١١ی ئەیلوول

١١ی ئەیلوول ٢٥٤ـەم ڕۆژی ساڵە، (٢٥٥ـەم لە ساڵە پڕەکاندا) لە ڕۆژژمێری گرێگۆریدا، ١١١ ڕۆژی ماوە بۆ کۆتایی ساڵ

ڕووداوەکان

لەدایکبوونەکان

مردنەکان

بۆنەکان

ئیان ماکیلین

ئیان ماکیلین ناوی تەواوی ئەلسێر ئەیان ماکیلین لەدایکبووی ٢٥ی ئایاری ١٩٣٩ ، ھونەرمەندێکی ئینگلیزیە و بەباشترین ھونەرمەندی سەردەمی خۆی ناودەبرێت و بەباشترین ھونەرمەندی ئینگلیزی دەژمێردرێت لەمێژووی ئینگلیزدا، ماکیلین خەڵاتی تۆنی و گۆڵدن گلوپی وەرگرتووە و دوو جاریش ھەڵبژێردراوە بۆ خەڵاتی ئۆسکار و چوارجایش بۆ خەڵاتی ئەکادیمیای بەریتانیا بۆ ھونەری فیلم و تەلەفزیۆن و پێنج جاریش بۆ خەڵاتی ئیمی.

کارەکانی ماکیلین خۆی لە نێوان شانۆی نوێ و فەنتازیا و خەیاڵی زانستی خۆی دەبینێتەوە، ساڵی ١٩٧٩ نیشانەی شەرەفی ئیمبڕاتۆڕیەتی بەریتانیای پێبەخشراوە و بەرامبەر بەو خزمەتەی لە ھونەری شانۆگەریدا کردوێتی نازناوی سوارچاکیان لێناوە، سەرەتا پەیوەندی کردووە بە قوتابخانەی بۆڵتۆن و وەکو ھونەرمەندێک لەسەر شانۆی بۆڵتۆنی بچوک ڕۆڵی گێڕاوە، بەھۆی دایک وباوکیوە شانۆی خۆشویستووە کاتێک کە تەمەنی ٣ ساڵان بووە و بردویانە بۆ سەیری شانۆ ھۆگری شانۆ بووە.

ماکیلین ڕۆڵی لەژمارەیەک فیلمدا گێڕاوە و لە ساڵی ١٩٦٩ لەفیلمی دەستھێنان بەخۆشەویستیدا بەشداری کردووە، لەساڵی ١٩٨٠ ڕۆڵێکی سەرەکی گێڕاوە لە فیلمی قەشەی خۆشەویستی، بەڵام تاکو ساڵی ١٩٩٠ ناوبانگی بڵاونەبۆتەوە، لە ساڵی ١٩٩٣ بەشداری لەچەند فیلمێکی سینەمایی و تەلەفزیۆنیدا کردووە و خەڵاتی ئیمی وەرگرتووە.ئیان کەسێکی هاوڕەگەزبازە و وەک خۆشی دەڵێ شانازی بە ناسنامەی خۆیەوە دەکات.لەیەکێک لەچاوپێکەوتنەکانید کاتێک بێژەرەکە لێی پرسیوە کە بۆچی لەدوای هێرشەکانی ١١ی ئەیلوول زۆر بەھێمنانە دەرکەوتووە ماکیلینی لەدایک بووی پێش جەنگی جیھانی دووەم لەوەڵامدا وتوێتی ((باشە خۆشەویستم... تۆ ئەوەت لەبیرچووە کەمن لەژێر پارچە تەنەکەیەکدا تاکو تەمەنم گەیشتۆتە ١٤ ساڵ گەورەکراوم و پەروەردەکراوم)).ئیان بەهۆی بەشداربوونی لە زنجیرە فیلمەکانی پیاوانی ئێکس و هەرسێ بەشەکەی فیلمی (Lord of The Rings) و هەرسێ بەشەکەی فیلمی هۆبیت (گەشتێکی چاوەڕواننەکراو ، وێرانکاریەکانی سماوگ ، جەنگی پێنچ سوپاکە) خۆشەویستیەکی زۆری هەوادارانی بەدەستهێناوە.

