مس

مس (بە ئینگلیزی: Copper) یەکێکە لە توخمە کیمیاییەکان، ھێماکەی (Cu) و گەردیلەی ژمارە (٢٩)یە.

ئێریتریا

ئێریتریا، بە ڕەسمی دەوڵەتی ئێریتریا (بە عەرەبی: دولة إرتریا) وڵاتێکە لە ڕۆژهەڵاتی کیشوەری ئەفریقا. پایتەختی ئەم وڵاتە شاری ئاسمارایە. ژمارەی دانیشتوانی لەساڵی (۲۰۰٥)دا نزیکەی ٤٫٤٤ ملیۆن کەس بووە.

ئەبوو مەنسووڕ موەففەق

ئەبوومەنسووڕ موەفەق بن عەلی ھەرەوی، کیمیاگەرێکی فارسی، جۆرج سارتۆن لە کتێبێکی وتویەتی: ئەبوومەنسوور زانای سەردەمەکەی بوو، کە ڕوونکردنەوەیەکی دا سەبارەت بە ئۆکسیدی مس و و ئەنتیموان.

ئەرژەنتین

ئەرژەنتین، بەفەرمی کۆماری ئەرژەنتین (ئیسپانی:República Argentina)دووەم گەورەترین ووڵاتی کیشوەری ئەمەریکای باشوورە، وڵاتێکی فیدرالیە لە ٢٣ ھەرێم پێک ھاتوە، لەگەڵ شاڕێکی ھاوبەش بۆ ھەموو ھەرێمەکان بەناوی بوێنس ئایریس بەگەورەترین و پایتەختی ھەموو ھەرێمەکان دەناسرێت، ئەرژەنتین بە ھەشتەمین گەورەترین ووڵاتی جیھان ھەژمار دەکرێت، بەچوارەمین وڵات دادەنرێت لەنێو ئەو وڵاتانەی بە ئیسپانی ئاخاوتن دەکەن، ئەمیش دوای مەکسیک و کۆلۆمبیا و ئیسپانیا ، گەورەترین ووڵاتی ھەموو جیھانە کە بە زمانی ئیسپانی ئاخاوتن دەکات لە ڕووی ڕووبەرەوە، ڕووبەرە کیشوەریەکەی بریتیە لە زنجیرە چیاکانی ئەندێز لە خۆڕئاوای و زەڕیای ئەتلەسی لە خۆڕھەڵاتی، ئەرژەنتین سنوری ھاوبەشی ھەیە لەگەڵ پاراگوای و بۆلیڤیا و ئوروگوای لە باکوور،چیلییش کەوتۆتە خۆڕئاوای و باشووری، دوورگەکانی ڤۆکلاند و مالڤێناس و جۆرجیای باشوور و ساندویچی باشوور وەک بەشێک لە دوورگەکانی ئەرژەنتین بانگ دەکرێت بەڵام ئینگلتەرا داوای ھەموو ئەم دوورگانەی لە ئەرژەنتین کردەوە کە پێشتر بەشێک بوون لە ئیمپراتۆریەتەکەی، بەڵام بەگوێرەی ڕێککەوتنامەی جەمسەری باشوور وەک دوورگەکانی جەمسەری باشوور ناسێندران.

ئەرژەنتین لەڕێزبەندی دووەمین ووڵاتانی ئەمەریکای لاتین ھەژمار دەکرێت بۆ بەرزی گەشەی ئابووری و کۆی داھاتی تاکە کەس، ئەرژەنتین ئەندامە لە کۆمەڵەی ٢٠ و ٣٠ بۆ بەرزی داھاتی تاکەکەسی، وە لەبانکی جیھانی بەئاستی مامناوەندی بۆ داھاتی تاکەکەسی دادەنڕێت.

ئەفریقا

ئەفریقا، لە دوای ئاسیاوە لە ڕووی گەورەیی و ئاپۆرەوە دووھەمین کیشوەری جیھانە. ئەگەر دوورگە دراوسێیەکانیشی ھەژمار بکەین بە نزیکەی ٣٠٫٢ میلیۆن کیلۆمەتر چوارگۆشە، ٦٪ی گشت ڕووبەری زەوین و23%ی گشت ڕووبەری وشکایییەکانی داپۆشیوە.

