سوور

سوور یان سۆر یەکێکە لە سێ ڕەنگە سەرەتاییەکانی رووناکیی بینراو (سوور، سەوز، شین RGB). درێژایی شەپۆلەکانی ڕەنگی سوور دەکاتە ٧٦٠-٦٢٥ نانۆمەتر.

Color icon red
سوور

سایکۆلۆژیای ڕەنگی سوور

سور: نیشانەی هەڵچوونی سۆزو عاتیفەیە، ڕەنگی سور بەبزوێنەرو جوڵێنەری ترپەی دڵ‌و نەفەس‌و، هەروەها عیشق هەژمار دەكرێت، كەسێك كە پۆشاكی سور دەپۆشێت، دەیەوێت خۆی وەك كەسێكی بەئیرادەو باوەڕبەخۆ نیشان بدات‌و سەرنجی چواردەور بەلای خۆیدا ڕابكێشێت، هەرچەندە ڕەنگی سور هاریكاری هیچ كەس ناكات بۆهاتنەوە یادی بیەوەریەكانی. ئامارەكان دەریانخستووە لەزۆر جێگەو، وڵاتدا گرۆپە دزەكان ئۆتۆمبیلی سوریان پێیە.

سەرچاوە

ئیبن حەجەر عەسقەلانی

ئیبن حەجەر عەسقەلانی (ابن حجر العسقلاني) (ناوی تەواو: شهاب الدين الفضل علي محمد محمد علي محمود أحمد أحمد كناني عسقلانيە)، زانایەک بوو کە لە شاری قاهیڕە لە میصر لەدایک ببوو لە ٢٣ی شەعبانی ساڵی ٧٧٣ی هیجری لەسەردەمی مەمالیکەکەن، باوکی زانایەکی ئەدەبی بەناوبانگ بوو، و ویستوویەتی کوڕەکەشی وەک خۆی بێت و زانست و زانیاریەکی زۆر کۆ بکاتەوە، بەڵام تەمەنی ڕێگەی نەدا کوڕەی وەک زانا ببینێت، بەڵام ئەو سوور بوو لەسەر وەرگرتنی زانست و زانیاری لە بوارە جیاوەزاکاندا، ئەوەبوو لەتەمەنێکی بچووک توانی قورئانی پیرۆز لەبەر بکات کە ١٣ ساڵان بوو، و بەوە ناسرابوو کە هەرشتێکی خوێندبێتەوە ڕاستەوخۆ لەبەری کردووە و چەسپاوە لە مێشکیدا.[ژێدەر پێویستە]

بۆڵقامیش

بۆڵقامیش گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی ئاغجەلەر، قەزای چەمچەماڵ، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان..

توور

توور (ناوی زانستی: Raphanus Sativus) وە بە (ئینگلیزی:Radish) گیایەکی تەمەن یەک ساڵەیە و لاسکەکەی کە تۆو دەگرێت تا یەک مەتر بەرز دەبێتەوە و گەڵاکانی پان و گەورە و زبرە (دڕە) و ساف نیە، ڕیشەکەی کە وەک پیاز لە ژێر خاکدا سەلک (سەرک) دەکات و گەورە دەبێت، وە بە شێوەیەکی گشتی سێ جۆری ھەیە (سپی و ڕەش و سوور) کە سوورەکەیان لە کوردستاندا زۆرە و زۆری لێ دەخورێت و بە (تورە وردە)ش ناسراوە.

زێدی ڕەسەنی توور ئاسیایە بەتایبەتی چین و ژاپۆن وە لە سەردەمی فیرعەونەکاندا لە میسر چێندراوە، ئەم گیایە سوودی زۆری ھەیە و سەرەڕای سوودەکانیشی نرخەکەی زۆر ھەرازانە ھەر وەک لە کوردەواریدا ئەگەر ھەوڵ بدەن شتێک بێ نرخ بکەن دەڵێن (توورێکی قوڕاویی ناھێنێت)، وە لەم دواییانەشدا دوای ئاشکرابوونی سوودەکانی توور بەتایبەتی بۆ ھەرس کردن و یارمەتیدانی گەدە لە ساڵەکانی نەوەت بەدواوە وتەیەکی تر لەناو خەلکیدا بڵاوبویەوە لەسەر توور و خەلک دەیانووت: (توور سیتۆی کوردییە). (سیتۆ خواردنەوەیەکی گازی بوو وەکو پیپسی و یارمەتی ھەرس کردنی خواردنی دەدا).

بۆ خواردنیشی باشتر وایە توێکڵەکەی بە ئاو خاوێن بکرێتەوە و پاک نەکرێت (نەڕندرێت) چونکە وەکو ھەموو سەوزە و میوەکانی تر توێکڵی تووریش سوودی زۆری ھەیە.

تۆپی پێ

تۆپی پێ یان تۆپانێ (بە ئینگلیزی:football) گرنگترین وەرزشی جیھانی نوێیە ، دوو یانە لە یەک یاری بەشدارن ھەریەکەکیشیان بە مەبەستی بردنەوە دەیانەوێ گۆڵ لە یانەی بەرامبەریان تۆمار بکەن وە ئەو یانەیەی زۆرترین گۆڵ تۆمار دەکات، دەبێت بە براوەی یاری لەم یارییەدا ھەر تیپێک لەناو یاریگا لە ١١ یاریزان پێکدێت .

خوێن

خوێن (بە ئینگلیزی: Blood) بەستەرە شانەیەکی شلە کە لە ناو لولەخوێنیەکانی لەشی مرۆڤدا بە ھۆی کاریگەری پۆمپی دڵەوە دەگەڕێت. ئەرکی سەرەکی ئەم تەوشە ئەوەیە کە ئۆکسجین کە سووتەمەنی ڕەسەنی خانەکانە، بە دەستیان بگەیێنێت و دووەم ئۆکسیدی کاربۆن کە پاشەڕۆی ئەم مێتابۆلیسمەیە لە خانەکە دوور دەخاتەوە.

خوێن لەبەشێکی شل پێکدێت کە پلازمایە (%٥٥ی قەبارەی خوێنە) بەشەکەی دیکەشی خانەکانی خرۆکەی سوور و خرۆکەی سپی و پەرەکانی خوێنە (%٤٥) لەشی مرۆڤێکی پێگەیشتوو نزیکەی ٤-٥ لیتر خوێنی تێدایە

خەیوی سوور

خە ی سور یەکێک لە دێکانی دەوروبەری شاری دیواندەرەیە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان. بە پێی ئاماری سەرژمێری ساڵی ٢٠٠٦، ئەم دێیە پێک ھاتووە لە ١٠٥ بنەماڵە و ژمارەی دانیشتوانی ٥٦٠ کەسە.

دەریای سوور

دەریای سوور دەریایەکە کەوتووەتە نێوان کیشوەری ئەفریقا و ئاسیا.

دەرەویان

دەرەویان (Derewyan، بە فارسی: دره‌بیان) دێیەکە لە گوندستانی شمشێر، لە ناوچەی ناوەندیی شارستانی پاوە، پارێزگای کرماشان، ئێران. خەڵکی دەرەویان بە شێوەزاری سۆرانی و جافی قسە دەکەن.

ژمارەی دانیشتووانی لە سەرژمێریی ساڵی ٢٠١١دا ٢٠٤ کەس لە ٧١٧ بنەماڵەدا بووە.

ئه‌م دێیە چه‌نده‌ها کانی و شوێنی دیاریکراوی هه‌یه که ناویان ده‌به‌ین:

کانیه‌کان: فه‌رخی، ئاوێزه، رۆنین، وێشان، قه‌لانجان، بنا‌وه‌چ، بگار و ...

شوێنه دیاریکراوه‌کان: وێشان، مازه‌رد، مای خوێنین، مێرگه درێژ، هه‌وارگه‌ی زیاروه‌گ، تله سوور، مای حمه‌وخان، مرکوژ، و ...

مێژووی ده‌ره‌وه‌یان پیشان ده‌دات که له مێژۆ چه‌ن خه‌یه‌ڵی محه‌ممه‌دی، بارامی، ئاقایی له‌م دێیەدا ژیانیان به‌سه‌ر بردوه و ئێستا چه‌نده‌ها بنه‌ماڵه و خه‌یه‌ڵی دیکه‌یشی تێدایه و هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها بنه‌ماڵه‌ش له دێیانی دیکه‎‌وه هاتوونه نێو ده‌ره‌ویان.

سەعدوڵڵا نەسیری

سەعدوڵڵا نەسیری لە ساڵی ١٩٧٦ لە سنە لەدایکبووە. لە تەمەنی ٥ ساڵییەوە لەگەڵ دەف ئاشنا بووە و دەستی بە کاری مووسیقا کردوە. ساڵی ١٩٩١، لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا بە ھۆی ساز کردنی مووسیقای شانۆگەریی "کچی هەتاو" خەڵاتی باشترین مووسیقای شانۆیی لە فیستیڤاڵی شیراز بەدەستهێنا. دواتر ئەم دەستکەوتە مووسیقاییانەی ئەو لە فێسیڤاڵی گوڵڕێزانی لاوانی ئێران بە ئاھەنگی شانۆی "مەهپارە" دووپات بووە. تا ساڵی ٢٠٠١ مووسیقای بۆ زیاتر لە ٤٠ بەرهەمی شانۆیی لەوانە: (وور و سووگی سۆهراب، کوێستان، ناهید سەر، خیش و گوڵی سوور، نیفرینی دایک، ئافرەتی نان فرۆش، شەفای ئەوین)ساز کرد و مووسیقایشی بۆ چەندین فیلم ساز کرد کە هەر کامەو بە ناونیشانێکەوە لە فیستیڤاڵە جۆراوجۆرەکاندا خەڵاتیان بەدەستهێنا. نەسیری تا ئێستا چەندین کۆنسێرتی لە زانکۆکانی ئێران لە سەر مووسیقای کوردی ساز کردووە کە لەلایەن خوێندکارە کوردەکانی دانیشتووی تاران پێشوازی زۆر بەرچاوی لێ کراوە. نەسیری ھەروەھا چەندین کاسێت و ئەلبۆمی لە ناو ئێراندا بڵاو کردووەتەوە و چەندین کۆنسێرتیشی لە دەرەوەی ئێران بە ڕێوە بردە.

شافعی

زاراوەی شافعی دەرکەوت هەر لە سەرەتا زووەکانی گەشەکردنی خوێندنگە زانستیە جیاوازیەکانی سوننە، بەڵام بە دڵنیایی دەرکەوت لە ژیانی ئیمام محەمەد کوڕی ئیدریس شافعیدا (١٥٠-٢٠٤)کۆچی، کە سەرمەزهەبی شافعی ئەچنەوە سەر ئەو.

مەزهەبی شافعی لە دە رهێنان و ڕێگاکانی پایانکردنیدا پشت ئەبەستێت بەو بنەمایەی کە ئیمام شافعی دایناوە بە شێوەیەکی گشتی، بەڵام پێویست نیە کە بیروڕای مەزهەبی شافعی لەگەڵ بیروڕای خودی ئیمام شافعیدا یەک بگرێتەوە، بەڵام بنەما (الأصول) و ڕێگەکانی پایانکردن یەکێکە.

ئیمامی شافعی یەکەم کەس بووە کە کتێبێکی تەواوی لە زانستی ناسراو بە (أصول الفقه) نوسیووە ئەمەش لە ڕێگەی کتێبە بەناوبانگەکەی پەیام (الرسالة)، هەروەها کتێبێکی تری نوسیووە (الحجة) ئەمیش هەر کتێبێکی زانستی بوو سەرەتا لە عێراق نوسیویەتی پاشان داینایەوە و هەندێک گۆڕانکاری تێدا ئەنجامدا کاتێک لە قاهیرە دادەنیشت و ناوی نا (الأم)، لە گرنگترین قوتابیەکانی شافعی لە ژیانیدا ئەمانە بوون؛

ڕەبیع کوڕی سولەیمان جیزی، ڕەبیع کوڕی سولەیمان مورادی، بویتی، مزنی و قازی حسەین و لە دوای شافعی؛ بیهقی، ئەبو ئیسحاق شیرازی، نەوەوی، رافعی، غەزالی، ئیبن حەجەر عەسقەلانی، سیوتیی.

عەرەبستانی سعوودی

عەرەبستانی سعوودی (المملکة العربية السعودية) وڵاتێکی عەرەبییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ڕووبەرەکەی ٢،١٤٩،٦٩٠ کیلۆ مەتری چوارگۆشەیە و ژمارەی دانیشتووانی نزیکەی ٢٧،١٢٣،٩٧٧ کەس دەبێت.