تاڵیبان

تاڵیبان بزووتنەوەیەکی ئیسلامیزمییە، لە ساڵی ١٩٩٤ تاکوو ١٩٩٦ بزووتنەوەیەکی چەکداری بوون، دەستیان بە چالاکییەکانیان کردووە لە ئەفغانستان و لە ساڵانی ١٩٩٦ تاکوو ٢٠٠١ حوکمی وڵاتی ئەفغانستانیان کردووە و ئەوکات یارمەتی لە پاکستان و سعودیە وەردەگرت ماوەی حوکمەکەشی کۆتاتیی ھات بە لە دوای ھێرشەکانی ١١ی ئەیلوول کە ھێرشەکە لە لایەن ئەلقاعیدە بوو، لە ساڵی ٢٠٠١ تاکوو ئێستا جەنگی تاڵیبان و ھاوپەیمانانی ئەمریکا و حکومەتی ئێستای ئەفغانستان بەردەوامە و لەم ماوەیەش بە ھەزاران کەس تێیدا کوژراون لە ھەردوو لایەندا، لەماوەی حوکمی تاڵیبان بەگوێرەی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ حوکمێکی لە ڕادەبەر خراپ بووە بەتایبەت بۆ ڕەوشی ژنان و ئازادییەکانی مافی مرۆڤ بەرتەسکرابوویەوە.

دیک چەینی

ڕیچارد بڕوس چەینی (لەدایکبووی ٣٠ی کانوونی دووەمی ١٩٤١) سیاسەتمەدارێکی ئەمەریکیە کەوا لەنێوان ساڵانی ٢٠٠١ بۆ ٢٠٠٩ وەک جێگری سەرۆکی ئەمەریکا کاری کردووە. چەینی بە بەھێزترین جێگری سەرۆک لەمێژووی ئەمەریکا لە قەڵەم دراوە. ھەروەھا یەکێکە لەو سیاسەتمەدارانەی کە کەمترین ڕێژەی دڵخوازی ھەبوو لەلایەن خەڵکەوە کە تەنھا ١٣٪ی خەڵک سیاسەتەکانیانی بەدڵ بووە لەوکاتەی جێگری سەرۆکی ئەمەریکا بووە.چەینی لە لینکن، نێبڕاسکا لەدایکبووە، و لە کاسپەر، وایۆمینگ ژیانی بەڕێکردووە.وەکو قوتابی لە زانکۆی یەیڵ و وایۆمینگدا خوێندوویەتی، و بەکالۆریۆسی لە زانستە سیاسیەکانی زانکۆی وایۆمینگ وەرگرتووە. چەینی سەرەتا وەکو یاریدەدەری کۆنگرێسمن ویلیەم ستایگەر کاری کردووە و دواتر لە کابینەکانی سەرۆک نیکسن و فۆڕد خۆی گەیاندۆتە کۆشکی سپی، لەوێشدا بووە بەڕێوبەری ئیداری کۆشکی سپی لەنێوان ساڵانی ١٩٧٥ بۆ ١٩٧٧. لەساڵی ١٩٧٨دا، چەینی وەک نوێنەری کۆنگرێسی وایۆمینگ ھەڵبژێردرا لە نێوان ساڵانی ١٩٧٩ بۆ ١٩٨٩ لەو پۆستەدا بووە. چەینی لەلایەن سەرۆک ئێچ دەبلیوو بوشەوە وەک وەزیری بەرگری دیاریکرا لەساڵانی ١٩٨٩ بۆ ١٩٩٣. وەک وەزیری بەرگری ڕۆڵێکی گەورەی لە جەنگی کەنداودا ھەبووە.لە حوزەیرانی ٢٠٠٠دا، چەینی لەلایەن جۆرج بوشەوە وەک جێگری خۆی دیاریکرا لە پارتی کۆماری بۆ ھەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٠٠ی سەرۆکایەتی ئەمەریکا. لەوێدا توانیان بەسەر کاندیدی سەرۆکایەتی ئەوکات ئاڵ گۆڕ و جۆ لیبەرمان زاڵبن کەوا ڕکابەریان بوون لەسەر پارتی دیموکراتی. دوای ئەوەی بوش لە ھەڵبژاردنەکانی ٢٠٠٤یشدا سەرکەوت، چەینی ھەر وەک جێگری سەرۆک مایەوە لە پۆستەکەی و ئەمجارە توانیان بەسەر جۆن کێری و جۆن ئێدوارذس سەرکەوتن لە پارتی دیموکراتی.

