لەندەن

لەندەن پایتەختی ئینگلەند و شانشینی یەکگرتوویە. بە پێی سەرژمێرییەکانی ساڵی ٢٠٠٧ ژمارەی دانیشتوانی ئەم شارە ٧,٥٥٦,٩٠٠ کەس بووە. شاری لەندەنی سەر ئاوی تایمزی خوارووی شانشینی بەریتانیا، یەکێکە لە شارە گەورەکانی ئەورووپا و جیھان، ئەو شارە کە مێژوویەکی کۆن و دێرینی ھەیە، لەساڵی (١١٠٠)دا نزیکەی (١٨٠٠٠) کەسی تێدا ژیاوە، (٢٠٠) نەتەوە و کەلتووری جیاواز تێدایە. بەریتانیا کە لەماوەی (١٥٠) ساڵی رابردوودا ناوەندێکی گرنگی بواری (سیاسی و ئابووری و رۆشنبیریی) جیھان و ئەوروپا بووە، ژمارەیەکی زۆر زانکۆو پەیمانگەو شانۆو مۆزەخانەو یاریگای جۆراوجۆر لەخۆدەگرێت، ھەروەھا بنکەی زۆرێک لەڕێکخراو و ئۆفیسە جیھانییەکانی تێدایە، جگە لەوەش وڵاتەکە شوێن و مەنزڵی زۆرینەی پاشا و سەرکردە و زانا و فەیلەسوف و نووسەر و ھونەرمەندە جیھانییەکان و نموونەی جیھانی کۆن و نوێیە لە شارستانییەتی ئەم سەردەمەدا.[١]

پۆتانەکان: 51°30′26″N 00°07′39″W / 51.50722°N 0.12750°W

لەندەن
شار
London
وێنەی چەند شوێنی شاری لەندەن

وێنەی چەند شوێنی شاری لەندەن
وڵاتئینگلەند و شانشینی یەکگرتوو
ژمارەی دانیشتووان (٢٠٠٧)
 • سەرجەم٧٬٥٥٦٬٩٠٠
وێبگەlondon.gov.uk

سەرچاوەکان

پەراوێزەکان

  1. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٠ی ئازاری ٢٠١٦. لە ڕێکەوتی ٣١ی ئابی ٢٠١٢ ھێنراوە.
ئینگلتەرا

ئینگلستان یان ئینگلتەڕا (بە ئینگلیزی: England) بەشێکە لە بریتانیای مەزن و پایتەختەکەی شاری لەندەنە. خەڵکی ئینگلستان بە زمانی ئینگلیزی دەدوێن و پێشیان دەوترێت ئینگلیز. ئینگلستان هاوسنوورە لەگەڵ وێڵز و سکۆتلاند، شاری لەندەن یش گەورەترین شاری وڵاتەکەیە لەپاش ئەمیش بێرمینگهام و لیدز و مانچستەر بەپلەی دووەم و سێیەم و چوارەم دێن لەڕووی گەورە شاری ووڵاتەکەن، ئاڵای ووڵاتەکە سپیە و خاچێکی سووری تێدایە.

ئەیاد عەلاوی

ئەیاد عەلاوی لەدایکبووی ساڵی ١٩٤٥ ، کەسایەتی سیاسیی عێراقییە و دەرچووی کۆلێژی پزیشکییە لە زانکۆی بەغداد ناوبراو لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٤ تاکوو ٣ی ئایاری ٢٠٠٥ سەرۆکوەزیرانی عێراق بووە بەشێوەیەکی کاتی.

بروکسێل

بروکسێل پایتەختی وڵاتی بەلجیکایە. بە پێی سەرژمێرییەکانی ساڵی ٢٠١٠ ژمارەی دانیشتووانی ئەم شارە ١٤٤,٧٨٤ کەس بووە. برۆکسل لە ھەرێمی بروکسێل جیاوازە ھەر بەو جۆرە کە شاری لەندەن لە ھەرێمی لەندەن جیاوازە.

تۆفیق وەھبی

تۆفیق وەھبی‌ بەگ (١ی کانوونی دووەمی ١٨٩١-٥ی کانوونی دووەمی ١٩٨٤ز) نووسەر، زمانەوان، مێژوونووس، سیاسەتمەند و ئەفسەری سەربازی بەناوبانگی‌ کورد بوو. کۆلیجی‌ سەربازی‌ لە ئەستەمبوڵ تەواو کردووە و بووە بە ئەفسەر، ساڵی‌ ١٩٢٩ کراوە بە فەرماندەی‌ کۆلیجی‌ سەربازیی‌ لە بەغدا، دواتر لە ساڵی ١٩٣٠ کراوە بە موتەسەریفی پارێزگای سلێمانی و پێش ڕاپەرینەکەی‌ بەردەرکی‌ سەرای سلێمانی لەسەر کار لابراوە.

ساڵی‌ ١٩٤٣ بووە بە ‌وەزیری‌ ئابووریی و ساڵی‌ ١٩٤٨ بووە بە وەزیری‌ مەعاریف، ئەندامی‌ کۆمەڵەی‌ جوگرافیاناسانی‌ بەریتانیا بووە. شەش زمانی زانیوە، لە چلەکانی سەدەی رابردوودا رۆڵێکی‌ بەرچاوی‌ لە سیاسەتی‌ عێراقدا ھەبووە. زۆر شارەزایی لە ‌بواری‌ شوێنەوارناسیی‌ کوردستاندا ھەبووە، چەندین نووسینی لەو بارەیەوە بڵاوکردۆتەوە.

تەلەڤیزیۆن

تەلەڤیزیۆن (بە ئینگلیزی: Television) ئەو ئامێرەیە کە وێنە جوڵاوەکان دەگوازێتەوە بە شێوەکانی (ڕەش و سپی، ڕەنگاوڕەنگ، بێ‌دەنگ، دەنگدار). ، لەساڵی ١٩٢٨ دا، یەکەم پەخشی‌ تەلەڤیزیۆنی‌ ڕەنگاوڕەنگ لە شاری‌ لەندەن دەستی‌ پێکرد.

جەیمز ستیرلینگ

سێر جەیمز ستیرلینگ (بە ئینگلیسی: Sir James Frazer Stirling)، لەدایکبووی ٢٢ی نیسانی ١٩٢٦ لە گلاسکۆ، و کۆچکردوو لە ٢٥ی حوزەیرانی ١٩٩٢ لە لەندەن، تەلارسازی بریتانیایی، یەکێک لە ناودارترین و کاریگەرترین تەلارسازانی نیوەی دووھەمی سەدەی بیستەمە کە ساڵی ١٩٨١ توانی خەڵاتی تەلارسازیی پریتزکێر مسۆگەڕ بکات.

دەیڤید نیل مەکێنزی

دەیڤید نیل مەکێنزی (بە ئینگلیزی:David Neil MacKenzie، ١٩٢٦-٢٠٠١، لە دەقە کوردیەکاندا بە مەکینزی و مەکەنزی ناوی لێ براوە) پڕۆفیسۆرێکی ئینگلیز و توێژەر و پسپۆڕی زمانە ئێرانییەکان بوو. بەرھەمەکانی مەکێنزی ھەم لەبەر بەربڵاوی و ھەم لەبەر وردبینی و قووڵی بەناوبانگە، بەتایبەت ئەو کارانەی کە لەسەر کوردیی نوێ و زمانی خوارەزمی کردوویە. ساڵی ١٩٥٧ لە دوای چەند ساڵێک توێژینەوە لە کوردستاندا تێزی دکتۆراکەی لەسەر زمانی کوردی و شێوەزارەکانی نووسی و دواتر بە ناوی Kurdish Dialect Studies لە ساڵانی ١٩٦١ و ١٩٦٢ لە دوو بەرگدا بڵاوی کردەوە.

عەلی ئەکبەر مورادی

عەلی ئەکبەر مورادی (لەدایکبووی ساڵی ١٩٥٧ لە شاری گاوارە لە پارێزگای کرماشان) ھونەرمەند و گۆرانیبێژی کوردە کە گۆرانی بە ھەر دوو زمانی کوردی و فارسی دەچڕێت. عەلی ئەکبەر تەنبوور و مەقامی زانیوە و یەکێک بووە لە باشترین ٥٠ کەسایەتیی گۆرانیبێژ لە جیھاندا بەپێی گۆڤارێکی بریتانی. عەلی ئەکبەر بەشدار بووە لە مۆسیقای فیستیڤاڵەکانی شاری لەندەن لە ئینگلستان و سانفرانسیسکۆ و کالیفۆرنیای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. لە گەڵ ھونەرمەندانێک وەکوو شارام نازری و کەیھان کەلھوردا ھاوکاریی کردووە و ئەلبۆمی داوە.

مەد تیڤی

مەد تیڤی (MED TV) یەکەمین تەلەفزیۆنی کوردی لەسەر ساتەلایت بوو.

مەد تیڤی لە ١٥ی گولانی ١٩٩٥ لە لەندەن دەستی بە وەشانی بەرنامەکانی کرد. لە شەوی کرانەوەیدا، ناسر ڕەزازی یەکەم میوانی مەد تیڤی بوو. تەلەفزیۆنی مەد تیڤی ڕۆژانە شەش کاتژمێر بە زمانەکانی کوردی، تورکی، ئاسووری، و عەرەبی بەرنامەی بڵاودەکردەوە و لە ئەورووپا، باکووری ئەفریقا و ڕۆژھەڵاتی ناویندا تەماشای دەکرا.

١٥ی تەممووز

١٥ی تەمموز ١٩٦ەم ڕۆژی ساڵە (١٩٧ لە ساڵی پڕدا). ١٦٩ ڕۆژی ماوە بۆ کۆتاییی ساڵ.

١ی کانوونی دووەم

١ی کانوونی دووەم ١ـەم ڕۆژی ساڵە لە ڕۆژژمێری گرێگۆریدا، ٣٦٤ ڕۆژی ماوە بۆ کۆتاییی ساڵ (٣٦٥ لە ساڵە پڕەکاندا)

٥ی کانوونی دووەم

٥ی کانوونی دووەم ٥ـەم ڕۆژی ساڵە لە ڕۆژژمێری گرێگۆریدا، ٣٦٠ ڕۆژی ماوە بۆ کۆتاییی ساڵ (٣٦١ لە ساڵە پڕەکاندا)

٧ی تەممووز

٧ی تەمموز ١٨٨ەم ڕۆژی ساڵە (١٨٩ لە ساڵی پڕدا). ١٧٧ ڕۆژی ماوە بۆ کۆتاییی ساڵ.

پیتەر ھیگز

پیتەر ھیگز ({{بە ئینگلیزی: Peter Higgs}}، لەدایکبووی ٢٩ی ئایاری ١٩٢٩) فیزیکزانێکی بیردۆزیی بریتانی و وەرگری خەڵاتی نۆبێل و پرۆفیسۆرە لە زانکۆی ئێدینبرە. ھیگز لە ساڵی ٢٠١٣ خەڵاتی نۆبێلی لە فیزیک وەرگرت.

ڕابیندرانات تاگۆر

ڕابیندرانات تاگۆر (بە ئینگلیزی: Rabindranath Tagore، ٧ مایسی ١٨٦١ - ٧ ی ئابی ١٩٤١) شاعیر و فەیلەسووفێکی ھیندییە. ھەروەھا ھوونەرمەندیش بووە، گەلێک چیرۆک و رۆمان و درامای نووسیوە، شان بە شانی داڕشتنی مۆزیک و دانانی ژمارەیەک گۆرانیی. نووسینەکانی زۆر بەقووڵی کاریگەری ھەبوو لەسەر رۆشنبیرییی بەنگالیی لەماوەی کۆتاییەکانی سەدەی نۆزدەھەم و سەرەتاکانی سەدەی بیستەمدا. لە ١٩١٣ دا، خەڵاتی نۆبێلی لە ئەدەبدا بردەوە، وەک یەکەم ئاسیایی کە ئەو خەڵاتە بباتەوە. خەڵک ھەروەھا بە "گورودێڤ" یش ناوی دەبەن.

