زمانی کوردی

Disambig RTL.svg  ئەم وتارە سەبارەت بە زمانی کوردی نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە کوردی (ڕوونکردنەوە).

کوردی
Kurdî, Kurdí, Кӧрди[١]
Kurdí
خوێندنەوەkʊɾdiː
قسەی پێدەکرێ لە تورکیا
 عێراق
 ئێران
 سووریا
 ئەرمەنستان
 ئازەربایجان
 تورکمانستان
 کازاخستان
 لوبنان
 ئاڵمانیا
 ویلایەتە یەکگرتووەکان
 کەنەدا
 ئۆسترالیا
 ئوکراینا
 فەڕەنسا
 سوید
 نۆرویژ
 ئاڵمانیا
 پۆڵەندا<
 فینلاند
(بۆ ھەموو پێرستەکە، ئەم وتارە ببینن)
ناوچەڕۆژاوای ئاسیا
ژمارەی ئاخێوەران٤٠-٤٥ میلیۆن[٢]  (ڕێکەوت نەدراوە)
بنەماڵەی زمان
ھیندوئەورووپایی
  • ھیندوئێرانی
    • ئێرانی
      • ئێرانیی ڕۆژاوا
        • ئێرانیی باکووری ڕۆژاوا
          • کوردی
سیستەمی نووسینئەلفوبێی کوردی (ئەلفوبێی ئارامی (عەرەبی) لە ڕۆژھەڵات و باشووری کوردستاندا، ئەلفوبێی لاتینی لە باکوور و ڕۆژئاوای کوردستاندا و ئەلفوبێی کیریلی لە سۆڤیەتی پێشوودا.)[٣]
ڕەوشی فەرمیبوون
زمانی فەرمییە لەFlag of Iraq.svg عێراق زمانی فەرمی لە پەنا زمانی عەرەبیدا.[٤]
Flag of Iran.svg ئێران زمانی ناوچەیی بە پێی یاسای بنەڕەتی. Flag of Armenia.svg ئەرمەنیا - زمانی کەمینە.[٥]
سامان دەدرێتەوە بەدەستیبێ ساماندانی فەرمی
کۆدەکانی زمان
ISO 639-1ku
ISO 639-2kur
ISO 639-3kur – Macrolanguage
Individual codes:
ckb – کوردیی ناوەندی
kmr – کوردیی باکووری
sdh – کوردیی باشووری
lki – لەکی
Linguasphere58-AAA-a (North Kurdish incl. Kurmanji & Kurmanjiki) + 58-AAA-b (Central Kurdish incl. Dimli/Zaza & Gurani) + 58-AAA-c (South Kurdish incl. Kurdi)
Kurdish Language Map
ئەم پەڕەیە ھێماکانی فۆنەتیکی IPA بە یوونیکۆدی تێدایە. بەبێ پشتیوانیی نیشاندانی یوونیکۆد، لەوانەیە لە جێگەی کاراکتەرەکانی یوونیکۆد، نیشانەی پرسیار، چوارگۆشەکان یان ھێماکانی تر ببینی.

زمانی کوردی زمانێکە کە خەڵکی کورد قسەی پێدەکەن. لە ڕووی بنەماڵەوە بەشێکە لە زمانە ھیندوئەورووپایییەکان. ئەم زمانە لە زمانی کەڤناری مادی کەوتووەتەوە.[١] زمانی کوردی لە نێوان زمانی ھیندوئەورووپایییەکان لە بواری گەورەیی سێیەمین زمانە و دەکەوێتە دوای زمانی فارسی و زمانی پەشتۆ.[٦]

شێوەزارەکانی کوردی

زمانی کوردی چەند شێوەزاری سەرەکی ھەیە کە جیاوازیی زۆریان ھەیە و زمانناسەکان لە سەر چۆنیەتی جیاکردنەوەی ئەم شێوەزارانە یەکدەنگ نین. بەڵام زۆربەیان زمانی کوردی بەم چوار دەستەیە دابەش دەکەن:[٧]

