دەریای ئێژە

دەریای ئێژە یان ئیجە، یەکێکە لە لقەکانی دەریای ناوین، درێژییەکەی ٦٤٣.٥کم و پانییەکەی ٣٢٢کم، ئەکەوێتە نێوان نیمچەدوورگەی یۆنانی و ئەنادۆڵەوە، ئەگات بە دەریای مەڕمەڕە لە ڕێگەی گەرووی دەردەنیلەوە و بەسەر تورکیا و یۆناندا ئەڕوانێت.

ناوە دێرینەکەی ئەرخەبیلاجو بووە و ئێستا ئەو ناوە بە ژمارەیەکی زۆر لە دوورگەکانی ئەوترێت.

چەندیین شارستانی لە کەنارەکانییدا هەڵکەوتوون، لەوانە مینوسیو کریت، چەندین شاری تیا دامەزرێنراوە وەک ئەتینا و ئیسبڕتە، هەوەها چەندین نەتەوەی جیاواز لەم کەنارانەدا نیشتەجێبوون وەک فارس و ڕۆمان هەروەها ئیمپراتۆریەتییەکانی ئیمپراتۆریەتیی بیزەنتی و سەلجوقی و عوسمانی تێدا بووە.

پۆل؛دەریاکانی یۆنان

پۆتانەکان: 36°28′N 22°57′E / 36.467°N 22.950°E

دەریای ئیجە
Aegean Sea
Aegean Sea map
نەخشەی دەریای ئیجە
Aegeansea
شوێنئەورووپا
پۆتانەکان39°N 25°E / 39°N 25°E
جۆریدەریا
سەرچاوەدەریای ناوەڕاست
وڵاتەکەییۆنان و تورکیا
ئەوپەڕی درێژی٧٠٠ کیلۆمەتر (٤٣٠ mile)
ئەوپەڕی پانی٤٠٠ کیلۆمەتر (٢٥٠ mile)
ڕووی ئاوەکە٢١٤،٠٠٠
ئیکاریا

ئیکاریا (بە یۆنانی: Ικαρία) دوورگەیەکە لە دەریای ئێژە، یۆنان. ڕووبەری خاکەکەی ٢٥٥٫٣ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە، و ژمارەی دانیشتووانەکەی ٨٬٤٢٣ کەسە.

ئەمورغووس

ئەمورغووس (بە یۆنانی: Αμοργός) دوورگەیەکە لە دەریای ئێژە، یۆنان. ڕووبەری خاکەکەی ١٢٦٫٣٤٦ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە، و ژمارەی دانیشتووانەکەی ١٬٩٧٣ کەسە.

تورکیا

تورکیا (بە تورکی: Türkiye)، بە فەرمی ناسراوە بە کۆماری تورکیا، دەوڵەتێکە بەشە گەورەکەی ئەکەوێتە باشوری ڕۆژئاوای ئاسیا و بەشە بچوکەکەی تری ئەکەوێتە ڕۆژھەڵاتی ئەورووپا، خاکەکانی تورکیا گەرووی بۆسفۆر و دەدردەنیل و دەریای مەڕمەڕە کە دەریای ڕەش بە دەریای ئێژەوە ئەبەستێت و ئاسیا بە ئەورووپا ئەگەیەنێت ئەگرێتە خۆی، ئەمەش وایکردووە کە شوێنێکی ستراتیژی و کاریگەری ھەبێت لەسەر ئەو دەوڵەتانەی بەسەر دەریای ڕەشدا ئەڕوانن، لە ڕۆژھەڵاتەوە ھاوسنوورە لەگەڵ گورجستان و ئێران و ئەرمەنستان و ئازەربایجان، لە باشوورەوە ھاوسنوورە لەگەڵ عێراق و سووریا و دەریای ناوین، و سنووری دەریایی ھەیە لەگەڵ قوبرس و دەریای ئێژە و یۆنان و بولگاریا لە ڕۆژئاواوە، دەریای ڕەشیش لە باکووریەتی، و ئەندامی ڕێکخراوی ھاریکاری ئابوری دەریای ڕەشە.

تورکیا ناوەندی حوکمی عوسمانی بووە تا ساڵی ١٩٢٢ و دامەزراندنی کۆماری تورکیا لە ساڵی ١٩٢٣ز.

