سولەیمان

سولەیمان کوڕی داوودە کە بە ڕای موسڵمانان و جووەکان خوا نیعمەتی پێغەمبەرایەتی و پاشایەتی‌ پێ بەخشیبوون[١]. لە پاش مردنی داوود، پێغەمبەر سولەیمان بوو بە جێگری لە پێغەمبەرایەتی و پاشایەتیدا، سولەیمان زمانی باڵندە و مێرووی زانیوە و لێیانتێگەیشتووە[٢][٣]. سولەیمان لە قودس بەنزیکەیی ١٠٠٠ ساڵ پێش زایین لەدایکبووە، پادشای مەملەکەتی ئیسرائیل بووە.

Solomon and the Plan for the Temple
وێنەیەکی خەیاڵی لە سولەیمان

ناوی سولەیمان

ناوی سولەیمان لە بنەڕەتدا عیبرییە، کە بە "شۆلۆمۆ" (Šəlomo) یان "سلومو" دەخوێنرێتەوە[٤]، بە (لاتینی: Solomon). عەرەبەکان بە (سلیمان) دەینوسن.

پەراوێزەکان

  1. ^ "ژیاننامەی سولەیمان". لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٦ی ئابی ٢٠١٤. لە ڕێکەوتی ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٠ ھێنراوە.
  2. ^ قورئان - سورەتی النمل ئایەتی ١٦
  3. ^ قورئان - سورەتی النمل ئایەتی ١٨
  4. ^ Catholic Encyclopedia

سەرچاوەکان

  1. دەنگی ئیسلام - لەگەڵ پێغەمبەران
  2. زانستنامەی جولەکە

بەستەری دەرەکی

ئیبراھیم ئەلفەزاری

ئیبراهیم ئەلفەزاری (بە عەرەبی: إبراهيم الفزاري) ناوی تەواوی (ئەبو ئیسحاق ئیبراهیم کوڕی حەبیب کوڕی سولەیمان کوڕی سامورە کوڕی جوندب ئەلفەزاری) یەکێکە لە زانا موسوڵمانە گەورەکانی (سەدەی ٨ زایینی) لە بوارەکانی بیرکاری و گەردوونناسی لەسەر شێواز و ڕێچکەی فارسی. ئەم زانایە لە سەردەمی دەوڵەتی عەبباسی و لە کاتی فەڕمانڕەوایی خەلیفە (هاروون ڕەشید)دا ژیاوە. پێویستە ئەوەش بزانین کە کوڕەکەشی واتە (موحەممەد کوڕی ئیبراهیم ئەلفەزاری) هەر زانا بووە لە بواری گەردوونناسیدا.

خەلیفە فەرمانی بە خۆی و کوڕەکەی کردووە کە نووسینە هیندییەکانی بواری گەردوونناسی وەربگێڕن بۆ عەرەبی.

ئیبن جولجول

ئەبوو داود سولەیمان بن حەسسان ناسراو بە ئیبن جولجول (عەرەبی: سليمان بن حسان ابن جلجل‎‎) پزیشکێکی ئەندەلووسی موسڵمانە.

ئیبن خەوام

عەبدوڵڵا بن موحەممەد بن عەبدولڕەززاق حەربەوی، عیمادەددین یان جەمالەددین ئیبن خەووام، پزیشکێکی عێڕاقی زانا بە ژمێریاری، سەرقاڵیش بوو بە فەلسەفە، خەڵکی بەغدادە و لەوێش مردووە.

ئیبن زوھر

ئیبن زوهر ناوی تەواوی ئەبوو مەڕوان عەبدولمەلیک کوڕی زوهر کوڕی عەبدولمەلیک کوڕی مەڕوان (٤٦٤-٥٥٧ ‌هیجری) (١٠٧٢-١١٦٢ز)

ئیبن نەفیس

ئیبن نەفیس ( بە ئینگلیزی: Ibn al-Nafis بە عەرەبی: إبن النفیس ) ناوی ئەبو حەسەن علاء الدین علی کوڕی ئەبی حەرەمی قرشی دیمەشقی.یە. زانایەکی بەناوبانگ و پزیشکێکی بە توانای عەرەب بووە. چەندین دەستەواژەی گرنگی لە زانستی پزیشکیدا دۆزیوەتەوە. هەروەها بە دۆزەرەوە ( سوڕی بجووکی خوێن) ناسراوە.

ئیبن ڕەحبی

ئیبن ڕەحبی یان کوڕانی ڕەحبی بریتین لە دوو برای دکتۆر کە لە شاری دیمەشق ژیاون. یەکەمیان ناوی: شەرەفوددین کوڕی یوسف ڕەحبی دووەمیان: جەماللەددین کوڕی یوسف ڕەحبی یە.

ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی

دەوڵەتی عوسمانی (بە عوسمانلی: دَوْلَتِ عَلِیّۀ عُثمَانِیّە؛ بە تورکیی نوێ: Yüce Osmanlı Devleti) ئیمپراتۆرییەکی ئیسلامی بوو کە لە ساڵی ١٢٩٩ەوە تا ساڵی ١٩٢٣، بۆ ماوەی نزیک بە ٦٢٤ ساڵ بەردەوام بوو و دەسەڵاتداریی ئەکرد. عوسمانی یەکەم کوڕی ئۆرتغرۆل دامەزرێنەری ئەو ئیمپراتۆرییە بوو.

دەوڵەتی عوسمانی لە سەدەکانی شانزە و حەڤدەدا گەیشتە لووتکەی ھێز و توانای خۆی. زۆربەی خاکی ھەر سێ قاڕەکانی جیھانی کۆن، واتە ئەورووپا، ئاسیا و ئەفریقای ئەگرتەوە، کە ھەموو ئاسیای ناوەڕاست، بەشێکی زۆری باشووری ڕۆژھەڵاتی ئەورووپا، ڕۆژئاوای ئاسیا و باکووری ئەفریقای تێ ئەکەوت. ژمارەی ویلایەتەکانی دەوڵەتی عوسمانی ئەگەیشتە ٢٩ ویلایەت. دەوڵەتێکی ئیسلامی بوو و پەیڕەویی شەریعەتی ئیسلامی ئەکرد. لەبەر ئەوە، سوڵتانەکانی نەوەی عوسمان نازناوی "پێشەوای باوەڕداران" و "خەلیفەی موسڵمانان"-یان ھەڵگرت. لە سەردەمی سوڵتان سولەیمانی یەکەم، لە ڕووی سیاسی و لەشکرییەوە، دەوڵەتی عوسمانی گەورەترین ھێز بوو و قوستەنتینیەی پایتەختی ڕۆڵی ئامرازی پێکەوەبەستنی ئایینی ئەبینی لەنێوان جیھانی ئەورووپای مەسیح و ڕۆژھەڵاتی ئیسلامیدا. لە دوای سەردەمی سوڵتانی ناوبراو، کە بە سەردەمی زێڕینی دەوڵەتی عوسمانی دائەنرێت، لاوازی و بێھێزی دوڵەتەکەی گرتەوە. وردە وردە، ھەرچەن چەند ماوەیەکی گەشەسەندن وچاکسازی تری بە خۆیەوە بینی، بەڵام، لە ئاستی ئەوەدا نەبوون بیگەڕێننەوە بۆ ئاستی پێشتری.

لە ساڵی ١٩٢٣ دەوڵەتی عوسمانی کۆتاییی پێ ھات و کۆماری تورکیا دامەزرا کە لە ئێستادا بانگەشەی ئەوە دەکات کە میراتگری ڕەسمیی دەوڵەتی عوسمانیە.

ئینستیتیوتی کوردیی ئەستەمبوڵ

ئینستیتیوتی کوردیی ئەستەمبوڵ (Enstîtuya Kurdî ya Stenbolê) لە ڕۆژی ١٨ی نیسانی ١٩٩٢ لە ئەستەمبوڵ دامەزراوە. ئامانجی لێکۆڵینەوە و کۆکردنەوە و بڵاوکردنەوەی زانیاری لە سەر مێژوو و چاند و ھونەر و زمانی کوردییە.

دامەزرێنەرانی ئینستیتیوتی کوردیی ئەستەمبوڵ بریتین لە:

مووسا عەنتەر

یاشار کایا

فەقی حوسێن ساغنیچ

ئیسماعیل بێشیکچی

عەبدولڕەحمان دوررە (Abdurrahman Dürre)

ئیبراھیم گوربوز (İbrahim Gürbüz)

جەمشید بەندەر

سولەیمان ئیماموغلو (Süleyman İmamoğlu)

ئەبووداوود

ئەبوداوود سولەیمان کوڕی ئەشعەس کوری بەشیر ئەزەدی سەسیجستانی، ناسراو بە ئەبوداوود، ژیاوە لە نێوان ساڵانی ٢٠٢ تا ٢٧٥ک، پێشەوای ئەھلی فەرموودە بووە لە سەردەمی خۆییدا و خاوەنی کتێبی ناوداری سونەنی ئەبوداوودە.

