زانست

زانست، پێکھاتەیەکە بۆ بەرھەمھێنان و ڕێکخستنی زانیاری لە سەر جیھانی سروشت، بەشێوەی ڕاڤە، لێکدانەوە و پێشبینی ئەزموون لەبار. ئەرەستوو زانیاری زانستی بە کۆمەڵێک زانیاری دڵنیا و خاترجەم دەزانی کە لە باری ژیری و عەقڵانیدا لەوتن بێن.

لە سەردەمی کلاسیکدا، زانست پێوەندی زۆرنزیکی لەگەڵ فەلسەفەدا ھەبوو. لە سەرەتاکانی سەردەمی نۆشدا ئەم دوو وشە زۆر لەجێی یەک بەکاردەچوون، لە چاخی ١٧ زایینیدا، فەلسەفەی سروشتی (ھەمان زانستی سروشتی ئەمڕڕۆ) خۆی لە فەلسەفە ھەڵبوارد. سەرەڕای ھەموو ئەمانە، زانست بەشێوەیەکی بەربڵاو ئەرکی لێکدانەوەی ھەموو زانیارییەدڵنیاکانی لەئەستۆگرت، بەڵام ھێشتاش بۆ بابەتی وەک زانستی پەرتووکداری و زانستی سیاسی رەنگدانەوەی جیاوازی ھەیە.

لە سەردەمی مودێڕندا زانست واتە: زانستی سروشتی و فیزیکی، کەوابوو دەپەرژێتە سەر ئەو لقە فێرکارییانەی لە سەر دیاردەکانی دنیای مادی و یاساکانی دەکۆڵێتەوە.

لە گشتگرترین ڕاستێنەی خۆیدا، ھەر جۆرە کردە و ڕاھێنانێکی ڕێکخراوی لەسەر زانین بنەڕەتنراو یان شیاوی نواندنە کە دەتوانێت سەرچاوکەی چەشنێک ئاکام یان دەرھاتی شیاوی پێشبینیکردن بێت. لەم ڕاستێنەیەدا، زانست دەکرێت ئاماژەیەک بێت بە کردە یان ڕێکارێکی زۆر شارەزایانە.[١] لە ڕاستێنەی بەرتەسکتری ھاوچەرخیدا، زانست ڕێکخستنێکە بۆ بەدەستھێنانی زانین لە سەر بنچینەی پێڕەوی زانستی[٢].

ئەم وتارە لەسەر واتای بەرتەسکتری وشەکە ورددەبێتەوە. زانست بەو شێوەیە کە لەم وتارەدا قسەی لێدەکرێت ھەندێجار پێی دەوترێت زانستی ئەزموونی؛ ئەمە بۆ جیاکردنەوەیە لەگەڵ زانستی بەکاربراو کە بەکاربەریی لێکۆڵینەوەی زانستییە لە بڕێک پێداویستییەکانی مرۆڤدا - ھەرچەن ئەم دووە زۆرجاران پێکەوە گرێدراون.

زانست تێکۆشانێکی بەردەوامە بۆ دۆزینەوە و زۆرکردنی تێگەیشتن و زانینی مرۆڤ لە ڕێگەی لێکۆڵینەوەی یاسامەندەوە. بە کەڵکوەرگرتن لە شێوازگەلی دەستبەسەرداگیراو، زانستمەندان، بەڵگەی شیاوی ڕوانین بۆ دیاردە سروشتییەکان و کۆمەڵایەتییەکان کۆدەکەنەوە، دراوەگەلی شیاوی پێواندنی گرێدراوی ڕوانینەکان تۆماردەکەن، زانیارییەکان شیدەکەنەوە، ئەوکات سەبارەت بە چۆنیەتیی کارکردنی شتەکان ڕاڤەی بیردۆزی ئاوادەکەن. پێڕەوەکانی کۆڵینەوەی زانستی ئەم دوو قۆناغە لەبەردەگرن:

  1. پێکھێنانی گریمانەکان سەبارەت بە چۆنیەتیی کاری دیاردەکە و پاشان
  2. تاقیکردنەوە، کە ئەم گریمانەگەلە لە ژێر ھەلومەرجی دەستبەسەرداگیراودا ھەڵدەسەنگێنێت.

ھەروەھا، زانستمەندان، لێیان چاوەڕواندەکرێت کە زانیارییەکانیان بڵاوبکەنەوە تاکوو زانستمەندانی دیکە بتوانن بۆ دووبارە پشکنینی دەرەنجامەکانی ئەوان تاقیکردنەوەی ھاوشێوە بکەن. لە ئاکامەکانی ئەم ڕەوتە توانای تێگەیشتنی باشتر لە ڕووداوەکانی ڕابردوو و ھەروەھا پێشبینیکردنی باشتری ڕووداوەکانی داھاتووی ھاوچەشنە.

پەڕگە:Scientists montage.jpg
لیستی گەورە زانایانی جیھان لەچەپەوە بۆ ڕاست:
ڕیزی یەکەم: ئارکیمیدز - ئەرەستوو - ئیبن ئەلھەیسەم - لێوناردۆ داڤینچی - گالیلۆ - ڤان لیڤنھووک
ڕیزی دووەم: ئایزاک نیوتن - جەیمس ھووتۆن - ئەنتوان لاڤۆزێر - جۆن داڵتن - چارڵس داروین - گریگۆر مەندڵ
ڕیزی سێیەم: لویس پاستەر - جەیمس کڵێرک ماکسوێڵ - ھێنری پۆینکارێ - سیگمۆند فرۆید - تێسلا - ماکس پلانک
ڕیزی چوارەم: ڕەزەرفۆرد - ماری کیوری - ئەلبێرت ئاینشتاین - نییەڵز بۆر - شرۆدینگەر - ئینریکۆ فێرمی
ڕیزی پێنجەم: ئالان توورینگ - ڕیچارد فێینمان - ئێدوارد ئێسبۆرن ویڵسن - جەین گووداڵ - سیڤن ھۆکینگ - نیڵ تایسن
Apollo 11 Lunar Lander - 5927 NASA
زانست مرۆڤی گەیاندە سەر گۆی مانگ. لە ٢١ی جوولایی ١٩٦٩دا نیڵ ئارمسترانگ و باز ئاڵدرین بە ئاپۆلۆ ١١ گەیشتنە سەر مانگ. پێکەوە پیاسەیانکرد و نموونەیان کۆکردەوە و وێنەیان کێشا. ئەم وێنەیە نیڵ ئارمسترانگ کێشاویە لە باز ئاڵدرین کە پشتی لێمان کردووە.

دابەشاندنی بنەڕەتی

باوە کە گۆڕەپانەکانی زانست دابەشبکرێن بە دوو کۆمەڵەی سەرەکییەوە:

  1. زانستە سروشتییەکان، کە لە دیاردەکانی سروشت دەکۆڵنەوە،
  2. زانستە کۆمەڵایەتییەکان، کە لە ئاکاری مرۆڤ و لە کۆمەڵگا دەکۆڵنەوە.

ئەم دووە پێیان دەوترێت زانستە ئەزموونییەکان. وشەی ئەزموونی واتە زانین دەشێت بنەڕەتی لەسەر دیاردەی شیاوی ڕوانین و شیاوی تاقیبوونەوە بێت تاکوو بکرێت لەلایەن لێکۆڵەرانی ترەوە دروستییەکەی بسەلمێندرێت[٢].

ھەروەھا لقی تری زانستگاییش ھەیە کە دەکەوێتە ناو زانستە بەکاربراوەکانەوە، وەکوو ئەندازیاری.

لە ناو ئەم پۆلانەدا، گۆڕەپانی زانستیی پسپۆرانەی وا ھەیە کە دەتوانێت ھەندێک لە توخمەکانی گۆڕەپانە زانستییەکانی تر لەخۆبگرێت؛ ھەرچەندە ئەوانە زۆرتر زاراوە و کۆمەڵە شارەزایییەکانی تایبەتی خۆیانیان ھەیە.

