شەڕی چریکی

شەڕی چریکی یان پارتیزانی (بە ئینگلیزی: Guerrilla warfare) یەکێک لە کسمە شەڕە ناڕێکوپێکەکانە، کە تێیدا دەستەیەکی چووکە لە کەسانی چەکدار بە کەڵک‌وەگرتن لە تاکتیکانێک وەکوو بۆسە، چەپخوون، خراپکاری، شەڕی فریودەر، تاکتیکە ڕەمەکییەکان و جێ‌‌‌‌بەجێ بوونی خێرا، پەلاماری ھێزێکی سەربازی گەورەتر و کەم‌جووڵەتر دەدەن و دەسبەجێ مەیدانی شەڕ بەجێ دەھێڵن. لە سەردەمی پێشکەوتوو، دەستەواژەی شەڕی چریکی زۆرتر لە ئاماژە بە بەرگەگریی چەکدارانەی دەستە ھاوشێوەسەربازییەکان لە بەرامبەر ھێزە داگیرکەرەکان بەکار دێت. ئەم دەستەواژەیە ھەروەھا پیشاندەری تاکتیکانێکە کە ھێزە بچووکترەکان لە بەرامبەر ھێزە گەورەترەکان و بەچەکتر و بە ئەورامی زۆرتر دەیگرنە پێش. تاکتیکەکانی شەڕی چریکی زۆرتر بە جیاکردنی یەکە بچووکترەکانی ھێزی دوژمن لە ئەوانی تر و دوایی پەلاماردانیان لە ڕێگەی بۆسە پشت دەوەستێ. ھێزە چریکییەکان زۆرتر لە سیخوڕی، خراپکارییە پیشەسازییەکان و پڕوپاگەندە دەروونییەکان کەڵک وەردەگرن و خۆیان بە بزوتنەوەیەکی ڕامیاری جەماوەری بەڵام سەرکوتکراو، دەناسێنن. لە زۆرێک لە شوێنەکانی دنیا دەستە خۆجێییەکان لە شێوەی شەڕی چریکی دژی ھێزەکانی حکوومی کەڵک وەردەگرن. ئەم تاکتیکانە بە تایبەت لە شوێنە ناڕێکە سروشتییەکان وەکوو دارستانەکان کاریگەرن کە جێگە خۆشاردنەوەکانی سروشتی بەردەستی چریکەکان دەخات.

Kovpak partisanki
گەریلا کۆمۆنیستەکانی شۆڕەوی لە شەڕی جیھانیی دووەم

سەرچاوەکان

جەنگی سارد

جەنگی سارد یان شەڕی سارد (بە ئینگلیزی: Cold War) ڕێبازێکی دوژمنکارانە بوو کە ئەوەندە ئیمپریالیستەکان گرتیانە بەر لە پێش ھەموویانەوە ئەمریکا بۆڕووبەڕوو بوونەوەی لە بەرامبەر یەکێتی سۆڤیەت و دەوڵەتە سۆسیالیستەکانی ئەوروپادا دوای کۆتایی ھاتنی جەنگی دووەمی جیھانی بە تایبەتی لە کۆتایی ساڵانی چلەکان دا.

لە تایبەتمەندنیەکانی ئەم جەنگە پێشبڕکێ لە خۆ پڕ چەک کردن بە تایبەتی چەکی ناووکی، وە دامەزراندنی بنکەی سەربازی بە دەوری یەکێتی سۆڤیەت دا، بەگەڕ خستنی ھێز لە پەیوەندییە نێو دەوڵەتیەکان دا، ھەروەھا ڕەتکردنەوەی ھەموو ھەوڵێک بۆ چارەسەر کردنی ناکۆکیە نێو دەوڵەتیەکان لە ڕێگای دانوستانەوە.

سەرەڕای نەتوانینی زۆربەی لێکۆلەران و زانایانی بواری پەیوەندییە نێو دەوڵەتیەکان دا لە دیاری کردنی ماوەی دەست پێ کردنی ئەم جەنگە، بەڵام لەگەڵ ئەوەش دا زۆربەیان کۆکن لەسەر ئەوەی کە ماوەی ٥ ئازاری ساڵی ١٩٤٦ بە سەرەتای سەر ھەڵدانی ئەم جەنگەیە ئەمەش لەبەر ڕۆشنایی وتارەکەی"چرچڵ" بۆ دامەزراندن و پێکھێنانی یەکێتی سەربازی "ئەنگلۆ ئەمریکی" بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی مەترسی پەرەسەندنی کۆمۆنیزم.

بە زمانەکانی تر

This page is based on a Wikipedia article written by authors (here).
Text is available under the CC BY-SA 3.0 license; additional terms may apply.
Images, videos and audio are available under their respective licenses.