غەززە

غەززە ئەکەوێتە کەرتی غەززەوە، بە گەورەترین شاری فەلەستین دادەنرێت لە ڕووی ژمارەی دانیشتوانەوە، و دووەم شاری گەورەیە لە ڕووبەردا، و بە چڕترین ناوچەی کۆبوونەوەی فەلەستینییەکان دادەنرێت، %٦٠ی دانیشتوانی کەرتی غەززە لەم شارەدان، ھەروەھا بە یەکێک لە گرنگترین شارەکانی فەلەستین دادەنرێت لەبەر ئەو گرنگییە ستراتیژی و بیناسازی و ئابووریەی ھەیەتی ھاوکات زۆرینەی بنکەکhkی دەسەڵاتی نیشتمانی فەلەستینی تێدایە.

بە درێژایی مێژوو، غەزە شارێکی سەربەخۆ نەبووە، کەوتۆتە دەستی ھێزە بەریتانییەکان لە میانەی شەڕی جیھانی یەکەمدا، و بوو بە بەشێک لە ئینتیدابی بەریتانی لەسەر فەلەستین، و لە ئەنجامی شەری عەرەب و ئیسرائیلدا ساڵی ١٩٤٨، بەڕیوەبردنی غەززە کەوتە دەستی میسرەوە و چەند چاکسازییەکی لە شارەکەدا ئەنجامدا، ئیسرائیل کەرتی غەززەی داگیرکرد لە ساڵی ١٩٦٧، بەڵام لە ساڵی ١٩٩٣ شارەکە گەڕێنرایەوە بۆ دەسەڵاتی نیشتیمانی فەلەستینی، و لە دوای ھەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٠٦، شەر کەوتەوە لە نێوان بزوتنەوەی فەتح و بزوتنەوەی بەرگری ئیسلامی (حەماس)، و وبزوتنەوەی فەتح ڕازی نەبوو دەسەڵاتی غەززە بگوازێتەوە بۆ حەماس، لەو کاتەوە غەززە کەوتە ژێر گەمارۆدانەوە لەلایەن ئیسرائیل و میسرەوە، بەڵام لە دوای شۆڕشی نوێی میسر، میسر ھەستا بە کردنەوەی ڕێگەی ڕەفەح وەک ئاسانکردنێک بۆ خەڵکی غەززە بەڵام بڕیارەکە ھیچی وای نەگۆڕی لە سەختی بارودۆخەکە.

غەززە
شار
شوێنی غەززە لە فەلەستیندا

شوێنی غەززە لە فەلەستیندا

ھەڵەی لوا لە مۆدیوول:Location_map لە ڕیزی 502:Unable to find the specified location map definition: "Module:Location map/data/Palestinian" does not exist.جێگەی لە فەلەستیندا

پۆتانەکان: 31°31′N 34°27′E / 31.517°N 34.450°Eپۆتانەکان: 31°31′N 34°27′E / 31.517°N 34.450°E
وڵاتفەلەستین
ناوچەکەرتی غەززە
پارێزگاپارێزگای غەززە
ڕووبەر
 • سەرجەم١٢٨ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٤٩ میلی چوارگۆشە)
بەرزایی١٥ مەتر (٤٩ فووت)
ژمارەی دانیشتووان (٢٠٠٩[١])
 • سەرجەم٤٤٩٬٢٢١
کۆدی تەلەفۆن٠٠٩٧٠٨
وێبگەشارەوانی غەززە

مێژوو

سەرچاوە مێژووییەکان ئاماژە بەوە ئەدەن کە نیشتەجێبوونی مرۆڤ لە غەززەدا ھەبووە پێش ٣٠٠٠ ساڵ، بۆ یەکەم جار لە ھێڵکارییەکی فیرعەون تەحتەمسی سێیەم (سەدەی ١٥ی پێش زایین) ناوی غەززە ھاتووە [٢]، ھەروەھا ناوی غەززە لە ناو نامەکانی تل عمارنەدا ھاتووە، سێ سەد ساڵ دوای داگیرکردنی فیرعەون بۆ شارەکە ھۆزێکی فەلەستینی دابەزیوون بۆ شارەکە وناوچەکانی دەوروپشتی.

ساڵی ٦٣٥ز موسڵمانان فەتحیانکرد و بوو بە ناوەندێکی ئیسلامی گرنگ بەتایبەت لەبەرئەوەی بەناوبانگ بوو بە بوونی ئارامگەی باپیرەی دووەمی پێغەمبەر محەمەد (د.خ) تیایدا، ھیشامی کوڕی عەبد مەناف لەبەرئەوە زۆرجار ناودەبرێت بە غەززەی ھاشم. ھەروەھا ئەم شارە شوێنی ھانە دنیای یەکێک لە چوار پێشەواکەی سوننەیە (ئیمام شافعی)، و خاچپەرستەکان دەستیان گرتووە بەسەر شارەکەدا لە ماوەی ھەڵمەتە خاچپەرستییەکان، بەڵام گەڕایەوە بۆ ژێر دەسەڵاتی موسڵمانان دوای سەرکەوتنی سەلاحەددینی ئەیووبی بەسەریاندا لە شەری حەتیندا ساڵی ١١٨٧ز.

دووەم شاری گەورەیە لە ڕووی ژمارەی دانیشتوانەوە لە دوای قودس و بارەگای کاتی دەسەلاتی نیشتیمانی فەلەستینە، دوای چەندین ساڵ لە داگیرکردنی ئیسرائیل شارەکە بێبەش بووە لە ناسنامە مێژووییەکەی، و ئێستا شارەکە دەستی کردووە بە گێڕانەوە ڕابردووەکەی، لێکۆڵینەوە میژوویی و دێرینەکان ئەیسەلمێنن کە غەززە لە کۆنترین شارەکانی جیھانە، لەبەر ئەو شوێنە جوگرافییە گرنگەی ھەیەتی ئەکەێتە نێوان ئاسیا و ئەفریقاوە و لە نیوان بیابان لە باشوورەوە و دەریای ناوەڕاست لە باکوورەوە، ھاوکات زەوییە بە پیتەکانی و شوێنە بازرگانییە دەوڵەمەندەکەی ھۆکارێکی تەواون بۆ ئەوەی بە درێژایی مێژوو لەلایەن چەندین ھێزەوە گیراوە.

