زمانی عیبری

زمانی عیبری زمانێکە لە بنەماڵەی زمانە سامییەکان کە خەڵکی کەونارای فەلەستین قسەیان پێدەکرد و ئێستاکە لە ئیسرائیلدا زمانی فەرمییە.

ئیبن سینا

ئیبن سینا (بە ئینگلیزی: Ibn Sīnā، بە لاتینی: Avicenna، بە عەرەبی: ابن سینا، بە فارسی: پورسینا) یان (کوڕی سینا) زانایەکی گەورەی موسوڵمانی فارسی بوو. ناوی تەواوی (ئەبو عەلی حسێن کوڕی عەبدوڵڵا کوڕی سینا) یە، لە ڕۆژئاوادا بە (Avicenna) ناسراوە، لە ساڵی ٩٨٠ز لە شاری ئەفشانش لە نزیک شاری بوخارا (ئوزبەکستانی ئێستا) لە دایکبووە. زمانی دایکی ئبین سینا فارسی بووە. خوێندنی سەرەتایی لە بوخارادا بووە. لە ھەموو تەمەنێکیدا بلیمەتی ناو بلیمەتەکان بووە.

ئیبن سینا، ئەو فارسەی کە تەواوی ژیانی لە ناوچەکانی ڕۆژھەڵات و ناوەڕاستی ئێران بەسەربرد، لە بوخارا لەدایکبووە، لەو شوێنەی کە سەرەتایترین خوێندنی تێیدا وەرگرت لە ژێر چاودێری باوکیدا. ھەر لەبەر ئەوەی ماڵی باوکی شوێنێک بوو بۆ چاوپێکەوتنی پیاوە ڕۆشنبیرەکان، ئیبن سینا ھەر لە سەرەتای منداڵییەوە توانی سوود وەربگرێت لە ھاوڕێیەتی کردنی مامۆستا دەرکەوتووەکانی ڕۆژگاری خۆی. منداڵێکی پێگەیشتوو بوو بە بیرێکی دەگمەنەوە، کە بە درێژایی ژیانی پارێزگاری لێکرد.

ئەبوو جەعفەر غافقی

ئەبو جەعفەر بن موحەممەد غافقی، یەکێکە لە زانایانی سەدەی شەشەمی کۆچی، ناسراوە بە زانینە باشەکەی لە ڕووەک دا "ڕوەکناسی"، وە وەسف و پێناسەیەکی جوانی کردووە لە کتێبەکانی.

ئەسینات بارزانی

ئەسینات بارزانی (ماوەی ژیان: ١٥٩٠ تاکوو ١٦٧٠ لە مووسڵ) جوویێکی کوردبوو کە لە کوردستان ژیابوو. نووسینەکانی ئەسینات، تێگەیشتوویی ناوبراوی لەبارەی زمانی عیبری، تەورات، تەلموود، میدراش و کابالا سەلماندووە.

بەپێی هەندێک سەرچاوە، ئەسینات بارزانی یەکەم ژنە حاخامی جوولەکە بووە وە ناوبراو لەیەکەم ئەو ژنە کوردانەیە کە لەپەڕەکانی مێژوودا ناویان هاتبێت.

ئەلفوبێی عیبری

ئەلفوبێی عیبری ئەلفوبێیەکە کە بۆ نووسینی زمانی عیبری کەڵکی لێ‌وەردەگیرێ. ئەم ئەلفوبێیە لە ٢٢ پیت پێکھاتووە.

جوو

جوو یان جوولەکە (بەعیبری:יהודים‎) ، بەپێی سەرچاوەکانی مێژوو ئەم گەلە بۆ نەوەکانی پەیامبەر یەعقووب دادەنرێن ، نەوەکانی ئەم گەلە سەر بە ئایینی جوولەکە ەن کە سەر بەپەیامی مووسا یە[ژێدەر پێویستە].