وەک جێگری سەرۆک، چەینی ڕۆڵێکی گەورەی ھەبوو لە کاردانەوەی کابینەکەی بوش بەرامبەر ھێرشەکانی ١١ی ئەیلوول. ھەروەھا چەینی یەکێک بوو لە پشتگیریکارە سەرەکیەکانی داگیرکردنی عێڕاق، و بەپێی تۆمارەکان دەستی ھەبووە لە داھێنانی جۆرەھا شێوازی ئەشکەنجەدانی دەستگیرکراوان، کە گشت ئەمانەش ڕووبەرووی ڕەخنەی توندی کردۆتەوە.

دەرگا کراوەکە

دەرگا کراوەکە (بە ئینگلیزی: The Open Door) دووەم ئەلبومی گرووپی ڕۆکی ئەمریکی ئێڤەنێسنسە. بۆ یەکەم جار لە پۆڵەندا بڵاوکرایەوە لە ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٠٦، لە ڕێگەی تۆمارەکانی وایند-ئەپەوە، و دواتریش لە زیاتر لە ٢٠ وڵات بڵاوکرایەوە لە جیھاندا. ڕۆژی بڵاوکردنەوەکە، کە بە ڕەسەنی ئازاری ٢٠٠٦ بوو، گۆڕدرا لەبەرئەوەی گیتارژەن تێری باڵسامۆ توشی سەکتەی مێشک ببوو، لەدەستدانی بەڕێوەبەرەکەی پێشوویان ھەروەھا جیابوونەوەی ھەردوو ئەندامی پێشوو ویڵ بۆید و بێن موودی لە گرووپەکە. ئەلبومەکە نیشانەی دەستپێکێکی نوێیە بۆ گرووپەکە. ھەروەھا مۆسیقای نوێ کراوەتە ئەلبومەکەوە وەک گۆتیک ڕۆک، سیمفۆنیک ڕۆک و پاپ و ھەروەھا بەکارھێنانی کۆرۆس و گۆرانیوتنی ئۆپێراتیکی لە ھەندێک لە گۆرانییەکاندا (وەک لەکریمۆسا) نووسینەوەی ئەلبومەکە زیاتر لە ١٨ مانگی پێچووە؛ زۆربەی گۆرانییەکان نوسراوەی دەستی ئەیمی لی و تێری باڵسامۆن، و ھەروەھا دەرھێنراون لەلایەن دەیڤ فۆرتمن.

ئەلبومەکە بەگشتی پێداچوونەوەی باشی وەرگرتووە کە دەستخۆشیان ڕادەگیاند بۆ نووسینەوەی گۆرانییەکان و ھەروەھا ژەنینی ئامێرەکان لەگەڵ دەنگی لی، و ھەندێکیش ڕەخنەیان لێگرت بەھۆی گۆڕانی دەنگی گرووپەکە و دژی ئەلبومەکە وەستان بەھۆی جیاوازییەوە لەگەڵ یەکەمین ئەلبومی دەرکەوتنیان بەناوی کەوتوو.

ئەلبومەکە کاندید کرا لە ٥٠ھەمین خەڵاتەکانی گرامی بۆ باشترین پەخشی ھاردڕۆک بۆ تراکی ئەلبومەکەیان قوربانیی شیرین. دەرگا کراوەکە ژمارە یەکی بەدەستھێنا لە بیلبۆرد ٢٠٠ بە زیاتر لە ٤٤٧٫٠٠٠ فرۆشەوە لە یەکەم ھەفتەی دەرچوونیدا. ئەلبومەکە پلەی یەکەمی بەدەست ھێنا لە ئوسترالیا، ئەورووپا، ئەڵمانیا، یۆنان لەگەڵ سویتزەرلاند. و مایەوە لە بیلبۆرد ٥ لە زیاتر لە ٥٠ وڵات. ئەلبومەکە بڕوانامەی پلاتینی پێبەخشرا لەلایەن (پیشەسازی تۆمارکردنی کۆمەڵەی ئەمریکا) دوای مانگێک لە دەرچوونی، لەوکاتەوە زیاتر لە ٥ میلیۆن کۆپی لێ فرۆشراوە و لە زیاتر لە ٥٠ مارکێتی جیھانی بڕوانامەی پێ بەخشراوە.