ھەندێک لە زمانناسان، لوڕیش و شێوەزارێکی زمانی کوردی پۆلبەندی دەکەن. ئەگەر چی لوڕی ژمارەیەکی زۆری وشەی کوردی تێدایە، بەڵام ھێشتاش لێکۆلینەوەیەکی ئەوتۆ لە سەر لوڕی لە بەر دستدا نییە.[١]

ئەلفوبێی کوردی

بە ھۆی ئەوەی کە کوردەکان لە ژێر دەسەڵاتی عوسمانی و ئێران بوون و ئەلفوبێی فەرمیی ئەو دوو وڵاتە ئەلفوبێی عەرەبی بوو، کوردەکانیش تا پێش ٣٠ەکان تەنیا ئەلفوبێی عەرەبییان بۆ نووسینی کوردی بەکار دەھێنا. لە تورکیا، لە دوای بە فەرمیکردنی ئەلفوبێی لاتینی بۆ زمانی تورکی، جەلادەت عەلی بەدرخان لە ساڵی ١٩٣٢ ئەلفوبێیێکی لاتینیی بۆ زمانی کوردی داھێنا کە ئێستا بە ناوی "ئەلفوبێی ھاوار" یان "بەدرخان" دەناسرێت.

فۆنولۆژیی مێژوویی

کوردی پاڵەویی ئەشکانی ئەوێستایی فارسی پاڵەوی ساسانی فارسیی کۆن Proto-Iranian
ک. باکووری ک. ناوەندی ک. باشووری ھەورامی زازاکی
s s s s s s s h h θ
z z z z z z z d d d
s, *hr s, *hr s, *hr *hr *hr hr θr s d ç *θr
sp/zw sp/zw sp/zw sp/zw sp/zw sp/zw sp/zw s/z s/z s/z *św/*źw
pāš pāš pāš
??
??
paš pas-ča pas pas pasā *pas-ča
ž ž ž ž j ž j z z j *j
ž ž ž ç j, z, ž ž ç z z ç
d- d- d- b- b- b- duu- d- d- duv- *dw-
xw- xw- xw- w- w- wx- huu-, xv- x- xw- (h)uv- *hw-
l, r ł, r ł, r l, ł, r rr rd l l, r rd *rd
نادیار نادیار نادیار نادیار rz rz rz l l, r rd *rz
j- j- j- y- j- y- y- j- j- y- *y-
f(i)r- f(i)r- f(i)r- wur-, har- r- fr- fr- for-, ھتد fr- fr- *fr-
w- w- w- w- w- f- θw- h- h- θw- *θw-
w, y, (nil) w, y, (nil) w, y, (nil) w, y w, y β, δ, γ b, d, g w, y, (/nil) w, y, (') b, d, g *b, *d, *g
w, h, y, (/nil) w, h, y, (/nil) w, h, y, (/nil) w, y, h w, y, h b, d, g p, t, k b, d, g b, d, g p, t, k *p, *t, *k
n n n
?
n nd nd nd nd/nn nd *nd
žn žn žn žn šn, zn (?) zn sn šn šn šn *śn
v w w m m -šm -šm -šm -šm -šm
v w w m m -hm -hm -xm -hm -hm
h-, k- h-, k- h-, k- h- h- x- x- x- x- x- *x-
č- č- č-
?
ši- šaw- šiiu- šaw- šaw- šiyav- *čyau-
b- b- b-, w- w- v- w- w- b- w- w- *w-
(w)t wt ft wt wt ft ft ft ft ft *ft
t t t t t xt xt xt xt xt *xt

