دەوڵەت

ئەم وتارە سەبارەت بە واتای گشتیی دەوڵەت نووسراوە. بۆ دەوڵەت وەکوو کەسایەتیی نێونەتەوەیی دەوڵەتی حاکم ببینە.


دەوڵەت (لە عەرەبییەوە: دولة، "دارایی، سامان، ماڵ"؛ وشەی ھاوسەنگی کوردی دووگەل-ە)[١] بریتییە لە دارایی و سامانی سیاسیی خەڵکێکی ڕێکخراو لە ھەرێمێکی دەورگیراودا.[٢] دەوڵەت پلە و پایەی سیاسیی خەڵکە،[٢] جڤاتێکی سیاسیی ڕێکخراوە کە لەژێر سێبەری حکوومەتێکدا دەژی.[٣] لێرەدا، دەوڵەت ھەمان کۆمەڵگەی سیاسی‌-یە کە لەپاڵ کۆمەڵگەی مەدەنی‌دا ڕادەوەستێ.[٤]

دەوڵەتان بۆیان ھەیە سەروەر بن، واتە بتوانن بەکارگرتنی ھێز بە جۆرێک بۆ خۆیان پاوان بکەن و پشت بە خۆیان ببەستن و بوونیان گرێدراوی ھێز یان دەوڵەتێکی تر نەبێ. زۆرێک لە دەوڵەتان دەوڵەتی یەکگرتوون (ئەیالەت و ویلایەت-یشیان پێ دەوترێ) و بەشداریی یەکەیەکی یەکگرتوو دەکەن، وەکوو ئەیالەتەکانی ئەمریکا. ھەندێک لە دەوڵەتانیش پاڵبەستوو بە دەوڵەتانی دەرەکین.

جۆرەکانی دەوڵەت

دەوڵەتگەلی سەروەر

دەوڵەتی سەروەر (Sovereign state) ئەو دەوڵەتەیە کە خاوەنی سەروەری بێ لە ناوەوە و لە دەرەوەی مەڵبەندی خۆیدا و بۆ مانەوەی تەنیا پشت بە خۆی ببەستێ، نە بە ھێز یان دەوڵەتێکی دەرەکی.

دەوڵەتگەلی یەکگرتوو

دەوڵەتی یەکگرتوو (Federated state) کۆمەڵەیەکی ھەرێمی و دەستوورییە کە پارچەیەک لە یەکەی فێدراڵ پێک دێنێ. جیاوازیی ئەم جۆرە دەوڵەتانە لەگەڵ دەوڵەتانی دەسڕۆ لەودایە کە ئەمان بەشێک لە دەسڕۆییی خۆیانیان بەخشیوە بە حکوومەتی فێدراڵ.

دەوڵەتگەلی نەتەوەیی

دەوڵەتی نەتەوەیی (Nation state) ئەو دەوڵەتەیە کە بۆ دەستەبەرکردنی سەروەریی نەتەوەیەک پێک ھاتووە.

وتارە پێوەندیدارەکان

سەرچاوەکان

  1. ^ بڕوانە واتاکانی دووگەل و دەوڵەت لە ویکیفەرھەنگی کوردیدا.
  2. ^ ی ا کارڵ شمیت، چەمکی سیاسی (The Concept of the Political)، لاپەڕەی ١٩: [١]
  3. ^ لە فەرھەنگی ئینگلیزیی ئۆکسفۆرد‌دا وشەی state (= دەوڵەت) وەھا پێناسە کراوە: "an organized political community under one government".
  4. ^ ئەحمەد شەبانی، فەرھەنگی زانستی سیاسی، بڵاوگەی زانستگای کوردستان، ٢٠١٠، لاپەڕەی ١٢٩.
ئیتالیا

ئیتالیا (بە ئیتالی: Italia) بە فەرمی کۆماری ئیتالیا وڵاتێکە لە باشووری ئەورووپا و ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا. پایتەختەکەی شاری ڕۆمایە و دوو وڵاتی بچووکی سەربەخۆی ڤاتیکان و سان مارینۆی تێدایە. ئیتالیا لە باکوورەوە لەگەڵ فەڕانسە، سویس، ئوتریش و سلۆڤێنیا ھاوسنوورە.

ئیسلامەتی

ئیسلامەتی سیستمێکی ئیسلامییە کە کۆمەڵەیەک یان حیزبی ئیسلامی ھەوڵ دەدەن ئیسلام وەک بنەما و ڕێساکانی دەوڵەت دابمەزرێنن بەتایبەت لە بوارەکانی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتیدا. ، زاراوەی ئیسلامەتی (ئینگلیزی: Islamism) زۆرتر لەدوای ھێرشەکانی ١١ی سێپتەمبەر بەکارھات، زۆرجاران تۆمەتی نازانستییانە و تیرۆر دەخرێتە پاڵ ئەزموون و ھەژموونی ئیسلامەتییەکان بە لێکدانەوە ھەبوونی مێژووی قاعیدە و تاڵیبان ئەم لێکدانەوە نازانستییە لەوە سەرچاوە دەگرێت لە ئێستادا چەندین حیزبی ئیسلامیزمی میانڕەو یاخود مەدەنی ھاتوونە کایەوە لەوێنەی ئیخوان موسلمینی میسر و ئاک پارتیی تورکیا.

ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی

دەوڵەتی عوسمانی (بە عوسمانلی: دَوْلَتِ عَلِیّۀ عُثمَانِیّە؛ بە تورکیی نوێ: Yüce Osmanlı Devleti) ئیمپراتۆرییەکی ئیسلامی بوو کە لە ساڵی ١٢٩٩ەوە تا ساڵی ١٩٢٣، بۆ ماوەی نزیک بە ٦٢٤ ساڵ بەردەوام بوو و دەسەڵاتداریی ئەکرد. عوسمانی یەکەم کوڕی ئۆرتغرۆل دامەزرێنەری ئەو ئیمپراتۆرییە بوو.

دەوڵەتی عوسمانی لە سەدەکانی شانزە و حەڤدەدا گەیشتە لووتکەی ھێز و توانای خۆی. زۆربەی خاکی ھەر سێ قاڕەکانی جیھانی کۆن، واتە ئەورووپا، ئاسیا و ئەفریقای ئەگرتەوە، کە ھەموو ئاسیای ناوەڕاست، بەشێکی زۆری باشووری ڕۆژھەڵاتی ئەورووپا، ڕۆژئاوای ئاسیا و باکووری ئەفریقای تێ ئەکەوت. ژمارەی ویلایەتەکانی دەوڵەتی عوسمانی ئەگەیشتە ٢٩ ویلایەت. دەوڵەتێکی ئیسلامی بوو و پەیڕەویی شەریعەتی ئیسلامی ئەکرد. لەبەر ئەوە، سوڵتانەکانی نەوەی عوسمان نازناوی "پێشەوای باوەڕداران" و "خەلیفەی موسڵمانان"-یان ھەڵگرت. لە سەردەمی سوڵتان سولەیمانی یەکەم، لە ڕووی سیاسی و لەشکرییەوە، دەوڵەتی عوسمانی گەورەترین ھێز بوو و قوستەنتینیەی پایتەختی ڕۆڵی ئامرازی پێکەوەبەستنی ئایینی ئەبینی لەنێوان جیھانی ئەورووپای مەسیح و ڕۆژھەڵاتی ئیسلامیدا. لە دوای سەردەمی سوڵتانی ناوبراو، کە بە سەردەمی زێڕینی دەوڵەتی عوسمانی دائەنرێت، لاوازی و بێھێزی دوڵەتەکەی گرتەوە. وردە وردە، ھەرچەن چەند ماوەیەکی گەشەسەندن وچاکسازی تری بە خۆیەوە بینی، بەڵام، لە ئاستی ئەوەدا نەبوون بیگەڕێننەوە بۆ ئاستی پێشتری.

لە ساڵی ١٩٢٣ دەوڵەتی عوسمانی کۆتاییی پێ ھات و کۆماری تورکیا دامەزرا کە لە ئێستادا بانگەشەی ئەوە دەکات کە میراتگری ڕەسمیی دەوڵەتی عوسمانیە.

