سەدەی ١٦یەم

سەدەی ١٦یەم یان سەدەی ١٦ھەم،سەدەی شازدەھەم یان سەدەی شانزەھەم لەساڵی ١٥٠٠ تا ١٦٠٠ بەردەوام بووە و لەو ماوەیەدا ئەم ڕووداوانە ڕوویان داوە.

روداوەکان

نەزانراو

١٥٠٠کان

  • ١٥٠٠: مامۆستا ناناک دەستی کرد بە بڵاو کردنەوەی ٥ ەم گەورەترین ئاین لە جیھاندا سیکیسم یان سیخیسم.
  • ١٥٠٠:دۆزەرەوەی ئیسپانی ڤینستی یانێز پینزۆن بەڕازیل ی دۆزیەوە بەڵام نەیتوانی وەک مولکی ئیسپانیا بیناسێنێ بە ھۆی رێکەوتنی تۆردەسیلاس
  • ١٥٠٠: دۆزەرەوەی پۆرتوگالی پیدرۆ ئالڤارێز کابرال بەڕازیلی وەک موڵکی پۆرتوگال ڕاگەیاند.
  • ١٥٠٠: کەشتیگەلی عوسمانی ی کەمال رەیس توانیان ڤینیسیەکان بشکێنن لە دووەم جەنگی لیپانتۆ.
  • ١٥٠١: مێچیلانگیلۆ گەڕایەوە بۆ فلۆرێنس بۆ تەواوکردنی پەیکەری داڤید.
  • ١٥٠١: سەفەوییەکان زۆرینەی ئێرانیان یەکخستەوە.
  • ١٥٠٢: یەکەمین بەندە ئەفرقیەکان گەیشتنە جیھانی نوێ واتە کێشوەری ئەمریکا
  • ١٥٠٣: دورستکردنی سوڵتانشینی سینەر لە لایەن ئەمارە دوکناس لە سودان ی ئێستا.
  • ١٥٠٣: لیۆناردۆ داڤینچی دەستی کرد بە وێنە کێشانی مۆنالیسا، کە لە ٣ یان ٤ ساڵی دواتر تەواوی کرد.
  • ١٥٠٣: نۆستراداموس لە دایک بوو لە ١٤ی کانوونی یەکەم یان لە ٢١ی کانوونی یەکەم
  • ١٥٠٤: وشکەساڵی و قاتوقڕی لە تواوی ئیسپانیا.
  • ١٥٠٥: ئیمپراتۆر ژێنگدێ بوە ئیمپراتۆری ئیمپارتۆریەتی مینگ لە جین.
  • ١٥٠٦: لانی کەم ٢٠٠٠ جولەکە لە لیشبۆنە لە ناو بران
  • ١٥٠٦: کریستۆفەر کۆڵۆمبوس مرد لە ڤەلەدوەلید، ئیسپانیا.
  • ١٥٠٦: پۆڵەندا لە لایەن تاتەر ەکانی خاناتی کریمەن داگیرکرا.

١٥١٠کان

١٥٢٠کان

١٥٥٠کان

١٥٩٠کان

کەسە ناسراوەکان

داھێنان و دۆزینەوە و باس کردن

  • ١٥٢٥: نیشانەی ڕەگی دووجا.
  • ١٥٦٥: پێنوسی گرافیک ی لە لایەن کۆنراد گاسنەر، دواتر لە ١٨١٢ گەشەی پێدراوە.
ئێتیێن تابورۆ

ئێتیێن تابورۆ (بە فەڕەنسی: Étienne Tabourot) نووسەری سەدەی شازدەیەمی خەڵکی فەڕەنسایە.

ئێلیزابێتی یەکەمی ئینگلتەرا

ئێلیزابێتی یەکەمی ئینگلتەرا (بە ئینگلیزی: Elizabeth I of England)، ماوەی ژیان ٧ی ئەیلوولی ١٥٣٣ - ٢٣ی ئازاری ١٦٠٣، شاژنی وڵاتی ئینگلتەرا لە ماوەی ساڵانی ١٥٥٨ تا ١٦٠٣ بووە. ناوی ئێلیزابێت توودۆر کچی ھێنریی ھەشتەم و ئانێ بولین بووە.

جۆن دۆن

جۆن دۆن (١٥٧٣–١٦٣١) (بە ئینگلیزی: John Donne) شاعیر و قەشەی ئینگلیزە کە بە بۆنەی شێعرە عاشقانە و عیرفانییەکانییەوە بەناوبانگە. جۆن دۆن لە ساڵانی دوایی ژیانی خۆیدا بوو بە سەرپەرستی کڵێسای سەنت پاوڵی شاری لەندەن.

سەدەی ١٧یەم

سەدەی ١٧یەم ساڵانی نێوان ١٦٠١ بۆ ١٧٠٠دەگرێتەوە و لەم سەدەیە سەردەمی مۆدێرنی زوو دەستی پێکرد لە ئەوروپا وە هەروەها شۆرشی زانستی،سەردەمی زێڕینی هۆڵەندی و چەندین روداوی زانستی و سیاسی تر لەم سەدەیە روی دا.

فرانسوا ئۆتمەن

فرانسوا ئۆتمەن (بە فەڕەنسی: François Hotman) نووسەر و کیمیاگەری سەدەی شازدەیەمی خەڵکی فەڕەنسایە.

لیۆناردۆ دا ڤینچی

لیۆناردۆ دی سێر پیێرۆ داڤینچی؛ ماتماتیکزان، ئەندازیار، پسپۆڕی لەش‌شی‌کردنەوە‌، وێنە‌کێش، پەیکەرتاش، بیناساز، گیاناس، مۆزیکزان و نووسەری بەناوبانگی خەڵکی ئیتاڵی لە ١٥ی نیسانی ساڵی ١٤٥٢ی زایینی لەدایکبووە و لە ٢ی ئایاری ساڵی ١٥١٩ کۆچی دوایی کردووە. لێوناردۆ زیاتر وەک نموونەی سەرەتایی بنیامی ڕێنێسانس دەناسن، کەسێک وا ھەستی سەرنجوردی ڕاگیرنەکراوی تەنھا بە ھێزی خۆلقێنەری سۆکنا ئەھات. یەکێک لە گەورەترین وێنەکێشەکان دەناسرێت بەڵام بە دڵنیایەوە تاکە بنیامێک بوو تا ئێستا ئەو ھەموو بەھرەی جۆربەجۆری بووە.

زیاتری ناوبانگی لێوناردۆ بۆ کێشانی دوایین شێو و مۆنالیزا بووە.

وەک مناڵێ نایاسایی (زۆڵ)، لە پەیوەندی پیێرۆ داڤینچی و کاترینا ژنێکی دێھاتی لە گوندی ڤینچی سەر بە شاری فلۆڕەنس ھاتە دونیا. لە کارگەی وێنەکێشی بەناوبانگی فلۆڕەنسی وێڕۆچیۆ (Verrocchio)، خەریک کار بوو. زیاتری ژیانی کاری تەمەنی لاوی لە خزمەت لۆدۆڤیکۆ ئیل مۆرۆ (Ludovico il Moro) لە شاری میلان ڕابرد.دواتر لە شارەکانی ڕۆما، بۆڵۆنیا و ڤێنیز کاری کرد و ساڵانی دوایی تەمەنی لە فەڕنسا و لە ماڵێک‌دا ڕابرد کە فڕانسیسی یەکەم وەک خەڵات پێی بەخشی.

لێوناردۆ لە سەردەمی خۆی‌ وەک وێنە‌کێش ناوبانگی ھەبوو و ھەروا ئێستاش. دوودانە لە بەرھەمەکانی وا لە دونیادا ناسراون مۆنالیزا (Mona Lisa) و دوایین شێو (The Last Supper)، کە بە زیاترین ژمارە لە ڕوویەوە کێشرانەتەوە و کۆپی‌ لێ ھەڵگیراوە. ھەروەھا ئەمانە بە ئایینی‌ترین تابلۆکانی تەواوی زەمەنەکان دەزانن و تەنھا تابلۆی خوڵقاندنی ئادەم (Creation of Adam) میکێلانجێلۆ (Michelangelo) دەتوانێ بە ناوبانگیان بگاتەوە. وێنەکێشاوەکەی لێوناردۆ بە ناوی پیاوی ڤیتروڤی (Vitruvian Man) وەک شاندەری فەرھەنگ چاو لێ‌دەکرێ و لە سەر ھەموو شتێک لە یۆرۆ (Euro) تاکوو کتێبی دەرس و ت‌یشێرت، دووبارە کێشراوە. بە ھۆی جۆراوجۆر تەنھا ١٥ دانە لە بەرھەمەکانی لە پاش خۆی بە‌جێ ماوھ؛ لەگەڵ ئەو چەند کارە پاشماوە، دەفتەری نووسینە تایبەتیەکانی خۆی کە بە چەندین کێشراوە، دیاگرامی تەکنیکی، وێنە کێشاوەکانی لە سرووشت و ھێندێ لە بیرەوەریەکانی خۆی تێدابوو، ماوەتەوە، بۆ یارمەتی‌دانی خەڵکانی سەردەمانی دوای خۆی ھەرواکە ھونەرمەندی ھاوسەردەمی مایکڵ ئانجڵۆ وای کرد.

لێوناردۆ بۆ دارا بوونی بەھرەی خوڵقێنەری زۆری ستایش کراوە. ئەو سیمایەک لە ھێلیکۆپتەر، تانک، یەکخەری تیشکی ھەتاو و ژمێرەری بۆمان کێشاوەتەوە. ھەرەوەھا تیئۆریایەکی ناتەواو لە سەر زانستی ناسینی چینه‌کانی زەوی خستووەتە بەر دەست. ھەڵبەت ژماریەکی کەم لە ئایدیا سەرەکیەکانی کاتی ژیانی خۆی ھاتنە درووستکردن بەڵام ھێندێ لە خۆڵقێنراوە بچووکەکانی وەک قڕقڕیەکی خۆکار و پێکھاتەیەک بۆ تاقی کردنەوەی ئەندازەیی درێژبوونەوەی تەل ھەر ئەو سەردەمە درووست‌کران. وەک زانا و تێگەیشتوویەک بووە ھۆی پێشکەوتنی زانست لە بوارەکانی پێکھاتەی لەش و توێکاری، ئەندازیاری درووستکردنی شار، ھایدرۆدینامیک و ئۆپتیک.

میشێل دێ مۆنتێن

میشێل دێ مۆنتێن (بە فەڕەنسی: Michel de Montaigne) (١٥٣٣- ١٥٩٢) یەکێ لە بەناوبانگترین نووسەرانی وڵاتی فەڕەنسایە. مۆنتێن زۆرێک لە وڵاتانی ئەورووپا گەڕاوە و لەگەڵ نووسەران و شاعیراندا چاوپێکەوتنی کردووە.

نیکۆلۆ مەکیاڤێلی

نیکۆلۆ مەکیاڤێلی (بە ئینگلیزی: Niccolò Machiavelli، ١٤٦٧–١٥٢٧) نووسەر، سیاسی و فەیلەسووفی ئیتالیایی بوو. مەکیاڤێلی لە ناسراوترین فەیلەسووفانی سیاسیە و بە شوێنکەوتوانی بیر و بڕواکانی ئەو مەکیاڤێلیست دەوترێ. ناسراوترین نووسراوەی مەکیاڤێلی دوو کتێبە لە بارەی سیاسەتەوە بە ناوی میر و دەمەتەقێ. بێرتراند ڕەسڵ لە وەسفی مەکیاڤێلیدا وتویەتی مەکیاڤێلی لوتکەیە لە فەلسەفەی سیاسیدا.

مەکیاڤێلی لە کتێبی میر ‌دا هێزی تازەی دایە تیۆریی سیاسی و ئەوەی لەوێدا باسی دەکات بە یەکەم دەربڕین دادەنرێ لە ئایدیۆلۆژیی ڕەهایەتی Absolutism. مەکیاڤێللی لە فلۆرینس کارمەند بوو، ساڵانی ساڵ وەک دیپلۆماتێک کاری بۆ دەوڵەت دەکرد. ساڵی 1512 باوی نەما و پاشەکشەی کرد، لە ماوەی ئەو دوورەپەرێزییەی بەسەریدا سەپێنرا ‌میر‌ و چەندین بەرهەمی دیکەی کاریگەری نووسی، وەک: Discorsi sopra la prima deca di Tito Livio - «تۆژینەوەیەک لە یەکەم دە کتێبی Titus Livius‌‌»‌.

پیەر دو رونسار

پیەر دو رونسار (بە فەڕەنسی: Pierre de Ronsard ) شاعیری سەدەی شازدەیەمی خەڵکی فەڕەنسایە.

پیەر دو لێستوال

پیەر دو لێستوال (بە فەڕەنسی: Pierre de L'Estoile) نووسەری سەدەی شازدەیەمی خەڵکی فەڕەنسایە.

پیەر پیتوو

پیەر پیتوو (بە فەڕەنسی: Pierre Pithou) مافناس و توێژەری سەدەی شازدەیەمی خەڵکی فەڕەنسایە.

پێڕستی ساڵەکان

ئەم پەڕەیە پێڕستێکی وتاری ساڵەکانە.

ڕامەڵا

ڕامەڵا (بە عەرەبی:رام الله) ناوەندی ڕێکخستنەکانی خۆگێڕی فەلەستینە. بەپێی سەرژمێرییەکانی ساڵی ٢٠٠٧ ژمارەی دانیشتوانی ئەم شارە ٢٧,٤٦٠ کەس بووە.

ڕێکەوتننامەی ئاماسیە

ڕێکەوتننامەی ئاشتیی ئاماسیە لە ساڵی ١٥٥٥ لە نێوان سەفەوییەکان و عوسمانییەکان بەسترا کە دوایی ھێنا بەو شەڕەی کە لە ساڵی ١٥٣٢ەوە لە نێوانیاندا بوو. بە ھۆی ئەم ڕێکەوتننامەیەوە زۆربەی ئەو ناوچانەی ئێستا لەسەر ئێراقن خرانە ژێر دەسەڵاتی عوسمانی و ئەرمەنستانیش لە نێوان دوو دەوڵەتەکەدا بەشکرا. ئەم ڕێکەوتننامە عوسمانیی گەیاند بە کەنداوی فارس.

ژاک ئامیۆ

ژاک ئامیۆ (بە فەڕەنسی: Jacques Amyot) نووسەر و وەرگێڕی سەدەی شازدەیەمی خەڵکی فەڕەنسایە.

ژاک ئیڤێر

ژاک ئیڤێر (بە فەڕەنسی: Jacques Yver ) ڕۆماننووسی سەدەی شازدەیەمی خەڵکی فەڕەنسایە.

ژاک کارتیێ

ژاک کارتیێ (٣١ی دێسەمبری ١٤٩١- ١ی سێپتەمبری ١٥٥٧) (بە فەڕەنسی: Jacques Cartier) شوێندۆز و جیھانگەڕی فەڕانسەوی بوو کە توانی بەشی فەڕانسەویی ئێستای کانادا بخاتە ژێر دەسەڵاتی فەڕانسە. ژاک کارتیێ یەکەمین کەس بوو لە کاری ناونان و نەخشە‌داڕێژی لە خاکی کانادا ئەنجام دابێت. کارتیێ ناوی شوێنەکانی بە پێی ناوە ڕەسەنەکان کە سوورپێستەکان کەڵکیان لێ‌وەردەگرت دەنا.

ژوواکیم دو بێلێ

ژوواکیم دو بێلێ (بە فەڕەنسی: Joachim du Bellay) شاعیری سەدەی شازدەیەمی خەڵکی فەڕەنسایە.

کریستۆفەر مارلۆ

کریستۆفەر مارلۆ (١٥٦٤–١٥٩٣) (بە ئینگلیزی: Christopher Marlowe) یەکێک لە بەناوبانگترین شانۆنووسان و شاعیرانی مێژووی ئینگلستانە. مارلۆ ھاوچەرخی شاعیر و شانۆنووسی بەناوبانگ ویلیام شێکسپیر بووە.

بە زمانەکانی تر

This page is based on a Wikipedia article written by authors (here).
Text is available under the CC BY-SA 3.0 license; additional terms may apply.
Images, videos and audio are available under their respective licenses.