ھەڵسەنگاندنی زمانی کوردی لەگەڵ زمانە ھیندوئورووپایییەکان

کوردی ئاڵمانی ئیتالیایی ئینگلیزی پۆرتووگالی ئیسپانی سویدی فارسی فەڕەنسی ھولەندی
کوردیی باکووری کوردیی ناوەندی کوردیی باشووری لەکی ھەورامی زازاکی
évar éware éware íware wérega êre abend - evening - - afton ivār - evond
bra bra bra bra bra bra bruder fratello brother irmão hermano bror, broder barādar frère broer, broeder
te, tu to, tu ti tu to ti, to du voi you tu te, tú du to te, tu -
hesin asin asin asin asin asin eisen ferro iron ferro hierro järn āhan fer ijzeren
erd herd ? ? ? erd erde terra earth terra tierra jorden Zamin terre aanaarden
ére ére ére íre íge - hier - here - - här - - -
hingiv hengwín - ? ? hingemín honig - honey - - honung angabin - honing
kurt kurt kull kull kurt kilm kurz corto short curto corto kort kutāh court kort
lév léw léw lic lic lew lippe labbro lip lábio labio läpp lab lèvre lip
meh mang mang mang mange menge mond mese moon - - mane māh - maan
nav naw naw nom namê name name nome name nome nombre nämna nām nom naam
na na ne ? ? nein non no não no nej na non neen
nú, nuh nwé ? newe newe neu nuovo new novo nuevo ny now nouveau nieuw
neh no nu no new neun nove ninie nove nueve nio noh neuf negen
pardéz perdéz ? ? ? ? paradies paradise paradise paraíso paraíso paradis pardis paradis paradijs
spínax espenax ? ? ? ispanax spinat spinacio spinach espinafre espinaca spenat esfanāj épinard spinazie
stér estére esare asare hesare estare stern stella star estrela estrella stjärna setāre astre ster
dot - dot dit - - tochter - daughter - - dotter doxtar - dochter
dlop dlop dlop ? dlop dalpa tropfen - drop - - droppa - - druppel

ڕێزمانی کوردی

جێناوە سەربەخۆکان

کەس کوردیی
باکووری
کوردیی
ناوەندی
کوردیی
باشووری
لەکی ھەورامی زازاکی
ڕێک چەوت ڕێک چەوت
١. ت. ئەز من من من م من ئەز مـ(ـن)
٢. ت. تو تە تۆ تو تو تۆ ت تۆ
٣. ت. ن. ئەو وی ئەو ئەو ئو (iw) ئاڏ ئۆ ئەی
٣. ت. م. وێ ئاڏە ئا ئایە
١. ک. ئەم مە ئێمە ئیمە ئیمە ئێمە ما
٢. ک. ھوون وە ئێوە ئیوە ھومە شمە شما
٣. ک. ئەو وان ئەوان ئەوان ئون (iwin) ئاڏی ئێ ئینان

جێناوە لکاوەکان

کەس/ژمارە تاک کۆ
کەسی یەکەم م مان
کەسی دووەم ت تان
کەسی سێیەم ی یان
کەس/ژمارە تاک کۆ
کەسی یەکەم م ین
کەسی دووەم یت ن
کەسی سێیەم ێت/ات ن
کەس/ژمارە تاک کۆ
کەسی یەکەم م ین
کەسی دووەم یت ن
کەسی سێیەم () ن

پەراوێز

  1. ^ ی ا ب Kurdish Language - Kurdish Academy of Language
  2. ^ "Kurdisch". لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٩ی ئەیلوولی ٢٠١٠. لە ڕێکەوتی ٢٦ی ئایاری ٢٠١٠ ھێنراوە.
  3. ^ ئەلفوبێی یەکگرتووی کوردی - ئاکادمیی زمانی کوردی
  4. ^ Iraqi constitution, article 4
  5. ^ European Charter for Regional or Minority Languages
  6. ^ Kurdish Language - Britannica Encyclopedia
  7. ^ زاراوەکانی زمانی کوردی - ئاکادمیی زمانی کوردی

ئەم وتارانەش ببینە

  • دەروازەی کوردستان

بەستەری دەرەکی

ویکیپیدیا
ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد بە کوردیی کرمانجی
ویکیپیدیا
ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد بە کوردیی زازاکی (دملکی)
Wikimedia Incubator
Wikimedia Incubator
Wikimedia Incubator

ئینستیتوو

فەرھەنگ

ئەحمەدی خانی

ئەحمەدی خانی (١٦٥١-١٧٠٧) شاعیر و نووسەر و ڕۆشنبیری گەورەی کورد بووە. ئەحمەدی خانی لە یەکەم کەسانێک دادەنن کە لەسەر کوردایەتی و نەتەوەخوازیی کوردی نووسیویەتی. بەناوبانگترین بەرھەمی کتێبی شیعری مەم و زینە کە چیرۆکێکی دڵدارانە دەگێڕێتەوە کە لە ساڵی ١٦٩٢ بە شێوەزاری کورمانجی نووسراوە.