کیشوەری ئەفریقا لە یەک ڕوانگەدا

ژمارەی دەوڵەتەکان: ٥١ دەوڵەتی سەربەخۆ

ڕووبەر: ٣٠٬٣٧٠٬٠٠٠ کم٢ژمارەی دانیشتوان: بەپێی دووەم سەرژمێری ساڵی ٢٠١٦ نزیکەی ١٬٢٢٥٬٠٨٠٬٥١٠ کەسە

چڕی دانیشتوان: ٣٦٫٤/کم٢بەرزترین لوتکە: کلیمانگارۆ لە تانزانیا (٥٨٩٥ م)

درێژترین ڕووبار: ڕووباری نیل (٦٦٩٥ کم)

گەورەترین وڵاتی لە ڕووبەردا: سوودان (٨١٣٬٥٠٥٬٢ کم٢)

گەورەترین وڵاتی لە دانیشتواندا: نێجیریا(١٣٠)مليون

گەورەترین شار: قاھیرە (١٢ میلیۆن کەس)

گەورەترین وڵاتی لە ناردنی نەوتدا: لیبیا

گرنگترین بەرھەمە کشتوکاڵییەکان: گەنم، گەنمەشامی، زەیتون، ترێ، قامیشی شەکر، خورما، ترشەمەنییەکان، پاقلەی سوودانی، مۆز، لۆکە و لاستیک.

سەروەتە کانزایی و کانییەکان: بەترۆل، خەڵوز، ئاسن، مس، ئاڵتون، ئەڵماس، فۆسفات، کۆباڵت، کڕۆم و تەنەکە.

ھەرێمی ئاو و ھەوا:

ھەرێمی کەمەرەیی

ھەرێمی خولگەیی

ھەرێمی بیابانی گەرم

ھەرێمی دەریای ناوەڕاست

ھەرێمی ئاووھەوای دەریای شێدار

ھەرێمی ئەسیوبی (حەبەشە)

ئەورووپا

ئەورووپا (لە ڕووی بڕیارەوە) یەکێکە لە حەوت کیشوەرەکەی جیھان. لە بارەی جوگرافیەوە وەکو شێوە کیشوەر یا شێوە کەنارێکی گەورە دادەنرێت.

بڕۆنز

بڕۆنز (بە ئینگلیزی: Bronze) بریتییە لە داڕشتەیەک لە مس و ١٢ بۆ ١٢٫٥٪ قەڵای. ھەندێجاریش ماددەی تری وەک فافۆن، مەنگەنێز، زینک و نیکڵی تێدەکرێت. ھەروەھا دەشێ مادەی ناکانزایی وەک زەرنیخ، فسفۆڕ یا سلیکۆنی تێ بکرێت. ئەم داڕشەتانە بە ڕێژەی جیاواز و ماددەی جیاواز دەبێتەھۆی پێدانی تایبەتمەندی جیاواز بە مس. بۆ نمونە داڕشتەکە ڕەقترە لە مس بەتەنھایی.سەردەمانێکی کۆن کە بڕۆنز ڕەقترین ماددەی کانزایی ناسراوی ئەو سەردەم بوو، پێی دەگوترێ سەردەمی بڕۆنز. سەردەمی بڕۆنز لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر دەگۆڕێت. بۆ نمونە سەردەمەکە لە ناوەڕاست ٤ ھەزار ساڵ پێش زایین دەستی پێکردوە لە ھیندستان و ئەوراسیا، بەڵام لە چین ئەم سەردەمە لە ٢ ھەزار ساڵ پێش زاین دەستی پێ کردوە. دوای دۆزینەوەی ئاسن سەردەمەکە گۆڕا بۆ سەردەمی ئاسن کە دەگەڕێتەوە بۆ نزیک ١٣٠٠ ساڵ پێش زایین. لە زۆربەی ئاسیا سەردەی ئاسن دەگەڕێتەوە بۆ پێش ٥٠٠ ساڵ پێش زایین.

لەبەر ئەوەی زۆربەی دۆزراوەکان لەم سەردەمەدا لە مسی سپی دروست کراوون، زاناکان زۆرجار سود لە سەردەمی (داڕشتەی مس) وەردەگرن.

تورکیا

تورکیا (بە تورکی: Türkiye)، بە فەرمی ناسراوە بە کۆماری تورکیا، دەوڵەتێکە بەشە گەورەکەی ئەکەوێتە باشوری ڕۆژئاوای ئاسیا و بەشە بچوکەکەی تری ئەکەوێتە ڕۆژھەڵاتی ئەورووپا، خاکەکانی تورکیا گەرووی بۆسفۆر و دەدردەنیل و دەریای مەڕمەڕە کە دەریای ڕەش بە دەریای ئێژەوە ئەبەستێت و ئاسیا بە ئەورووپا ئەگەیەنێت ئەگرێتە خۆی، ئەمەش وایکردووە کە شوێنێکی ستراتیژی و کاریگەری ھەبێت لەسەر ئەو دەوڵەتانەی بەسەر دەریای ڕەشدا ئەڕوانن، لە ڕۆژھەڵاتەوە ھاوسنوورە لەگەڵ گورجستان و ئێران و ئەرمەنستان و ئازەربایجان، لە باشوورەوە ھاوسنوورە لەگەڵ عێراق و سووریا و دەریای ناوین، و سنووری دەریایی ھەیە لەگەڵ قوبرس و دەریای ئێژە و یۆنان و بولگاریا لە ڕۆژئاواوە، دەریای ڕەشیش لە باکووریەتی، و ئەندامی ڕێکخراوی ھاریکاری ئابوری دەریای ڕەشە.