ئەلفوبێی عەرەبی

ئەلفوبێی عەرەبی یاخود ئەلفوبێی ئارامی کە ئەمڕۆ بە ھەڵە ناوی دەبردرێت بەئەلفوبێی عەرەبی چونکە لەڕاستیدا ئەم ئەلفو بێیە مێژوویەکی زۆرکۆنتری ھەیە لەکاتێک ھەندێک کەس بۆسەردەمی نوسینەوەی قورئانی پیرۆز دەگەڕێننەوە، ئێمە ھەموومان دەزانین کە قورئانی پیرۆز بەزمانی عەرەبی نوسراوەتەوە بەڵام بە ڕێنوسی ئارامی باچاوێک لە مێژوو بکەین بزانین قورئانی پیرۆز بە چەند قۆناغ نوسراوەتەوە بابڕۆین بپرسین کەی خاڵ یاخود نوقتە بۆ نوسراوەکانی قورئانی پیرۆز زیاد کران، پاشان فارسەکان کەبەر لەھاتنی ئیسلام خاوەنی کیان و دەوڵەت بوون بە چ ڕێنووسێک نوسینیان کردوە، بێگومان ئەو ڕێنوسەی یاخود ئەلفوبێیەی کە ئیمڕۆ ناومان لێناوە ئەلفوبێی عەرەبی ئەلفوبێیەکی ئارامیە فارسەکان بەر لە عەرەبەکان بەکاریان ھێناوە کەئێستا بەکاردێت بۆ نووسینی چەندین زمانی ئاسیای وئەفریکی، وەکو زمانی عەرەبی زمانی ئوردی و زمانی کوردی. ئەلفوبێی ئارامی ئەلفوبێی بەپلەی دووەم دێت لە ڕووی بەکارھێنانەوە لەدوای ئەلفوبێی لاتینی.

بەر لەسەرھەڵدانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام عەرەبەکان لە نیمچە دورگەی عەرەبی دەرنەچوو بوون مەگەر بازرگانەکانی نێوان شام و مەککە نەبێت، پاشان عەرەبەکان شیعریان لەبەردەکرد نەدەنوسراوە چونکە نوسینێکیان نەبوو، دوای ھاتنی ئاینی پیرۆزی ئیسلام وھاتنەدەرەوەی عەرەبەکان لە نیمچە دورگەی عەرەبی و بلاوبونەوەی خوێندەواری لەناو میللەتە جۆربەجۆرەکان لەسەر ھەمان ئەو ئەلفوبێیە ڕۆیشتن وەک: ئوردی، پشتو، بلوچی، مێلایو، ھەوسا (لە ڕۆژئاوای ئەفریکا)، ماندیکی، سەواحیلی لە (ڕۆژھەڵاتی ئەفریقا)، بیلتسی، براھوی پینجانی (لە پاکستان)، کشمیری و سیندی (لە ھیند و پاکستان)، ئارووی (لە سریلانکا)، ئاگووری (لە چین)، کازاخستانی (لە ئاسیای ناوەڕاست)، ئۆزبەکی (لە ئاسیای ناوەڕاست)، قیرگیزی، ئازەری، کوردی (لە ئێران وعێراق)، تورکی عوسمانی، ئیسپانی (لە ڕۆژئاوای ئەوروپا)، فارسی. ھەروەھا پیت وھێمای نوێ زیادکراوە بۆ ئەلفوبێی ئارامی.

بولگاریا

بولگاریا، بە ڕەسمی کۆماری بولگاریا (بە زمانی بولگاری: Република България) وڵاتێکە لە کیشوەری ئەورووپا.

تاجیکستان

تاجیکستان یان بە فەرمی کۆماری تاجیکستان (بە تاجیکی: Ҷумҳурии Тоҷикистон) وڵاتێکە لە ئاسیای ناوەندی کەوتوەتە باکووری ئەفغانستان و باشووری قرغیزستان. پایتەختەکەی شاری دوشەنبە (دووشەممە) یە و زمانیی فەرمیی تاجیکییە.