باشووری کوردستان

باشووری كوردستان ناوێکی نافەرمییە بۆ بەشێکی وڵاتی عێراق کە دانیشتووانی کوردن و سنووری لەگەڵ ئێران و تورکیا و سووریای ھەیە و لە باشووری چوارپارچەی کوردستاندا ھەڵکەوتووە. باشووری کوردستان تەنیا پارچەی کوردستانە کە خاوەنی حکوومەتێکی سەربەخۆیە.

ئەم بەشەی کوردستان چەند شارێکی گەورەی وەکو ھەولێر، و سلێمانی، و دھۆک و ھەڵەبجە و کەرکووک لە خۆ دەگرێت. ھەولێر وەکو پایتەختی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان

ناسراوە کە لەم بەشەی کوردستان دامەزراوە. بریتییە لە ھەریەک لە پارێزگاکانی (ھەولێر، سلێمانی، دھۆک، ھەڵەبجە و ناوچە دابڕێنراوەکان).

داڕێژە:چوارپارچەی كوردستان

دەروازەی كوردستان

دێ

گوند، دێ، دێو، دیھ یان دیھۆن لە زاراوەکانی زمانی کوردی بەکاردەھێنرێت، بچووکترین یەکەی کارگێڕییە لەدوای شارەدێ(ناحیە) و شارۆچکە(قەزا) و شارەکان، لەھەندێک لەگوندەکانی کوردستان لە ناو گوندەکاندا بەرەبابەکان یان چەند خێزانێک دەچنە سەر زەوی و موڵکی خۆیان یان بەھەمیشەیی یان ھاوینان تیایدا دەژین پێی دەڵێن (مووچە).

کەواتە گوند کۆمەڵێک ماڵە کە لە نزیکی یەک دەژین. کە دانیشتوانیان لەنێوان سەد بۆ ھەزار کەسدایە، کە بەزۆری سەر بە یەک تیرە یان ھۆزن یان یەک بەرەبابن یان لە چەند بەرەباب و ھۆزێکی جیاواز پێکھاتوون، لەڕووی کارگێڕییەوە لەلایەن ئەنجوومەنی دێ(موختار) بەڕێوە دەبرێت، لەکۆندا لەلایەن ئاغا و کوێخاوە بەڕێوەبراوە.

کاتێک مرۆڤ لەسەرەتاکاندا بەرەو شارستانیەت و کشتوکاڵ پێشکەوتووە یەکەم یەکەی نشتەجێبوونی بە گوند دەستی پێکردووە و پاشان بەرەو شارۆچکە و شار، زیاتر خەڵکی گوند بە کشتوکاڵ و ئاژەڵداریەوە خەریکن. وە کلتور و ڕەفتار لە گوندێکەوە بۆ گوندێکی تر جیاوازە یان زۆر لەیەکترەوە نزیکن.

لەکی

زمانناسان لەکی وەک بنشێوەزارێکی کوردیی باشووری ھەژمار دەکەن. مهرداد ئیزه‌دی مێژووزان و نووسەر و کوردناسی به‌ناوبانگ و مامۆستای زانکۆی ھارڤارد و ھەروەھا مامۆستای زانکۆی کۆڵومبیا له ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا شێوەزاری لەکی و ھەروەھا شێوەزاری ھەورامی به بەشێک له شێوەزاری سه‌ره‌کی کوردی گۆرانی دەناسێنێت.

سەجاد جەھانفەرد لە توێژینەوەیەکدا زمانی کوردی وەک شەش شیوەزار پۆلێن دەکات کە شیوەزار لەکی یەکێکە لەو شەش شێوەزارە‌یه : کورمانجیی ژووروو، کورمانجیی ناوەڕاست، کورمانجیی خواروو، لەکی، ھەورامی، زازاکی. بە پێی ئەم توێژینەوەیە بنزارەکانی شێوەزاری لەکی ئەمانەی خوارەوەن:

بنزاری ناوەندی شێوەزاری لەکی (یا بنزاری کاکەوەنی)

بنشێوەزاری ھەرسینی

بنزاری کوودەشتیھەروەھا شوێنی ئاخێوەرانی ئەم شێوەزارە وەک دڵفان(نووراوا)، کوودەشت، ئەلشتر، بەشێک لە خوڕەماوا، بەشێک لە برووجرد، بەشێک لە نەھاوەند، ھلێران و بەشێکی بچووک لە ئاودانان لە پارێزگای ئیلام و لە پارێزگای کرماشان، شاری ھەرسین و بەشێکی بچووک لە کەنگاوەر و دەوروبەری سەحنە باس دەکات.ھەروەھا عەباس جەلیلیان (ئاکۆ) دانەر و نووسەری گەورەترین فەرھەنگی کوردیی باشووری لە وتارێکدا بە ناوی ڕەسەنێتیی زمانی کوردی و پۆلێن کردنی شێوەزارەکانی پاش تێڕوانین لە بیردۆزە پێشینەکاندا پۆلێنکردنی خۆی پێشکەش دەکات کە زمانی کوردی وەک حەفت شێوەزار دەناسێنێت کە بریتین لە:

کورمانجی

کوردیی ناوین

زازا-گۆرانی

ھەورامی

لەکی

کوردیی باشووری (کەڵھوڕی)

لوڕی

ماسیەرشێخ

ماسیەرشێخ (Masiyer şêx، بە فارسی: ماهیدرعلیا) دێیەکە لە ناوچەی زێویەی شارستانی سەقز. ژمارەی دانیشتووانی لە سەرژمێریی ساڵی ٢٠٠٦دا ٧٠٣ کەس لە ١١٨ بنەماڵەدا بووە. ماسیەرشێخ کەوتووتە بناری زنجیرە چیای چلچەمە. خەڵکی ماسیەرشێخ بە زمانی کوردی (سۆرانی) قسە دەکەن و پەیڕەوی ئایینی ئیسلامن. زۆربەی بنەماڵەکانی ماسیەرشێخ خاوەنی چەندین منداڵن، هەر بە هۆی ئەم زۆربوونی ژمارەی منداڵان لە بنەماڵەکاندا زۆەربەی لاوانی(جەوانان) ماسیەرشێخ ناچار بوون لە کۆچ بۆ شارە گەورەکانی ئێران وەک تاران. پێشەی زۆرینەی خەڵکی ماسیەرشێخ وەرزێڕییە. ماسیەرشێخ خاوەنی قوتابخانەیەکی سەرەتاییە کە تێیدا منداڵان لە قۆناغی یەکەم تا شەشەمی قوتابخانەکانی ئێرانی تێدا دەخوێنن. ماسیەرشێخ هەروەها خاوەنی کۆمپانییەکی بڵاوکردنەوەی نەوتە کە ئەرکی بڵاوکردنەوەی نەوتی بە سەر دێکانی دەوروبەردا لە سەر شانیەتی.

موکریانی

موکریانی ناوی یەکێک لە بنشێوەزارەکانی شێوەزاری کوردیی ناوەندییە و لە شارەکانی مەھاباد، سەردەشت، ڕەبەت، پیرانشار، نەغەدە، شنۆ، بۆکان و میاندواو قسەی پێ‌دەکرێ. ئەم بنشێوەزارە زمانی وێژەیی و ئەدەبی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە.

وڵات

وڵات یان وەلات (لە "ولاية" -ەوە نەھاتووە بەڵکوو لە "وار" -ەوە ھاتووە بە واتای نیشتمان) ناوچەیەکی جوگرافیایییە کە وەکوو مەڵبەندی فیزیکیی دەوڵەتێکی فەرمانڕەوا چاوی لێ دەکرێ. بەو خەڵکەی لەو ناوچەیە نیشتەجێن دەوترێ نەتەوە.

