خانەدان

بە فەرمانڕوایانی پشتاوپشتی سەر بە یەک خێزان ئەوترێ خانەدان. نەریتی مێژووناسان وایە کە زۆربەی دەوڵەتانی خاوەن سەروەری لە مێژوودا، وەکوو میسری کۆن، ئیمپراتۆریی ئێران و، ئیمپراتۆریی چین، لە چوارچێوەی خانەدانە یەک لە دوای یەکەکانەوە تەماشا بکەن. لە بەشی زۆری مێژووی سیاسی ئەورووپادا زاڵێتی و سەردەستیی خانەدانەکانی وەکوو کارۆلینژییەکان، کاپتییەکان، بۆربونەکان، ھەبسبێرگەکان، ستوارتەکان و، ڕۆمانۆڤەکان، بەرچاو ئەکەوێ.

لە کوردستانیشدا، ھەر لە کۆنەوە، میری و فەرمانڕەوایی بە دەستی خانەدانەکانەوە بووە.

Charles I and James II
چارڵزی یەکەم و کوڕەکەی، جەیمزی دووەم
صلاح الدين في العقد السادس من عمره
سەڵاحەدینی ئەییووبی

ئەمانەش ببینە

بازرگانەکەی ڤینیسیا

بازرگانەکەی ڤینیسیا (بە ئینگلیزی: The Merchant of Venice) پەرتووکێکە لە بەرهەمە نووسراوەکانی، نووسەری بریتانیایی، ویلیام شێکسپیر، ڕێکەوتی نووسینی ئەم بەرهەمەی ویلیام دیار نییە، بەڵام وا بڕوا کراوە لە نێوان ساڵانی ١٥٩٦ تاکوو ١٥٩٨ نووسرابێت. ئەم کتێبە لە ساڵی ١٦٠٠ بۆ یەکەمین جار بڵاوکرایەوە.

تابلۆی بەتاڵ

تابلۆی بەتاڵ: کەلەڕەقی مۆدێرن لە سروشتی مرۆڤدا (بە ئینگلیزی: The Blank Slate: The Modern Denial of Human Nature) کتێبێکی زانای دەرووناسی و نووسەری کەنەدی-ئەمریکی ستیڤن پینکەرە، کە پڕفڕۆشترین کتێبی ساڵی ٢٠٠٢ بوو. تێیدا نووسەر ھەڵدەستێت بە وروژاندنی بابەتی ئەوەی کە مرۆڤ وەک لاپەڕەیەکی سپی لەدایک دەبێت لە ڕاونگەی زانستە کۆمەڵایەتیەکانەوە، پەرەسەندنی ڕەوشتی مرۆڤ بە شێوەیەکی بەرچاو سەرچاوەدەگرێت لە خۆگونجاندنی ساکۆلۆژیای پەرەسەندوو.

کتێبەکە لە ساڵی ٢٠٠٣ دا ھەڵبژێردرابوو بۆ خەڵاتی ئەڤینتز (خەڵاتی کۆمەڵەی شاھانەیی بۆ کتێبی زانستی) وە یەکێک بوو لە کۆتاییەکانی خەڵاتی پیوڵیتیزەر.

تیرە (ژینناسی)

تیرە یا خانەدان ناوی پۆلێکە لە پۆلێنی زانستی گیانداراندا کە دەکەوێتە پاش تۆرەمە و پێش خێزان .

زاراوەی تیرە پتر بۆ ڕوەک و باڵندە بەکار دێت.

جاف

جاف یەکێکە لە ئێڵە گەورەکانی کورد و دابەش بوون لەنێوان ھەر دوو بەشی کوردستانی ڕۆژھەڵات و باشوور. لە ساڵی ١١١٤ دروستبووە لەلایەن پاشا زاھیر بەگی جاف[ژێدەر پێویستە]، سەرۆکە گرنگەکانی دی محەممەد پاشای جاف، عادیلە خانم، عوسمان پاشای جاف وە مەحمود پاشای جاف، خانووی بابوباپیرانی قەڵای شێروانەیە. ئیمپراتۆریەتی عوسمانی ناونیشانی پاشای پێ بەخشیون وەک خانەدان لە ساڵەکانی ١٧٠٠، گەورەترین ھۆزی کوردین لە ڕۆژھەڵاتی ناوڕاست

دەوڵەتی ئەییووبی

ئەیوبیەکان ئەچنەوە سەر خێزانێکی کوردی، خانەدان و نەژاد بەرز، سەر بە یەکێک لە ڕەسەنترین ھۆزە کوردیەکان بوون، و ئەیووبیەکان ئەچنەوە سەر ئەیوبی کوڕی شادی، و دەوڵەتەکەیان دامەزرا لە میسر لەسەر دەستی سەڵاحەدینی ئەیوبی پاشان حوکمەکەی فراوان بوو و شام و حیجاز و باشووری کوردستان و دیاربەکر و باشوری یەمەنی گرتەوە لە سەدەکانی ١٢ و١٣ی زاینیدا.

شێخ ڕەزای تاڵەبانی

شێخ رەزای‌ تاڵەبانی (١٨٣١-١٩١٠) ناوی ڕەزای کوڕی‌ شێخ عەبدولڕەحمانی‌ تاڵەبانی کوڕی‌ مەلا ئەحمەدی‌ کوڕی‌ مەلا مەحموودی‌ زەنگەنـەیە کوڕی یوسف ئاغای زەنگەنەیە، سـاