نیمچەدوورگەی ئیبیریا

نیمچە دوورگەی ئیبیریا یان ئیبیریا، ناوبراوە بە دوورگەی ئەندەلوس لە سەردەمی دەسەڵاتی ئیسلامی لە ئەندەلوسدا، ئەکەوێتە بەشی باشوری ڕۆژئاوای قاڕەی ئەوروپا، پێک دێت لە ئیسپانیا و پورتوگال و ئەندۆراو و ھەرێمی جەبەل تاریق، ئیسپانیا بەشە گەورەکەی پێک دەھێنێت، و پورتوگال ئەکەویتە بەشی ڕۆژئاوایی، لە باشور و ڕۆژھەڵاتیەوە دەریای ناوەڕاست دەوری داوە، و زەریای ئەتڵەسی و لە باکور و ڕۆژئاواوە دەوری داوە، و بە ئەوروپا ئەگات لە لای باکوری ڕۆژھەڵاتیەوە. چیاکانی پیرانس سنورێکی سروشتیە لە نێوان ئەوروپا و نیمچە دوورگەی ئیبریا، ڕووبەرەکەی ئەگاتە ٥٨٢ ھەزار کیلۆمەتری چوارگۆشە.

پۆتانەکان: 43°N 4°W / 43°N 4°W

España y Portugal
نیمچە دوورگەی ئیبیریا

مێژوو

ئیبیریای ڕۆمانی و جێرمانی

Conquista Hispania
ئیبیریای ڕۆمانی

لە ٢١٩ پێش زاینیدا، یەکەم ھێزی ڕۆمانیەکان دوورگەی ئیبریایان گرت، لە ماوەی شەڕی دووەمی بونیقیەدا بەرامبەر قەڕتاجیەکان، خستیانە ژێر دەسەڵاتی ئۆگۆستەس دوای دوو سەدە شەڕ لەگەڵ سیلتیک و ئیبری وفینیقی و یۆنانی و قەڕتاجیەکان، کە بووە ھۆی دروستبوونی شاری ھیسپانیا، ئەمیش دابەش دەبوو بۆ دوو بەش لە دواییەکانی کۆماری ڕۆمانیدا، و لە ماوەی ئیمپڕاتۆریەتی ڕۆماندا دابەش دەبوو بۆ سێ بەش ھەروەک ئیمپڕاتۆڕی ڕۆمانی سود مەند ئەکرد بە بەرھەمەکانی لە خواردن و ڕۆنی زەیتون، و کانزاکان. لە دوای ڕوخانی دەوڵەتی ڕۆمانی لەسەر دەستی ھێرشە یەک لە دوای یەکەکانی ھۆزە جێرمانیەکان (بەڕابەڕە)، لە نیمچە دوورگەی ئیبیریاوە ھەندێک لە ھۆزەکانی وەک ڤانداڵ ھاتنە ناوچەکەوە، پاشان قوتە ڕۆژئاواییەکان ھاتنە ناویەوە کەفەرمانڕەوایی ھەموو دوورگەکەیان ئەکرد، ھەتاکو گەیشتنی موسڵمانان لە سەدەی ھەشتی زاینیدا، دوای ناکۆکی لەگەڵ ڕۆمە بیزەنتیەکان.

ئیبریای ئیسلامی

موسڵمانان دوورگەکەیان فەتح کرد بە سەرکردایەتی تاریقی کوڕی زیاد لە ساڵی ٧١١ز، و ناوچەکەیان کرد بە بەشێک لە دەوڵەتی ئیسلامی لەو کاتانە بە ئەندەلوس ئەناسرا (واتە؛ زەوی فاندالز)، و عەبدول ڕەحمان داخل بە دامەزرێنەری دەوڵەتی ئەندەلوس دادەنرێت لە ساڵی ٧٥٠ک، کە ئەم دەوڵەتە دادەنرێت بە درێژبوونەوی دەوڵەتی ئەمەوی دوای ئەوەی عەباسیەکان دەستیان بەسەرا گرت لە ڕۆژھەڵاتەوە ساڵی ١٣٢ک. ئیسلام ٨٠٠ ساڵ لەم ناوچەیەدا بەردەوام بوو وەک دەوڵەتێکی موسڵمان.

