١٧٧١

ساڵی ١٧٧١ لە ڕۆژژمێری زایینیدا.

ھەزارە: ھەزارەی ٢ـەم
سەدەکان: سەدەی ١٧سەدەی ١٨سەدەی ١٩
ساڵەکان: ١٧٦٨ ١٧٦٩ ١٧٧٠١٧٧١١٧٧٢ ١٧٧٣ ١٧٧٤
١٧٧١ لە ڕۆژژمێرەکانی تردا
ڕۆژژمێری کوردی ٢٤٧٠ – ٢٤٧١
کۆچی ھەتاوی ١١٤٩ – ١١٥٠
کۆچی مانگی ١١٨٤ – ١١٨٥
ئازادیی ڕۆژنامەوانی

ئازادیی ڕۆژنامەوانی یان ئازادیی ڕاگەیاندن بنچینەی پەیوەندیکردن و ڕادەبڕینە بەشێوازی ڕاگەیاندنی جۆراوجۆر، بە چاپکراو و ڕاگەیاندی ئەلکترۆنی بە تایبەتی بەرھەمی چاپکراو، دەبێت مامەڵەی ئازاد وەک ماف تەماشا بکرێت. جۆرە ئازادییەکی وەھا مانای ئەوەیە کە دەست تێوەردان ناکرێت لەلایەن وڵاتێکی سنووربەزێن؛ دەکرێت بپارێزرێت بەپێی دەستوور یان یاساکانی تر.

بۆ زانیاری حکومیش، ھەر حکومەتێک پۆلێنی دەکات کە چی گشتییە یان چی ڕێگەنادرێت ئاشکرا بکرێت بۆ خەڵکی. ئەو شتانەی دەوڵەت دەیپارێزێت لەخستنەڕوو لەبەر دوو ھۆکارە: ناساندنی زانیاریەکە وەک ھەستیار، نھێنی یان شاراوە، یان پەیوەستی زانیارییەکە بە پاراستنی بەرژەوەندی نەتەوەیی. زۆرێک لە حکومەتەکان بەھەمان شێوە یاسا یان ئازادیی یاسادانانی زانیاری بەکاردێنن بۆ دیاریکردنی چوارچێوەی بەرژەوەندی نەتەوەیی.

جاڕنامەی جیھانی مافەکانی مرۆڤ ساڵی ١٩٤٨ سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، دەڵێت: ھەموو کەسێک مافی ئازادیی بیروڕا و ڕادەربڕینی ھەیە؛ ئەم مافە بریتییە لە مافی ھەبوونی بیروڕا بەبێ دەست تێوەردان ھەروەھا مافی بەدواداچوون، وەرگرتن و گەیاندنی زانیاری و بۆچوون لە رێی ھەر ڕاگەیاندنێکەوە بە بێ بوونی بەربەست".زۆرجار ئەم فەلسەفەیە ھاوشانە لەگەڵ یاسادانان بە جۆرەھا پلەی جیاواز بۆ ئازادیی لێکۆڵینەوەی زانستی (ناسراویشە بە ئازادیی زانستی)، چاپ و ڕۆژنامەوانیی. قووڵی ئام یاسایانە لە سیستەمی یاسایی وڵاتێک دا دەکرێت تا دەستوور بڕوات. چەمکی ئازادیی گووفتار زۆرجار باس کراوە لە ھەمان یاساکانی ئازادیی ڕۆژنامەوانی دا، بۆیە دەبێتە ھۆی ڕەفتاری یەکسان بۆ دەربڕینی وتەیی و چاپی. سوید یەکەم وڵات بوو کە ھەستا بە دانانی ئازادیی ڕۆژنامەوانی لە دەستوورەکەی دا کە بە یاسای ئازادیی ڕۆژنامەوانی ساڵی ١٧٦٦ ناسراوە.

بڕیارنامەی ١٧٧١ی ئەنجومەنی ئاسایش

بڕیارنامەی ١٧٧١ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە ڕێکەوتی ١٠ی ئابی ٢٠٠٧دا پەسندکرا، بەڵگەیەکی نێونەتەوەیییە لەمەڕ بارودۆخی کۆماری دیموکراتیکی کۆنگۆ. ئەم بڕیارنامەیە لە دوای کۆبوونەوەی ژمارەی ٥٬٧٣٠‌ەم، بە ١٥ دەنگی لەگەڵ، ٠ی دژ و ٠ی بێ‌لایەن پەسندکرا.

سەدەی ١٨یەم

سەدەی ١٨یەم.

لویی پوتی دو باشوومو

لویی پوتی دو باشوومو (بە فەڕەنسی: Louis Petit de Bachaumont) نووسەری سەدەی ھەڤدەیەمی خەڵکی فەڕەنسایە.