لە ڕوانگەی یاسای نێودەوڵەتییەوە سێ چەمکی "وڵات"، "نەتەوە"، و "دەوڵەت"، پێکەوە یەکەیەکی سیاسی پێک دێنن کە بوونی یەکیان ھەبوونی ئەو دوانەی دیکەی بەدواوە دێ. کەواتە ھەرکام لەم سێ چەمکە دەکرێ لە جیاتیی ئەو دوانەی دیکە بەکار ببردرێ.

ویکیپیدیای کوردی

ویکیپیدیای کوردیی کورمانجی یان ویکیپیدیای کوردی (بە پاشگری:ku) یەکێکە لە وەشاندنەکانی ویکیپیدیا کە بە زمانی کوردی بە ئەلفوبێی لاتینی وتارەکانی دەنووسرێت، ویکیپیدیای کوردی وەک ھەموو ویکیپیدیایەکانی تر ئینسایکلۆپیدیایەکی ئازادە و ھەمووان دەتوانن دەستکاری وتارەکان بکەن بێجگە لە چەند پەڕەیەک کە تەنیا بەکارھێنەرە خاوەن ھەژمارە تایبەتەکان دەتوانن دەستکاری بکەن، ئەم ویکیپیدیایە بە یەکەم ویکیی کوردی دێتە ھەژمار کە لە ڕۆژی ٧ی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٠٤دا سازکرا، و لە ڕۆژی ١٢ی ئابی ٢٠٠٩ ویکیپیدیای سۆرانی (ckb) لەم ویکیپیدیایە جیابوویەوە، لە ڕۆژی ٣٠ی نیسانی ساڵی ٢٠١٢دا ژمارەی وتارەکانی ئەم ویکیپیدیایە گەیشتە ١٨ ھەزار وتار.

پارێزگای کرماشان

پارێزگای کرماشان (بە فارسی: استان کرمانشاە) یەکێک لە پارێزگاکانی ئێران و بەشێکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە. ژمارەی دانیشتوانی لە ساڵی ٢٠١٦دا ١٩٥٢٤٣٤ کەس بووە و پانتاییەیەکی ٢٥ ھەزار کیلومتری چوار گۆشەی ھەیە.

ناوەندی پارێزگای کرماشان شاری کرماشانە و لە ١٤ شارستان پێکھاتووە کە ئەمانەن:

شارە گەورەکانی ئەم پارێزگا بریتین لە کرماشان، شائاباد، ھەرسین، کەنگاوەر، سونقوڕ، جوانڕۆ، سەرپێڵ، سە حنە، ڕوانسەر.

لە باری ئایینییەوە زۆربەی خەڵکەکەی، شیعە، سونی و یارسانن.

پاوە

پاوە شارێکی باکووری پارێزگای کرماشانە. خەڵکەکەی بە زمانی کوردی، زاراوەی ھەورامی دەئاخاوێنن. پاوە لە ناوەڕاستی دوو کێوی سەربەرزی شاھۆ و ئاتەشگادایە. بە ھۆی شێوی زەوی، سازکردنی خانووەکان،شێوەیەکی تایبەتی بەشارەکە بەخشێوە؛بۆیە پاوە ، بە ھەزار ماسوولە ناو دەبەن.ئەم شێوە بیناسازیە،لە گشتی جۆگرافیای ھەوراماندا،وەک پاوە،وایە. ئەم شارە ئاو و ھەوایەکی خۆشی ھەیە. ھێندێ لە مێژووناسەکان پێیان وایە کە ناوی پاوە لە ناوی سەردارێکی ساسانی «پاو» وەرگیراوە. خەڵکی ئەم شارە بە زاراوەی ھەورامی،دەئاخاوێنن؛

پاوە،تاساڵی ١٣٣٤ھەتاوی

ڕۆژھەڵاتی کوردستان

ڕۆژھەڵاتی کوردستان یان خۆرھەڵاتی کوردستان یان کوردستانی ئێران ناوێکی نافەرمیە بۆ بەشێک لە خاکی کوردستان کە ئێستا لەنێو سنوورەکانی ئێراندایە. دانیشتووانی بریتین لە کوردەکان و سنووری لەگەڵ عێراق و تورکیا ھەیە. پارێزگاکانی بەشێک لە ئازەربایجانی ڕۆژاوا، کوردستان، کرماشان، ئیلام و بەشێک لە پارێزگای لوڕستان و پارێزگای ھەمەدان لە خۆدەگرێت.