کاتێک بانگم بکە کە بە ھۆشیت بە دیجیتاڵی بڵاوکرایەوە وەک یەکەمین تاکەگۆرانی ئەلبومەکە لە ٤ی ئەیلوولی ٢٠٠٦؛ وەک تاکێکی سیدی بڵاوکرایەوە لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٠٦. گۆرانییەکە ژمارە ١٠ی بیلبۆرد ھۆت ١٠٠ی بەرکەوت و لە ٢٠ چارتی تری ناوخۆییش مایەوە. لیتیۆم وەک دووەم تاکی ئەلبومەکە بڵاوکرایەوە لە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٧، و قوربانیی شیرینیش وەک سێھەم تاک لە ٥ی ئایاری ٢٠٠٧، گود ئینەفیش وەک چوارەم تاک بڵاوکرایەوە، بەڵام شکستی ھێنا لە سەرکەوتن بەسەر ھیچ کامێک لە چارتەکاندا. دەرگا کراوەکە لە دوو گەشتدا سپۆنسەری کراوە، گەشتی دەرگا کراوەکە و دواتر گەشتی ئێڤەنێسێنس.

عادل باخەوان

عادل باخەوان (بە پێتی لاتین: Adel Bakawan)، (١٩٧١ -)، کۆمەڵناس و مامۆستایی زانکۆیە کە بە ھۆی ڕوانگە ڕەخنەگێڕانەکانی سەبارەت بە سیاسەت و کۆمەڵگای باشووری کوردستان ناسراوەتەوە. عادل باخەوان لە قوتابخانەی باڵا بۆ خوێندنەوەی زانستە کۆمەڵایەتییەکان لە فەڕەنسا وانەی خوێندووە و ئێستاکە لە زانکۆی ئێڤری وانە دەدات، و ھەروەھا ئەندامی دەستەی نووسەرانی جورناڵی کوردستان بۆ انستە کۆمەڵایەتییەکانە.

فار کرای ٥

فار کڕای ٥ یاریەکی ڕوانگەی کەسی یەکەمە کە لەلایەن یوبیسۆفت مۆنتڕیال و یۆبیسۆفت تۆرنتۆوە گەشەی پێدراوە و لەلایەن یوبیسۆفتەوە بۆ ئامێرەکانی ویندۆز، پلەی ستەیشتن ٤ و ئێکس بۆکس وەن بڵاوکرایەوە. یاریەکە دوای یاری فار کڕای ٤ دێت، و دەبێتە پێنجەم یاری لە زنجیرە یاریەکانی فار کرای. ئەم یاریە لە ٢٧ی ئازاری ٢٠١٨دا بڵاوکرایەوە.

چیڕۆکی یاریەکە لە شارۆچکەی ھۆپدا گوزەر دەکات، کە ناوچەیەکی خەیاڵی ویلایەتی مۆنتانایە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا. چیڕۆکی سەرەکی یاریەکە باسی بڵاوبوونەوەی توندوتیژی ئاینی دەکات شارۆچکەی ھۆپدا کەوا گروپێکی توندوتیژی مەسیحی دەستیان بەسەر ناوچەکە داگرتووە بەسەرکردایەتی جۆسێف سید، کە خۆی بە دواھەمین ھەڵبژێردراوی خودا دادەنێت. کەسی یاریکەر بە کەسایەتیەکەوە یاری دەکات کەوا تازە دەگاتە ناوچەکە و ئامانجی ئەوەیە کە سید و شوێنکەوتوانی لەناو ببات. شێوازی یاریەکەش بریتیە لە گەڕان و شەڕکردن لەگەڵ دوژمنان و ئاژەڵی کێوی و چەندین چەکی جۆراوجۆریش لەخۆدەگرێت.یاریەکە لەسەرەتای ساڵی ٢٠١٧دا ڕاگەیانرا. تیمی یاریەکە ھەڵسابوون بە گەشتکردن بەنێو ویلایەتی مۆنتانا تاکو بتوانن نەخشەی یاریەکە لە نەخشەی ناوچەکە نزیک بخەنەوە. یاریەکە بە زەقی ئیلھامی لە کۆمەڵێک ڕووداوی مێژووی سەردەم وەرگرتەوەم وەک جەنگی سارد و ھێرشەکانی ١١ی ئەیلوول.