خیوس

خیوس (بە یۆنانی: Χίος) دوورگەیەکە لە دەریای ئێژە، یۆنان. ڕووبەری خاکەکەی ٨٤٢٫٣ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە، و ژمارەی دانیشتووانەکەی ٥١٬٩٣٠ کەسە.

دەریای میرتۆ

دریای میرتو ، (بە یۆنانی: Mυρτώο Πέλαγος، میرتو پلاگوس) بەشێکە لە ئاوەکانی دەریای ناوین کە لە نێوان دوورگەکانی سیکلادس و نیمچەدوورگەی بلۆپۆنێز دایە. ھەروەھا وەکوو بەشێک لە دەریای ئێژە ھەژمار دەکرێ کە لە باشووری دوورگەی ئۆبێ. ئاتیک و ئارگۆلیس دا ھەڵکەوتووە. کەنداوی سارۆنیک و کەنداوی ئەتێنا لە نێوان کەناڵی کۆرینت و ئەم دەریایە دان.

دەریای مەڕمەڕە

دەریای مەڕمەڕە (بە یۆنانی: Θάλασσα του Μαρμαρά، بە یۆنانیی کۆن: Προποντίς، بە تورکی: Marmara Denizi) دەریایەکی ناوخۆییە لە باکووری ڕۆژاوای تورکیا کە دەریای ڕەش و دەریای ئێژە تێک دەخاتەوە و بەم جۆرە بەشی ئاسیایی تورکیا لە بەشی ئورووپاییەکەی جیا دەکاتەوە. تەنگەڵانی بۆسفۆر دەریای مەڕمەڕە بە دەریای ڕەش دەگەیێنێ و ھەروەھا ئەستەمبوڵ دەکاتە دوو بەشی ئورووپایی و ئاسیایی؛ تەنگەڵانی داردنێلیش ئەم دەریایە تێکەڵی دەریای ئێژە دەکاتەوە. ڕووبەری دەریاکە ١١،٣٥٠کم٢یە و قووڵترین شوێنی دەگاتە ١،٣٧٠ میتر. سوێرایی ئاوەکەی ٢٢ بەش لە ھەزار بەشدایە و بەم جۆرە لە دەریای ڕەش ھەندێک سوێرترە.

دوو دەستە دوورگە لەم دەریایەدایە: دوورگەکانی میر (بە تورکی: Kizil Adalar) و مەڕمەڕە. ناوی دەریاکەش ھەر لە ناوی ئەم دوورگەیەوە کوتووەتەوە؛ لەبەر بوونی ژێدەرەکانی مەڕمەڕ، لە یۆنانیەوە: μάρμαρον (مارمارۆن)، «مەڕمەڕ». عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەرۆکی پارتی کرێکارانی کوردستان لە یەکێک لە دوورگەکانی ئەم دەریایەدا بە ناوی دوورگەی ئیمرالی زیندانی کراوە.

ساموس

ساموس (بە یۆنانی: Σάμος) دوورگەیەکە لە دەریای ئێژە، یۆنان. ڕووبەری خاکەکەی ٤٧٦ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە، و ژمارەی دانیشتووانەکەی ٣٢٩٧٧ کەسە.

سیمی

سیمی (بە یۆنانی: Σύμη) دوورگەیەکە لە دەریای ئێژە، یۆنان نزیک تورکیا. ڕووبەری خاکەکەی ٥٧٫٨٦٥ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە، و ژمارەی دانیشتووانەکەی ٢٥٩٠ کەسە.

لێزبۆس

لێزبۆس (بە یۆنانی: Λέσβος) دوورگەیەکە لە دەریای ئێژە، یۆنان. ڕووبەری خاکەکەی ١٬٦٣٢ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە. سێیەم گەورەترین دوورگەیە لە یۆنان، و ژمارەی دانیشتووانەکەی ٨٦٬٤٣٦ کەسە.

ناکسوس

ناکسوس (بە یۆنانی: Νάξος) دوورگەیەکە لە دەریای ئێژە، یۆنان. ڕووبەری خاکەکەی ٤٢٩٫٧٨٥ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە، و ژمارەی دانیشتووانەکەی ١٨٬٩٠٤ کەسە.