لیۆنارد ئۆیلەر

لیۆنارد ئۆیلەر زانایەکی سویسڕییە لە ١٥ ی نیسانی ١٧٠٧ز لە دایک بووە لە شاری بازلی سویس، و کۆچی دوایشی کردووە لە ١٨ ی ئەیلوولی ١٧٨٣ لە سەنت پیتەرزبورگ، زانایەکی بواری فیزیک و بیرکارییە. جێمس کارفل لە پەیمانگای زانستەکان لە نیوکاسڵ دەڵێت: (لیۆنارد ئۆیلەر) زانای بیرکاری سویسرییە، ئەندامی ئەکادیمیای زانستەکان بووە لە سانت بتروسبۆرگ، لیۆنارد ئۆلەر لە سویسرا لە نیسانی ساڵی ١٧٠٧ز لەدایک بووە، باوکی پیاوێکی کاڵفامی مەزھەب بووە کە یەکێکە لەو مەزھەبە نەمرانەی دەڵێت: قەدەری مرۆڤەکان نەخشەی بۆ کێشراوە پێش لەدایکبوونیان و بەھیچ شێوەیەک ناتوانرێت ئەو قەدەرە بگۆڕدرێت ، ھەروەھا باوکی یەکێک بووە لەو کەسانەی کە ئارەزوی زۆری لە بیرکاری بووە ، لیۆنارد لە ماڵی خۆیان و لەسەر دەستی باوکی فێری خوێندن بووە تا ساڵی ١٧٢٣ کاتێک چووە زانکۆی بازڵ کە تیایدا وانەکانی لاھوت و زمانە ڕۆژھەڵاتییەکان و زانستی کاری – ئەندامەکان (کارئەندامزانی) و فسیۆلۆژی و ماتماتیکی خوێندووە.

لە سەرەتادا لیۆنارد بە قوڵی گرنگ بەشوێن ھەنگاوەکانی باوکی و ئاواتی ئەوەوە بوو بۆئەوەی لە پاشەڕۆژدا ببێت بە وەزیری کاروباری ئاینی، بەڵام ئەوە بوو لەکۆتاییدا بیرکاری ھەڵبژارد وەکو پیشەیەک بە درێژایی ژیانی، ئەوە بوو ھەر لە سەرەتاوە بەھرەیەکی زۆرجوانی تیادا بەدی دەکرا کەمێک دوای تەواوبوونی لە زانکۆ کە ئەو ھێشتا تەمەن بیست ساڵ بوو ، کاترینی شاژنی قەیسەری بانگھێشتی کرد بۆ ئەوەی لە سانت بتروسبۆرگ بمێنێتەوە وەک مامۆستایەکی بیرکاری لە دەوڵەتەکەی کار بکات و یەکەم چاوپێکەوتنی لەوێ لەگەڵ زانا دانیاڵ برنۆڵی ، برنۆڵی توانی وا لە ئۆلەلر بکات وەکو مامۆستایەکی بیرکاری لە سانت بتروسبۆرگ بمێنێتەوە لە ساڵی ١٧٣٣ و لە ساڵی ١٧٤١ ( فریدریک)ی گەورەی ئەڵمانی ھەستا بە بانگھێشتکردنی بۆ بەرلین ، توانی تیایدا گەورەترین کارەکانی بەرھەم بھێنێت لەماوەی ئەو ٢٥ ساڵەی دوایی ، بۆزانینی قەبارەکانی ئەگەر تەنھا ناوی بابەتە زانستییەکانی بنووسین ئەوا پڕ بە کتێبێکی بچوک دەبێت ، لە ساڵی ١٧٣٥ کاتێک ئۆیلەرلە سانت بتروسبۆرگ دەژیا یەکێک لە چاوەکانی لەدەست دا و دوای (٥) ساڵ لە گەڕانەوەی بۆ سانت بتروسبۆرگ جارێکی تر لە ساڵی١٧٦٦ بەتەواوی ئۆیلەر چاوەکانی لەدەست چوو ، بەڵام ئەمانە ھیچی نەبووە ھۆی ئەوەی کە ئەم زانا بیرکارییە بەتوانایە ساردبکەنەوە و بەڵکو بەردەوەم بوو لەکارەکانیدا ئەویش بەھۆی دوان لە یارمەتیدەرەکانییەوە کە یارمەتیان دەدا لە تەواوکردنی کارەکانی ، بەو شێوەیە توانی (٤٠٠) کاری ماتماتیکی بەرھەم بھێنێت پێش ئەوەی بمرێت .