تایلەند

تایلەند (پێشتر سیام) بە فەرمی شانشینی تایلەند وڵاتێکە لە باشوری ڕۆژھەڵاتی کیشوەری ئاسیاو لە باشورەوە سنوری لەگەڵ ولاتی مالیزیا ھەیەو لە باکورو رۆژھەڵاتەوەش دراوسێی وڵاتی میانمار ە ، ڤێتنام و کامبۆدیا و لاوس لەلای رۆژھەڵاتەوە دەوریان داوە. پایتەختەکی شاری بانکۆکە.

تایوان

تایوان، بە فەرمی کۆماری چین حکوومەتێکە لە کیشوەری ئاسیا کە تەنیا ٢٣ دەوڵەت (لە ساڵی ٢٠١١) وەک وڵاتێکی سەربەخۆ مامەڵەی لەگەڵدا دەکەن. پایتەختەکەی شاری تایپێیە.

تورکیا

تورکیا (بە تورکی: Türkiye)، بە فەرمی ناسراوە بە کۆماری تورکیا، دەوڵەتێکە بەشە گەورەکەی ئەکەوێتە باشوری ڕۆژئاوای ئاسیا و بەشە بچوکەکەی تری ئەکەوێتە ڕۆژھەڵاتی ئەورووپا، خاکەکانی تورکیا گەرووی بۆسفۆر و دەدردەنیل و دەریای مەڕمەڕە کە دەریای ڕەش بە دەریای ئێژەوە ئەبەستێت و ئاسیا بە ئەورووپا ئەگەیەنێت ئەگرێتە خۆی، ئەمەش وایکردووە کە شوێنێکی ستراتیژی و کاریگەری ھەبێت لەسەر ئەو دەوڵەتانەی بەسەر دەریای ڕەشدا ئەڕوانن، لە ڕۆژھەڵاتەوە ھاوسنوورە لەگەڵ گورجستان و ئێران و ئەرمەنستان و ئازەربایجان، لە باشوورەوە ھاوسنوورە لەگەڵ عێراق و سووریا و دەریای ناوین، و سنووری دەریایی ھەیە لەگەڵ قوبرس و دەریای ئێژە و یۆنان و بولگاریا لە ڕۆژئاواوە، دەریای ڕەشیش لە باکووریەتی، و ئەندامی ڕێکخراوی ھاریکاری ئابوری دەریای ڕەشە.

تورکیا ناوەندی حوکمی عوسمانی بووە تا ساڵی ١٩٢٢ و دامەزراندنی کۆماری تورکیا لە ساڵی ١٩٢٣ز.

جەنگی جیھانیی دووەم

جەنگی جیھانیی دووەم یان دووەم جەنگی جیھانی بریتیبوو لە ناکۆکییەکی نێودەوڵەتی وێرانکەر کە لە ٧ی تەمموزی ١٩٣٧ دەستی پێکرد لە ئاسیا و لە ١ی ئەیلوولی ١٩٣٩ لە ئەوروپا و لە ساڵی ١٩٤٥ کۆتایی ھات بە خۆ بەدەستەوەدانی ژاپۆن لە دوای وێرانکردنی ھێرۆشیما و ناگازاکی لەلایەن ویلایتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە، ھێزە چەکدارەکانی نزیکەی ٧٠ دەوڵەت بەشداربوون لە شەڕە ئاسمانی و دەریایی و وشکانییەکاندا.