لە باکوورەوە لەگەڵ هەریەکە لە عێراق، ئوردن و کووەیت دراوسێیە، لە باشوورەوە هاوسنوورە لەگەڵ یەمەن و عەممان لە رۆژهەڵاتیەوە وڵاتانی قەتەر، بەحرەین و ئیمارات و کەنداوی فارس هەیە، لە رۆژئاواشەوە دەریای سوور تەواوی سنوورەکەی گرتووەتەوە.

عه‌ره‌بستانی سعودی یه‌کێکه‌ له‌ وڵاته‌ ئایینی وداخراوه‌کانی ڕۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاست، سه‌رده‌مانێک پاشایه‌تییه‌کی دواکه‌وتو بوو له‌ قوژبنی بیابانێکی‌ چۆڵ و هۆڵدا، به‌ڵام ئێستاکه‌ له‌سایه‌ی سامانی زۆر و زه‌به‌نی‌ نه‌وته‌وه‌ بوه‌ته‌ یه‌کێک له‌ وڵاته‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی جیهان. جگه‌ له‌ نه‌وت ئایینی‌ ئیسلام و هه‌بونی‌ ماڵی‌ خوا و مه‌زاره‌ پیرۆزه‌کان له‌و وڵاته‌ بوه‌ته‌خێر و به‌ره‌که‌ت و به‌سه‌ر سعودییه‌کاندا رژاوه‌. ساڵانه‌ ملیۆنان مرۆڤی‌ موسڵمان له‌ نه‌ته‌وه‌ و ولاته‌ جیاوازه‌کانه‌وه‌ رووده‌که‌نه‌ عه‌ره‌بستانی سعودی بۆ مەرامی (حەج و عومرە) و ئه‌مه‌ش واتای‌ قازانجی‌ گه‌وره‌یه‌کی‌ ئابوریی‌ و سیاسییه‌ بۆ ئه‌و وڵاته‌.

مۆخی ئێسک

مۆخی ئێسک یان مێژوک (بە ئینگلیزی: Bone marrow) پێکھاتووە لە نەرمەشانەیەکی ڕەگاوی کە داربەستەکەی لە شانەی ڕەتیکولێر داڕێژراوە و خانەی جۆراوجۆری خوێنی، خوێنساز و چەوری لە سەرە.

مۆخی ئێسک، ھڵۆڵی نێوان ئێسکە درێژەکان و بۆشایی نێو ئێسکە خڕەکان پڕ دەکاتەوە. بە دوو شێوەی سوور و زەرد دەبینرێت؛ مۆخی ئێسکی سوور زۆرتر لە خانە خوێنسازەکان پێکھاتووە و بە میێلویید دەناسرێت، مۆخی ئێسکی زەردیش، خانە چەورییەکان لەخۆ دەگرێت.

لە سەردەمی تۆلی و پاش لەدایکبوون تا قۆناخی پێگەیین، ھەموو ئێسکەکانی لەش دارای مۆخی ئێسکی سوورن، بەڵام پاش ئەم قۆناخە، مۆخی ئێسکی سوور تەنیا لە بڕبڕاگە، پەراسوو، پەراسووبەند و ئێسکەکانی کاپۆڵدا دەمێنێتەوە و لە دیکەی ئێسکەکانی لەشداجێگەی خۆی بە مۆخی ئێسکی زەرد دەدا.

میری سوور

میری سوور گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی خورماڵ، قەزای ھەڵەبجە، پارێزگای هەڵەبجە، باشووری کوردستان.

مەھاباد

مەھاباد یەکێکە لە گرینگترین و بەناوبانگترین شارەکانی کوردستان. ئەم شارە یەکێکە لە شارە گەورەکانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا و لە باشووری گۆلی ورمێ ھەڵکەوتووە. ناوچەی مەھاباد شوێنی گێرەوکێشەی سیاسی لە سەردەمی مۆدێڕندا بووە. ئەم شارە پایتەختی کۆماری کوردستان (کۆماری مەھاباد) بوو و لەدوای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بۆ ماوەیەک لە ژێر دەستەڵاتی کورداندا بوو. ئەمڕۆکە مەھاباد ناوەندی ناسیۆنالیزمی کوردییە.مه‌هاباد له‌ باکوره‌وه‌ له‌گه‌ڵ شاری میاندواو، له‌ باشوره‌وه‌ له‌گه‌ڵ شاری سه‌رده‌شت، له‌ رۆژهه‌ڵاته‌وه‌ له‌گه‌ل شاری بۆکان و له‌ رۆژئاواوه‌ له‌گه‌ڵ شاری پیرانشار هاوسنووره‌.