ئارپەر کتلمان میژوونووسی بەناوبانگی بیرکاری دەڵێت :

(لیۆنارد ئۆیلەر زانای سویسری لە ساڵی ١٧٠٧ لەدایک بووە و لە ساڵی ١٧٨٣ کۆچی دوایی کردووە و زیاترین بەرھەمی ھەبوو لە ھەر زانایەکی تر ، بەجۆرێک کۆی کارەکانی نزیک دەبێتەوە لە (١٠٠) کتێبی گەورە و چەندین دۆزینەوەی گەورەی ئەنجام داوە .

ھەرچەندە لە حەڤدە ساڵی کۆتایی ژیانی نابینا بووە ، ئەکادیمییە پاشاییەکان و زانکۆکان سەنتەری سەرەکی بوون بۆ لێکۆڵینەوەکان لە ئەوروپا لە ساڵەکانی (١٧٠٠)ەکان ، یەکێک لەو ئەکـادیمیانە لبینتز دایمەزرانـد

یەکەمیان ئەکادیمیای بەرلین بوو کە (فردریک) گەورە لە بروسیا پاڵپشتی بوو و ئەوی تر ئەکادیمیای سانت بتروسبۆرگ کە کاترینی گەورە لە ڕوسیا پاڵپشتی بوو ، کە بەشێوەیەکی جوان ڕێزی لەو بیرکار و پسپۆڕ و زانایانە دەگرت کە ھەڵدەستان بە لێکۆڵینەوەکانیان و پێشانی دەسەڵاتداران دەدرا بەشێوەیەکی پڕ ڕێز و ھەیبەت بۆ خزموتکردنی دەوڵەت .

ئۆیلەر لە ساڵی ١٧٢٧ چوو بۆ سانت بتروسبۆرگ بۆ بەشی لێکۆڵینەوە سروشتییەکان لە ئەکادیمیایە ،لەبەر ئەوەی بەشی ماتماتیک لە ئەکادیمیاکەدا ھێشتا نەکرابووە و بەھەر جۆرێک بێت ئۆیلەر توانی خۆی بگوێزێتەوە بۆ بەشی ماتماتیک دوای کردنەوەی بەشەکە ڕاستەوخۆ ئۆیلەر توانایەکی لە ڕادەبەدەری ھەبوو بەڕاستی زانا بوو لە داڕشتنی ھاوکێشەکاندا ھەروەکو دەبینرێت لە زۆربەی کتێبەکانیدا ، ئۆیلەر زۆر شتی نووسیوە دەربارەی میکانیک و کالکۆلەسی گۆڕان وە ھاوکێشە بنچینەییکانی ئەم بابەتەی داتاشیوە .

ئەندازە شیکارییەکەر بەتەواوی ھاوشێوەی ئەندازەی شیکاری نوێیە کتێبەکانی لە کالکۆلۆس (جیاکاری و تەواوکاری) زۆربڵاوە.

نێکۆلاس شۆپان

نێکۆلاس شۆپان (بە ئینگلیزی: Nicolas Chopin؛ ١٥ی ئازاری ١٧٧١—٣ی ئایاری ١٨٤٤) مامۆستایەکی زمانی فەڕەنسی بوو لە ناوچە پڕوسیاییەکان و باوکی فرێدریک شۆپان بوو.

١٧٦٨

ساڵی ١٧٦٨ لە ڕۆژژمێری زایینیدا. ئەم ساڵە ساڵێکی پڕە.

١٧٦٩

ساڵی ١٧٦٩ لە ڕۆژژمێری زایینیدا.

١٧٧٠

ساڵی ١٧٧٠ لە ڕۆژژمێری زایینیدا.

١٧٧٢

ساڵی ١٧٧٢ لە ڕۆژژمێری زایینیدا. ئەم ساڵە ساڵێکی پڕە.

١٧٧٣

ساڵی ١٧٧٣ لە ڕۆژژمێری زایینیدا.

١٧٧٤

ساڵی ١٧٧٤ لە ڕۆژژمێری زایینیدا.

پێڕستی ساڵەکان

ئەم پەڕەیە پێڕستێکی وتاری ساڵەکانە.

ڕۆبێرت ئۆین

ڕۆبەرت ئۆین (ماوەی ژیان:١٤ی ئایاری ١٧٧١ تاکوو ١٧ی تشرینی یەکەمی ١٨٥٨) چاکسازیخواز (ڕیفۆرمخواز)یێکی وێڵزی سۆسیالیزمە ، یەکێکە لە دامەزرێنەرانی سۆسیالیزمی خەیاڵی وە بزووتنەوەی هەرەوەزی.