خەلافەتی عوسمانی

چووە ژێر حوکمی دەوڵەتی عوسمانیەوە لە سەدەی شانزەدا و مایەوە لە ژێر حوکمیاندا تا ساڵی ١٩١٧، کاتێک ھێزە بەریتانییەکان دەستیان بەسەرداگرت لە ساڵی ١٩١٧ لە میانەی شەڕی جیھانی یەکەمدا، دوای سێ شەڕی گەورە کە ھەزاران قوربانی لە ھەردوولا کەوتەوە.

داگیرکردنی بەریتانی و ئیسرائیلی

بوو بە بەشێک لە فەلەستین لە ماوەی داگیرکردنی بەریتانییدا و خرایە سەر دەوڵەتی فەلەستینی بە بڕیارێکی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیاری دابەشکردنی فەلەستین بۆ دوو دەوڵەتی عەرەبی و یەھوودی ساڵی ١٩٤٧، بەڵام میسر چووە شارەکەوە ساڵی ١٩٤٨و لە شوباتی ١٩٤٩دا ئاگربەست کەوتەوە لە نیوان میسر و ئیسرائیل و میسر ھەستا بە پاراستنی شارەکە لەبەرئەوە بوو بە شوێنگەی زۆر لە پەنادەرە فەلەستینییەکان کاتی دەرچوونیان لە شوێنی خۆیان.

Gaza (1881-1884) (A)
موسڵمانان قورئان ئەخوێنن لە غەززە، وێنەکە کێشراوە لەلایەن هاری فین

لە ماوەی دوژمنکاری سییانی لەسەر میسر ساڵی ١٩٥٦ ئیسرائیل شارەکەی داگیرکرد و دەستی گرت بەسەر نیمچەدوورگەی سینای میسریدا، بەڵام فشاری جیھانی لەسەر ئیسرائیل ناچاری کشانەوەیان کرد، جارێکی تر داگیرکرایەوە لە شەڕی شەش ڕۆژییدا لە ١٩٦٧ دا، شارەکە مایەوە لە ژێر داگیرکاری ئیسرائیل تا ساڵی ١٩٩٤، دەسەڵاتی نیشتیمانی فەلەستینی بەڕێوەبردنی شارەکەی گرتە دەست بە جێبەجێکردنی ڕێکەوتنی ئۆسلۆ ساڵی ١٩٩٣، دوای ئەوەی ھێزەکانی ئیسرائیل کردبوویان بە بنکە لە ماوەی داگیرکردنی غەززەدا لە ١٩٦٧ تا ١٩٩٤، لەگەڵ بوونی دەسەڵاتی نیشتیمانی فەلەستینی شارەکە بە کردار لە ژێر دەستی ئیسرائیلدا بوو تا ساڵی ٢٠٠٦، کاتێک ئیسرائیل کشایەوە لە غەززە و دەستی کرد بە گەمارۆدانی لە ڕووی وشکانی و دەریایی و ئاسمانییەوە.

شەڕی ناوخۆ و گەمارۆی ئیسرائیلی

دوای ئەوەی بزوتنەوەی حەماس ژمارەیەکی زۆر لە کورسییەکانی پەرلەمانی فەلەستینی بە دەستھێنا، کۆمەڵێک پێکدادان لە نێوان ئەندامانی ھەردوو بزوتنەوەی فەتح و حەماسدا ڕوویدا، لە ناوەندی حوزەیرانی ٢٠٠٧دا کێشەکە گەیشتە بەرزترین ئاستی و بزوتنەوەی حەماس بە تەواوی دەستی گرت بەسەر کەرتی غەززە و ھەموو دام و دەزگاکانیدا.

لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠٠٧ و سەرتای ٢٠٠٨دا ھێزەکانی ئیسرائیل ھەستان بە گەمارۆدانی کەرتی غەززە، و کارەبا و سووتەمەنییان لێ بڕی، و نەخۆشەکانیان بیبەشکرد لە چارەسەر، وڕێگەیان لە دەوڵەتە عەرەبییەکانی دەوروپشتی گرت تا سووتەمەنی پێ بگەیەنن، و تا ئێستا گەمارۆکە دانراوە لەسەر غەززە، و ژمارەیەکی زۆر فەلەستینییەکان کوژران لە ئەنجامی بوردومانەکانی ئیسرائیلدا.

ڕێکخراوە مرۆڤدۆستە نێودەوڵەتییەکان ھەوڵی شکاندنی ئەو گەمارۆیەیان داوە، بە ناردنی کەشتیگەلی یارمەتی لەگەڵ ژمارەیەک چالاکەواندا، و بە ھەڵگرتنی یارمەتی، بەڵام ئیسرائیل ڕێگەی لە گەیشتنی ئەو کەشتیانە گرت و لەو ھەوڵانەش کەشتیگەلی ئازادی بوو ساڵی ٢٠١٠ و کە ڕووبوڕووی ھێرشی سەربازی ئیسرائیلی بوویەوە. و لە دوای شۆڕشی نوێی میسر ڕێگەی ڕەفەح لە نێوان میسر و غەززەدا کرایەوە بەڵام ئەم بڕیارە ھیچ کاریگەرییکی وای نەبوو لەسەر بارودۆخی شارەکە.

جوگرافیا

Gaza Beach
کەناری دەریا لە شاری غەززە

ناوەڕاستی غەززە ئەکەوێتە سەر بەرزاییەک بە بەرزی ١٤ مەتر لە سەروو ئاستی دەریاوە[٣]، بەشێکی زۆری شارە نوێکە لە خوارووی بەرزاییەکەدا بنیاتنراوە، و دەوروبەری غەززە پێک دەھێنێت، بە تایبەت لە باکوور و ڕۆژھەڵاتەوە، ھەر یەک لە کەنار و بەندەری غەززە ئەکەونە دووری ٣كم² لە ناوەندی شارەکەوە، و شاری غەززە ٧٨كم² دوورە لە یاشووری ڕۆژئاوای قودسەوە، و ٧١ كم² لە باشوور تەل ئەبیبەوە دوورە، و لە دووری ٣٠كم² لە باکووری شاری ڕەفەح، ناوچەکانی دەوروپشتی بەیت لاھیا و بەیت حانون و جیبالیا ئەگرێتەوە لە باکوورەوە، و گوندی ئەبوومەدین و خێوەتگەی بریج و شاری دەیر بلح ئەگرێتەوە لە باشوورەوە.

ڕووبەرەکەی سەر بە شارەوانییە ئەگاتە نزیکەی ٤٥کم[٤]، (لە ئینتیدابی بەریتانیدا، ناوچە شارستانییەکانی ئەگەیشتە نزیکەی ٧٩٦٠كم² و ناوچە گەندنشینیەکان ١٤٣٠٦٣كم² پێک دەھێنا[٥] و ڕووبەری ناوچە پاراوەکان ٢٤٠٤٠كم² بوو و ناوچەی کێڵگە گەنمییەکان ڕووبەرەکەی ئەگەیشتە ١١٧٨٩٩کم/٢[٦]).

خەڵکی غەززە پشت بە ئاوی ژێر زەوی دەبەستن وەک سەرچاوەی سەرەکی بۆ خواردنەوە و بەکارھێنانی کشتوکاڵی و ناوماڵ، دۆڵی غەززە بە نزیکترین ڕووباری بچوکی ئاوی دادەنرێت لە باشوورەوە، کە بڕێکی کەم ئاو لە خۆ دەگرێت لە زستاندا و لە ھاویندا ووشک ئەبێت، زۆربەی درێژبوونە ئاوییەکانی ئەگوێزرێتەوە بۆ ئیسڕائیل[٧]، ئاوەکانی ژێر زەوی بە درێژایی کەنارەکانی کەرتی غەززە خەزێنەی سەرەکی ئاوە لە کەرتی غەززەدا، و زۆربەی لە بەردە لمینییەکانی سەردەمی سەھۆڵبەندان پێک ھاتووە.

شاری غەززە ئەکەوێتە سەر ھێڵی درێژی ٣٤ و ھێڵی پانی ٣١.

کەش و ھەوا

غەززە بە کەش وھەواییەکی مام ناوەند و زستانێکی ھاوسەنگی ووشک جیادەکرێتەوە، ھاوین گەرمە[٣] و وەرزی بەھار لە مانگی ئازا و نیساندا دەست پێدەکان، مانگە زۆر گەرمەکانی مانگی تەمموز و ئابن، و مانگی کانوونی دووەم بە ساردترین مانگ دادەنرێت، بارانەکەی کەمە و لە نێوان مانگی تشرینی دووەم و ئازاردا ئەبارێت، ناوەندی باران بارینی ساڵانەی ئەگاتە ١١٦ملم[٨]، و با ھەڵدەکات بەسەر شارەکەدا لە باشووری ڕۆژئاواوە و بەرزترین تێکڕای خێراییەکەی لە زستاندا ئەگاتە ٦٠کم لە کاتژمێرێکدا.

دانیشتوان

ساڵ ژمارەی دانیشتوان
١٥٩٦ ٦,٠٠٠[٩]
١٨٣٨ ١٥,٠٠٠-١٦,٠٠٠[١٠]
١٨٨٢ ١٦,٠٠٠[١١]
١٨٩٧ ٣٦,٠٠٠[١١]
١٩٠٦ ٤٠,٠٠٠[١١]
١٩١٤ ٤٢,٠٠٠[١٢]
١٩٢٢ ١٧,٤٢٦[١٣]
١٩٤٥ ٣٢,٢٥٠[٥]
١٩٨٢ ١٠٠,٢٧٢[١٤]
١٩٩٧ ٣٠٦,١١٣[١٥]
٢٠٠٤ (خەمڵێنراو) ٣٤٢,٢٤٧[١٦]
٢٠٠٦ (خەمڵێنراو) ٣٩٥,٦٨٠[١٧]
٢٠٠٩ ٤٤٩,٢٢١[١٨]

بە پێی ئامارە عوسمانییەکان لە ساڵی ١٥٥٧دا ژمارەی پیاوەکان گەیشتۆتە ٢٤٧٧[١٩]، و بە پێێ ئامارەکانی ١٥٩٦ ژمارەی موسڵمانەکان بەم شێوەیە بووە، (٤٥٦ خێزان، ١١٥ سەڵت، ٥٩ کەسایەتی ئایینی، ١٩ کەمئەندام) ھاوکات ١١٩ سەربازی عوسمانی لێبووە، و مەسیحییەکان ژمارەی خێزانەکانیان ٢٩٤ بووە لەگەڵ حەوت بێ خێزان، و ژمارەی خێزانە یەھوودییەکان ٧٣ خێزان و ٨ خێزانیش سامری بوون، کۆی ھەمووی ٦٠٠٠ کەس بووە و لە پلەی سێیەمدا بووە لە ڕووی ژمارەی دانیشتوانە لە فەلەستینی عوسمانیدا لە دوای قودس و سەفەد[٩].

ساڵی ١٨٣٨، ژمارەی موسڵمانان ٤٠٠٠کەس بووە و مەسیحیەکان ١٠٠ کەس بوون و باجیان داوە لە بەرامبەر پاراستنی ژیانیان، و پێش شەڕی جیھانی یەکەم ژمارەی دانیشتوانی غەززە گەیشتۆتە ٤٢٠٠٠ کەس، بەڵام بە ھۆی شەڕەکەوە ژمارەی دانیشتوانی دابەزی.

بە پێی ئامارەکانی ساڵی ١٩٩٧ ژمارەی دانیشتووانی غەززە لەگەڵ خێوەتگەی کەناریدا گەیشتۆتە ٣٥٣١١٥ کەس، و جیادەکرێتەوە بە زۆری گەنجان بە ڕێژەی %٦٠،٨.

ئایین

زۆربەی دانیشتووانی غەززە لەسەر ئاینی ئیسلامی سوننەن[٢٠]، و کاتێک غەززە سەر بە دەوڵەتی فاتیمی بوو شیعە دەستیان گرتبوو بەسەریدا، بەڵام دوای ئەوەی سەرکردە سەلاحەددینی ئەییووبی گێڕایەوە پەیڕەوی سوننە گەڕایەوە بۆی.

ژمارەیەکی کەم کەماییەتی مەسیحی لە شارەکەدایە نزیکەی ٣٥٠٠ کەس لە شارەکەدا ئەژین، و زۆربەی مەسیحییەکان لە ناوچەی حەی زەیتون ئەژین. و کۆمەڵگەی یەھوودی لە نزیکەی پێش ٣٠٠٠ ساڵەوە لە شارەکەدا ھەن، لە ساڵی ١٤٨١ نزیکەی ٦٠ خێزانی یەھوودی ھەبوون، زۆربەیان غەززەیان بە جێ ھێشت دوای شۆڕشی فەلەستینی ١٩٢٩، و لە غەززەدا ٨٠ یەھوودی ھەبوو لە ساڵی ١٩٤٥، و زۆربەیان شارەکەیان بە جێ ھێشت لە دولی شەڕی ساڵی ١٩٤٨، بە ھۆی نەبوونی متمانە لە نێوانیان لەگەڵ عەرەبدا[٢١].

غەززەی چەند بینایەکی کۆنی پەرستشی تێدایە وەک مزگەوتی عومەری و مزگەوتی سەید ھیشام کە مەزاری باپیری دووەمی پێغەمبەر محەمدی تێدایە.

گەڕەک و خێوەتگەکانی غەززە

غەززە لە چەن گەڕکێک پێک ھاتووە کە ئەمە ناوەکانیان؛ گەڕەکی شوجاعیە، توفاح، ڕیمال، نەسڕ، زەیتوون، دەرج، سەبڕە شێخ ڕەزوان و تەل لھەوا.

ھەروەھا چەندین خێوەتگە یان کامپی لە خۆگرتووە کە ئەمانەن؛ خێوەتگەی جیبالیا، شاگی، نەسیرات، دەیر بلح، بریج، مغازی، خان یوونس و ڕەفەح.

ئابووری

شارەکە تا ئێستا گرنگی ھەیە لە شوێنە ستراتیژییەکەیدا کە ئەکەوێتە نێوان ھەردوو قاڕەی ئاسیا و ئەفریقا و ئەکەوێتە سەر کەناری دەریای سپی ناوەڕاست، ئەمەش وایلێکردووە بەندرێکی گرنگ بێت بۆ بازرگانی و ڕاوەماسی، بەڵام بارگرانی گواستنەوەی شتومەکەکان لە ڕێگەی ئیسرائیل و نەبوونی ئاسانکاری گواستنەوە لەگەڵ میسردا وایکردووە کە قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی زۆر کەم بێت، گەشەی ئابووری غەززە %٨ بوو لە ساڵی ٢٠١٠ و %٥.٤ بوو لە ٢٠٠٩دا ئەمەش بە ھۆی چالاکی ئابووری کە بە شێوەیەکی گەورە پاڵپشتی ئەکرێت بە ھۆی کۆمەک و یارەمەتیدانە دەرەکییەکان، کە ھۆکاری سەرکەی ئەو گەشەکردنەیە[٢٢].

دراوی جیاواز بەکار دێت لەوانە؛ دیناری ئوردنی، دۆلاری ئەمریکی و شیکلی ئیسرائیلی.

تێکرای بەرھەمی ناوخۆیی تاک ئەگاتە ١،٧٦٣ دۆلاری ئەمریکی (بە پێی ئاماری ساڵی ١٩٩٧).

  • لە پیشەسازییدا بە گشتی غەززە بە گوشراوی زەیتوون و سابوون بەناو بانگە، ھەروەا دروستکردنی گۆزەی گڵین و چنین و رستن و کەڵوپەلی دروستکراو لە خەیزەران و پیشەسازی شوشەی ڕەنگاوڕەنگ.
  • لە گەشت وگوزرادا، بە شێوەیەکی گشتی پشت ئەبەستێت بە کەنارەکانی کە جیادەکرێتەوە بە لمە ئاڵتونییە بریقەدارەکەی، ھەروەھا پشت ئەبەستێت بە بوونی ناوچە مێژووییە گرنگەکان ھەروەھا کەش و ھەوا ھاوسەنگ و ناوەندەکەی ھانی خەڵک ئەدات سەردانی بکەن.
Gaza painting - David Roberts
وێنەیەکی کێشراوی غەززە لەلایەن داڤید ڕۆبێرت، ١٨٣٩

لە گرنگترین شوێنەوارەکانی؛ مزگەوتی سەید ھاشمە، کە مەزاری باپیری پێغەمبەر محەمەدی تێدایە و لەسەر دەستی مەمالیکەکان دروستکرا و سوڵتان عەبدول حەمیدی عوسمانی ھەستا بە نوێکردنەوەی ساڵی ١٨٥٠ز، ھەروەھا مزگەوتی ئیبن مەڕوان و مزگەوتی عومەری گەورە و مزگەوتی کاتب الولایە و قەڵای ڕەزوان و کەنیسەی ڕۆم ئەرسەدۆکس لە ناوچە ئاسەوارییە گرنگەکانی ترن.

ڕۆشنبیری

بە پێی ئاماری ١٩٩٧ فەلەستینی زیاتر %٩٠ی دانیشتووانی غەززە لەسەرووتەمەنی ١٠ ساڵیەوە خوێندەوارییان ھەیە، و لە ساڵی ٢٠٠٦دا لە غەززەدا ٢١٠ خوێندنگە ھەبووە، و ژمارەیەک زانکۆی تێدایە لەوانە زانکۆی ئیسلامی – غەززە کە لەلایەن شێخ ئەحمەد یاسینەوە دروستکرا لە ساڵی ١٩٧٨، و زانکۆی ئەزھەر – غەززە و زانکۆی ئەقسا – غەززە و زانکۆی فەلەستین و زانکۆی ئومە و زانکۆی قودس.

و کتێبخانەی گشتی کەرتی غەززە نزیکەی ١٠٠٠٠ کتێبی ئینگلیزی و عەرەبی و فەڕەنسی لە خۆگرتووە، و ڕووبەرەکەی ئەگاتە ١٤١٠کم، و لە ساڵی ١٩٩٩دا کرایەوە، ھەروەھا چەندین ناوەندی پەروەردەی و پیشەیی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا ھەن.

ھاوکات چەندین یانەی وەرزشی ھەیە لە غەززەدا و یاریگای فەلەستین نزیکەی ١٠٠٠٠ کەس دەگرێت، بەڵام لە ئەنجامی بۆردومانەکانی ئیسرائیلدا زەرەرێکی گەورەی لێکەوتووە.

خواردنی سەرەکی زۆربەی دانیشتوانی غەززە ماسییە، و ئیشی سەرەکی لە غەززەدا ڕاوەماسییە و چاکدەکرێت بە برژاوی و سورەوکراوی، ھەروەھا کاریگەریی چێشتخانەی میسری کاریگەری ھەیە لەسەر خواردنی خەلکی غەززە.

ڕەنجکێشانی شارەکە

شارەکە ئازار دەچێژێت بە دەست دەسەڵاتی ئیسڕائیلەوە کە رووبەڕووی چەندین بۆردومانی ھەڕەمەکی و گرتن بۆتەوە، و گەمارۆی تەواوی شارەکەی داوە، و نایەڵێت نە بەندەرە دەریاییەکان بەکاربھێنن و نە فڕۆکەخانە و نە ڕێگە وشکانییەکان.

گەمارۆدان

دەسەڵاتی ئیسرائیلی ھەستاوە بە گەمارۆدانی کەرتی غەززە بەمەش شاری غەززە لە ژێر گەمارۆدایە و ڕێگەی گرتووە لەوەی کەلوپەلی بینا و سووتەمەنییەکان و پێداویستییەکانیان پێ بگات بە ھەموو جۆرێک، کە ئمەش گورزێکی کوشندەی داوە لە ئابووری غەززە، و لە سەرەتاکانی ساڵی ٢٠٠٩ بە تەواوی لە کەرتی غەززەی دا، و ئیسرائیل ئەڵێت بزوتنەوەی حمماس ھەڕەشە لە ئاسایشی ئەکات، بەڵام خەڵکی غەززە لە بەرامبەر ئەمەدا تونێلیان لێداوە لە سنووری خاکەکانی میسرەوە و ئەمەش یارمەتی ئەوەی داوە کە پێویستییەکانیان پێ بگات، و ساڵێک دوای ھێرشەکانی ئیسرائیل ڕێکەوتنێک بەسترا کە بوو بە ھۆی ھێورکردنەوەی بارودۆخەکە، و کردنەوەی ڕێڕەوی غەززە ڕێگەی دا بە ھاتوچۆی خەڵک بۆ دەرەوە و ناوەوە. ھەروەھا شارەکە گیرۆدەی پچڕانی تەزووی کارەبایە بە بیانووی نەبوونی سوتەمەنی.

کوشتارگەی غەززە

کوشتارگەی غەززە یان سووتانی غەززە کردارێکی ئیسرائیلی بوو بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ لە شوباتی ٢٠٠٨دا بە بانگەشەی گرتنی ئەندامانی حەماس، و ئەم ناوی لێنرا دوای ئەوەی وەزیری بەرگری ئیسرائیل ئیھود باراک کردارەکەی ئیسرائیلی بە ئیبادەکردنی ڕەگەزی یان سوتاندنی فەلەستینییەکان ناوبرد لەسەر کوشتنی دوو سەربازی ئیسرائیلی بە دەستی حەماس، لە ئەنجامی ئەمەشدا ١١٦ فەلەستینی کوژران کە ٢٦ مناڵیان لە نێودابوو.

جارێکی تر لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٠٨دا ئیسرائیل ھیرشی بردەوە سەر غەززە، ھەتا بیست ڕۆژ قوربانیەکانی ئەم ھەلمەتە گەیشتە ١٣٠٠ کەس کە زۆربەیان ژن و مناڵ بوون، و نزیکەی ٥٣٠٠ برینداری لێکەوتەوە.

ئەم ماوەیەش گەورەترین ڕاپەڕینی جیھانی لێکەوتەوە دژی ئەو کوشتارگەیە و دەزگاکانی ڕاگەیاندن وێنە ئازاراوییەکانی شارەکەیان بڵاوئەکردەوە، سەدان ھەزار کەس لە نەتەوە جیاوازەکان ئەھاتنە سەر شەقامەکان و داوای وەستاندنی ھێرشەکانی ئیسرائیلیان ئەکرد، و غەززە بەمە بوو بە شارێکی جیھانی و ھێمای گەورەی فەلەستینی، و زۆربەی ھونەرمەندە جیھانیی و عەرەبەکان ھەستان بە پاڵپشتیکردنی خەڵکی غەززە و دڵدانەوەیان لەو کارەساتە، لەوانە گۆرانیبێژی ئەمریکی مایکل ھارت بوو کە گۆرانی بۆ غەززە ووت.