تورکیا ناوەندی حوکمی عوسمانی بووە تا ساڵی ١٩٢٢ و دامەزراندنی کۆماری تورکیا لە ساڵی ١٩٢٣ز.

دارۆخان

دارۆخان گوندێکە، کەوتووەتە ناوچەی شلێر ـ ناحیەی گەرمک، قەزای پێنجوێن، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.مێژووی دارۆخان بەپێی شوێنەوارە مێژووییەکانی وەکوو نووسراوە کۆنەکان و قەڵا و سکە و پەیکەر و قەبرستانە جۆربەجۆرەکانی دەوروبەری، مێژووی ژیانی مرۆڤ لە دارۆخان بۆ چەندین سەردەم دابەش دەبێت:

۱ سەردەمی ساکەکان و تەوتەم پەرستی/ لە ساڵانی شەستەکانی سەدەی بیستەمدا چەندین پەیکەری بچووک دۆزرانەوە، کە لە شێوەی ئاژەڵی ئەفسانەیی (دێو)ەکان دروستکرابوون.[4]۲ سەردەمی ئاینی زەردەشتی / پاشماوەی چەندین قەبرستانی زەردەشتی تاکوو ئێستا لە دارۆخان، کە پاشماوەی مردووەکانیان لەناو گۆزە و گڵینەی زۆر پتەو گەورەدا داناوە؛ وەکوو گردی پیر میکائیل لە ناوەڕاستی گوندەکە و گردی پیرەقۆتینە لە باشووری گوندەکە. لەم ساڵانەشدا چەندین گۆزە لەو قەبرستانانەدا دەرهێنراون و خەڵکی بەرووبوومی دانەوێڵەی تێدا هەڵدەگرن. بەداخەوە لە قەبرستانێکی بچوکی مێژوویی نزیکی گوندەکەدا، ناسراو بە "لاگرد" (کە لە شێوەی هەڕەمێکی خڕدا بە ڕیزە بەردی چین لەسەر چین درووستراوە)، لەلایەن خەڵکییە هەڵدرایەوە و وێرانر کرا. لە قەبرێکیدا بە قوڵایی چوار مەتر، سندوقێکی نزیک یەک مەتر بە یەک مەتر درۆزرایەوە، کە بەهۆی کۆنیییەوە پۆرکابوو. لەو سندوقەدا کتێبێکی تێدابووە، بەڵام کتێبەکەش بەهۆی ناشارەزایی لە مامەڵەکردن و هەڵگرتنی پارچەی شوێنەواریدا، هەر زوو پارچە پاچە بوو. بەمەدا دیارە دارۆخان سەردەمی ئیمپاتۆریی مادەکانشی بینیووە، چونکە مادەکان بوون بۆ یەکەمجار لە ناوچەکەدا، پێنووس و تێنووسی پارچە چەرمییان بۆ نووسین و تۆمارەکانیان بەکار هێناوە.[5]۳ سەردەمی ئاینی جولەکە / پاشماوەی قەبرسانێکی کۆنی جولەکە لە باکووری دارۆخاندا بەرچاو دەکەوێت.

٤ سەردەمی ئاینی مەسیحی / لە تەنیشتی شوێنکەوتووانی ئەو ئاینانە، لە بەشی باشووری ڕۆژئاوای دارۆخاندا، دەشتێک هەیە خەڵکی ناوچەکە پێی دەڵێن، دەشتی فەقێ یەسو (بە ئەگەری زۆرەوە ئەو یەسوە کورتراوەی ناوی یەسوعی مەسیحی بێت.) لەم ساڵانەی دووای ڕاپەڕینی 1991ی خەڵکی کوردستان، لەکاتی زەوی کێڵانی جوتیارانی ناوچەکەدا و بۆ یەکەمینجار بەکارهێنانی تراکتۆری زەوی کێڵان لەو پارچە زەوییە، چەند قەبرێک دەرکەوتن، کە تێیاندا خاچی مەسیحی لە مس درووسترکراوی تێدا بووە.