کەنەدا

کەنەدا (بە ئینگلیزی و فەڕەنسی: Canada)، فەرمیانە یەکێتی کەنەدا، وڵاتێکە لە ئەمەریکای باکوور لە سێزدە هەرێم پێکهاتووە ناوی هەرێمەکان بریتیە لە کیوبیک و ئەنتاریۆ و مانیتۆبا و ساسکاچوان و ئەلبێرتا و بریتیش کۆڵۆمبیا و یۆکان و نونوڤوت و باکوری خۆڕئاوا و نۆڤاسکۆشیا و نیوفەنلاند ولابرادۆر و نیوبرانسویک و پراینس ئێدوارد. ئەم هەرێمانە هەر یەکەو پایتەختێکی هەیە بەڵام یەک پایتەخت هی هەموو کەنەدایە ئەویش ئۆتاوایە. کەنەدا دەکەوێتە بەشی سەرەوەی کیشوەری ئەمەریکای باکور و دەڕوانێتە زەریای ئەتڵەسی لەبەشی خۆرهەڵاتی وە دەڕوانێتە زەریای هێمن لەبەری خۆرئاوای، هەروەها زەریای بەستەڵەکی باکوور لە بەشی باکوریێتی، کەنەدا دووەم گەورەترین وڵاتی جیهانە لەڕووی ڕووبەرەوە، هەروەها سنوری باشوری کە هاوسنورە لەگەڵ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە درێژترین سنووری ڕامیاری دادەنرێت لەجیهان دا.

زەویەکانی کەنەدا هەزاران ساڵە بەکارهاتووە لەلایەن خێڵەسەرەتاییەکانەوە. لەکۆتایی سەدەی پانزەهەم لەکاتی پشکنین و دۆزینەوەی زەوی زیاتر لەلایەن فەرەنسی و بەریتانییەکانەوە دۆزراوەتەوە و تێیدا نیشتەجێبوون، بەڵام فەڕەنسیەکان پاشەکشەیان کرد لەتەواوی ئەم ناوچانەی هەژمونیان بەسەردا دەڕۆیشت لەئەمەریکای باکور لەساڵی ١٧٦٣دوای جەنگی حەوت ساڵەی نێوانیان، بەڵام لەساڵی ١٨٦٧لەژێر دەسەڵاتی داگیرکاری بەریتانیا کەنەدا دروست کرا وەک کیانێکی ڕامیاری سەربەخۆ کە لەچوار ناوچەی کۆنفیدرالی پێک هاتبوو، بەهۆی ئەمەوە کەنەدا بووە خاوەن ڕووبەرێکی فراوانی دەسەڵات بەدەست لەچوارچێوەی دەسەڵاتەکانی بەریتانیا، لەساڵی ١٩٣١سەربەخۆیی خۆی وەرگرت لە بەریتانیا بە پێی ڕێککەوتنامەی ستمنستەر، هەروەها لەساڵی ١٩٨٢بەیەکجارەکی لە بەریتانیا جیابۆوە بەشێوەیەکی یاسایی لەڕێگای دەنگدانی پەرلەمانەوە.

کەنەدا وڵاتێکی فیدراڵیە، حکومەتێکی دیموکراتی نوێنەرانەی شاهانەی دەستوری حوکمی دەکات، کە شاژن ئەلیزابێسی دووەم ڕابەرایەتی دەکات، گەلی کەنەدا هەردوو زمانی ئینگلیزی و فەرەنسی بەکاردێنێت لەسەر ئاستی گشتی. کەنەدا بە دەوڵەتێکی هەرە پێشەنگ و پێشکەوتوو هەژمار دەکرێت لەسەر ئاستی جیهان، خاوەن ئابوریەکی گشتگیرە و پشت بەسامانی سروشتی وبازرگانی نێودەوڵەتی دەبەستێت بەتایبەت لەگەڵ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کە خاوەن پەیوەندیەکی دیپلۆماسی درێژ و توند و تۆڵن. کەنەدا ئەندامە لەکۆمەڵەی وڵاتانی پیشەسازی حەوت و کۆمەڵەی وڵاتانی هەست و کۆمەڵەی بیستەم و هاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی و ڕێکخراوی هاریکاری و گەشەپێدانی ئابوری و ڕێکخراوی بازرگانی گشتی جیهانی و وڵاتانی کۆمۆنوێلت و فەرەنکۆفۆنی و ئەندامی ڕێکخراوی وڵاتانی ئەمریکی وئۆپیک ونەتەوە یەکگرتوەکانە. کەنەدا یەکێکە لەو وڵاتانەی کە خاوەنی بەرزترین ڕێژەی داهات و خۆشگوزەرانیە لەسەر ئاستی جیهان کە بەگوێرەی ئاماری ڕێکخراوی پەرەپێدانی مرۆیی لەڕێزبەندی هەشتەم وڵات دێت بۆ خۆشگوزەرانی.

بە زمانەکانی تر

This page is based on a Wikipedia article written by authors (here).
Text is available under the CC BY-SA 3.0 license; additional terms may apply.
Images, videos and audio are available under their respective licenses.