بیرکاری کە دەکەوێتە ناو زانستە شێوەیییەکانەوە، ھەم لە زانستە سروشتی و کۆمەڵایەتییەکان دەچێت و ھەم ژی جیاوازیی ھەیە لەگەڵیاندا. لەیەکچوونیان لەوەدایە کە ھەردووکیان توێژینەوەیەکی ورد و ڕاستەقینە و ڕێکخراوی بەرینایییەک لە مەعریفەت تێوەدەگلێنن و جیاوازیشیان لە شێوازی سەلماندنی مەعریفەتە بەدەستھاتووەکەدایە[٢].[٣]

زانستە شێوەیییەکان، کە ھەروەھا ئامار و لۆژیک لەوانەن، بۆ زانستە ئەزموونییەکان زۆر گرنگ و بنچینەن. پێشکەوتنی گەورە لە زانستە شێوەیییەکاندا دەبێتە ھۆی پێشکەوتنی گەورە لە زانستە ئەزموونییەکاندا. زانستە شێوەیییەکان بۆ شێوەدان بە گریمانەکان، بیردۆزەکان و یاساکان زۆر پێویستن؛ ھەم لە دۆزینەوە و ھەم ژی لە شرۆڤەکردنی ئەوەی کە شتەکان چۆن کاردەکەن (زانستە سروشتییەکان) و خەڵک چۆن بیردەکەنەوە و چۆن ھەڵسوکەوتدەکەن (زانستە کۆمەڵایەتییەکان).

مێژووی زانست

ئەگەرچی تۆژینەوەی ئەزموونی لە جیھانی سروشتی لە ڕۆژگارانی کۆنەوە قسەی لێ کراوە و پێڕەوە زانستییەکان لە سەدەکانی ناوین بەم لاوە بەکارھێنراون، بەڵام بەرەبەیانی زانستی نوێ دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتاکانی سەردەمی نوێ لەدرێژەی ئەو شتە کە بە شۆڕشی زانستیی سەدەکانی ١٦ھەم و ١٧ھەم ناسراوە.[٤]

پێش دەستپێکی سەدەی ١٨ھەم، زاراوەی باو بۆ ئاماژە بە لێکۆڵینەوەی سروشت فەلسەفەی سروشتی بوو. ئاخێوەرانی ئینگلیزی بە گۆڕەپانەکانی دیکەی فەلسەفە (وەکوو لۆژیک، مەعریفەتناسی، مێتافیزیک و ڕەوشت) دەیانوت "فەلسەفەی ڕەوشتی" (بە ئینگلیزی: moral philosophy). ئەمڕۆکە "فەلسەفەی ڕەوشتی" کەم تا زۆر ھاوواتایە لەگەڵ ڕەوشتدا. لە کۆتایییەکانی سەدەی ١٧ و سەرەتاکانی سەدەی ١٨دا، زانست و فەلسەفەی سروشتی ھێشتا بەتەواوی ھاوواتا نەبوون، بەڵام تەنیا تۆزێک دواتر، لەگەڵ بەکارھێنانی ڕاستەخۆی ئەو شتەی کە بە شێوەی فەرمی خەریکبوو وەکوو پێڕەوی زانستی ناوبانگی دەردەکرد، بوون بە ھاوواتا و ئاماژەپێکەری یەکتر. لە بەرانبەردا، لە سەدەی ١٧ھەمدا، وشەی science (= زانست) لە زمانی ئینگلیزیدا ھێشتا بۆ ئاماژەکردن بە چەمکی ئەرەستووییی زانین بەکاردەھێنرا کە ئەوەندەی پێویست پتەو و دڵتێرکەر بوو کە بتوانێت بۆ چۆنیەتیی جێبەجێکردنی ھەندێک شتان پێشنیارێکی باش بێت. لە ئەم واتا جیاوازەی دوو وشەکەدا بوو کە فەیلەسووف جۆن ڵۆک لە ١٦٩٠دا سووکایەتیھێنەرانە نووسی: "فەلسەفەی سروشتی [تۆژینەوەی سروشت] ناتوانێت لە زانستێکەوە بخولقێت".