جەھەنەم

جەھەنم واتایەکە کە لە زۆربەی ئایینە باوەردارەکان بۆ ئاماژە بە ناخۆشیەکانی ژیانی دوای مردن بە کار دێت، وشەیێکی عیبریە (بە عیبری:גי(א)-הינום) - بە ئینگلیزی: Gêhinnôm گێ+ ھینۆم = دۆڵی ھینۆم دۆڵیکە لە دەوروبەری ئۆرشەلیم کە ڕێگای بەیت لەحم بەوێ دایە. لە ڕابردووی زۆر کۆن دا لەوێ مناڵەکان بۆ خوایەک بە ناوی مۆلۆخ قوربانی دەکران (ئێرمیا ٧/٣١)، دواتر لەو شوێنە ئاگرێک داگیرسا کە بوو بە بیرۆکەیەک بۆ جەھەنەم و شوێنێک بۆ تاوانباری و لە ناو بردنی گووناھکاران (مەتی ١٨/٨).

خەلافەتی ئەمەوی لە ئەندەلوس

خەلافەتی ئەمەوی لە ئەندەلوس یان خەلافەتی کۆردۆبا, دەوڵەتێکی ئیسلامی بوو کە عەبدول ڕەحمان داخل دایمەزراند لە ساڵی ٧٥٦ز، بەوەش میرنشینی قورتوبە کۆتایی پێھات کە ھەر عەبدول ڕەحمان داخل ایمەزراند بوو، بە فەڕمی تا ساڵی ١٠٣١ بەردەوام بوو، دوای ئەوە کۆتایی پێھات بە ھەڵوەشاندنی دەوڵەتی ئەمەوی بۆ چەند دەوڵەتێک.

دەریای مردوو

دەریای مردوو (بە عەرەبی: البحر الميت، بە زمانی عیبری: יָם הַ‏‏מֶּ‏‏לַ‏ח)، کە ھەروەھا بە دەریای خوێ -ش ناسرواە، دەریاچەیەکە لەنێوان ئوردون و ئیسرائیلدا ھەڵکەوتووە. ڕووی ئەم دەریاچەیە و کەنارەکانی ٤٢٢ مەتر لە ئاستی دەریا نزمترن و بەم بۆنەوە وەکوو نەویترین وشکانییەکانی ڕووی زەوی دێنە ئەژمار. دەریای مردوو ٣٧٨ مەتر قووڵە و بە ٣٣،٧% سوێرییەوە سوێرترین کۆمای ئاوییە لە جیھاندا. ئاوەکەی ئەوەندە سوێرە کە ژیان تێیدا بۆ زۆربەی گیانداران ئەستەم و دەستنەداوە، ھەر بۆیە بە "مردوو" ناو نراوە. ئەڵبەت بەتەواوی مردوو نییە، جۆرە باکتریاگەلێک ھەن کە دەتوانن لەو ئاوەدا بژین. ھەروەھا سوێریی ئاوەکە وای لێ دەکا لە ئاوی تازە قورستر بێ و مرۆڤ بەئاسانی و بەبێ ھەوڵی زۆر بتوانێ بەسەر ئاوەکەدا پاڵ کەوێ. ئەم تایبەتمەندییەی ھەر ساڵە گەشتیاران لە سەرانسەری جیھانەوە بۆ سەیرانی دەریای مردوو ڕادەکێشێ.

زایۆن

زایۆن (بە عیبری: ציון‎، بە عەرەبی: صهيون) ڕێک: سایۆن، تزایۆن یان تسایۆن، ناوێکە بۆ شوێن کە زۆرینەی کات وەک بەرامبەرێک بۆ ئورشەلیم بەکاردێت. وشەکە بۆ یەکەم جار لە ساموێڵ II ٥:٧ دا دەرکەوتووە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ٦٣٠-٥٤٠ پێش زایین، بەپێی وتەی لێکۆڵەرەوانی نۆژەن. وشەکە بەشێوەیەکی باو ئاماژە بووە بۆ چیایەکی دیاریکراو لە نزیک ئورشەلیمەوە (کێوی زایۆن)، کە قەڵایەکی یەبووسیی لەسەر بووە بەھەمان ناوەوە کە داوود داگیری کردووە و ناوی نراوە شاری داوود. زاراوەی تزایۆن ھاتۆتە بوون تا ئاماژە بکات بۆ ئەو ناوچەیەی کە قەڵاکەی لەسەر وەستاوە و دواتر ڕەگەزدۆزییەک بۆ پەرستگای ئورشەلیمی سولەیمان، شاری ئورشەلیم و بەگشتی ئیسکاتۆلۆجی جوو.