دیواری پۆڵایین

لە ئەیلوولی ٢٠٠٩ میسر ڕایگەیاند کە دیوارێکی پۆڵایین دروست دەکات لە نێوان ڕەفەح و کەرتی غەززەدا بە قوڵی ٣٠م و درێژی ١٠کم، بۆ ئەوەی ڕێگەی لە ڕۆیشتنی فەلەستینییەکان و بردنی چەک بگرێت، ھەروەھا نەیەڵێت ھیچ جۆرە شتومەکێکی میسری بگاتە زەوییە داگیرکراوەکان، مەبەست لەم دیوارەش دەستگرتن بوو بەسەر ئەو تونێلانەی کە غەززەی ئەگایاند بە میسر کە تاکە سەرچاوە بوون بۆ دابینکردنی پێداویستی فەلەستینییەکان، و لە میسردا دەعوایەکی یاسایی بەرزکراوەتەوە لە دژی ئەم دیوارە.

شارە هاوشێوەکان

غەززە هاوشێوەیە لەگەڵ؛

ژێدەرەکان

  1. ^ دەزگای ناوەندی ئاماری فەلەستینی 2009
  2. ^ مێژووی غەززە
  3. ^ ی ا [١]
  4. ^ شاری غەززە
  5. ^ ی ا Hadawi, ١٩٧٠, p.٤٥.
  6. ^ Hadawi, ١٩٧٠, p.٨٦.
  7. ^ Lipchin, ٢٠٠٧, p.١٠٩
  8. ^ کەش و ھەوای غەززە
  9. ^ ی ا Hütteroth and Abdulfattah, ١٩٧٧, p.٥٢
  10. ^ Robinson, ١٨٤١, p.٣٩.
  11. ^ ی ا ب Meyer, ١٩٠٧, p.١٠٨.
  12. ^ IIPA, ١٩٦٦, p. ٤٤.
  13. ^ cite web |url=http://www.palestineremembered.com/GeoPoints/Gaza_٥٢٦/index.html |title=Welcome to Gaza City: Town Statistics and Facts |accessdate=٢٠٠٩-٠١-١٩ |work=Palestine Remembered |publisher=British Mandate survey in ١٩٢٢}}
  14. ^ Census by Israel Central Bureau of Statistics
  15. ^ ئاماری فەلەستینی
  16. ^ ئاماری فەلەستینی ٢٠٠٤-٢٠٠٦
  17. ^ ائاماری فەلەستینی
  18. ^ ژمارەی دانیشتوانی غەززە ٢٠٠٩
  19. ^ Cohen and Lewis, ١٩٧٨.
  20. ^ Dumper and Abu-Lughod, ٢٠٠٧, p.١٥٥.
  21. ^ مێژووی نیشتەجێگەی ئیسرائیل لە غەززە
  22. ^ [٢]
  23. ^ "La Communauté Urbaine de Dunkerque a signé des accords de coopération avec:"
  24. ^ "تێل ئاڤیڤ بڕیاریدا گرێبەستی شاری دوانە لەگەڵ غەززە بمێنێتەوە"
  25. ^ "شارە دوانەکان" Archived ٥ی ئابی ٢٠١١, لە وەیبەک مەشین.
  26. ^ [٣] Archived ٢٦ی ئازاری ٢٠١٣, لە وەیبەک مەشین.
  27. ^ "Vennskapsbyer" Archived ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧, لە وەیبەک مەشین.
  28. ^ "Cidades Geminadas" Archived ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٧, لە وەیبەک مەشین.
  29. ^ "Barcelona internacional – Ciutats agermanades" Archived ١٦ی شوباتی ٢٠٠٩, لە وەیبەک مەشین.
  30. ^ "Cáceres prepara su hermanamiento con la palestina Gaza" Archived ١٢ی ئەیلوولی ٢٠١٠, لە وەیبەک مەشین.

سەرچاوەکان

ئیبن بەیتار

زیائەددین ئەبو موحەممەد عەبدیللا بن ئەحمەد مالەقی ناسراو بە ئیبن بەیتار، (عەرەبی: ابن البيطار)، (٥٩٣ ک. /١١٩٧ ز. – ٦٤٦ ک. /١٢٤٨ ز.) زانایەکی ڕووەکناسی و دەرمانسازیی موسڵمانە، بە یەکێک لە زانا گەورەکانی سەدەکانی ناوەڕاست ھەژماردەکرێت، و زانای سەردەمەکەی لە زانستی ڕووەکناسی و زانستی دەرمان[٤][4][4][4]. لە مەلەگای ئەندەلوس لەدایکبووە، لە سێڤیلیا خوێندوویەتی لەسەر دەستی زانایانی وەک ئەبوو عەبباس نەباتی و عەبدوڵڵا بن ساڵح کەتامی. چووەتە مەغریب دوای تەمەنی بیست ساڵی، سەردانی مەراکش و جەزائیر و تونسی کردووە وەک توێژەرێک لە زانستی ڕووەکناسی، دواتر بۆ ئاسیای بچووک و شام، لەوێش بۆ حیجاز و غەززە و قودس و بەیرووت و میسر و یۆنان تا لە کۆتایی لە دیمەشق نیشتەجێ بوو، لەوێ خەریکی توێژینەوەکانی بوو لە بواری ڕووەکناسی.

ئیبن بەیتار بەرھەمی زۆری ھەیە بەناوبانگترینیان ئینسایکڵۆپیدیایەکی ڕووەکی بوو، ناسراو بە (الجامع لمفردات الأدوية والأغذية)، کە تێیدا باسی زیاتر لە ١٤٠٠ دەرمانی گیایی و زیندەیی و کانزایی ٣٠٠ دانە لە داھێنانی خۆیەتی، بۆ ھەر یەکێکیان سوودی پزیشکی نیشانداوە، ئەم کتێبەی داناوە کاتێک لە میسڕ بوو، و کردی بە چوار بەش. ھەڵبەت تێکۆشانی ئیبن بەیتار بە فیڕۆ نەچوو، بەڵکو ھاوکاری کردووە لە سەقامگیری زاراوەی پزیشکی عەرەبی و ھەروەھا بوو بە سەرچاوەیەکی گرنگی پزیشکی لە ئەورووپا و ڕۆژئاوادا.