ئەبوداوود لە نێو چەندین شاری ئیسلامدا گەڕاوە، زانیاری وەرگرتووە و نوسیووە لە عێراقی وخۆراسانی و شامی ومیسرییەکانەوە، کتێبی سونەنی کۆکردۆتەوە و خستویەتە بەردەمی ئیمام ئەحمەد کوڕی حەنبەل، و ئەویش پەسەندی کردووە، کتێبەکەی تەنھا لەسەر فەرموودەی سەحیح نیە، بەڵکو فەرموودە باش و لاوازەکانیش لەخۆ دەگرێت، و ٤٨٠٠ فەرموودەی تیاکۆکردۆتەوە و لە نێو ٥٠٠ ھەزار فەرموودە ھەڵی بژاردوون.

ئەحمەد حەمدی بەقلی

ئەحمەد حەمدی کوڕی موحەمەد عەلی پاشا کوڕی عەلی بەقلی پزیشکێکی میسڕیە زانایە بە نەشتەرگەری.

جوولەکایەتی

جوولەکایەتی (بە ئینگلیزی: Judaism، عەرەبی: الیھودیة، لە وشەی Iudaismusی لاتینییەوە، کە داتاشراوە لە وشەی Ioudaïsmosی گریکییەوە، دواجار لە وشەی יהודה (یەھوداھ)ی عیبرییەوە "یەھوودا")، ئایین، فەلسەفە و ڕێگای ژیانی جوولەکەکانە. وەک لە کتێبی پیرۆزی عیبری (ھەروەھا ناویش دەبرێت بە تەناخ) سەرچاوەی گرتووە و دەقەکانی تری دوایی وەکوو تەلموود ڕوونی دەکەنەوە، جوولەکایەتی لەلای پیاوانی ئایینی پێناسە دەکرێت بە پەیوەندییەکی پشتاوپشتی لەنێوان خودا و بەنی ئیسرائیلدا. جوولەکایەتیی ڕەبانییەت پێ لەسەر ئەوە دادەگرێت کە خودا فەرمایشتەکانی خۆی بە مووسا لەسەر چیای سینای بەھەردوو ڕێگەی تەوراتی نووسراو تەوراتی زارەکی ڕاگەیاندووە.. ئەم جەختکارییە بەدرێژایی مێژوو لە لایەن قەڕاییتەکانوە کێبڕکێ کراوە، ئەویش جووڵەیەک بوو کە لەسەدەکانی ناوەڕاستدا دەرکەوت، کە لەئێستادا ھەزاران شوێنکەوتوویان ھەیە، پێشیان وایە کە تەنھا تەوراتی نووسراو دروستە.

حیکمەت سولەیمان

حیکمەت سولەیمان (لەدایکبووی ١٨٨٩ – مردووی ١٦ی حوزەیرانی ١٩٦٤) کەسایەتی سیاسیی عێراقی بوو، لەماوەی ١٩٣٦–١٩٣٧ سەرۆکوەزیرانی عێراق بوو. حیکمەت سولەیمان سەرکردەی حیزبی برایەتی نەتەوەیی بوو. لەساڵی ١٩٣٧، دوای ئەوەی بەکر سدقی دەکووژرێت ئەوا لەژێر فشاردا حیکمەت سولەیمان لەپۆستی سەرۆکوەزیرانی دەکشێتەوە.

حەفس بن سولەیمان کووفی

ئەبوو عومەر، حەفس بن سولەیمان بن موغیرە ئەسدی کووفی بەززاز، (بە عەرەبی: حفص بن سلیمان بن مغیرة الأسدي الکوفي البزَّاز)، گووتراویشە حەفس بن ئەبی داوود (حفص بن أبي داود)، ناسراو بوو بە حوفەیس (حُفَيْص)، ساڵی ٩٠ـی کۆچی لە دایک بووە. یەکێک لە گێڕەوەکانی حەوت گێڕەوەکان، کە حەفس لە ئیمام عاسم گێڕاوەتەوە، ھەندێک وا باسیان کردووە کە ئەو بۆ لەبەر کردن لە ئیمامی شوعبە بن عەییاش باشتر بووە، ھەروەھا ناسراویش بوو بە زەبتی پیتەکان، سەنەدەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ عەلی کوڕی ئەبووتالیب، لە حەفسەوە گێڕدراوەتەوە کە وتویەتی: بە عاسمم وت: ئەبو بەکر (شوعبە) جیاوازە لەگەڵ من؟ وتی: بە تۆم خوێندەوە وەک چۆن ئەبو عەبدولڕەحمانی سولەمی لە عەلی کوڕی ئەبووتالیبەوە بە منی خوێندەوە، وە بەویشم خوێندەوە (مەبەسی شوعبەیە) وەک چۆن زوڕ بن حوبەیش لە عەبدوڵڵای کوڕی مەسعودەوە بە منی خوێندەوە. زۆر کەسیش لای ئیمامی حەفس خوێندوە، ھەروەھا ئیمام حەفس حەدیسیشی ڕیوایەت کردووە.