لە سەرەتاکانی سەدەی ١٨ھەمدا، فەلسەفەی سروشتی گەرەکیبوو لە فەلسەفە جیاببێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا، زۆرجاران واتایەکی زۆر بەرین و گشتگری لە خۆیدا ھەڵگرتبوو. لە زۆر بابەتاندا، واتای زانست خەریکبوو دەبوو بە زانینی جێی متمانە سەبارەت بە شتێک، کە ئەمڕۆکەش لە ھەندێک زاراوەی نوێدا (وەکوو زانستی سیاسی، زانستی کۆمپیوتەر) لە ئاوەھا واتایەکدا بەکاردەبرێت (پێشەکیی ئەم وتارە ببینە). سەبارەت بە واتا بەرتەسکترەکەی زانست، کە فەلسەفەی سروشتی دەبەسترایەوە بە کۆمەڵێک یاسای باش-پێناسەکراوەوە (بە یاساکانی گالیلەی، یاساکانی کێپلەر، و یاساکانی نیوتنەوە دەستپێکرا)، ئاماژەکردن پێی وەکوو زانستی سروشتی باوتر دەبوو. زێدەتر، لە درێژەی سەدەی نۆزدەھەمدا، خواستێکی پەرەگرتوو ھەبوو بۆ ھاوسەنگکردنی زانست لەگەڵ لێکۆڵینەوەی جیھانی سروشتی (واتە جیھانی نامرۆڤی) دا. ئەمە ھەندێجار لە کۆتاییی سەدەکە و سەرەتای سەدەی دواییدا لێکۆڵینەوەی مرۆڤ و کۆمەڵگای (کە دواتر ناونرا زانستی کۆمەڵایەتی) دەخستە ناو بەرزەخێکی زمانناسییەوە.

لە درێژەی سەدەی ١٩، زۆرێک لە ئاخێوەرانی ئینگلیزی-زمان ھەر ڕۆژ زیاتر جیاوازییان دادەنا لەنێوان science (= زانست) و شێوەکانی تری زانینەوە. زاراوەی "پێڕەوی زانستی" تا ئەو کاتە بەکارنەدەھێنرا، بەڵام دوای ١٨٧٠ ئیتر داکەوتبوو، ھەرچەند کە بەدەگمەن پێکھاتێکی گشتی سەبارەت بە واتاکەی ھەبوو. وشەی "scientist" لە زمانی ئینگلزیدا (= زانستیار یان زانستمەند لە کوردیدا) یەکەمجار ساڵی ١٨٣٣ لەلایەن ویڵیام ھیووەڵەوە بەکارھێنرا. وتوبێژی زانستیاران وەکوو تاقمێک لە خەڵک کە کاریان زانستە، لە دوایین نیوەی سەدەی ١٩ھەمەوە گەشەی کرد. ئیتر خەڵک لە بەرتەسکترین ڕاستێنەدا، واتە بەکارھێنانی پێڕەوی زانستی و ئەو زانینەی کە لە گرتنەبەری پێڕەوی زانستییەوە بەدەستدێت و بەئاشکرایی لە دیکەی مەڵبەندەکانی تێکۆشانی مرۆڤ جیا دەکرێتەوە، وشەی زانست و زانستیار و زاراوەگەلی ھاوشێوەیان بەکاردەبرد.

لە سەدەی بیستەمدا، گرێی نێوان زانست و تەکنۆلۆژی توندتر بوو.

پێڕەوی زانستی

DNA Overview2
دی ئێن ئەی پێکھاتەی زگماکیی ھەموو ژیانە ناسراوەکان دیاریدەکات.

میتۆدێکی زانستی دەگەڕێت بە دوای دۆزینەوەی ڕاڤە بۆ ڕووداوەکانی سروشت بە شێوەیەکی شیاوی لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانی ئەم لەبەرگرتنەوانە بۆ پێشبینیکردن. ئەمە لە ڕێگەی ڕوانین لە دیاردە سروشتییەکان و ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان دێتەدی.

پاش ڕوانین لە دیاردەکە، زانستمەندان مودێل دروستدەکەن. واتە تێدەکۆشن بە گوێرەی نواندنێکی بیرکارییانە یان فیزیکی یان لۆژیکی دیاردەکە وەسفبکەن. ھەر کە بەڵگە ئەزموونییەکان کۆکرانەوە زانستمەندان دەتوانن بۆ ڕاڤەی دیاردەکە گریمانە پێشنیار بکەن. پێویستە گریمانەکان تاقیبکرێنەوە و ھەرکات گریمانەیەک جێی ڕەزامەندی نەبوو دەستکاری دەکرێت یان یەکسەر بەدوادەدرێت.