ئەندەلوس دابەش دەبوو بۆ چەند دەوڵەتێکی بچوک و ناکۆک دوای ڕوخانی دەوڵەتی ئەمەوی ساڵی ٣٩٩ک، دیارترینی ئەو دەوڵەتە بچوکانە بەنو عیباد بوو لە ئەشبیلیە و بەنی ھود بوو لە سەرقستە و بەنو ئەفتەس بوو لە بەتلیۆس و بەنی زی لنون بزز لە تەڵیتڵە، بەمەش مەمالیکی ئیسپانی کاسۆلیکی فراوان بوو لەسەر حسابی ئەوان تا توانیان دەست بگرن بەسەر تەڵیتلە، ئەمەش وای کرد کە پاشاکانی مورابیتون کە لە باکوری ئەفریقیا دوڵەتێکی بەھێزیان دانابوو بڕۆن بۆ فریاکەوتنی موسڵمانان لە نیمچە دوورگەکە و ئیسپانیای کاسۆلیکیان تێک شکاند لە داستانی زەلاقەدا. بەڵام مەوحیدون زۆر نەمانەوە تا تێکشکان لە شەڕی عیقاب دا لە ساڵی ١٢١٢ز.

ئیبریا دوای فەتحی ئیسلامی

لە ئەنجامی شەڕی عیقابدا، زۆربەی شارە ئیسلامیەکانی ئەندەلوس کەوتنە دەستی شانشینی قشتالەی مەسیحی، ئیسپانیەکان چەند جەنگێکیان ھەڵگیرساند و لە کۆتایی سەدەی پانزە غەڕناتە ڕوخێنرا.

دەوڵەتە بچوکەکان ڕێکخرانەوە بە تێپەڕبوونی کات، بێجگە لە پرتوگال، ئەگەر بۆ ماوەیەکی کەمیش بێت (١٦٤٠-١٥٨٠)ز نیمچە دوورگەکە یەکخرا لە چوارچێوەی یەکێتی ئیبریا، دوای ئەمە نیمچە دوورگەکە ئەم شێوەیەی ئێستای وەرگرت کە پێک ھاتووە لە ئسپانیا و پورتوگال و ئەندۆرا و هەرێمی جەبەل تاریق و سەردینیای بەرز.

دابەشبوونی سیاسی

ناوچە ڕووبەرەکەی ڕێژەی ناوچەکە لە نیمچە دوورگەکە
ئیسپانیا ٥٠٤،٠٣٠ کم² ٨٥%
پورتوگال ٩٢،٣٤٥ کم² ١٤.٩%
ئەندۆرا ٤٦٨ کم² ٠.٠٨%
ھەرێمی جەبەل تاریق ٦.٥ کم² ٠.٠٠١%
سەردینیای بەرز یان فەرەنسی ٥٣٩.٦٧ کم² ٠.٠٩%
کۆی ھەمووی ٥٨٢ ٨٦٠ کم² ١٠٠%

شارە گرنگەکان

شارە میژوویەکان

  • ئیسپانیا قوڕتوبە (کۆردوبە)
  • ئیسپانیا، تەڵیتلە (تۆلێدۆ)
  • ئیسپانیا، ئیشبیلیە (سێڤیلە)
  • ئیسپانیا، غەرناتە (گرانادا)
Paseo de Córdoba (Córdoba, Spain)

دیمەنێکی شاری قوڕتوبە

Alcazar of Toledo - Toledo, Spain - Dec 2006

دیمەنێکی شاری تەڵیتلە

Plaza Virgen de los Reyes, Seville, Spain - Sep 2009

دیمەنێکی شاری ئیشبیلیە

ParqueCiencias EntradaAtardecer

دیمەنێکی شاری غەرناتە

شارەکانی ئێستا

  • ئیسپانیا، مەدرید
  • ئیسپانیا، لشبۆنە
  • ئیسپانیا، بەرشەلۆنە
  • ئیسپانیا، پۆرتۆ
Calle de Alcalá (Madrid) 02