٤ سەردەمی هاتنی ئاینی ئیسلام / لە دەوروبەری گوندەکەدا چەند نەزرگە/شەخس هەیە، کە پێیان دەڵێن قەبری ئەسحابەی شەهیدەکان. خەڵکی گڵی سەر قەبرەکانیان بۆ نەخۆشییەکانی پێست بەکار دەهێنێت.

٤ سەردەمی مەغۆلەکان / پاشماوەی دوو قەڵای شوێنەواری لە دەشتی دارۆخاندا هەن، بە تەنیشتی یەکێکیاندا پارچە زەوییەکی گەورە هەیە، کە تاکوو ئێستاش خەڵکی ناوچەکە پێی دەڵێن "بازاڕەکە" لەم پارچە زەویەدا سکەی پارەی زیویی دۆزراوەتەوە، کە مۆری دەوڵەتی ئیلخانی پێوە بووە. هەر بەم هۆیەش دەکرێت یەکێک لە ڕیشەی ناوی گوندی دارۆخان بۆ وشەی دارۆغا یان دارۆغان بگەڕێتەوە، کە بە واتای کاربەدەست یان کاربەدەستەکان دێت لە دەوڵەتی ئیلخانیدا. چونکە زمانی ئاخاوتنی ئیلخانیش لە خێزانە زمانییەکانی ئارامی ناوچەکە بووە.[6]

شار

شار یەکەیەکی جوگرافیای سیاسی بچووکترە لە پارێزگا ، شار لانەی پێشکەوتنی ووڵاتە ، ئەوەی شار لە لادێ جیا دەکاتەوە پێشکەوتنی پیشەسازیە کە لەشار ھەیە بەڵام لەشارەکان کشتووکاڵ ناکرێ کەچی لە لادێ دەکرێ ، شاری پایتەختیش ئەوەیە کە زۆربەی وەزارەتەکانی حکوومەت لەم شوێنە جێگیر بووە، شارە پایتەخت جێگەی ڕێکخراوە سەرەکییەکانی حکوومەتەکە دەبێت ، مێژوونووسان شاری دیمەشق لە سووریا بەکۆنترین شاری زەوی ناوزەند دەکەن بەوەی لە سەردەمی مس ھەبووە یاخوود زووتر لە ٩٠٠٠ ساڵ بەر لە زاین بنیادی بۆ نراوە ، لە کوردستانیش کۆنترین شار ھەولێر ە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ زووتر لە ٦۰۰٠ پێش زاین کە

لەحیمکردنی ڕەق

لەحێم کردنی ڕەق (بە ئینگلیزی: Brazing) پڕۆسەیەکی بەیەکەوە لکاندنی دوو ماددەی کانزاییە بە پڕکردنەوەی دەرزی نێوان دوو ماددە بە ماددەیەکی تواوە. ماددەی پڕ کەردنەوە پلەی گەرمی توانەوەی زۆر لەخوارەوەی دوو ماددەکەی ترە.لەحێم کردنی ڕەق جیاوازە لە لەحێم کاری (welding) کە تێیدا ماددەکان دەتوێنرێنەوە (فیلەر) بۆ بەیەکەوە نوساندن، ھەروەھا جیاوازیشە لە لەحێم کردنی نەرم (Soldering) چونکە پلەی گەرمی زۆر بەرز بەکار دەھێنرێت و ماددەکانیش دەتوانن جیاواز بن.

فیلەر پێویستە لەسەر دەرزەکە گەرم بکرێ و پاشان ماددە تواوەکە بە پڕۆسەیەکی فیزیایی (کە پێی دەگوترێ کاپیلاری Capillary) خۆی دەچێتە ناو دەرزەکەوە.

موکریان

موکریان (بە پاڵەوی: Mukrān یا Mukristān؛ ھەروەھا: مکوریان یا موکوریان؛مُکُریان) ناوی مەڵبەندێکی گەورە و بەرینی کوردستانە. ناوچەی موکریان ھەر یەک لە شارستانی بۆکان، پیرانشار ،مەھاباد، شنۆ، سەردەشت، ڕەبەت، نەغەدە، میاندواو، ساینقەڵا، تیکاب و ھەروەھا بەشێکی بچووک لە شارستانی سەقز دەگرێتەوە. بێجگە لە کوردەکان کە نەتەوەی سەرەکیی موکریانی کوردستانن، ئازەرییەکانیش کە ھۆزی کۆچەرن وەک کەمایەتی لە موکریاندا دەژین. موکریان ئەو شوێنەیە کە بۆ یەکەم جار ئاڵای کوردستان لە سەردەمی کۆماری کوردستاندا شەکایەوە.

بوونی نەتەوەکانی کورد و ئازەری و ئایینەکانی سوننی و شیعە و یارسان لە موکریاندا جاربەجار بووەتە ھۆی تێکھەڵچوونی دانیشتووانەکەی. لە بواری ئابوورییەوە، سەرچاوەی ئاوی زۆر، کانزاکانی دەوڵەمەندی ژێرزەوی وەک زێڕ، مس، ڕووی و سورب لە ناوچەکانی سەردەشت، تکاب و ساین قەڵادا، کانزای بەردە خەمڵێنەرەکان و بەربڵاوبوونیان لە ناوچەکەدا، چاوگەی جیوە لە مەھاباددا، سیلیس لە دەوروبەری پیرانشاردا و ھتد بوونەتە ھۆی گرنگبوونی ناوچەی موکریان.

پیتەوا

پیتەوا لە ئابوورزانیدا بابەتێکی شیاوی نواندنە لە بازاڕدا کە بۆ وەڵامدانەوە بە خواست یا ویستێکی تایبەت بەرھەم ھێنراوە و بە دوو شێوە بەرچاو دەکەوێ: شتومەک و ڕاژە.پێناسەی ڕێکوڕاستتری زاراوەی پیتەوا بۆ وەسفی چینێ لە شتومەکان بەکار دێ کە بۆیان داوا (demand) ھەیە، بەڵام دابینیان (supply) لە سەرانسەری بازاڕدا بەبێ جیاوازیی کەیفییە. پیتەوا ئەوەیە کە نموونەکانی بەتەواوی یا تا ڕادەیەک ھاوشێوە و ئاڵوگۆڕکردەنی (fungible) بن، واتە بازاڕ وا لەگەڵیان ھەڵسوکەوت ئەکا کە گوایا ھاوسەنگن و ئەوەی کە کێ بەرھەمی ھێناون و لە کوێ بەرھەم ھاتوون جێی سەرنج نییە. مارکس ئەڵێ: "لە تامی گەنمەکەوە ناکرێ بوترێ کێ بەرھەمی ھێناوە، جووتیارێکی ڕووس، لادێیییەکی فەڕەنسی، یا سەرمایەدارێکی ئینگلیزی." نەوت و مس نموونەکانی تری وەھا پیتەواگەلێکن. لە بەرامبەر ئەمانەدا، بابەتگەلێ وەک سیستەمەکانی ستێریۆ لە زۆر بارەوە جیاوازییان ھەیە، بۆ نموونە برەندەکەیان، ئینتەرفەیسەکەیان و، کوالیتییەکەیان. لەوانەیە داوا بۆ جۆرێک لە ستێریۆ زۆر زیاتر بێ لە داوا بۆ جۆرێکی تر. نموونەکانی ستێریۆ لە بازاڕدا جیاوازییان زۆرە و ھاوشێوەش نین، بۆیە بە پیتەوا ناژمێردرێن.

بەگشتی، پیتەواکان سەرچاوەگەلی بنەڕەتی و بەرھەمگەلی کشتوکاڵن، بۆ نموونە: بەردی ئاسن، نەوت و بەرھەمە نەوتییەکان، کۆمڕ، نمەک، شەکەر، چا، دەنکی قاوە، دەنکی سۆیا، ئەلەمنیوم، مس، برنج، گەنم، زێڕ، زیو، پالادیوم و، پلاتینوم.

پێنجوێن

پێنجوێن شارێکی باشووری کوردستانە کە خاوەنی مێژوویەکی کۆن و سرووشتێک دەوڵەمەندە. زۆر نزیکی سنووری ئێران و عێراقە و پەیوەندیە نزیکی ھەیە بە خاڵی سنووریی باشماخەوە.

چلیک

چلیک یان شلیک میوەیەكی زۆر جوان و بۆنخۆش و بەتامە، لەگەڵ ئەوەیدا ئەو میوەیە كالۆری "وزە"ی كەمی تێدایە و پڕاوپڕە لە ماددەی دیكەی وەک فایبەر؟ خواردنی 8 دانە چلیک لە ڕۆژدا 140% ڤیتامین C ڕۆژانە، 12% ماددەی فایبەر لە ڕۆژدا و 6% ماددەی فوات دابین دەكات. هەروەها چلیک ئەو ڤیتامینانەی تێدایە K، B2، B5، B6، مس، مانیزیۆم و ئۆمیگا 3. چلیک هیچ چەشنە چەورێكی زیان بەخشی تێدا نییە.

فراولە بۆ نەخۆشییەكانی، دڵ، دەمار، شێرپەنجە كاریگەرییەكی زۆری هەیە. پتاسیم كە مادەیەكە لە فراولەدا هەیە، زۆر پێویستە بۆ گەیاندنی ئۆكسجین بە مێشك و رێكخستنی لێدانی دڵ و هاوسەنگ راگرتنی ئاوی جەستە. دەكرێ ئەو میوەیە بەیانیان لەگەڵ شیر بخورێ، هەروەها دەكرێ لە زەلاتەش بكرێ، دەكرێ لەگەڵ پەنیر و ماستیش بخورێ.

چیلی

چیلی (ئیسپانی: Chile)، بەفەرمی کۆماری چیلی (ئیسپانی: República de Chile) وڵاتێکی سەربەخۆی لاتینییە لە قیلۆچی ئەمەریکای باشور، لەبەشی خۆڕئاوای باشوری کیشوەری ئەمەریکای باشور، بەدرێژایی ٤٨٢٨ کیلۆمەتر سنوری ئاوی ھەیە بەسەرکەناراوەکانی زەریای ھێمن،پێروو کەوتۆتە باکوری، پۆلیڤیا کەوتۆتە باکوری خۆڕھەڵاتی ئەرژەنتین لەبەری خۆڕھەڵاتی دایە، زەریای ھێمنیش لەبەری خۆڕئاوایەتی، چیلی بە وڵاتێکی تەشیلەیی درێژکۆڵەی کەناراوی ھەژماردەکرێت، کەبەشی زۆرینەی زەویەکانی خۆڕئاوای کیشوەری ئەمەریکای لاتینی پێک دێنێت، ڕووبەری چیلی ٧٥٦، ٦٢٦ کیلۆمەتری چوارگۆشەیە، ژمارەی دانیشتوانی بەگوێڕەی سەرژمێری ١٩٨٨ نزیکەی ١٢، ٧ ملیۆن کەس دەبێت، شاڕی سانتیاگۆ پایتەختیەتی، شارەکانی ڤاڵپاڕەیسۆ و ئانتۆفاگاستا و ڤاڵدیڤیا و کۆنسیسیۆن بە شاڕە گەورەو دیارەکانی دادەنرێن.

بیابانی باکوری بەسەرچاوەسروشتیەکان دەوڵەمەندە بەتایبەت ئاسن و کاربۆن، زۆڕینەی دانیشتوانەکەی لەناوەڕاستی وڵاتەکە نیشتەجێن، بەشی باشوری بە ڕووبەرێکی زۆڕی دارستان و زنجیرە چیای گرکانی داپۆشڕاوە، دەڕیاچەی داخراوی زۆڕە و لەوەڕگایەکی باشی ھەیە بۆ سامانی ئاژەڵ، جگە لەھەبوونی سەدان دوورگەی پچڕپچڕ لەبەشی باشوری کە دەڕوانێتە زەڕیای ھێمن سەرچاوەیەکی باشی ئابوری ھەیە بەھۆی گەشتیاریەوە، چیلی وەک ڕۆڵی ڕامیاری دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی نۆزدەھەم دوای یەکگرتنەوەی بەشی باکور و باشوری وڵاتەکە.ئیسپانیا لەسەدەی شازدەھەم ھێڕشی کردە سەر چیلی و داگیری کرد،بەھۆیەوە کۆتایی بە فەرمانڕەوایی ئەلانکە ھێنالەبەشی باکور و ناوەڕاستی چیلی،بەڵام بەرامبەر بزاڤی مابۆچی شکستیان خوارد کە لەھەرێمەکانی باشوری چیلی نیشتەجێببوون ،دوای ئەوەی چیلی سەربەخۆیی خۆی ڕاگەیاند لە ئیسپانیا ١٨١٨ لەساڵی ١٨٣٠ وەک وڵاتێکی ئارام و بێکێشە دەرکەوت،لەسەدەی نۆزدەھەم چیلی گەشەسەندنێکی باشی ئابوری بەخۆیەوەبینی ئەمیش بەھۆی بەرەنگاربونەوەی بزاڤی مابۆچی لە١٨٨٠ و دەست بەسەرداگرتنی زەویەکانی باکور لەکاتی جەنگی زەڕیای ھێمن (١٨٧٩-١٨٨٣) و سەرکەوتنی بەسەر پێروو و پۆلیڤیا ، لەکۆتایی ساڵانی ١٩٦٠ و سەرەتای ١٩٧٠ ململانێیەکی ڕامیاری سەری ھەڵدا لەنێوان بزووتنەوە ئازادیخوازەکانی ڕاست و چەپ ،لەئاکامدا گەیشتە ئەوەی چەپڕەوەکانی چیلی بەڕابەری سێلفادۆڕ ئەلێندی کودەتایەکی سەربازی بەسەر حکومەتی ڕاست ڕەوەکان بکەن (١٩٧٣)و ڕژێمێکی سەربازی دیکتاتۆری دابمەزرێنن و دەستیان کرد بە کۆمەڵ کوژی و لەناوبردنی بەرھەڵستکاران، ئەم ڕژێمە دیکتاتۆریە کۆتایی پێ ھات لە ١٩٩٠ دوای لەدەست دانی دەنگێکی زۆڕ بەھۆی ھەڵبژاردنەوە ،ئێستا ڕژێمێکی پەڕلەمانی ھەیە کە چواڕساڵ جارێک سەرۆک ھەڵدەبژێردرێتەوە،تاوەکو ٢٠١٠ چوار سەرۆکیان بۆ وڵاتەکەیان ھەڵبژاردوە.