یاریەکە پێشوازیەکی ئەرێنی لێکرا لەلایەن ڕەخنەگرانەوە، بەڵام ڕووبەرووی ڕەخنەی زۆربوویەوە چونکە لەگەرمەی گرژی دۆخی سیاسی ئەمەریکا بڵاوکرایەوە. یاریەکە بووە سەرچاوەی قازانجێکی گەورە و لەھەتەی یەکەمیدا بای ٣١٠ میلیۆن دۆلاری لێفرۆشرا و بووە خێرا فرۆشترین یاری لە زنجیرەکەدا. یاریەکی تر کەوا تەواوکەری ڕاستەوخۆی ئەم یاریەیە بەناوی فار کرای: کازیوەیەکی نوێ لە ١٥ی فێبرایەتی ٢٠١٩دا بڵاوکرایەوە.

ماجید نەواز

ماجد عوسمان نەواز (ئوردوو: [ˈmaːdʒɪd̪ nəwaːz]؛ لەدایکبووی ٢ تشرینی دووەمی ١٩٧٧) چالاکەوانێکی بەڕیتانی و پێشکەشکارێکی ڕادیۆییە. دامەزرێنەری ڕێکخراوی «کوەیڵم» ە، کە دەستەیەکی خاوەن بیرۆکەن لە دژی توندڕەویی و ئامانجیان بەرھەڵستی کردنی وتەبێژانی فەرمی ئیسلامیە توندڕەوەکانن و بەھەمان شێوە پێشکەشکاری بەرنامەیەکی ڕادیۆییە لە کەناڵی LBC ھەموو ڕۆژانی شەممە و یەکشەمەیەک پەخش دەکرێت.

لە (ساوس ئێند، ئێسکس - Southend-on-Sea, Essex) لە خێزانێکی پاکستانی بەڕیتانی ھاتۆتە دونیاوە، نەواز ئەندامی پێشووی کۆمەڵەی ئیسلامی (حزب التحریر) بووە. ئەندام بوونی لەو حیزبەدا بووە ھۆی گیرانی لە میسڕ لە کانوونی یەکەمی ٢٠٠١ و لە بەندینخانەدا مایەوە ھەتا ٢٠٠٦. خوێندنەوەی کتێب لەسەر مافەکانی مرۆڤ و مامەڵەکردنی لەگەڵ (ڕێکخراوی بەخشینی نێودەوڵەتی - Amnesty International) بووە ھۆی ئەنجامی گۆڕانی دڵ و دەروونی: (حزب التحریر) بەجێھێشت لە ٢٠٠٧ دا، دەستی ھەڵگرت لە مێژووە ئیسلامیەکەی و بانگەشەی دەکرد بۆ ئیسلامێکی سیکۆلار «عەلمانی». دوای ئەم ھەڵگەڕانەوەیەی، نەواز یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی رێکخراوی کوەیڵم بەھاوبەشی ئیسلامییە پێشووەکان کە ئێد حوسەین یەکێک بوو لەوانە. خۆژیاننامەیەکی نووسی بە ناوی ڕادیکاڵ (٢٠١٢) لەو کاتەوە بۆتە ڕەخنەگرێکی بەرچاو لە ئیسلامییەت لە شانشینی یەکگرتوودا.

ستوون نووسێکی حەفتانەیە لە ماڵپەڕی The Daily Beast، نووسینەکانی لە ڕۆژنامەی نێودەوڵەتی جۆراوجۆردا بڵاوکراوتەوە، زوو زوو لە تەلەڤیزیۆن دا دەردەکەوێت و وانەی گووتۆتەوە لە (پەیمانگای بەرگری شانشینی یەکگرتوو - UK Defence Academy) و (ناوەندی مارشەڵ بۆ لێکۆڵینەوەی ئاسایش - Marshall Center for Security Studies). کتێبی دووەمی (ئیسلام و داھاتووی پەسەنکردن ٢٠١٥ - 2015 Islam and the Future of Tolerance)، بە ھاوبەشی لەگەڵ زانای دەمارەخانە (سام ھاریس) کتێبەکەی لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ بڵاوکردۆتەوە و پاڵێوراوی دیموکراتە لیبڕاڵەکانی لەندەن بوو لە ھەڵبژاردنی گشتی ساڵی ٢٠١٥ دا.

میرنشینی ئیسلامیی ئەفغانستان

میرنشینی ئەفغانستانی ئیسلامی بە(زمانی پەشتۆ:أفغانستان إسلامی إمارات) ئەم میرنشینە لەلایەن بزتنەوەی تاڵیبان دامەزرێندرا لە ساڵی ١٩٩٦تا ٢٠٠١

ناوم خانە (فیلم)

فیلمی ناوم خانە (بە ئینگلیزی: My Name Is Khan) فیلمێکی درامایی هیندییە لە ساڵی (٢٠١٠) دەرچووە ، دەرهێنەری ئەم فیلمە کاران جۆهەرە. ئەکتەری سەرەکی ئەم فیلمە شاروخ خان و کاجۆلە.

