم دوو دەرچووە و پلە و پایەی بەرزبۆتەوە تاکو لەساڵی ١٩٦٤ پلەی لیوای وەرگرتووە و چەندین پلە و پایەی سەربازی گرنگی وەرگرتووە، لەساڵی ١٩٦٢ خانەنشین کراوە و لەساڵی ١٩٦٣ دووبارە گەڕێنراوەتەوە بۆ خزمەتی سەربازی و سەرۆکایەتی ئەرکانی سووپای عێراقیان پێسپاردووە.

عەبدولڕەحمان عارف شارەزایەکی باشی نەبووە لە سیاسەتی دەوڵەتدا و لەکاتی دەسەڵاتدارێتیدا ھیچ سیاسەتێکی ئەوتۆی لێبەدی نەکرا تەنانەت ئەوە نەبێ‌ لەبوارەکانی بونیادنان و پڕچەککردن ھەندێک کاری کردووە، بەلێبوردەیی ناسراوە و دەرگای دیموکراسیەتی بۆ ئۆپۆزسیۆن واڵا کردووە و ئەنجومەنی ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی دامەزراندووە کە ھەندێک لە نەیارەکانی خۆشی لەخۆگرتبوو.

دوو ڕووداوی گرنگ لەسەردەمی حکومڕانی عەبدولڕەحمان عارف ڕوویداوە یەکەمیان ڕفاندنی فڕۆکەیەکی جەنگی میگ ٢١ بووە لە ساڵی ١٩٦٦ لەلایەن سیخوڕێکی ئیسرائیلیەوە، ڕووداوی دووەم لە ساڵی ١٩٦٧ بوو کاتێک ھێزەکانی ئیسرائیل ھێرشیان کردۆتە سەر کەرتە سەربازیەکانی ھەندێک لە وڵاتە عەرەبییەکان.

لەدوای شۆڕشی ١٧ی تەمموزی ساڵی ١٩٦٨ بە سەرکردایەتی حزبی بەعس و بە بەشداری ژمارەیەک لەئەفسەران و سیاسەتمەداران و لەدوای گەمارۆدانی عەبدولڕەحمان عارف لەکۆشکی سەرۆکایەتی، ناچاریان کرد واز لەدەسەڵات بھێنێت بەرامبەر بەوەی واز لەخۆی و کوڕەکەی بھێنن کە ئەفسەر بووە لە سووپا، پاشان دورخراوەتەوە بۆ ئیستەنبوڵ و لەسەرەتای ھەشتاکان دوای ئەوەی سەددام حوسێن ڕێگەی پێداوە گەڕاوەتەوە بۆ بەغدا.

لە ٢٤ی ئابی ٢٠٠٧ لە عەممانی پایتەختی ئوردن کۆچی دوایی کردووە.

١٦ی ئایار

١٦ی ئایار ١٣٦ەم ڕۆژی ساڵە (١٣٧ لە ساڵی پڕدا). ٢٢٩ ڕۆژی ماوە بۆ کۆتاییی ساڵ.

١٩١٤

ساڵی ١٩١٤ لە ڕۆژژمێری زایینیدا.

١٩١٥

ساڵی ١٩١٥ لە ڕۆژژمێری زایینیدا.

١٩١٧

ساڵی ١٩١٧ لە ڕۆژژمێری زایینیدا.

١٩١٨

ساڵی ١٩١٨ لە ڕۆژژمێری زایینیدا.

١٩١٩

ساڵی ١٩١٩ لە ڕۆژژمێری زایینیدا.

٣٠ی ئاب

٣٠ی ئاب ٢٤٢ەم ڕۆژی ساڵە (٢٤٣ لە ساڵی پڕدا). ١٢٣ ڕۆژی ماوە بۆ کۆتایی ساڵ.

٩ی تەممووز

٩ی تەمموز ١٩٠ەم ڕۆژی ساڵە (١٩١ لە ساڵی پڕدا). ١٧٥ ڕۆژی ماوە بۆ کۆتاییی ساڵ.

پۆڵەندا

پۆڵەندا یان پۆڵۆنیا، بە فەرمی کۆماری پۆڵەندا (بە زمانی پۆڵەندی: Rzeczpospolita Polska) وڵاتێکە لە ناوەڕاستی ئەورووپا.لەگەڵ ئەڵمانیا، چیک، سلۆڤاکیا، ئۆکرانیا، بیلاڕووس و لیتوانیا ھاوسنوورە. ڕووبەری پۆڵەندا ٣١٢،٦٧٩ کیلۆمەتری چوارگۆشەیە و دانیشتووانی پۆڵەندا زیاتر لە ٣٨،٠٠٠،٠٠٠ کەسن.

پیتەر فینچ

فرێدریک جۆرج پیتەر ئینگڵ فینچ (بە ئینگلیزی: Frederick George Peter Ingle Finch) (٢٨ی ئەیلوولی ١٩١٦ - ١٤ی کانوونی دووەمی ١٩٧٧) ئەکتەرێکی ئوسترالی لەدایکبووی بەریتانیایە. لە ساڵی ١٩٧٦ خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین ئەکتەر وەرگرت.

کڵۆد شانن

کڵۆد ئێلوود شانن (بە ئینگلیزی: Claude Elwood Shannon) ئەندازیاری ئەلیکترۆنیک و بیرکاری ئەمریکایی بوو کە بە باوکی تیۆریی زانیاری دەناسرێت. ئەو ٣٠ی ئەپریلی ١٩١٦ لە میشیگان لەدایکبوو و ٢٤ی فەبریوەریی ٢٠٠١ مرد.

بیردۆزی زانیاریی شانن لە وتارێکی زانستیدا بڵاوکرایەوە لە ١٩٤٨. ھەروەھا بە یەکێک لە بناغەدانەرانی کۆمپیوتەری دیجیتاڵی و سوڕی کارەبای دیجیتاڵیش ناسراوە لە ١٩٣٧، لە کاتێکدا لە تەمەنی ٢١ ساڵیدا خوێندکاری ماستەر بوو لە پەیمانگای تەکنۆلۆجی ماساچوسیتس، لە تێزی ماستەرەکەیدا بە کرداری نیشانیدا چۆن جەبری دووانی دەتوانێ جۆرەھا پەیوەندی ژیربێژی و ژمارەیی پێ دروست بکرێت.

گریفیس

گریفیس بە ئینگلیزی: Griffith شارەیکە لە ویلایەتی نیو ساوت وێلز ی وڵاتی ئوسترالیا. ئەم شارە لە ڕۆژاوای شاری سیدنی هەڵکەوتووە و گەلهەی بریتیە لە ١٦،١٨٢ کەس.

یانەی ڕیال مایۆرکا

ڕیال مایۆرکا (بە ئیسپانیایی:Real Club Deportivo Mallorca) یانەی تۆپی پێی شاری پالما، لە دوورگەی ماجۆرکای وڵاتی ئیسپانیایە. ئەم یانەیە لە ساڵی ١٩١٦دامەزراوە و ئێستا لە خولی لالیگای ئیسپانیایە یاری دەکا.

بە زمانەکانی تر

This page is based on a Wikipedia article written by authors (here).
Text is available under the CC BY-SA 3.0 license; additional terms may apply.
Images, videos and audio are available under their respective licenses.