شاری مەھاباد بە ھۆی ھەڵکەوتن لەسەر ڕیگاکانی سێ پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا، کوردستان و ئازەربایجانی ڕۆژھەڵات شوێنێکی تایبەتی ھەیە. ئەم شارە ١١٩ کیلۆمەتر لە ورمێ، ٢٩٨ کیلۆمەتر لە سنە و ٢١٤ کیلۆمەتر لە تەورێز دوورە.

چاڵی سوور

چاڵی سوور گوندێکی شارستانی مەریوانە. خەڵکی چاڵی سوور بە شێوەزاری سۆرانی قسە دەکەن. ژمارەی دانیشتوانی لە ئامارەکانی ساڵی ٢٠٠٦دا ١٩٦ کەس لە ٤٣ بنەماڵەدا بووە.

دەروازەی کوردستان

کانی سوور

کانی سوور شارێکە لە پارێزگای کوردستان کە لە شارستانی بانەدا ھەڵکەوتووە. ژمارەی دانیشتووانی ئەم شارە بە پێی سەرژمێری ساڵی ٢٠٠٦، ١٬١٣١ کەس بووه..

کانی سوور، سەقز

کانی سوور (Kanîsûr، بە فارسی: کانی سرخ) دێیەکە لە ناوچەی زێویەی شارستانی سەقز. ژمارەی دانیشتووانی لە سەرژمێریی ساڵی ٢٠٠٦دا ٢٣٢ کەس لە ٤٨ بنەماڵەدا بووە.

کەنداوی عەدەن

کەنداوی عەدەن کەنداوێکە لە باشووری یەمەن کە لە باشووری خۆێ دا لەگەڵ سۆماڵیا و لە ڕۆژاوای دا لەگەڵ جیبوتی دا جیرانە. ھەروەھا دیسان لە ڕۆژاوای دا دیسان لەگەڵ باب ئەلمەندەب و دەریای سوور و لە لای ڕۆژھەڵاتییەوە لەگەڵ ئۆقیانووسی ھیند پەیوەندی ھەیە بەشێک لەم ئۆقیانووسە ھەژمار دەکرێ.

لە کەنارەکانی باکووری ئەم کەنداوەدا وڵاتی یەمەن و شاری بەناوبانگی عەدەن ھەڵکەوتووە کە لە چەندین سەدە بەر لە ئێستاوە گەورەترین و پڕ جموجۆڵترین شاری یەمەن ھەژمار کراوە و ئێستاکەش لە دوای سەنعا ی پایتەختی ئەم وڵاتە گرینگ ترین شاری یەمەنە. ناوی ئەم کەنداوە لە شاری عەدەن وەرگیراوە.

کەنداوی عەقەبە

کەنداوی عەقەبە کەنداو ێکی گەورەیە لە دەریای سوور دا، ھەڵکەوتووە لە ڕۆژھەڵاتی بیابانی سینا و ڕۆژاوای نیمچەدوورگەی عەرەبی، ئیسرائیل، میسڕ و ئەردەن.

ھەروەکوو کەنارەکانی دەریای سوور، کەنداوی عەقەبەش ێەکەێکە لە شوێنە گرینگەکان بۆ مەلەوانی لە جیھان دا. ئاوەکانی کەنداوی عەقەبە لە ڕووی مەرجانی دەریایی دەوڵەمەندە و چۆراوچۆری گیاندارە ئاوییەکان تیایدا زۆرە. لە چەند شوێنێکی ئەم دەریایە ھەر بە ئەنقەست کەشتییان نوقمی ئاو کردووە بۆ ئەوەی ببێتە شوینێکی گونچاو بۆ گەشە و ژیانی مەرجان و گیاندارە ئاوییەکانی تر.

بە شێوەزارەکانی تری کوردی
کوردیی باکووری
لەکی
ھەورامی
زازاکی
ڕەنگەکانی وێب
ڕەش ڕەساسی زیو سپی ماڕۆنی سوور مۆر fuchsia سەوز lime زەیتوونی زەرد navy شین teal ئاوی
                               

بە زمانەکانی تر

This page is based on a Wikipedia article written by authors (here).
Text is available under the CC BY-SA 3.0 license; additional terms may apply.
Images, videos and audio are available under their respective licenses.