١٣ی ئەیلوول

١٣ی ئەیلوول ٢٥٦ـەم ڕۆژی ساڵە، (٢٥٧ـەم لە ساڵە پڕەکاندا) لە ڕۆژژمێری گرێگۆریدا، ١٠٩ ڕۆژی ماوە بۆ کۆتایی ساڵ

ڕووداوەکان

  • ١٩٢٢ -پلەی گەرمی لە شاری عەزیزیەیی لیبیا گەیشە ٥٧٫٨ ئەمەش ژمارەیی پێوانەییە تا ئێستا (١٣٦ فاھرەنھایت)

لە دایکبوونەکان

  • ١٩٨٩ تۆماس مولەر، یاریزانی تۆپی پێی ئەڵمانی.
  • ٥/١/١٩٧٥ لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا (براد کوپەر) ئەکتەری ناوداری بواری سینەما لە سەنگافورە لە دایک بوو.
  • ٥/١/١٩٤٦ لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا (دیان کەیتن) خانمە ئەکتەری بواری سینەما لە لۆس ئەنجیلۆس’ی کالیفۆڕنیا دایک بوو.
  • ٥/١/١٩٣١ لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا (ڕۆبەرت دوڤاڵ) ئەکتەری ناوداری بواری سینەما لە سان دیاگۆ’ی کالیفۆڕنیا لە دایک بوو.

مردنەکان

  • ٥/١/١٩٧٠ لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆ دا ئاوازدانەری توانا
  • (ڕۆبێرتۆ گێرھارد) کۆچی دوایی کرد.

بۆنەکان

  • لە ساڵی ١٩٦٣ دا خانمە ئەکتەری ئەمریکی (پاتی دوک) لە فیلمی the miracle workers بوە براوەی خەڵاتی ئۆسکار.
ئێڤەنێسنس (ئەلبومی ئێڤەنێسنس)

ئێڤەنێسنس (بە ئینگلیزی: Evanescence) ئەلبومێکی خۆ-ناونراو و سێھەم ئەلبومی گرووپی ڕۆکی ئەمریکیی ئێڤەنێسنسە. ئەلبومەکە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ لەڕێگەی تۆمارەکانی وایند-ئەپەوە بڵاوکراوەتەوە. گرووپەکە لە حوزەیرانی ٢٠٠٩دا دەستیان بە نووسینی ئەلبومەکە کرد. ڕێکەوتی بڵاوکردنەوەکەی چەندجارێک دواخرا: لە ٢٢ی شوباتی ٢٠١٠دا، گرووپەکە لەگەڵ بەرھەمھێنەر ستیڤ لیلیوایت ڕوویان کردە ستودیۆ، بەڵام دواتر دەستیان لە کارکردن لەگەڵی کێشا لەبەر ئەوەی «گونجاو نەبوو.» لەو کاتەدا ڕێکەوتی بڵاوکردنەوەی ئەلبومەکە ئاب یاخود ئەیلوولی ٢٠١٠ بوو، بەڵام دواتر ئەیمی لی ڕایگەیاند کە تۆمارکردنیان ڕاگرتووە تاکوو بەرھەمی زیاتر دابنێن. لە ١١ی ئازاری ٢٠١١دا گرووپەکە لەگەڵ بەرھەمھێنەر نیک ڕاسکیولینێکز گەڕانەوە بۆ ناو ستودیۆ.

بەپێی لی، لەم ئەلبومەدا جێ پەنجەی ھونەرمەندانێ وەک بیۆرک، دیپێکێ مۆد، ماسڤ ئەتاک، MGMT و پۆرتسھێد لەسەر گرووپەکە دیار بوو. گۆرانییەکانی سەر ئەلبومەکە دەنگی نیو مێتاڵ، ھارد ڕۆک و ئێلێکترۆی لەخۆگرتووە. ھەرچەند ڕەخنەگرانی مۆسیقا ڕایان بە گشتی لەسەر ئەلبومەکە باش بوو، ھەروەھا تاریفی دەنگبێژیی لی کرا، بەڵام ھەندێک لە سەرچاوەکان ئاماژەیان بە لەیەکچوونی ئەلبومەکە و کارە کۆنەکانی ئێڤەنێسنس کرد. لە یەکەم ھەفتەی دەرچوونیدا، ئێڤەنێسنس بە ١٢٧٬٠٠٠ فرۆشەوە توانی بگاتە ژمارە یەک لە بیلبۆرد ٢٠٠، و سەرکەوت بەسەر چوار ئەلبومی تریشدا: ڕۆک ئەلبومز، دیجیتاڵ ئەلبومز، ئاڵتەرنەتڤ ئەلبومز و ھارد ڕۆک ئەلبومز. ئەلبومەکە سەرکەوتنێکی جیھانی بەدەستھێنا و لە زیاتر لە ٢٠ وڵات لەسەر ھێڵکارییەکان دەرکەوت. گرووپەکە بە بڵاوکردنەوەی ھەندێک لە گۆرانییەکان لەسەر چەند وێبگەیەک و چەند کۆنسێرتێکی جیاواز جیاوازیش ئەلبومەکەیان سەرخست.

یەکەم تاکەگۆرانیی ئەلبومەکە، ئەوەی دەتەوێت، لە ٩ی ئابی ٢٠١١دا بڵاوکرایەوە؛ دڵم شکاوە، دووەم تاکی ئەلبومەکە، لە ١١ی تشرینی دووەم بڵاوکرایەوە؛ ونبوو لە بەھەشت لە ٢٥ی ئایاری ٢٠١٢دا بە جیھانی بڵاوکرایەوە و گۆرانی «دیوەکەی تر» وەک تاکێکی ڕێکلامی بۆ ڕادیۆی مۆدێرن ڕۆک لە ١١ی حوزەیراندا بڵاوکرایەوە. لە ساڵی ٢٠١١دا گرووپەکە گەشتی ئێڤەنێسنسی دەست پێکرد بۆ ڕیکلامی ئەلبومەکە، کە سێیەم گەشتی جیھانیان بوو و بە ھاوکاریی ھونەرمەندانی وەک دە پریتی ڕێکلێس و فەیر تو میدلاند بەڕێوە چوو.

کانوونی دووەم
شوبات
ئازار
نیسان
ئایار
حوزەیران
تەمموز
ئاب
ئەیلوول
تشرینی یەکەم
تشرینی دووەم
کانوونی یەکەم

بە زمانەکانی تر

This page is based on a Wikipedia article written by authors (here).
Text is available under the CC BY-SA 3.0 license; additional terms may apply.
Images, videos and audio are available under their respective licenses.