زمانی عەرەبی

زمانی عەرەبی (بە عەرەبی: العربیة) گەورەترین زمانەکانی گرووپی زمانە سامییەکانە لە بارەی قسە پێکەرانەوە، و یەکێکە لە زمانە ھەرە بەربڵاوەکانی جیھان کە ٤٢٢ ملیۆن کەس قسەی پێ دەکات، و قسەپێکەرانی بەربڵاون لەو ناوچەیەی کە پێی دەوتری ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، لەگەڵ زۆرێک لە شوێنەکانی تری جیھان کە لە دەوروبەری ئەم وڵاتانەن وەکوو: ئەھواز، تورکیا، چاد، مالی، سینیگال، ئێرتریا. زمانی عەرەبی گرنگیەکی تایبەتی ھەیە لە لای موسڵمانان، چونکە زمانی قورئانە، و زۆربەی زۆری خوداپەرستی لە ئاینی ئیسلامدا بەبێ زمانی عەرەبی ناکرێ[ژێدەر پێویستە]، ھەروەھا زمانی عەرەبی زمانێکی سەرەکیی بۆنەکانە لە چەند کڵێسایەکی کریستیانی لە وڵاتە عەرەبیەکاندا. ھەروەھا زمانی عەرەبی زۆرێک لە کارە ئاینیەکان و بیرمەندیەکانی جوولەکەکانی پێ نووسراوە لە سەدەکانی ناوەڕاستدا.

دوای بڵاوبونەوەی ئیسلام و پێکھێنانی چەند دەوڵەتێک، زمانی عەرەبی گرنگیەکی تایبەتی وەرگرت و بووە زمانی ڕامیاری و زانست و وێژە بۆ چەند سەدەیەکی دوورودرێژ لەو خاکانەی کە موسڵمانان بەڕێوەیان دەبرد.

زمانی عەرەبی کاریگەریەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆیی ھەبووە لە سەر زۆرێک لە زمانەکانی وڵاتە ئیسلامیەکان، وەکوو تورکی، فارسی، زمانی ئوردوو، و ئەلبانی وزمانە ئەفریقیەکان و زمانە ئەوروپیەکان وەکو فەڕەنسی، ئیسپانی، ئیتاڵی، و ئەڵمانی. ھەروەھا زمانی عەرەبی بە شێوەیەکی فەرمی یان نافەرمی دەخوێندرێت لە وڵاتە ئیسلامیەکان و ئەفریقایەکانی دەوروبەری وڵاتە عەرەبیەکان.

عەرەبی زمانی فەرمییە لە ھەموو وڵاتە زۆربە عەرەبەکان ھەروەھا زمانێکی فەرمیە لە وڵاتانی سێنیگال، مالی، چاد، ئێرتریا. ھەروەھا زمانی عەرەبی وەک یەکێ لە زمانە فەرمیەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دانراوە.

زمانی عەرەبی ٢٨ پیتی نووسراو لە خۆ ئەگرێ و ھەندێک لە زمانەوانانیش پێیان باشە یپتی ھەمزە (ء) زیاد بکرێ بۆ پیتەکانی زمانی عەرەبی وببێتە ٢٩ پیت. عەرەبی لە ڕاستەوە بۆ چەپ ئەنووسرێ ھەربەشێوەی زمانی فارسی و زمانی عیبری وبە پێچەوانەی زۆربەی زۆری زمانەکانی تری جیھان،ولە سەرەوەی پەڕە بۆ خوارەوە دەنووسرێ.

(زمانی ضاد) ئەو ناوەیە کە عەرەبەکان زمانی عەرەبی پێ ناو ئەبەن لە بەر ئەوەی لە باوەڕی ئەواندا تەنھا زمانە کە ئەو پیتەی تیادا بێت.