دیمەنێکی شاری مەدرید

Ponte Vasco da Gama Portugal

دیمەنێکی شاری لشبۆنە

Porto (Oporto), Portugal

دیمەنێکی شاری پۆرتۆ

بابەتە پەیوەندیدارەکان

سەرچاوەکان

  • وێکی عەرەبی
  • وێکی ئینگلیزی
ئیسلام

ئیسلام ئایینێکی یەکتاپەرستییە. بەو کەسەی باوەڕی بە ئیسلام ھەبێت دەوترێت موسڵمان. ئیسلام دووەم ئاینە کە زۆرترین شوێنکەوتووی ھەبێت دوای ئایینی مەسیحییەت. ژمارەی موسڵمانان دەگاتە ١٬٨ میلیارد کەس، یان ٢٤٬١٪ی دانیشتوانی جیھان.موسڵمانان باوەڕیان بەوە ھەیە کە پێغەمبەرەکەیان موحەممەد دواین نێردراو و پێغەمبەری اللە (خوا)یە. ھەروەک باوەڕیان بە ڕۆژی دوایی و فریشتەکان ھەیە و قورئان بە پەیامی ڕەوانەکراوی خوا دەزانن بۆ سەر موحەممەد. قورئان سەرچاوەی یەکەمی شەریعەتی ئیسلامە، پاشان کردەوەکان و وتەکانی موحەممەد (سوننەت) دێت.

ھەروەک موسڵمانان باوەڕیان بە ھەموو نێردراو و پێغەمبەرەکانی پێش موحەممەد ھەیە وەک ئیبراھیم و یووسف و مووسا و عیسا بەتایبەت ئەوانەی ناویان لە قورئاندا ھاتبێت.

زۆربەی موسڵمانانی ئەمڕۆ لەسەر مەزھەبی سوننە یان شیعەن و ھەندێ کەمایەتی تر ھەیە کە لەسەر مەزھبی ترن. ئیندۆنیزیا گەورەترین وڵاتی ئیسلامییە لە ئێستادا ٪١٣ موسڵمانانی جیھان لە خۆ دەگرێت، و ئەوانەی تر دابەشدەبن لە جیھاندا بەم شێوەیە: ٪٢٥ لە باشوری ئاسیا، ٪٢٠ لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، ٪٢ لە ئاسیای ناوەڕاست، ٪٤ لە وڵاتەکانی تری باشوری ئاسیا و ٪١٥ لە ئەفریقیا و ھەروەک چەند کۆمەڵگەیەکی ئیسلامی ھەیە لە چین و ڕوسیادا بەڵام بە کەمایەتی دادەنرێن، لەبەر زۆریی ژمارەی دانیشتوانیان، ژمارەی موسڵمانان ئەمڕۆ دەگاتە ١٬٣ میلیارد کەس بەم شێوەیە ٢٠٬١٪ی دانیشتوانی جیھان پێک دەھێنن. و ژمارەیەکی زۆر موسڵمان ھەیە لە وڵاتە پیشەسازییەکانی وەک ئەمەریکا و کەنەدا و وڵاتەکانی ئەوروپای ڕۆژاوا، ئەمیش بە ھۆی کۆچکردن بووە بۆ سەرچاوەی بژێوی، و ڕێژەی موسڵمانان لەم وڵاتانە بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکات و ئەویش بە ھۆی ئەوەی ھەندێ لە نەوەکانیان ھەڵدەستن بە ناسین و نزیکبوونەوە لەم ئاینە، ئەمەش وایکردووە ژمارەیەک لە شارەزایان وا دابنێن کە ئیسلام خێراترین بڵاوبوونەوەی ھەیە لە نێو ئایینەکان[ژێدەر پێویستە]

دەنگۆیەک بڵاو بۆوە کە "یونیسکۆ ئایـنـی ئیسلام وەک ئاشتی ترین ئاینی جیھان دەناسێنیت."

بەڵام دواتر یونیسکۆ ھەواڵەکەی ڕەتکردەوە و بە ناڕاستی لەقەڵەم دا.

رێکۆنکیستا

رێکۆنکیستا (وشەیەکی پورتوگالی و ئیسپانییە؛ Reconquista، بە مانای گێرانەوە یان گرتنەوە دێت). ماوەیەکی ٧٨٠ ساڵی بوو لە مێژووی نیمچەدوورگەی ئیبیریا کە خەلافەتی ئەمەوی داگیرکاری کرد بۆ سەر ھیسپانیا لە ٧١١، و تێکشکانیشیان بەرامبەر شانشینە کریستیانەکان لە ١٤٩٢.