تاگۆر لە ساڵی ١٨٦١ لە شاری "کالکتا"ی ھیندستان لەدایک بووە. ئەو بەڕەگەز بەنگالییە. تاگۆر یەکەم ھەڵبەستی خۆی لە تەمەنی ھەشت ساڵیدا نووسیوە، دواتر گەورەترین و یەکەمین قەسیدەی خۆی لە ١٨٧٧ دا بڵاوکردۆتەوە. یەکەم کورتە چیرۆک و دراماکانی لە تەمەنی شانزەساڵیدا نووسیوە.

کارە گەورە و مەزنەکان تاگۆر: "گیتانجالی"، "گۆرا"، "گاری بایری (نیشتمان و جیھان)" لەخۆ دەگرێت، ھەروەھا چەندین کاری ئەدەبی و ھوونەریی تر. تاگۆر جگە لەمانە، چاکسازێکی رۆشنبیریی بوو.

یانەی تۆپی پێی ئارسناڵ

یانەی ئارسناڵ یانەیەکی وەرزشیە لە ووڵاتی ئینگڵتەڕا کە دەکەوێتە باکووری شاری لەندەن ئەم یانەیە بەشدارە لە خولی ئینگلیزی و یانەکە مێژوویەکیپڕشنگداری ھەیە لەم خولەدا، یانەی ئارسناڵ لەساڵی ١٨٨٦ دامەزراوە لەلایەن چەند کرێکارێک کە کارییان لەسەر ھێڵی ئاسنی ناسراو ژێر زەوی کردووە، لە کانوونی یەکەمی ١٩٩٦ ڕاھێنەری فەڕەنسایی ئارسین ڤینگەر کاری ڕاھێنەرایەتی یانەکەی لە ئەستۆیە، یانەکە خاوەنی یاریگایەکە بەناوی یاریگای ئیماڕات

یانەی تۆپی پێی تۆتنھام ھۆتسپێر

یانەی تۆپی پێی تۆتنھام ھۆتسپێر یانەیەکی تۆپی پێی ئینگلیزیە بنکە و یاریگای یانەکە دەکەوێتە شاری لەندەن لە ووڵاتی ئینگلتەڕا لەساڵی ١٨٨٢ دامەزراوە.

یاریگا: وایت ھارت لین

نازناو: کەڵەشێرەکان

زۆرترین دەرکەوتن: ستیڤ پێریمان(٨٥٤ یاری) گۆڵکار: جێمی گرێڤز(٢٦٦ گۆڵ)

یانەی تۆپی پێی چێڵسی

یانەی چێڵسی یانەیەکی ئنگلیزی لە ڕۆژئاوای شاری لەندەنە. کە لە ڕێکەوتی ١٥ی ماڕچی ١٩٠٥ز دامەزراوە واتە تەمەنی یانەکە ١٠٥ ساڵە، یانەکە یاریگایەکی ھەیە بەناوی

ستامفۆڕد بریج وە خاوەنی یانە لە ژێر دەستی گەورە ملیاردنێری جوولەکەی ڕووسی یە بەناوی ڕۆمان ئیبرامۆفیچ

ئینگلتەرا
سکۆتلاند
وێڵز
باکوری ئێرلەندا
پایتەختی وڵاتان و ناوچەکانی ئەورووپا

بە زمانەکانی تر

This page is based on a Wikipedia article written by authors (here).
Text is available under the CC BY-SA 3.0 license; additional terms may apply.
Images, videos and audio are available under their respective licenses.