سێرامیک

بە ھەر ماددەیەک کە لەگەڵ کاربۆن (کاربایدنایترۆجین (نایتراید) و ئۆکسیجن (ئۆکساید) کارلێکی کیمیایی کردبێت[٤]، دەگوترێ ماددەی سیرامیکی[٥]. ئەم ماددانە بە شێوەیەکی بەرفراوان لەدەوروبەری خۆمان دەیان بینین وەک: شوشە، بەردەکان، خۆڵ و... ھتد. ماددە سێرامیکیەکان لە زۆر شوێن بەکار دەھێنرێن وەک دروست کردنی خانوو (کاشی، جامی پەنجەرە، گەچ).

زانستی ماددە

وەک ھەر زانستێکی تر، ماددە زانی یان زانستی ماددە مێژوێکی دورو درێژی ھەیە و لە ھەر سەردەمێک و لە ناوچە جیاجیاکان پەرەی سەندوە. لە سەدەی ڕابردوەوە بەتایبەت بە شێوەیەکی بەرچاو پەرەی سەندوە و پۆلێن کراوە بەسەر چەند تاقمێک کە بریتین لە کانزا، سێرامیک، پۆلیمەر (فرەپاژ) و مادەی پێشکەوتوو. بە شێوەیەکی گشتی مادە کانزاییەکان گشت ئەو توخمی کیمیایی، ئاوێتە و داڕشتە کیمیاییانە دەگرێتەوە کە توانای گەیاندنی کارەبایی و گەرمی باشیان ھەیە. بە ھەر ماددەیەک کە لەگەڵ کاربۆن (کارباید)، نایترۆجین (نایتراید) و ئۆکسیجن (ئۆکساید) کارلێکی کیمیایی کردبێت، دەگوترێ ماددەی سیرامیکی. ئەم ماددانە بە شێوەیەکی بەرفراوان لەدەوروبەری خۆمان دەیان بینین وەک: شوشە، بەردەکان، خۆڵ و… ھتد. پۆلیمەر کە گەردێکە و لە چەند پاژێک پێک ھاتوە (پاژ بچوکترین پێک ھاتەی پۆلیمەرە) بە چەندین شێوەی جیاواز دەردەکەون وەک: بەرھەمە نەوتیەکان. لەکۆتاییش دا، ماددەی پێشکەوتوو بەشێکە لە زانستی ماددە کە لە چەند جۆرێک ماددە پێک دێت. بۆ نموونە: نیمچەگەیەنەر، ماددەی ھۆشمەند و تەکنۆلۆژیای نانۆ چەند جۆرێکن لە ماددەی پێشکەوتوو کە بەشدارن لە تەکنۆلۆژیای سەردەم.[١]

کارباید

لە زانستی کیمیادا، ھەر ماددەیەک کارلێکی لەگەڵ کاربۆن بکات و ئاوێتە پێک بێنێت، پێی دەگوترێ کارباید. جگە لە ماددەی قوڕقوشم و قەڵای گشت ماددە کانزاکانیتر توانای کارلێکیان ھەیە لەگەڵ کاربۆن و ماددەی سێرامیک دروست دەکەن.

بە زمانەکانی تر

This page is based on a Wikipedia article written by authors (here).
Text is available under the CC BY-SA 3.0 license; additional terms may apply.
Images, videos and audio are available under their respective licenses.