شەڕی جیھانی دووەم بە شەڕێکی گشتگیر دادەنرێت، و زۆرترین باجی ھەبوو لە مێژووی مرۆڤایەتیدا لەبەر فراوانی ڕووبەری شەڕەکە و زۆری شانۆکانی جەنگ و بەرەکانی، زیاتر لە ١٠٠ میلیۆن سەرباز بەشداربوون تێیدا، و لایەنە ناکۆکەکان چەندین دەوڵەت بوون و زیانە گیانەکان ئێجگار زۆربوون، نزیکەی ٦١ میلیۆن کەس بوونە قوربانی لە سەربازی و مەدەنییەکان. مەدەنییەکان دوچاری زیانی گیانی بوونەوە لە شەڕی جیھانی دووەمدا زیاتر لەھەر شەڕێکی تر لە مێژوودا، و ھۆکارەکەش ئەگەڕێتەوە بۆ بۆمبارانە چڕەکانی سەر شار و گوندەکان کە سوپای بەریتانی ھێنایانە کایەوە بە ھاتنە سەر حوکمی وینستۆن چێرچیل و سوپای نازی ئاڵمانیش بە ھەمان شێوە وەڵامیان دایەوە، و زیانێکی مەدەنی گەورە لە ھەردوو لایان کەوتەوە، و ھاوکات لەگەڵ ئەمانە ئەو کوشتارگانەی کە سوپای ژاپۆنی بەرامبەر میللەتی چینی و کۆری کردیان، ژمارەی قوربانییە بێ تاوانەکان و سەربازەکان بەرز بوویەوە بۆ ٥١ میلیۆن کوژراو، کە نزیکەی %٢ی دایشتوانی جیھان بوو لەو سەردەمەدا.

خەلافەتی عەبباسی

دەوڵەتی عەبباسی یان خەلافەتی عەبباسی یان عەبباسییەکان، ئەو ناوەیە کە بە سێیەم خەلافەتی ئیسلامی مێژوو ئەوترێت و دووەم زنجیرەی فەرمانڕەوا ئیسلامییەکانە، عەبباسییەکان توانیان ئەمەوییەکان بڕوخێنن و خەلافەت بگرنە دەست، دەستیان گرت بە سەر ئەمەوییەکاندا و دەریان کردن و دەستیان بەسەر زۆربەیاندا گرت تەنھا ئەوانە ڕزگار بوون کە ڕۆیشتنە ئەندەلوس، لەوانە عەبدول ڕەحمان داخل کە درێژەی بە دەوڵەتی ئەمەوی دا لە ئەندەلوس.

سووریا

سووریا وڵاتێکە لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست؛ ئەکەوێتە باشووری ڕۆژاوای ئاسیاوە. لە باکوورەوە لەگەڵ تورکیا و لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ عێراق و لە ڕۆژئاواوە لەگەڵ لوبنان و دەریای ناوەڕاست و لە باشوورەوە لەگەڵ ئەردەندا سنووری ھەیە. پایتەختی ئەم وڵاتە شاری دیمەشقە. ١٥% سوریا کوردن , سەرۆک کۆماری سوریا بەشار ئەسەدە ، دانیشتوانی سوریا ٧٤% ی ئیسلامی مەزھەب سوننەن و وە ١٢% عەلەوی (شیعەن) وە ١٠% شی فەلەن ، ئابووری و داھاتی سووریا لەژێر سایەی پیشەسازی و گەشتیاری شوێنەوارەکانە ، ژمارەی دانیشتوانی سوریا لەساڵی ٢٠٠٩ دا ٢١.٩ ملیۆن کەس بووە.

نەمسا

ئۆستریا یان ئوتریش یان نەمسا، بە فەرمی کۆماری ئۆستریا (بە زمانی ئاڵمانی: Republik Österreich (بیبیسە)) وڵاتێکی فیدراڵە لە کیشوەری ئەورووپا.

وڵات

وڵات یان وەلات (لە "ولاية" -ەوە نەھاتووە بەڵکوو لە "وار" -ەوە ھاتووە بە واتای نیشتمان) ناوچەیەکی جوگرافیایییە کە وەکوو مەڵبەندی فیزیکیی دەوڵەتێکی فەرمانڕەوا چاوی لێ دەکرێ. بەو خەڵکەی لەو ناوچەیە نیشتەجێن دەوترێ نەتەوە.

لە ڕوانگەی یاسای نێودەوڵەتییەوە سێ چەمکی "وڵات"، "نەتەوە"، و "دەوڵەت"، پێکەوە یەکەیەکی سیاسی پێک دێنن کە بوونی یەکیان ھەبوونی ئەو دوانەی دیکەی بەدواوە دێ. کەواتە ھەرکام لەم سێ چەمکە دەکرێ لە جیاتیی ئەو دوانەی دیکە بەکار ببردرێ.

