سەردەمی برۆنز

سەردەمی برۆنز ٢٠٠٠ تا ٨٠٠ی پ.ز، دەگەڕێتەوە بۆ دەستپێکی مێژوو، سەردەمێک کە مرۆڤ ئەم ئالیاژە دەدۆزێتەوە و سەردەمی بەکارھێنانی کانزای برۆنز. برۆنز ئالیاژێکە لە کەلناس و مێس ثێکهاتوە. ئەم ئالیاژە بە پێێ جوگرافیا جۆراوجۆرەکان رێکەوتەکەی جیاوازە و ئەم رێکەوتە دیاری کراوانە تایبەتن بە سەردەمی برۆنز لە ئەورووپا. سەردەمی پێش برۆنز بە سەردەمانی بەرد و سەردەمی پاش برۆنز بە سەردەمی ئاسن ناسراوە. سەردەمی برۆنز لەگەڵ کۆتایی سەردەمی نیۆلیتیک ٦٠٠٠-٢٠٠٠ی پ.ز، دەست پێ دەکات.

سەردەمی برۆنز بە سەر چەند سەردمێکدا دابەش دەبێت:

  • سەردەمی برۆنزی دێرین ١٨٠٠ ھەتا ١٤٠٠ی پێش زایین: لەم سەردەمەدایە کە دراوی مسین، ژریژ و برۆنز خویا دەبن. لێرەدا گەشەیەکی بەرچاو دێتە ئاراوە کە مرۆڤ دەست دەکات بە ئاڵوگۆڕ و بازرگانی برۆنز.
  • سەردەمی برۆنزی ناوەندی ١٥٠٠ ھەتا ١١٠٠ی پێش زایین
  • سەردەمی برۆنزی کۆتایی ١٢٠٠ ھەتا ٧٠٠ی پێش زایین
Collier de Penne
ملوانکەیەک لە برۆنز، مۆزەخانەی توولووز، فەڕەنسا
باڵەخانەی سالار سەعید

باڵەخانەی سالار سەعید، کە لە شاری سنە ھەڵکەوتووە، ئێستا جێگای مووزەخانەی ئەم شارەیە کە ئاسەوارە مێژوویەکانی پارێزگای کوردستان و شوێنەکانی‌تری ئێرانی لێ نیشان دەدرێت. ئەم مۆزەخانەیە کۆمەڵێک کەرەستەی مێژوویی لە سەردەمانی پێش مێژووەوە ھەتا دەورەی ئیسلامیی لە خۆدا ڕاگرتووە.

زمانی بنەڕەتی-ھیندوئەورووپی

داڕێژە:بابەتەکانی ھیندوئەورووپی

زمانی بنەڕەتی ھیندوئەورووپی (PIE) زمانی بنەڕەتی دووبارە-دروستکراوەی زمانە ھیندوئەورووپەیەکانە، کە خەڵکانی باوانی ھیندوئەورووپی قسەیان پێ کردووە. زۆرتر لە یەک سەدەیە کە زمانەوانان ھەبوونی ئەم زمانەیان پەسەند کردووە، و دروستکردنەوەی ئەم زمانە زۆر پێش کەوتووە و بە وردەکاریی تەواوەوە ئەنجام دراوە.

توێژەرانی زانستی بەراورد دەکەن کە نزیک بە ٣٧٠٠ ساڵ بەر لە زایین (واتە بەر لە بڵاوبوونەوە) خەڵکانێک PIEیان وەک یەک زمان بە کارھێناوە، ھەرچەند بەراوردەکان ھەندێجار زۆرتر لە ١٠٠٠ ساڵ ئەملا و ئەولا دەکەن. باوترین گریمانە سەبارەت بە بنەڕەت و چۆنییەتی بڵاوبوونەوەی زمان بریتییە لە گریمانەی کورگان، کە پێی وایە بنەڕەتی ئەم زمانە شوێنێکە لە ستێپی پۆنتیک-کاسپیەن لە ڕۆژھەڵاتی ئەورووپا و ڕۆژئاوای ئاسیا. لە سەردەمی مۆدێرندا یەکەم جار لە سەدەی ١٨ ویڵیام جۆنز گریمانەی ھەبوونی ئەم زمانەی ھێنایە ئاراوە. ئەو سەرنجی خستە سەر لێکچوونەکانی نێوان سانسکریت، یۆنانیی کۆن، و لاتینی. ھەتا ساڵانی سەرەتای دەیەی ١٩٠٠ ھەندێ شرۆڤەی ڕوون لەبارەی PIE خرانە بەردەست کە ھێشتاش (بە تۆزێ گۆڕانکارییەوە) ھەر جێیباوەڕن.

سەردەمی ئاسن

سەردەمی ئاسن سەردەمێکە لە سەردەمانی پێش مێژوو (١٢٠٠تا ٥٠ی پ.ز) کە بە کانزای ئاسن پێناسە دەکرێت و بە دوای سەردەمی برۆنز دێت. وادەی ئەم سەردەمە کۆتایە و بە گوێرەی جوگرافیا کاتی دۆزینەوە و بە کارھێنانیشی جیاوازە.