چیلی ئەمڕۆ یەکێکە لە وڵاتە ھەڕە پێشکەوتو و ئارامەکانی ئەمەریکای لاتینی لەنێوان وڵاتانی لاتین لە ڕێزبەندی ھەرەباشترین وڵاتانی ئەمەریکای باشور دایە بۆ گەشەپێدانی مڕۆیی و پەرەسەندنی ئابوری و بەرزبنەوەی داھاتی تاک و جیھان گەرایی و بازاڕی ئازاد و کەمی گەندەڵی لەدام و دەزگاکانی. لەپلەیەکی باڵای ڕێزبەندی وڵاتە پێشکەوتوەکانی جیھانە لە ڕووی ڕامیاری و دیموکراتیەوە. چیلی یەکێکە لە ئەندامی دەستەی دامەزرێنەرانی نەتەوە یەکگرتوەکان و یەکێتی وڵاتانی ئەمەریکای باشوور کە ھەریەکە لە وڵاتانی لاتینی و کاریبی بەیەک بەستۆتەوە.

چەقۆ

چەقۆ ئامێرێکە بەکاردێت بۆ بڕێن و وردکردنی گۆشت و سەربڕینی ئاژەڵان و ھەروەھا بۆ شەڕ و بەرگری لە خۆ کردن، چەقۆ لە کانزا دروست دەکرێت جا ئەو کانزایە ئاسن بێت یاخود مس یاخود ھەر کانزایەکی تر وە دەمەکەی بە باشی تیژ دەکرێت و پاشان دەسکێکی داری یاخود پلاستیکی لێ دەبەسترێت و ھەندێ چەقۆی تایبەتیش ھەیە بە پێی داواکاری لە کانزای تایبەتی و دەسکی شوشە یان ھەر ماددەیەکی تر بە پێی داواکارییەکان دروست دەکرێن.

ھیچ ماڵێک نیە چەقۆ تێدا نەبێت لە ھەموو ناندینێکدا (مەتبەخێکدا) چەقۆ ھەیە بە چەندەھا جۆر و شێوە و قەبارەوە تەنانەت لەسەر سفرە و خوانەکانیشدا ئامێرێکی پێویستی نان خواردنەو پێویستە دابنرێت.

کوردستان

کوردستان (بە واتای وڵاتی کوردان) ناوچەیەکە لە ڕۆژھەڵاتی ناوین کە زۆربەی دانیشتوانی کوردن. کوردستان دەکەوێتە خۆرھەڵاتی تورکیا (باکووری کوردستان)، باکووری عێراق (باشووری کوردستان)، باکووری خۆرئاوای ئێران (ڕۆژھەڵاتی کوردستان) و چەند پارچەیەک لە سووریا (ڕۆژاوای کوردستان) و ئازەربایجان و ئەرمەنستان. دیاریکردنی سنووری کوردستان یەکێکە لە دۆزە پڕ تەنگ و چەڵەمەکان، چونکە ئەو وڵاتانەی جڵەوی دەستەڵاتی کوردستانانیان بە دەستەوە وەک یەکەیەکی جوگرافی یان نەتەوەیی چاوی لێناکەن، بەڵکو پتر بە ناوچە کوردنشینەکان ناوی دەبەن. لە ڕوانگەی ڕامیاریەوە، باشووری کوردستان ورۆژئاوای کوردستان تەنھا بەشی کوردستانە کە بە شێوەی نێونەتەوەیی وەک پێکھاتەیەکی فیدراڵی سەربەخۆ لە عێراق وسوریا ناسراوە. کورد لە ئێراندا بە فەرمی وەک کەمایەتی ناسراون، بەڵام لە ڕووی خوێندن بە زمانی کوردی و مافەکانی دیکەی نەتەوایەتیەوە بێ بەشن.