فەلەستین

فەلەستین (بەعەرەبی: فلسطین، بەئینگلیزی: Palestine، بەلاتینی: Palaestina، بەعیبری: פַּלַשְׂתִּינָה یان פִלַסְטִין) ناوچەیەکی مێژووییە لەناو جەرگەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و بەشی باشوری ڕۆژئاوای وڵاتی شام پێک دەھێنێت، لەمڕۆدا دەورەدراوە بە وڵاتە عەرەبیەکان و بەشێکی زۆری دانیشتوانەکەی بە زمانی عەرەبی ئەدوێن، بەڵام بەشەکەی تر بە عیبری ئەدوێن و شوێنکەوتووی ئاینی یەھودیین، کۆچکردوو و نەوەی نەتەوەکانی ترن، ئەکەوێتە ڕۆژھەڵاتی دەریای سپی ناوەڕاست و ئاسیا بە باکووری ئەفریقا ئەگەیەنێت لە شوێنی بە یەکگەیشتنی دوو قارەکەدا.

ئەم ناوچەیە چەندین شاری مێژووی و ئاینی گرنگ لە خۆدەگرێت بۆ ھەرسێ ئاینییە یەکتاپەرستیەکە، لەسەرووی ھەموویانەوە (قودس و بەیت لەحم و خەلیل و ناسڕە و ئەریحا و تەبریە). لە ڕووی سیاسی و ئاسایشەوە بە نائارامترین ناوچەی جیھان دادەنرێت بە ھۆی ئەو ناکۆکیانەی لە نێوان ئیسرائیل و فەلەستینییەکاندا ھەیە، فەلەستینی بە دانیشتووە عەرەبەکانی ناوچەکە دەوترێت.

مێژووی جووەکان لە کوردستان

جووە کوردەکان یان کوردە جووەکان یان جووە کوردستانییەکان (بە عیبری: יהודי כורדיסטן؛ یەهودیی کوردستان؛ جووەکانی کوردستان، بە ئارامی: אנשא דידנ؛ ناشی ددن) سەر بە کۆمەڵگا دێرینەکانی جووە ڕۆژهەڵاتیەکانن، نیشتەجێی ئەو هەرێمەی باکوری مێزۆپۆتامیان کە بە کوردستان ناسراوە. کلتور و جلوبەرگیان هاوشیوەی کوردە موسوڵمان و ئاشووریە کریستیانەکان دەچێ کە هاوسێیانن. جووەکانی کوردستان وەک کۆمەڵگای ڕەگەزی داخراو دەژیان هەتا کۆچکردنیان بۆ ئیسرائیل لە ١٩٤٠کان و سەرەتای ١٩٥٠کاندا. کوردە جووەکان بە شێوەیەکی بەرچاو ئارامیان بەکاردەهێنا و هەندێکیان زاراوەکانی کوردی دەدوان. بۆ نموونە، لە کوردستانی عیراقدا، بە هەردوو زمانی ئارامی و زاراوەی کورمانجی دەدوان. دوای هاتنیان بۆ ئیسرائیل ئەوانەی کورمانجی دەدوان گۆڕییان بۆ ئارامی. لە ئەمڕۆدا، زۆرینەی جووە کوردەکان و نەوەکانیان لە ئیسرائیل دەژین.

ویکیوتە

ویکیوتە (بەئینگلیزی:Wikiquote) یەکێکە لەپڕۆژە سەرکەوتووەکانی ڕێکخراوی ویکیمیدیا و بیرۆکەکەی لەلایەن دانیێل ئارستۆن سازکرا و لەلایەن بریۆن ڤایبەر جێبەجێ کرا، مەبەست و ئامانجی ئەم پڕۆژەیە ئەوە بوو دروستکردنی سەرچاوەیەک بۆ ووتەی کەسانی بەناوبانگ و پەرتووک و پەندی پێشینان ، لەسەرەتادا ئەم پڕۆژەیە تەنیا بە زمانی ئینگلیزی بەردەست بوو دوایی لە تەمموزی ٢٠٠٤ ەوە بەرە بەرە زمانی تر زۆر کران ...