لە کاتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکاندا، لەوانەیە زانستمەندان یەکێک لە دەرھاتەکان (ئاکامی تاقیکردنەوەکان) بە باشتر بزانن و بیدەن بە سەر دەرھاتەکانی تردا؛ گرنگ ئەوەیە کە دڵنیا بن ئەم ھۆگرێتییە کارتێکەر نابێت لەسەر ئەو ڕاڤەیەی دەیانەوێت بۆ دیاردەکە پێشکەشی بکەن. لەبەرگرتنی میتۆدێکی زانستیی چڕ و سوورلەسەر، زۆر پێویستیی ھەیە بە تێکۆشین بۆ بە کەمکترین ئاست گەیاندنی کاریگەرییەکانی ھۆگرێتی و بەسەردادانی یەکێک لە دەرھاتەکان بەسەر ئەوانی تردا. ئەمە دەتوانرێت بە داڕشتنی دروستی تاقیکردنەوەکان و بە داوەریکردنی ئاکامی تاقیکردنەوەکان و ھەروەھا بە دەرەنجامگرتنەوە لە تۆژینەوەکان بێتەدی. پاش ئەوەی ئاکامی تاقیکردنەوەکان ڕاگەیێنران یان بڵاوکرانەوە، لێکۆڵەر و تۆژینەرە سەربەخۆکان بۆیان ھەیە چۆنیەتیی بەڕێوەچوونی کۆڵینەوەکە دووبارە بپشکنێنەوە و بۆ ئەوەی بزانن کە ئاکامە سەربەخۆکان لەوانەیە چۆن بن، تاقیکردنەوەی ھاوشێوە ئەنجامبدەن.

کاتێک گریمانەیەک بەسەرکەوتوویی لە تاقیکارییەکان ھاتەدەرەوە، لەوانەیە پەسەندبکرێت کە ببێت بە چوارچێوەی بیردۆزێکی زانستی.

بیرکاری

بیرکاری بۆ زانستەکان بنچینەیە. یەکێک لە ئەرکە گرنگەکانی بیرکاری لە زانستدا ئەو ڕۆڵەیە کە لە دەربـڕین و ڤەگۆتنی مودێلە زانستییەکاندا دەیبینێت. چاودێری و کۆکردنەوەی پێوانەکان، ھەروەھا گریمانەکردن و پێشبینیکردن، زۆرجار پێویستیی بە بەکارھاوردنی بەربڵاوی بیرکاری ھەیە. بۆ نموونە، ژمێرە، جەبر، ئەندازەزانی، سێگۆشەزانی، و جیاکاری و تەواوکاری بۆ زانستی فیزیک بنچینەن. لە ڕاستیدا ھەموو لقەکانی بیرکاری شیاوی بەکارچوونن لە زانستدا تەنانەت ئەو لقانەی کە پێیان دەوترێت بیرکاریی پەتی وەکوو بیردۆزی ژمارەکان و تۆپۆلۆژی.

شێوازە ئامارییەکان کە ڕێکارگەلی بیرکارییانەی پوختەکردن و شیتەڵکردنی دراوەکانن، لە ھەڵسەنگاندن و دیاریکردنی ئاستی جێگەی متمانەبوون و سنووری جۆراوجۆریی ئەنجامی تاقیکردنەوەکاندا یاریدەری زانستمەندانن. شیکارییە ئامارییەکان ڕۆڵی سەرەکی دەگێـڕن لە زانستە سروشتییەکان و زانستە کۆمەڵایەتییەکاندا.

کۆمەڵەی زانستی

کۆمەڵەی زانستی پێکھاتووە لە سەرجەم دەستەی زانستمەندان، پێوەندییەکانیان و ھاوکاریییەکانیان. کۆمەڵەی زانستی دابەشدەبێت بە چەن بن-کۆمەڵەوە کە ھەر یەکیان خەریکی کارن لە گۆڕەپانێکی تایبەت لە زانستدا.

لقەکانی زانست

لقەکانی زانست پۆلەکانی بە شێوەی بەربڵاو دانپێنراوی شارەزایی لە زانستدان کە ھەر کامەیان کۆمەڵە زاراوەکانی تایبەتیی خۆیان ھەیە. ھەر گۆڕەپانێک یان ھەر لقێک لە زانست لەلایەن ژمارەیەک گۆڤاری زانستییەوە نوێنەرایەتی دەکرێت کە ئەنجامی کۆڵینەوەکان لەو لقە یان ئەو گۆڕەپانە بڵاودەکەنەوە.