کیشوەر

کیشوەر، بە پانتاییەکی وشکانی فراوان ئەوترێت کە گەورەتر بێت لە دوورگە، لەگەڵ ئەوەی ئەو ڕێگەیەی کە وشکانی پێ دیاریی ئەکرێت کە کیشوەربێت یان دوورگەیەکی گەورە، ئەگۆڕێت لە نێوان جوگرافییەکان و لێکۆڵەرەوەکانی زانستی زەوی، و ئەم جیاوازە دەرکەوتووە لە ژمارەی قاڕەکان لە دابەشکاردنە جیاوازەکاندا، کیشوەرەکان بە گشتی لە ڕووی بڕیارەوە دیاری دەکرێن تا لە ڕووی پێوەرێکی ڕوونەوە. حەوت ھەرێم ھەن کە زۆرجاران وەکوو کیشوەر دەناسرێن کە لە گەوەرەوە بۆ بچووک ئەمانەن:

ئاسیا

ئەفریقا

ئەمریکای باکوور

ئەمریکای باشوور

ئانتارکتیکا (ڕچاوی باشوور)

ئەورووپا

ئۆسترالیا

گەنمەشامی

'

گەنمەشامی یەکێکە لەو دانەوێڵانەی کە بەشێوەیەکی بەربڵاو لە سەرتاسەری جیھان بۆ خواردن بەکاردێت بە تایبەتی لە ھیندستان و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا. دانەوێڵەکان (Cereals) بەگشتی وەکو سەرچاوەیەکی ئاسان و ھەرزانی وزە سوودیان لێ وەردەگیرێت، ھەر ١٠٠ گرەمێکی زۆربەی دانەوێڵەکان نزیکەی ٣٣٠-٣٥٠ کالۆری بە لەش دەبەخشن، بۆ نموونە ١٠٠ گرەم گەنمەشامی نزیکەی ٣٤٢ کالۆری تێدایە. گەنمەشامی چەندین ڤیتامین لەخۆدەگرێت وەکوو: ڤیتامین A، ڤیتامین E، ڤیتامینەکانی B١، B٢، B٣، B٦، B٩ (فوولات). ھەروەھا گەلێک کانزای گرنگی تێدایە، لەمانە فۆسفۆر، مەگنیزیۆم، زینک، مس، ئاسن، پۆتاسیۆم و سیلینیۆم کە سیفەتی دژەئۆکسانی ھەیە. سوودە تەندروستییەکانی خواردنی گەنمەشامی بریتین لە: پاراستنی پێست لە نەخۆشی، یارمەتیدانی کۆئەندامی ھەرس بۆ ھەرسکردن و ھەڵمژینی خۆراک، پاراستنی تەندروستیی دەمارەخانەکان و فرمانەکانی کۆئەندامی دەمار، رێگرتن لە بەرزبوونەوەی ئاستی کۆلیستیرۆلی خوێن کە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی رەقبوونی خوێنبەرەکان و نەخۆشی دڵ زیاد دەکات.

Shaxawa sk

خشتەی خولی
H He
Li Be B C N O F Ne
Na Mg Al Si P S Cl Ar
K Ca Sc Ti V Cr Mn Fe Co Ni Cu Zn Ga Ge As Se Br Kr
Rb Sr Y Zr Nb Mo Tc Ru Rh Pd Ag Cd In Sn Sb Te I Xe
Cs Ba La Ce Pr Nd Pm Sm Eu Gd Tb Dy Ho Er Tm Yb Lu Hf Ta W Re Os Ir Pt Au Hg Tl Pb Bi Po At Rn
Fr Ra Ac Th Pa U Np Pu Am Cm Bk Cf Es Fm Md No Lr Rf Db Sg Bh Hs Mt Ds Rg Cn Uut Fl Uup Lv Uus Uuo
کانزا ئەلکییەکان کانزا ئەلکییە زەمینیەکان لانتانیدەکان ئەکتینیدەکان کانزا گواستراوەکان کانزاکان تر کانزا لێکچووەکان ناکانزاکان تر ھالۆجینەکان گازە خانەدانەکان ڕەوشتە کیمیاییە نەزانراوەکان
خشتەی خولی گەورە 

بە زمانەکانی تر

This page is based on a Wikipedia article written by authors (here).
Text is available under the CC BY-SA 3.0 license; additional terms may apply.
Images, videos and audio are available under their respective licenses.