ژمارەی کوردەکان لە ئێراندا بە ١١ میلیۆن کەس دەخەمڵێنرێن. ژمارەیەک لە کوردەکان لە باکووری ڕۆژھەڵاتی ئێران لە پارێزگای خوراسان دەژین کە ئەو بەشە بە خاکی کوردستان ناوی لێنابەن.

کرماشان، ورمێ، سنە، خورەماوە، ئیلام، بۆکان، سەقز، مەھاباد و پیرانشار و ئیسلام ئاباد و بیجاڕ لە شارە گەورەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستانن.

دەروازەی کوردستان

کورد

کورد نەتەوەیەکی گەورەی نیشتەجێی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستن کە ژینگە سەرەکییەکەیان بە کوردستان دەناسرێت کە بە سەر‌ وڵاتانی ئێران و ئێراق و تورکیا و سوریا بەشکراوە و لە شاخە‌کانی ئاناتۆلی ھەتا زنجیرە چیای زاگرۆس درێژ دەبێتەوە. کوردەکان لە شوێنەکانی دیکەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستیش بڵاوبوونەتەوە. ئامارێکی فەرمی لەسەر ژمارەی کوردەکان نییە بەڵام بە ٣٥ ملیۆن کەس مەزەندە دەکرێت. زمانی کوردەکان لقێکە لە زمانە ھیندوئەورووپاییەکان. زۆربەی کوردەکان موسڵمانی شافعیین و ئەوەی دەمێنێتەوە موسڵمانی شیعە و یارسان و ئێزیدی و خاچپەرست و جوو و ئاشوورین.

کوردستان

کوردستان (بە واتای وڵاتی کوردان) ناوچەیەکە لە ڕۆژھەڵاتی ناوین کە زۆربەی دانیشتوانی کوردن. کوردستان دەکەوێتە خۆرھەڵاتی تورکیا (باکووری کوردستان)، باکووری عێراق (باشووری کوردستان)، باکووری خۆرئاوای ئێران (ڕۆژھەڵاتی کوردستان) و چەند پارچەیەک لە سووریا (ڕۆژاوای کوردستان) و ئازەربایجان و ئەرمەنستان. دیاریکردنی سنووری کوردستان یەکێکە لە دۆزە پڕ تەنگ و چەڵەمەکان، چونکە ئەو وڵاتانەی جڵەوی دەستەڵاتی کوردستانانیان بە دەستەوە وەک یەکەیەکی جوگرافی یان نەتەوەیی چاوی لێناکەن، بەڵکو پتر بە ناوچە کوردنشینەکان ناوی دەبەن. لە ڕوانگەی ڕامیاریەوە، باشووری کوردستان ورۆژئاوای کوردستان تەنھا بەشی کوردستانە کە بە شێوەی نێونەتەوەیی وەک پێکھاتەیەکی فیدراڵی سەربەخۆ لە عێراق وسوریا ناسراوە. کورد لە ئێراندا بە فەرمی وەک کەمایەتی ناسراون، بەڵام لە ڕووی خوێندن بە زمانی کوردی و مافەکانی دیکەی نەتەوایەتیەوە بێ بەشن.

کوردیی باشووری

کوردیی باشووری یەکێک لە زارە سەرەکییەکانی زمانی کوردییە و لە ھەرێمەکانی کرماشان، ئیلام و لوڕستان قسەی پێدەکرێت. بەھەڵە ئەم زارە ناوی کەڵھوڕی وەخۆ گرتووە، بەڵام کەڵھوڕی خۆی شێوەزارێکی کوردیی باشوورییە.