لەم سەردەمە، ڕیوایەتی حەفس لە عاسمەوە بڵاوترین ڕیوایەتە، لە کوردستانیش ھەر ئەم ڕیوایەتە بڵاوە.

سولەیمان قانوونی

سوڵتان سولەیمانی یەکەم کوڕی سەلیم، (بە عوسمانلی: سلیمان بن سلیم، بە تورکی نوێ Süleyman)، نۆیەم سوڵتانی دەوڵەتی عوسمانی و خاوەنی درێژترین ماوەی حوکمە لە نێوانیاندا کە حوکمی گرتە دەست لە ساڵی ١٥٢٠ تا ١٥٦٦ز، لە ڕۆژئاوا بە مەزن ناسراوە لە ڕۆژھەڵات بە قانونی لەبەر ئەو چاکسازیانەی لە ڕژێمی داددا ئەنجامیدا، سولەیمان فەرمانڕەوایەکی دیار بوو لە ئەوروپا لە سەدەی شانزەدا، سەرۆکایەتی دەسەڵاتی سەربازی وسیاسی وئابوری ئیمپڕاتۆری عوسمانی ئەکرد، ھەروەھا سەرکردایەتی سوپای عوسمانی ئەکرد بۆ فەتحی قەڵا وکەلوە مەسیحیەکانی بەلەگراد و ڕۆدوس وزۆربەی خاکی مەجەڕ پێش ئەوەی بوەستێت لە گەمارۆدانی ڤێیەنادا ساڵی ١٥٢٩ز، ھەروەک لە ئەنجامی ناکۆکیەکانی لەگەڵ دەوڵەتی سەفەوی زۆربەی ناوچەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست وباکوری ئەفریقای گرت ھەتا جەزائیر، لەژێر دەسەڵاتی سوڵتان سولەیماندا کەشتیگەلی عوسمانیەکان دەستیان گرتبوو بەسەر ھەموو دەریاکانی ناوچەکە لە دەریای ناوەڕاستەوە بۆ دەریای سوور تا ئەگاتە کەنداوی عەرەبی.

لە میانەی فراوانبونی ئیمپڕاتۆریەتەکەی، سولەیمان کۆمەڵێک چاکسازی ئەنجام دا لە کۆمەڵگە وفێربوون وباج ویاسای سزادان، کە ئەم یاسا وچاکسازیانە شێوەی ئیمپڕاتۆریەتەکەی دیاری کرد تا چەند سەدەیەک دوای مردنی، ھەروەک سولەیمان تەنھا شاعیر وھەست ناسک نەبوو بەڵکو پشتیوانێکی گەورەی ڕۆشنبیری بوو وسەرپەرشتی پێشکەوتنی ھونەر وئەدەب وبیناسازی ئەکرد لە سەردەمی زێڕینی دەوڵەتی عوسمانیدا، سوڵتان بە چوار زمان قسەی کردووە، عەرەبی، فارسی، سربی و جوغائی (زمانێکە لە زمانە تورکیەکان پەیوەستە بە ئۆزبەگی و ئەیگوریەوە).

سوڵتان سولەیمان کۆچی دوایی کرد لە ساڵی ١٥٦٦ز دوای ٤٦ ساڵ دەسەڵات، دوایی خۆی سەلیمی دووەمی کوڕی خەلافەتی گرتە دەست. مێژوونوسە ڕۆژئاواییەکان سولەیمان بە یەکێک لە مەزنترین پاشاکان دادەنێن بە درێژایی مێژوو لەبەر ئەوە دەسەڵاتەکەی پایتەختی زۆر لە شارستانیەکانی تری جیھانی ئەگرتەوە وەک: ئەسینا، سۆفیا، بەغدا، دیمەشق، ئەستەنبوڵ، بوداپێست، بێلگراد، قاھیرە. بوخارێست و تەورێز.

