سەدەی ٤ەم

بەپێی تۆمارەکانی مێژوو، سەدەی چوارەم (بەپێی ڕۆژژمێری جولیانی و ئانۆ دۆمینی/پێش زایین)، ئەو سەدەیەیە کە بەردەوام بووە لە ٣٠١ ەوە بۆ ٤٠٠.

East-Hem 300ad
نیوەگۆی ڕۆژهەڵاتی لەسەرەتای دەستپێکردنی سەدەی چوارەمی زاییندا
داریووشی سێیەم

'داریووشی سێیەم یان دارا دوایین پاوشای ھەخامەنشییەکان بوو کە لەگەڵ ئەسکەندەری مەقدوونیدا شەڕی کرد و لە شەڕی لەگەڵ ئەودا کوژرا.

نێمولی شیللا

پاشا "نێمول"ی شیللا، لەدایکبوونی نادیارە بەڵام لە ٤٠٢ی زایینی مردووە. ماوەی فەرمانڕەوایەتییەکەی لەنێوان ساڵانی ٣٥٦ی زایینی تا ٤٠٢ی زایینی بووە. حەڤدەیەم پاشای شانشینی شیللابوو. برازای پاشا میچوبوو. ھاوسەرگیری لەگەڵ کچی میچو، خاتوو بۆبان کرد. نێمول ھەڵگری ناونیشانی ئیساگومبوو.

گیریمی شیللا

پاشا "گیریم" یان "کیریم"ی شیللا، لەدایکبوونی نادیارە بەڵام لە ٣١٠ی زایینی مردووە. ھەندێ جار بە گیریپ/کیریپ یان گیگو بانگئەکرا. ماوەی فەرمانڕەوایەتییەکەی لەنێوان ساڵانی ٢٩٨ی زایینی تا ٣١٠ی زایینی بووە. پازدەیەم پاشای شانشینی شیللابوو. بەپێی سامگووک ساگی نەوەی یان نەوەی مەزنی پاشا جۆبون بووە.

ھۆلھێی شیللا

پاشا "ھۆلھێ"ی شیللا، لەدایکبوونی نادیارە بەڵام لە ٣٥٦ی زایینی مردووە. زیاتر پێیەووترا ھۆلھێ ئیساگوم. ماوەی فەرمانڕەوایەتییەکەی لەنێوان ساڵانی ٣١٠ی زایینی تا ٣٥٦ی زایینی بووە. پازدەیەم پاشای شانشینی شیللابوو. ئەندامی لایەنگرانی ھۆزی سۆک بوو، کە پشکی زۆربەی پۆستی پاشایەتی شیللای زووی وەرگرتبوو. بەپێی سامگووک ساگی کوڕی ژەنەڕاڵ ئورۆ بوو، کە کوڕی نێھێی ئیساگومبوو.

ھیپاتیا

هیپاتیا فەیلەسووفی ژنی ئەفلاتوونیزمی نوێیە کە وەکوو ئەوەڵین ژنی بەناوبانگی بیرکاریزان و دوایین کتێبداری، کتێبخانەی ئەسکەندەریە دەناسرێ. ناوبراو لە شاری ئەسکەندەریەدا مامۆستای فەلسەفە و بیرکاری بوو و لە زانستی ئەستێرەناسیدا لێزانییێکی باشی بووە.

ئەو لە سەردەمی فەرمانڕەواییی ڕوم بەسەر میسردا لە ئەسکەندەریە دەژیا و بەدەستی مەسیحییەکان و هاندانی کڵێسا و بە تاوانباری جادوگەری کوژرا.

بە زمانەکانی تر

This page is based on a Wikipedia article written by authors (here).
Text is available under the CC BY-SA 3.0 license; additional terms may apply.
Images, videos and audio are available under their respective licenses.