ئیمام شافعی

ئەبو عەبدوڵڵا محەمەد کوڕی ئیدریس شافعییە، ساڵی ١٥٠ک/٧٦٦ز لە دایکبووە، یەکێکە لە دیارترین پێشەواکانی سوننە لە ڕێڕەوی مێژوودا، و خاوەنی مەزهەبی شافعییە لە زانستی فیقهی ئیسلامیدا، هەروەک بە دامەرێنەری زانستی ئوسوڵ دادەنرێت و یەکەم کەسە لەو بوارەدا کتێبی نووسیوە و ناویناوە (الرسالة)، نوێکەرەوەی ئیسلام بوو لە سەدەی دووەمی کۆچیی و هەروەک ئەحمەد کوری حەنبەل ئاماژەی پێکردووە لە مژدەدانێکی پێغەمبەری ئیسلامدا لە ووتەیەکیدا دەفەرموێت؛ لا تسبوا قريشاً فإن عالمها يملأ الأرض علماً واتە؛ قسە بە قوڕەیش مەڵێن زانایەکیان تیا هەلدەکەوێت زەوی پڕدەکات لە زانست. و ئەبوونەعیم ئیسفرایینی ئەڵێت؛ ئەم فەرموودەیە لەسەر هیچ کەس نایەتەدی تەنها شافعی نەبێت.

و ئەم زانایە کۆچی دوایی کردووە لە ساڵی ٢٠٤ک/٨٢٠ز.

حەماس

بزووتنەوەی بەرگری ئیسلامی ناسراو بە حەماس بزووتنەوەیێکی تیرۆرستییە کە بە ناوی پاراستنی فەلەستینییەکان کارەکانیان بەڕێوە دەبەن. ئەم بزووتنەوەیە لە سەر دەستی شێخ ئەحمەد یاسین و کۆمەلێک لە سەرکردەکانی تری کۆمەڵەی برایانی موسوڵمانی فەلستینی و بەشێک لە بانگخوازانی جیھانی ئیسلامی کە ٦ی کانوونی یەکەم ساڵی ١٩٨٧ رایانگەیاند.

بزووتنەوەیێکی جیھادی و ھەڵگری بیری کۆمەڵەی برایانی موسوڵمان و ئامانجی ڕزگارکردنی خاکی فەلەستین لە ژێر دەستی ئیسرائیلە. چونکە ئەم بزووتنەوەیە پێ وایە جوولەکەکان ھیچ مافێکی مێژووییان نییە لە سەر خاکی فەلەستین بەڵکو پێیان وایە دروست کردنی دەوڵەتی ئیسرائیل بەشێکە لەو ھەوڵە بەکۆلۆنی|کردنی ووڵاتانی عەرەبیە.

سەلاحەدینی ئەییووبی

ئەبوو موزەففەر یووسفی کوڕی ئەییووب ناسراو بە سەلاحەدینی ئەیوبی (٢٥ی کانوونی یەکەمی ١١٣٧- ٤ی ئازاری ١١٩٤ ) کوردێکی سەرلەشکەری موسڵمانان بوو کە دەوڵەتی ئەییووبیی دامەزراند. سەرەتا لەدژی فاتیمییان و دوایی لەدژی خاچپەرستان (ئەو مەسیحییانەی کە چووبوون خاکە پیرۆزەکان لە فەلەستین بۆ ئۆلی خۆیان بپارێزن) دەرکەوت و شاری قودسی پاش سەد ساڵ خستەوە دەستی موسڵمانان.

دوای ئەوەی سەلاحەددینی ئەییووبی ساڵی ١١٩٣ مرد، دەوڵەتی ئەییووبی لەنێوان کوڕەکانیدا بەش کرا و ئیتر ئەو ھێزەی سەردەمی سەلاحەددینی پێ نەما.

سەلاحەددین موسڵمانی سوننە بوو و بە لێخۆشبوون و ھەڵسوکەوتی مرۆڤانەی لەگەڵ دوژمنەکانی ناوی دەرکردبوو.

فەلەستین

فەلەستین (بەعەرەبی: فلسطین، بەئینگلیزی: Palestine، بەلاتینی: Palaestina، بەعیبری: פַּלַשְׂתִּינָה یان פִלַסְטִין) ناوچەیەکی مێژووییە لەناو جەرگەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و بەشی باشوری ڕۆژئاوای وڵاتی شام پێک دەھێنێت، لەمڕۆدا دەورەدراوە بە وڵاتە عەرەبیەکان و بەشێکی زۆری دانیشتوانەکەی بە زمانی عەرەبی ئەدوێن، بەڵام بەشەکەی تر بە عیبری ئەدوێن و شوێنکەوتووی ئاینی یەھودیین، کۆچکردوو و نەوەی نەتەوەکانی ترن، ئەکەوێتە ڕۆژھەڵاتی دەریای سپی ناوەڕاست و ئاسیا بە باکووری ئەفریقا ئەگەیەنێت لە شوێنی بە یەکگەیشتنی دوو قارەکەدا.

ئەم ناوچەیە چەندین شاری مێژووی و ئاینی گرنگ لە خۆدەگرێت بۆ ھەرسێ ئاینییە یەکتاپەرستیەکە، لەسەرووی ھەموویانەوە (قودس و بەیت لەحم و خەلیل و ناسڕە و ئەریحا و تەبریە). لە ڕووی سیاسی و ئاسایشەوە بە نائارامترین ناوچەی جیھان دادەنرێت بە ھۆی ئەو ناکۆکیانەی لە نێوان ئیسرائیل و فەلەستینییەکاندا ھەیە، فەلەستینی بە دانیشتووە عەرەبەکانی ناوچەکە دەوترێت.