پاروس

پاروس (بە یۆنانی: Πάρος) دوورگەیەکە لە دەریای ئێژە، یۆنان. ڕووبەری خاکەکەی ١٩٦٫٣ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە، و ژمارەی دانیشتووانەکەی ١٣٬٧١٥ کەسە.

پێڕستی شارەکانی تورکیا

تورکیا (بە تورکی: Türkiye)، بە فەڕمی ناسراوە بە کۆماری تورکیا، دەوڵەتێکە بەشە گەورەکەی ئەکەوێتە باشوری ڕۆژئاوای ئاسیا و بەشە بچوکەکەی تری ئەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی ئەورووپا، خاکەکانی تورکیا گەرووی بۆسفۆر و دەدردەنیل و دەریای مەڕمەڕە کە دەریای ڕەش بە دەریای ئێژەوە ئەبەستێت و ئاسیا بە ئەورووپا ئەگەیەنێت ئەگرێتە خۆی، ئەمەش وایکردووە کە شوێنێکی ستراتیژی و کاریگەری هەبێت لەسەر ئەو دەوڵەتانەی بەسەر دەریای ڕەشدا ئەڕوانن، لە ڕۆژهەڵاتەوە هاوسنوورە لەگەڵ گورجستان و ئێران و ئەرمەنستان و ئازەربایجان، لە باشوورەوە هاوسنوورە لەگەڵ عێراق و سووریا و دەریای ناوین، و سنووری دەریایی هەیە لەگەڵ قوبرس و دەریای ئێژە و یۆنان و بولگاریا لە ڕۆژئاواوە، دەریای ڕەشیش لە باکووریەتی ، و ئەندامی ڕێکخراوی هاریکاری ئابوری دەریای ڕەشە.

تورکیا ناوەندی حوکمی عوسمانی بووە تا ساڵی ١٩٢٢ و دامەزراندنی کۆماری تورکیا لە ساڵی ١٩٢٣ز.

ئەمە بریتییە لە پێرستی شار و شارۆچکەکانی تورکیا بە پێی ژمارەی دانیشتووان.

پەتموس

پەتموس (بزمانی یۆنانی Πάτμος) ئەو دوورگە لە دەریای ئێژە له یۆنان ، ڕووبەری خاکەکەی 36,6 کیلۆمەتر چوارگۆشەیە و ژمارەی دانیشتووانەکەی 3000 کەسە.

کارباتوس

کارباتوس (بە یۆنانی: Κάρπαθος) دوورگەیەکە لە دەریای ئێژە، یۆنان. ڕووبەری خاکەکەی ٣٢٤٫٧ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە، و ژمارەی دانیشتووانەکەی ٢٢٢٣ کەسە.

کاستیلۆریزو

کاستیلۆریزو (بە یۆنانی: Καστελλόριζο) دوورگەیەکە لە دەریای ئێژە، یۆنان نزیک تورکیا. ڕووبەری خاکەکەی ١١٫٩٨٧ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە، و ژمارەی دانیشتووانەکەی ٤٩٢ کەسە.

کریت

کریت بزمانی یۆنانی Κρήτη ئەو گەورەتر دوورگەی لە یۆنان، و پینجەم گەورەتر دوورگەی لە دەریای ناوین، ئەو دوورگەی باشوور دەریای ئێژە، ڕووبەری خاکەکەی ٨٬٣٣٦ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە و ژمارەی دانیشتووانەکەی ٦٢٣٬٦٦٦ کەسە، ناوەندەکەی شاری ئیراکلیو.

یوبویا

یوبویا (بە یۆنانی: Εύβοια) دوورگەیەکە لە دەریای ئێژە لە یۆنان. ڕووبەری خاکەکەی ٣٦٨٤٬٨٤٨ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە. دووەم گەورەترین دوورگەیە لە یۆنان، و ژمارەی دانیشتووانەکەی ١٩١٢٠٦ کەسە.

ئۆقیانووسی ھیند
ئۆقیانووسی ئاتلانتیک
ئۆقیانووسی ئارام
ئۆقیانووسی بەستەڵەکی باکوور
ئۆقیانووسی بەستەڵەکی باشوور
دەوردراو بە وشکانی

بە زمانەکانی تر

This page is based on a Wikipedia article written by authors (here).
Text is available under the CC BY-SA 3.0 license; additional terms may apply.
Images, videos and audio are available under their respective licenses.