سەرچاوەکان

  1. ^ پێناسەی وشەی science (بە ئینگلیزی)
  2. ^ ی ا ب پۆپەر، کارڵ. لۆژیکی کۆڵینەوە (بە ئاڵمانی: Logik der Forschung) یان لۆژیکی دۆزینەوەی زانستی (بە ئینگلیزی: The Logic of Scientific Discovery).
  3. ^ لە بیرکاریدا، بەپێچەوانەی زانستە ئەزموونییەکانەوە، سەلماندن لەڕێگەی ئەزموون و تاقیکارییەوە نییە.
  4. ^ ڕۆشنگەری لە ئەورووپادا - شۆڕشی زانستی (بە ئینگلیزی)

بەستەرە دەرەکییەکان

ھەواڵە زانستییەکان

سەرچاوەکان

  • دەروازەی زانست
ئیبن جەزلە

ئیبن جەزلە ناوی تەواوی ئەبو یەحیا کوڕی عیسا کوڕی جەزلە بە (لاتینی:Buhahylyha Bingezla) زانایەکی فیزیای سەدەی ١١یە لە بەغداد وە هەروەها نووسەری وتارێکی کاریگەرە لەسەر "پارێز" کردن یان "ڕێجیم"، کە وەرگێڕدراوە بۆ لاتینی لە ساڵی ١٢٨٠ز لەلایەن زانایەکی جوولەکەوە بە ناوی (فەرەج بن سالم).

ئیبن حەجەر عەسقەلانی

ئیبن حەجەر عەسقەلانی (ابن حجر العسقلاني) (ناوی تەواو: شهاب الدين الفضل علي محمد محمد علي محمود أحمد أحمد كناني عسقلانيە)، زانایەک بوو کە لە شاری قاهیڕە لە میصر لەدایک ببوو لە ٢٣ی شەعبانی ساڵی ٧٧٣ی هیجری لەسەردەمی مەمالیکەکەن، باوکی زانایەکی ئەدەبی بەناوبانگ بوو، و ویستوویەتی کوڕەکەشی وەک خۆی بێت و زانست و زانیاریەکی زۆر کۆ بکاتەوە، بەڵام تەمەنی ڕێگەی نەدا کوڕەی وەک زانا ببینێت، بەڵام ئەو سوور بوو لەسەر وەرگرتنی زانست و زانیاری لە بوارە جیاوەزاکاندا، ئەوەبوو لەتەمەنێکی بچووک توانی قورئانی پیرۆز لەبەر بکات کە ١٣ ساڵان بوو، و بەوە ناسرابوو کە هەرشتێکی خوێندبێتەوە ڕاستەوخۆ لەبەری کردووە و چەسپاوە لە مێشکیدا.[ژێدەر پێویستە]

ئیبن کەسیر

باوكي الفداء عماد الدين إسماعيل بن عمر بن كثير بن ضوء بن كثير بن زرع القرشي ناسراو به ئيبن كەسير زانايەكي موسوڵمانه باوكی عمر بن كثير وتاربێژی مزگەوتی جامع بوو لە شاری بەسرە و بنچینەی دەگەڕێتەوە بۆ بەسرە دواتر بۆ شام کۆچیان کردوە.

ئەستێرەناسی

ئەستێرەناسی (بە یۆنانی: ἀστρονομία، (بە ئینگلیزی: Astronomy) زانستێکی سروشتییە کە لە تەنە ئاسمانییەکان و دیاردەکانیان دەکۆڵێتەوە. بیرکاری و فیزیک و کیمیا وەک ھەوڵێک بەکاردەھێنرێن بۆ لێکۆڵینەوە لەو تەنە ئاسمانیانە و دیاردەکانیان و گەشەسەندنیان. تەنە ئاسمانیەکانی وەکو ھەسارەکان و مانگەکان و ئەستێرەکان وکاکێشانەکان و ھەروەھا ئەستێرەکلکدارەکان؛ و دیاردەکان لەنێویاندا تەقینەوەی سوپەرنۆڤاکان و تەقینەوەکانی تیشکی گاما و وردە شەپۆلی گەردوونی تیشکدانی پێشینەیی. بە شێوەیەکی گشتی، ھەموو ئەو دیاردانەی لە دەرەوەی بەرگەھەوای زەوی پێکھاتوون لە چوارچێوەی پسپۆڕیەتی ئەستێرەناسییە. ھاوبەش بەڵام بابەتێکی سەربەخۆ (فیزیای گەردوونی)ە کە تایبەتمەندە بە لێکۆڵینەوە لە کۆی گەردوون.