مەزھەبە فیقھییەکانی سوننە

مەزهەبە زانستییەکانی سوننە یان هەر مەزهەبێکی فیقهی هەڵدەسێت بە پایانکردنی حوکمە شەرعیەکان لە لە کتێب و سوننەتدا بە پێی بنەماو ئوسوڵی زانستی دیاریکراو، و ئەکرێت ناوببرێن بە خوێندنگە مەزهەبیەکان لەبەر ڕێکەوتنیان لە بیرو باوەڕ و ئوسوڵ و شەریعەتدا بەڵام هەندێک جیاوازن لە حوکمە پایان کراوەکاندا.

پێرستی زانکۆ عەرەبییەکان

ئەمە بریتییە لە لیستی زانکۆ عەرەبییەکان کە بە زۆری دەکەونە وڵاتە عەرەبییەکانەوە.

چوار پێشەواکەی سوننە

چوار پێشەواکەی سوننە ئەو زانا ئایینیانەن کە هەموو موسڵمانانی سوننە ڕێکەوتن لە سەر پیشەوایەتییان بە هەموو ئاڕاستەکانیانەوە، و ئەو پێشەوایانە ڕێکەوتوون لە سەر ئوسوڵەکانی فیقهـ، و جیاواز بوون لە هەندێک لە لقەکاندا، و ئەو لقانەی تێایدا جیاواز بوون چوار مەزهەبە زانستییەکەی سوننەیان پێکهێناوە (حەنەفی، مالیکی، شافعی، حەنبەلی) و ئەو چوار پێشەوایە بە پێی ڕیزبەندی دەرکەوتنیان ئەمانەی خوارەوەن؛

ئەبووحەنیفە نوعمان

مالیکی کوری ئەنەس

محەمەد شافعی

ئەحمەد کوڕی حەنبەل

ڕووداوەکانی ئۆکتۆبەر

ڕووداوەکانی ئۆکتۆبەر یان ڕووداوەکانی ئۆکتۆبەری ٢٠٠٠ زنجیرەیەک خۆپیشاندان بوو کە لە لایەن عەرەبەکانی ناو ئیسرائیلەوە لە ماوەی مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٠٠دا بەڕێوەچوو کە بەمەبەستی نیشاندانی پاڵپشتی و پشتگیریکردن لە فەڵەستینیەکانی کەرتی غەززە و کەناری خۆرئاوا لە ڕامەڵا لە ماوەی ڕاپەڕینی دووەمی فەڵەستینیدا بوو و لە ئاکامدا بوو بە ھۆی کوژرانی ١٢ خۆپیشاندەر و جوولەکەیەک. ئەم زنجیرە خۆپێشاندانانە بە گرنگترین ڕووداوەکانی مێژووی فەڵەستینی لە ناو خاکی ئیسرائیلیدا ھەژمار دەکرێن کە کاریگەری کردە سەر پەیوەندی نێوان عەرەبەکانی ناو ئیسرائیل و حکومەتی ئیسرائیلی و جوولەکەکانی ناو دەوڵەتی ئیسرائیلەوە.

ڕەجەب تەییب ئەردۆغان

ڕەجەب تەییب ئەردۆغان (تورکی: Recep Tayyip Erdoğan) سەرۆک کۆماری تورکیایە، پێشتریش سەرۆک وەزیرانی تورکیا بوو و، سەرۆکی پارتی داد و گەشە پێدانە کە زۆرترین کورسیەکانی پەرلەمانی تورکیای گرتووە و، بە یەکێک لە گرنگترین بەرپرسەکانی جیھانی ئیسلامی دادەنرێت.

کەشتیگەلی ئازادی

کەشتیگەلی ئازادی، پێک هاتبوو لە شەش کەشتی، دوو کەشتی دامەزراوەی فریاکەوتنی تورکی لە خۆئەگرت، و یەکێک لەو دوو کەشتیە (ماڤی مەڕمەڕە) بوو و لەگەڵ کەشتییەکی تر بە دارایی کوەیتی و جەزائیری بەڕێوە دەبرا، و سێ کەشتی تریان سەر بە هەڵمەتی ئەوروپی بوون بۆ هەڵگرتنی گەمارۆی سەر غەززە و هەڵمەتی کەشتی سویدی و هەڵمەتی کەشتی یۆنانی و ڕێکخراوی غەززەی ئازاد، ئەم کەشتیانە هەڵگری کەرەستەی فریاکەوتن و یارمەتی مرۆڤایەتی بوون، هاوکات لەگەڵ نزیکەی ٧٥٠ چالاکەوانی یاسایی و سیاسی، لە نێویاندا ڕۆژنامەنووسەکانی دەزگای ڕاگەیاندنە نێودەوڵەتییەکان هەبوون، کاروانەکە ئامادەکرا و ڕێکخرا لەلایەن کۆمەڵە و کەسە ئۆپۆزسیۆنەکانی گەمارۆی ئیسرائیلی سەپێنراو بە سەر کەرتی غەززەدا لە ساڵی٢٠٠٧وە و هاوسۆزەکان لەگەڵ میللەتەکەدا، و لە پێشەوەی ڕێکخەرەکانی ئەم گەشتەی کەشتیگەلی ئازادی دامەزراوی فریاکەوتنی تورکی بوو.

کەشتیگەلەکە بەڕێکەوت لە بەندەری دەوڵەتە جیاوازەکانی باشووری ئەورووپا و تورکیاوە، و خاڵی بەیەک گەیشتنیان شاری لیماسول بوو لە باشووری قوبرس، پێش ئەوەی بەڕێ بکەون بەرەو غەززە، کەشتیگەلەکە دەرچوو بە ئاڕاستەی کەرتی غەززەدا لە ٢٩ی ئایاری ٢٠١٠، بە هەڵگری دە هەزار تەن پێداویستی و یارمەتی، و سەدان چالاکەوانی هەوڵدەر بۆ شکاندنی گەمارۆکە کە دەگەیشتە ساڵی سێیەمی.

بە زمانەکانی تر

This page is based on a Wikipedia article written by authors (here).
Text is available under the CC BY-SA 3.0 license; additional terms may apply.
Images, videos and audio are available under their respective licenses.