١١ی ئەیلوول

١١ی ئەیلوول ٢٥٤ـەم ڕۆژی ساڵە، (٢٥٥ـەم لە ساڵە پڕەکاندا) لە ڕۆژژمێری گرێگۆریدا، ١١١ ڕۆژی ماوە بۆ کۆتایی ساڵ

پۆڵەندا

پۆڵەندا یان پۆڵۆنیا، بە فەرمی کۆماری پۆڵەندا (بە زمانی پۆڵەندی: Rzeczpospolita Polska) وڵاتێکە لە ناوەڕاستی ئەورووپا.لەگەڵ ئەڵمانیا، چیک، سلۆڤاکیا، ئۆکرانیا، بیلاڕووس و لیتوانیا ھاوسنوورە. ڕووبەری پۆڵەندا ٣١٢،٦٧٩ کیلۆمەتری چوارگۆشەیە و دانیشتووانی پۆڵەندا زیاتر لە ٣٨،٠٠٠،٠٠٠ کەسن.

کۆریای باکوور

کۆریای باکوور بە فەرمی کۆماری دیمۆکراتیکی گەلی کۆریا وڵاتێکە لە ڕۆژھەڵاتی کیشوەری ئاسیا. پایتەختەکی شاری پیۆنگیانگە.

ناوی وڵات/ کۆماری دیموکراتی میللی کۆریای باکور

کۆماری گەلی چین

کۆماری گه‌لی چین (به ماندارین: 中华人民共和国, پین‌یین Zhōnghuá Rénmín Gònghéguó) کە زۆرتر بە چین (به ماندارین: 中国, پین‌یین Zhōngguó, چونگوا) ناسراوە (بەچینی سادە: 中华人民共和国, بەچینی کۆن: 中华人民共和国) ژمارەی دانیشوانەکەی بە زۆرتر لە ١.٣ ملیار کەسەوە مەزەندە کراوە بەمەش دەبێتە پڕدانیشتووانترین وڵاتی جیھان ، چین کە لە ڕۆژھەڵاتی ئاسیادا ھەڵکەوتووە. پایتەختی کۆماری گه‌لی چین شاری پەکینە.

ھۆنگ کۆنگ

ھۆنگ کۆنگ یەکێکە لەو ووڵاتانەی دەکەوێتە کیشوەری ئاسیا، پایتەختی وڵاتەکە شاری ڤیکتۆریایە، خەڵکی ھۆنگ کۆنگ نووسین و ئاخاوتنیان بە زمانی چینی کۆن و ئینگلیزییە بەوەی کە پێشتر لەلایەن ھەردوو لایەنەکە داگیرکراوە، ھۆنگ کۆنگ بە شارێکی ھێمن لە ئێستادا دەناسرێت، کەرتی کشتوکاڵی و پیشەسازی لەوڵاتەکە ڕۆژ بەڕۆژ پەرەی پێدراوە.

یەکێتیی سۆڤیەت

یەکێتی سۆڤیەت (بە ڕووسی: Советский Союз)، بە فەرمی یەکێتی کۆمارە سۆشیالیستەکانی سۆڤیەت (بە ڕووسی: Сою́з Сове́тских Социалисти́ческих Респу́блик)، دەوڵەتێکی سۆشیالیستی زلھێز بوو لە ئۆڕاسیا، کە لە ساڵی ١٩٢٢دا دامەزرا تاکوو ٢٥ی کانوونی یەکەمی ١٩٩١ ھەڵوەشا و کۆتایی بە حکوومەتی کۆمۆنیستی ھات.

یەکێتی سۆڤیەت دەوڵەتێکی تاک-پارتی بوو لەلایەن پارتی کۆمۆنیستەوە حوکم دەکرا لە دامەزراندیەوە ھەتا ھەڵوەشانی لە کۆتاییەکانی ١٩٩١.

بە زمانەکانی تر

This page is based on a Wikipedia article written by authors (here).
Text is available under the CC BY-SA 3.0 license; additional terms may apply.
Images, videos and audio are available under their respective licenses.