گال گادۆت

گاڵ گەدۆت-ڤارسانۆ (بە عیبری: גל גדות؛ بە ئینگلیزی: Gal Gadot)، لە ٣٠ی نیسانی ١٩٨٥ لە ئیسرائیل لەدایکبووە. ئەکتەر و خانمەنمایشکارێکی ئیسرائیلییە. ڕۆڵی بینیوە وەک وۆندەر وومان لە جیھانی سینەمایی دی سی، لە فیلمی باتمان دژی سوپەرمان: کازیوەی دادپەروەری ساڵی ٢٠١٦.

گەدۆت لە تەمەنی ١٨ ساڵیدا بووەتە شاجوانی ئیسڕائیل بۆ ساڵی ٢٠٠٤. بۆ ماوەی دوو ساڵ لە خزمەتی سەربازیدا بووە بۆ ھێزەکانی بەرگری ئیسرائیل وەک ڕاھێنەری سەربازی.

گووگڵ بەدوا گەڕانی دەنگ

گووگڵ بەدوا گەڕانی دەنگ یان بەدوا گەڕان لەلایەن دەنگ بەرھەمێکی گووگڵە کە ڕێ بە بەکارھێنەر دەدات تا بەدوا گەڕانی گووگڵ بەکاربھێنن

لەلایەن قسەکردن لەسەر تەلەفۆنێکی مۆبایل یان، واتە ئامرازێکی ھەیە بەدوا دەگەڕێت بۆ داتا لەسەر چوونە ناو زانیاری بەپێی قسەکەر.

سەرەتا بەردەست بوو تەنھا بۆ ناوچەی ئینگلیزیوڵاتە یەکگرتووەکان _ پاشان بۆ ئەمریکی، بەریتانیا، ھیندی ئینگلیزی، فەڕەنسی، ئیتاڵیی، ئەڵمانی، و ئیسپانی.لە ئابی ٢٠١٤، تایبەتمەنییەکی نوێ زیاد کرا بۆ گووگڵ بەدوا گەڕانی دەنگ، ڕێ دان بە بەکارھێنەر تا پێنج زمان ھەڵبژێرێت بەرنامەکە بەشێوەیەکی خۆکارانە لێی تێدەگات.

ھێزی ئاسمانیی ئیسرائیل

ھێزی ئاسمانی ئیسڕائیل (بە عیبری: זרוע האויר והחלל، زەرواھائەڤیر فیھاھالال، "زریپۆشی فڕۆکەوانی و ئاسمانی، وە ناسراوە بە חיל האויר، ھیل ھائەڤیر، "ھێزی فڕۆکەوانی") بریتیە لە چەکی ئاسمانی پاشکۆی سوپای بەرگری ئیسڕائیلە ٫سەرکردەی ئێستای ھێزەکانی ئاسمانی ئیسڕائیل ئەمیکام نۆرکیننە.

ھەواڵەکانی گووگڵ

هەواڵەکانی گووگڵ (بەئینگلیزی:Google News) یەکێکە لە خزمەتگوزاریەکانی گووگڵ لە ئازاری ساڵی ٢٠٠٢ خراوەتە بەردەست بەکارهێنەرانی گووگڵ ئەم خزمەتگوزاریە بە ٢٨ زمانی لە بەردەستە و ڕۆژانە بە نوێترین هەواڵ نوێدەکرێتەوە ، هەواڵەکانیش لەبوارەکانی سیاسی و وەرزشی و بازرگانی و جیهانی و هەواڵەکانی ئەمریکا و ئەلیکتڕۆنی و تەکنۆلۆژیا و زانستی و تەندروستین

یوشعی کوڕی نون

یەشوع کوڕی نون (لای مەسیحییەکان)، یوشع کوڕی نون (لای موسڵمانان) (بە عیبری: יְהוֹשֻׁעַ • گۆکردن: یەھوشوع) پەیامبەرێکە لە پەیامبەرانی خوا لە نێوان سەدەی ١٢ و ١٣ی پێش زایین ژیاوە. دوای مووسا بووەتە سەرکردەی بەنی ئیسرائیل.

بە زمانەکانی تر

This page is based on a Wikipedia article written by authors (here).
Text is available under the CC BY-SA 3.0 license; additional terms may apply.
Images, videos and audio are available under their respective licenses.