ئەستێرەناسە پرۆفیشناڵەکان دابەشبوونە بۆ ھەردوو لقی چاودێریکەر و بیردۆزگەر. ئەستێرەناسی چاودێریکەر جەختەکاتە سەر بەدەستھێنانی زانیاری لە چاودێریکردنی تەنە ئاسمانیەکان، کە لە دوایدا شیدەکرێتەوە بە بەکارھێنانی بنەما سەرەکیەکانی فیزیا. ئەستێرەناسی بیردۆزی ڕوودەکاتە پەرەپێدانی کۆمپیوتەر و مۆدێلەکانی شیکاری بۆ وەسفکردنی تەنە ئاسمانیەکان و دیاردەکانیان. ھەردوو بوارەکە (لقەکە) یەکتری تەواودەکەن، بواری بیردۆزی ھەوڵی شیکردنەوەی دەرئەنجامە بینراوەکان دەدات و بواری چاودێریش ھەوڵی سەلماندنی دەرئەنجامە بیردۆزیەکان دەدات.

ئەستێرەناسی یەکێکە لەو زانستە کەمانەی کە تائێستا ھەواداران ڕۆڵێکی گرنگی تێدادەگێڕن، بەتایبەتی لە دۆزینەوە و چاودێریکردنی دیاردە زوو گوزەرەکان. ئەستێرەناسە ھەوادارەکان دەستیان ھەبووە لە زۆر دۆزنەوەی ئەستێرەناسی گرنگدا، وەکو دۆزینەوەی ئەستێرەکلکدارە تازەکان.

تەنگستن

تەنگەستێن (بە ئینگلیزی: Tungsten) یەکێکە لە توخمە کیمیایییەکان بە ھێمای کیمیاییی «W» و گەردیلە ژمارەی ٧٤.

تەکنۆلۆژیا

تەکنۆلۆژیا یان فەنیاری (بە ئینگلیزی: Technology) بریتییە لە فەن، ڕێکار و بەکارھێنانی ئامێر، دەزگا و ڕەوتانێک بۆ ڕەواندنی ئاریشەکانی مرۆڤ.

تەکنۆلۆژیا چالاکیی مرۆڤە، ھەر بۆیە لە زانست و ئەندازیاری کۆنترە.

حەجاج کوڕی یوسف کوڕی مەتەر

حەجاج کوڕی یوسف کوڕی مەتەر لە ساڵی (٧٨٦ز) لەدایکبووە و لە ساڵی (٨٣٣ز) کۆچی دوایی کردووە. حەجاج بیرکاریزان و وەرگێڕێکی عەرەب بووە. حەجاج یەکێکە لە زانایانی شاری بەغداد کە پایتەختی دەوڵەتی عەبباسی بووە.

خشتەی خولی

خشتەی خولی یان خشتەی خولگەیی (بە ئینگلیزی: Periodic Table) پێکدێت لە خشتەی ١١٨ توخمی کیمیایی زانراو کە بە شێوازێکی سەرنج ڕاکێش ڕیزکراون بە پێی گەردیلە ژمارە و خاسیەتەکانیانەوە. توخمەکان ڕیزکراون بە پێی بەرزبوونەوەی گەردیلە ژمارە (Atomic Number) کە پێکھاتووە لە ژمارەی پرۆتۆنەکانی ناو ناوکی گەردیلە.

زاکر نایک

زاکر عەبدولکەریم نایک (بە ئینگلیزی: Zakir Abdul Karim Naik) زاکر عەبدولکەریم نایک لەدایکبووی ١٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٦٥ لەمۆمبای ھیندستان، وتاربێژ و بانگخواز و کۆڕگێڕی ئیسلامیی سوننەی ھیندییە. نایک کاریگەر بووە بە بانگخوازی ئیسلام ئەحمەد دیدات، و ئەو بە دیداتی گەورە ناوزەند دەکرێت. پسپۆڕی زاکر لە بواری پزیشکییە و نمرەی بەکالۆریۆسی ھەیە لە نەشتەنگەری لە زانکۆی مۆمبای لە ھیندستان. ئەو لەساڵی ١٩٩٣ ەوە دەستی بە کاری بانگخوازی کردووە لەئێستاشدا بەڕێوبەری دەزگای لێکۆڵینەوەی ئیسلامە.