سەلیمی دووەم

سەلیمی دووەم کوڕی سوڵتان سولەیمان قانونی ساڵی ١٥٢٤-١٥٧٤ز، خەلیفەی عوسمانی یانزەیەم بووە، دایکی خەرم سوڵتان یان ڕۆکسەلانی ڕووسی کە ڕووسییەکی موسڵمان بوو کە هەستا بە چەندین فرت و فێڵ بۆ کۆتایی هێنان بە کوڕە گەورەترەکانی تری سولەیمان قانوونی تاکو ڕێگە بکاتەوە بۆ کوڕەکەی دەسەڵات وەربگرێت، و ساڵی وەرگرتنی دەسەڵاتی ١٥٦٦ز بوو.

شافعی

زاراوەی شافعی دەرکەوت هەر لە سەرەتا زووەکانی گەشەکردنی خوێندنگە زانستیە جیاوازیەکانی سوننە، بەڵام بە دڵنیایی دەرکەوت لە ژیانی ئیمام محەمەد کوڕی ئیدریس شافعیدا (١٥٠-٢٠٤)کۆچی، کە سەرمەزهەبی شافعی ئەچنەوە سەر ئەو.

مەزهەبی شافعی لە دە رهێنان و ڕێگاکانی پایانکردنیدا پشت ئەبەستێت بەو بنەمایەی کە ئیمام شافعی دایناوە بە شێوەیەکی گشتی، بەڵام پێویست نیە کە بیروڕای مەزهەبی شافعی لەگەڵ بیروڕای خودی ئیمام شافعیدا یەک بگرێتەوە، بەڵام بنەما (الأصول) و ڕێگەکانی پایانکردن یەکێکە.

ئیمامی شافعی یەکەم کەس بووە کە کتێبێکی تەواوی لە زانستی ناسراو بە (أصول الفقه) نوسیووە ئەمەش لە ڕێگەی کتێبە بەناوبانگەکەی پەیام (الرسالة)، هەروەها کتێبێکی تری نوسیووە (الحجة) ئەمیش هەر کتێبێکی زانستی بوو سەرەتا لە عێراق نوسیویەتی پاشان داینایەوە و هەندێک گۆڕانکاری تێدا ئەنجامدا کاتێک لە قاهیرە دادەنیشت و ناوی نا (الأم)، لە گرنگترین قوتابیەکانی شافعی لە ژیانیدا ئەمانە بوون؛

ڕەبیع کوڕی سولەیمان جیزی، ڕەبیع کوڕی سولەیمان مورادی، بویتی، مزنی و قازی حسەین و لە دوای شافعی؛ بیهقی، ئەبو ئیسحاق شیرازی، نەوەوی، رافعی، غەزالی، ئیبن حەجەر عەسقەلانی، سیوتیی.

نەسیرەددینی تووسی

محەممەد کوڕی محەممەد کوڕی حەسەن تووسی (بە زمانی فارسی: محمد بن محمد بن الحسن الطوسی) (لەدایکبوون: ١٨ی شوباتی ١٢٠١ لە تووس، خۆراسان - مردن: ٢٦ی حوزەیرانی ١٢٧٤ لە بەغداد، عێراق) زانا و فەیلەسووف و بیرکاریزانێکی موسوڵمانی فارس بوو.

٢٩ی ئاب

٢٩ی ئاب ٢٤١ەم ڕۆژی ساڵە (٢٤٢ لە ساڵی پڕدا). ١٢٤ ڕۆژی ماوە بۆ کۆتایی ساڵ.

٧ی تەممووز

٧ی تەمموز ١٨٨ەم ڕۆژی ساڵە (١٨٩ لە ساڵی پڕدا). ١٧٧ ڕۆژی ماوە بۆ کۆتاییی ساڵ.

ئەو پێغەمبەرانەی کە لە قورئاندا ناویان هاتووە
پێغەمبەران بەپێی کتێبی پیرۆز
پێش-بەتاڕیکەکان
بەتاڕیکەکان و مەتاڕیکەکان
پێغەمبەرە ئیسرائیلییەکانی
ناو تەورات
پێغەمبەرانی ناو
پەڕتووکی پێغەمبەرە کۆنەکان
پێغەمبەری گەورە

بە زمانەکانی تر

This page is based on a Wikipedia article written by authors (here).
Text is available under the CC BY-SA 3.0 license; additional terms may apply.
Images, videos and audio are available under their respective licenses.