کوردیی باکووری

کوردیی باکووری یان کورمانجی یەکێک لە شێوەزارەکانی سەرەکی زمانی کوردییە. بە ھەڵە ئەم شێوەزارە ناوی کرمانجی وەخۆگرتووە بەڵام کرمانجی خۆی لقێکە لە لقەکانی کوردیی باکووری.

کوردیی ناوەندی

کوردیی ناوەندی یان سۆرانی یەکێک لە زارەکانی سەرەکی زمانی کوردییە کە لە ڕۆژھەڵات و باشووری کوردستان قسەی پێ دەکرێ. لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان باشوری پارێزگای ورمێ (ناوچەی ھەوشار و موکریان) و بەشی ھەرە زۆری پارێزگای کوردستان و ناوچەکانی جوانرۆ و ڕوانسەر و دەشتی زەھاو لە پارێزگای کرماشان بەم زارە قسە دەکەن. زمانی فەرمی حکومەتی شێخ مەحمود لە سلێمانی و کۆماری کوردستان لە مھاباد بووە و ئێستا زمانی فەرمی حکومەتی ھەرێمی کوردستانی باشورە. ئەم زارە لە ئێستادا دەوڵەمەنترین زاری زمانی کوردییە. زۆر جار بە ھەڵە بەم زارە دەڵێن سۆرانی بەڵام سۆرانی خۆی شێوەزارێکی کوردیی ناوەندییە. سلێمانی، ھەولێر، کەرکووک، بۆکان، مەھاباد، سنە و سەقز لە ئەو شارە گەورانەن کە خەڵکەکەی بە ئەم زارە دەدوێن.

کوردیی کەڵھوڕی

کەڵھوڕی ناوی یەکێک لە زارەکانی دیالێکتی کوردیی باشوورییە و خێڵی کەلھوڕ بەم زارە کە بەشێک لە دیالێکتی کوردیی باشوورییە قسە دەکەن. کوردیی باشووری لەم وەچە زارانە پێکھاتووە:

کولیایی

کرماشانی

فەیلی

کەلھوڕی.کەڵھۆڕی لە ڕۆژھەڵاتی کوردستاندا لە شارەکانی وەک کرماشان، شاباد (ئارووناوا)، گیەڵان، قەسر، ئەیوان، سەرپێڵ زەھاو، کرن و لە باشووری کوردستاندا لە شارەکانی وەک خانەقین، کەلار، مەندەلی و ناوچەی گەرمیان بە گشتی ھەیە.

ھەورامی

ھۆرامی بە سۆرانی (ھەورامی) یەکێک لە بنشێوەزارەکانی سەر بە بنەماڵەی گۆرانیی زمانی کوردییە و خەڵکی دەڤەری ھەورامان قسەی پێ‌دەکەن. ھەروەھا زاری (زەنگەنە) ی ناوجەی دیلان و (باجەڵان) ی ناوجەی خانەقین و (شەبەک) ی ناوجەی موسڵ و ھەندێ لە تاڵیشەکانی ناوچەی خەزەر و ھەندێ لە زازاکانی کوردستانی تورکیا، ئەمانە نزیکن لە زاری ھەورامییەوە و لە یەکتری تێدەگەن.

ھەژار

عەبدولڕەحمان شەرەفکەندی ناسراو بە ھەژار (١٣ی نیسانی ١٩٢١، مەھاباد – ٢١ی شوباتی ١٩٩١، کەرەج) یەکێکە لە نووسەرە ھەرە گەورەکان، ھەڵبەستوان، و وەرگێڕێکی کورد بووە و خاوەنی ژمارەیەکی زۆر بەرھەمی ئەدەبیی پڕ پیتە. ھەژار برای گەورەی سادق شەرەفکەندی سکرتێریی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو.

زمانی کوردی
شێوەزارەکانی زمانی کوردی
ئەلفوبێکانی کوردی
ڕێکخراوەکان
زمانەوانان (کورد)
زمانەوانان (بیانی)

بە زمانەکانی تر

This page is based on a Wikipedia article written by authors (here).
Text is available under the CC BY-SA 3.0 license; additional terms may apply.
Images, videos and audio are available under their respective licenses.