ئاسن لە ١٨٠٠ تا ١٢٠٠ی پ.ز لە ھیندستان بە کار ھێنراوە. ئەم ئالیاژە لە ئەورووپای ناوەندی واتە ھالشتات ٨٠٠ تا ٤٥٠ی پ.ز دەست پێ دەکات. لە بریتانیا لە سەدەی پێنجەمی پ.ز دەست پێ دەکات کە ئاماژە بە سکۆتلەند دەکرێت پاش ئەوەی ڕۆمەکان دەستیان بە سەر بریتانیا داگرت.

سەردەمی ئاسن گۆڕانێکی گەورەی لە ژیانی مرۆڤی پێش مێژوو دروستکرد. لەم سەردەمەدا زمان، چاند، ڕێبەرایەتی کۆمەڵگا، نەریتەکان و خوداکان و یاساکان زیاتر دێنە بەر چاو و گەشە دەکەن. ھەروەھا وەرزێڕی دەڕواتە قۆناخیکی نوێوە.

ماددەی ھۆشمەند

ماددەی ھۆشمەند یا ماددەی زیرەک، بەشێکە لە مادەی پێشکەوتوو کە لە چەندین جۆری جیاواز پێک دێت. ھەر یەک لە داڕشتەی شێوە بیرمەند، ماددەی پیێزۆ کارەبایی دوو جۆری سەرەکین لەم خانەوادەیە. ماددەی زیرەک توانای ھەیە لەگەڵ ئەوناوەندەی کە تێیدایە خۆی بگونجێنێت. بەم شێوەیەش، ھەریەک لە جۆرەکانی ماددەی زیرەک پۆلێن دەکرێن بە پێی خۆگونجاندنیان لەگەڵ دەوروبەر. ئەو ھۆکارانەی کە ماددە زیرەکەکان توانای خۆگونجاندنیان لەگەڵ ھەیە بریتین لە جۆری میکانیکی (وەک: فیشار، پلەی گەرمی، شێ، ڕوناکی، بواری موگناتیسی و بواری کارەبایی) جۆری کیمیایی (وەک: ئاستی ترشی pH، دوانۆکسیدی کاربۆن [Co٢) یاخود ھۆکاری بایۆلۆجی. ماددەی زیرەک توانای ھەیە وزەی ھەڵمژیو لە جۆرێکەوە بگۆڕێ بۆ جۆرێکیتر یا خود سیفاتی فیزیایی خۆی بگۆڕێ بەو ئەندازەیەی کە وزەی لە لایەن دەوروبەر پێی دراوە. ئەم ماددانە سەرنج ڕاکێشن چونکە وەک بزوێنەر و ھەستیار (حاسە) بەکاردێن.

چاندی مایکۆپ

چاندی مایکۆپ یا کولتوری مایکۆپ چاندێکی سەردەمی برۆنز بوووە لە باشووری رووسیا، نیمەگراوەی تامان ھەتا تەنگاوی کێرچ. ئەم چاندە لە ٣٥٠٠ ھەتا ٢٥٠٠ ساڵ بەر لە زایینی مەسیح بەرێوە بووە.

کوششارا

کوششارا یان Kussara شارێکی ئاناتۆلیایی بوو لە سەردەمی برۆنز دا. فەروارەکانی کوششارا شار ھیتیاخێوی کانێشیان داگر و Hattusaیان خاپوور کرد.

کۆنترین پاشای کوششارا پیزانا ناوی یە کە داگیر کردنەوەی کانێش بە دەستی ئەو رووی دا. کووڕەکەیشی ئانیتتای ناوە کە Hattusaی خاپور کرد. ئانیتتا لە گەشەدانەوە بە زمانی ھیتی کایەبەندێکی (رۆلێکی) گرنگی ھەبوووە.

کەنعان

کەنعان ناوچەیەکی کەڤناری و عیبری زمانە کە ئەڕۆکە ھەریەکە لە وڵاتانی: ئیسڕائیل، لوبنان، ئەردەن، سوریا و ناوچەی فەلەستین بەشێکیان ھی کەنعان بووە. ئەو ناوچەیە لە سەردەمی عەمارنە لە کۆتایی سەردەمی برۆنز، گرینگیەکی تایبەتی ھەبووە لەبەروەی جێگای پەیوەندی نێوان ئیمپراتۆریە مەزنەکانی کۆن وەکوو میسری کۆن، ھیتییەکان و ئاشوور بووە. ناوی ئەو ناوچەیە لە نووسراوەکانی ھەزارەی چوارەمی پێش زایین ھاتوە و دواتر لە نامەکانی عەمارنە وەکوو کیناحو (Kinaḫḫu) ناودەبرێ.

بە زمانەکانی تر

This page is based on a Wikipedia article written by authors (here).
Text is available under the CC BY-SA 3.0 license; additional terms may apply.
Images, videos and audio are available under their respective licenses.