زمانی پۆرتووگالی

زمانی پۆرتووگالی (português or, in full, língua portuguesa) زمانێکی ڕۆمانسییە لە نیمچەدوورگەی ئیبیریا وە دەستپێدەکات. زمانی فەرمییە لە وڵاتی پورتوگال، بەڕازیل، کیپڤەرد، گینێ بیساو، مۆزامبیک، ئەنگۆلا و سائۆتۆمێ و پرینسیپی. ھەروەھا زمانێکی فەرمیە لە تیمۆری ڕۆژھەڵات و ماکاو لە چین. ئەنجامی فراوانی لەماوەیەکی کاتی ئەگەڕێتەوە بۆ داگیرکاری. بوونی کلتووری پورتوگالی و قسەکەری (کریوڵی پورتوگالی) دەدۆزرێتەوە لە (گوا)، (دەمەن و دیو) لە ھندستان، لە (باتیکڵا)وە لەسەر کەناری ڕۆژهەڵاتی سریلانکا، لە دوورگەی فلۆرێز لە ئەندەنووسیا، لە مالاکا لە مالیزیا، لە (دوورگەی ئەی بی سی) لەکاریبی قسەی پێدەکرێت.

شەڕەکانی خاچپەرستی

ھەڵمەتی خاچپەرستی یان شەڕی خاچپەرستی، بە شێوەیەکی گشتی بەو ھەڵمەت و شەڕانە ئەوترێت کە ئەوروپیەکان پێی ھەستان لە کۆتاییەکانی سەدەی ١١ تا سێیەکی کۆتایی سەدەی ١٣ (١٠٩٦-١٢٩١)، بەو ناوە ناسراوە لەبەرئەوەی ئەوانەی بەشداربوون تیایدا لە ژێر ناوی ئاینی مەسیحییەت و دروشمی خاچدا کۆبوونەوە لە پێناوی بەرگریکردن لێی و لەسەر سنگ و شانی جلەکانیان ھێمای خاچیان بە قوماشی سور ئەدووری. ئامانجی سەرەکیان دەستگرتن بوو بەسەر خاکەکانی ڕۆژھەڵات کە لەو کاتانەدا ڕۆژھەڵات سەرچاوەی سەروەتەکان بوو.

ھۆکاری یەکەم لە ڕووخانی بیزەنتییەکان ئەو وێرانبوونە بوو کە لە ئەنجامی ھەڵمەتەکانی یەکەمی خاچپەرستی کەوتەوە کە لە قوستەنتینیەی پایتەختی ئەو کاتەی بیزەنتیەکانەوە دەرئەچوون.

شەڕی خاچپەرستی زنجیرەیەک ململانێی سەربازی ئایینی بوو کە زۆربەی ئەوروپیە مەسیحییەکان لە ژێر ھەڕەشەی ناوخۆو دەرەوەدا چوونە ناویەوە لە دژی موسڵمانان. لە بنەڕەتدا ئامانجی شەری خاچپەرستی داگیرکردنی قودس و زەوییە پیرۆزەکانی موسڵمانان بوو، و سەرەتای دەرچوونی ھەڵمەتەکان لە وەڵامی بانگەوازێکی ئیمپڕاتۆری بیزەنتی بوو بۆ یارمەتی دانی لە دژی فراوانبوونی موسڵمانە سەلجوقیەکان لە ئەنادۆڵ.

ھەروەھا زارەوەی شەڕی خاچپەرستی بەکاردێت بۆ وەسفی ھەندێک لەشەڕەکانی چەرخە نوێکان و ئەوانەی دواتر.

نیمچەدوورگە

نیمچەدوورگە پەیڤێکی جوگرافیە کە ئاماژە دەکا بە بەشێکی زۆر لە زەوی (خاک) کە لە لایەک پەیوەست بە وشکانی بێت، و لە سێ لای تر ئاو دەوری دابێت.

ئەگەر ئەو بەشە وشکانیەی کە نیمچەدوورگەکە پەیوەستی وشکانی کردووە باریک و تەسک بێت ئەوا پێی دەڵێن بەرزەخ.

بە زمانەکانی تر

This page is based on a Wikipedia article written by authors (here).
Text is available under the CC BY-SA 3.0 license; additional terms may apply.
Images, videos and audio are available under their respective licenses.