سەدەی ١٦یەم

سەدەی ١٦یەم یان سەدەی ١٦ھەم،سەدەی شازدەھەم یان سەدەی شانزەھەم لەساڵی ١٥٠٠ تا ١٦٠٠ بەردەوام بووە و لەو ماوەیەدا ئەم ڕووداوانە ڕوویان داوە.

سەدەی ١٧یەم

سەدەی ١٧یەم ساڵانی نێوان ١٦٠١ بۆ ١٧٠٠دەگرێتەوە و لەم سەدەیە سەردەمی مۆدێرنی زوو دەستی پێکرد لە ئەوروپا وە هەروەها شۆرشی زانستی،سەردەمی زێڕینی هۆڵەندی و چەندین روداوی زانستی و سیاسی تر لەم سەدەیە روی دا.

مالیک کوڕی ئەنەس

ئیمام مالیکی کوڕی ئەنەس، ٩٣ک/٧١٥ز – ١٧٩ک/٧٩٦ز، یەکێکە لە چوار پێشەوا ناودارەکەی سوننە، مەزھەبی مالیکی لە فیقھی سوننەدا ئەگەڕێتەوە بۆی و یەکێکە لە گرنگترین پێشەواکانی فەرموودەکانی پێغەمبەر، لە دایکبووە ساڵی ٩٣ک ساڵی کۆچی دوایی ئەنەسی خزمەتکاری پێغەمبەر.

١٨ی ئاب

۱۸ی ئاب ٢۳۰ەم ڕۆژی ساڵە (٢۳۱ لە ساڵی پڕدا). ١۳٥ ڕۆژی ماوە بۆ کۆتایی ساڵ.

پزیشکی

پزیشکی (Medicine) زانست و کرداری نۆڕین و تیمارکردن و بنبڕکردنی نەخۆشی و دەردەکانە، وشەی (Medicine) لە (Medicus)ی لاتینییەوە وەرگیراوە و واتای فیزیاوان (Physician) دەگەیەنێت.

پلاتین

پلاتین (بە ئینگلیزی: Platinum) یەکێکە لە توخمە کیمیایییەکان بە هێمای کیمیاییی «Pt» و گەردیلە ژمارەی ٧٨.

پۆلۆنیۆم

پۆلۆنیۆم (بە ئینگلیزی: Polonium) یەکێکە لە توخمە کیمیایییەکان بە هێمای کیمیاییی «Po» و گەردیلە ژمارەی ٨٤.

ڕادیۆم

ڕادیۆم (بە ئینگلیزی: Radium) یەکێکە لە توخمە کیمیایییەکان بە هێمای کیمیاییی «Ra» و گەردیلە ژمارەی ٨٨.

ڕۆنتگێنیۆم

رۆنتگێنیۆم (بە ئینگلیزی: Roentgenium) یەکێکە لە توخمە کیمیایییەکان بە ھێمای کیمیاییی «Rg» و گەردیلە ژمارەی ١١١.

ھایدرۆجین

ھایدرۆجین (بە ئینگلیزی: Hydrogen) یەکێکە لە توخمە کیمیاییەکان ھێماکەی (H) و گەردیلە ژمارەکەی (١)ە و بارستە ژمارەکەشی ھەر یەکە. ھایدرۆجین دەکەوێتە خولی یەکەم و کۆمەڵەی یەکەمەوە و بە سووکترین گاز دا ئەنرێ لە سروشتدا بەھۆی کەمی بارستە ژمارەکەیەوە.

ھایدرۆجین گازێکی زۆر چالاکە بەھۆی ئەوەی تەنھا یەک ئەلیکترۆنی ھەیە و ئەم سیفەتەی بووەتە ھۆی ئەوەی کە گازێکی گڕگرتوو بێت. ھەربۆیە بەکارھێنانی بەتەنیا قورسە و زۆربەی جار بەشێوەی ئاوێتە ھەیە.

بە زمانەکانی تر

This page is based on a Wikipedia article written by authors (here).
Text is available under the CC BY-SA 3.0 license; additional terms may apply.
Images, videos and audio are available under their respective licenses.