پاسۆک

پاسۆک ، پارتی سۆسیالیستی كورد یان پارتی سەربەستی كوردستان لە١١ی ئەیلوول ١٩٧٥ لە شارى كەركووك خۆى ڕاگەیاند.

پاسۆک زۆربەی کادیرانی لەکاژیکبوو.یەكەم كۆبوونەوەی پاسۆك لە خانوویەك لە گەرەكی عەقاری شاری سلێمانی بە ئامادەبوونی هەریەك لە فەرهاد عەبدولقادر و ئازاد مستەفا و مامۆستا شیرزاد وەك دامەزرێنەرانی پارتەكە بەریوەچوو.شوناسی پاسۆك وەك پارتی سۆسیالیستی نەتەوەیی كورد، وێرای گرنگی هزری ناسیۆنالیستیی بەلام وەك پیشنیاری جەمال نەبەز وشەی نەتەوەیی،پاشخانێكی سیاسی و حەماسیی ئەو كاتی كورد و ئامادەیی نەوەیەكی نوێی بزووتنەوەی سایسی هیزیكی بەو پارتە بەخشی و وای كرد پاسۆك لەماوەی كەمتر لە ساڵێك مەفرەزەی چەكداری بچێتە شاخ و خەباتی چەكداری دەستی پێ بكات و هاوكات رۆلی لە هۆشیاری سیاسیی گشتیی خەلك هەبێت وەك سەرەتایەك بۆ شۆرشی نوی.

یەكێك لە چالاكییە سیاسییەكانی ئەو كاتی پاسۆك رفاندنی ژمارەیەك قوتابی بوو كە ویرای بوونی تیبینی لیكۆلەرەانی سیاسیی لەسەر خودی ئەو چالاكییەسییاسییە، بەلام بەپێی سەرچاوە مێژوییەكان مەبەست تەنیا نابانگی هێزی پاسۆك بووە كە لەزاری یەكیك لە سەركردەكانی پاسۆك ئەوان هیچ داوایەكییان لە كەس و كاری ئەو قوتابییانە نەبووە.

ھێرشەکانی ١١ی سێپتەمبەر

ھێرشەکانی ١١ی سێپتەمبەر (ئینگلیزی:٩/١١ یان Nine-Eleven)، بریتییە لە کۆمەڵێک ھێرشی تیرۆرستی دوا بە دوای یەک کە لە ڕۆژی سێ‌شەممە ڕێکەوتی ١١ی ئەیلوولی ٢٠٠١ لەلایەن رێکخراوی ئەلقاعیدە لە خاکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕوویاندا، ئاڕاستەی چوار فڕۆکەی مەدەنی بازرگانی گۆڕان و ئاڕاستەکران بە ئامانجی دیاریکراو کە سیانیان سەرکەوتبوو لە پێکانی ئامانجەکانیاندا، و ئامانجەکانیش تاوەری بازرگانی نێودەوڵەتی بوو لە منھاتن و بارەگای وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن).

لە ئەنجامدا ٢٩٧٣کەس کوژران و ٢٤ کەس وونبوون لەگەڵ ھەزاران بریندار و تووشبوو لە ئەنجامی کەوتنەوەی دوکەڵی ئاگر و ھەڵمە ژاراوییەکاندا.

ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، ٢٠١٣

ھەڵبژاردنی ٢٠١٣ی پەرلەمانی کوردستان لەڕۆژی ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٣ بەڕێوەچوو و کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق سەرپەرشتی دەکرد. نزیکەی ١١٢٩ پاڵێوراو کە ٣٦٦یان ئافرەتن کێبڕکێیان لەسەر ١١١ کورسییەکەی پەرلەمانی کوردستان کرد.

کانوونی دووەم
شوبات
ئازار
نیسان
ئایار
حوزەیران
تەمموز
ئاب
ئەیلوول
تشرینی یەکەم
تشرینی دووەم
کانوونی یەکەم

بە زمانەکانی تر

This page is based on a Wikipedia article written by authors (here).
Text is available under the CC BY-SA 3.0 license; additional terms may apply.
Images, videos and audio are available under their respective licenses.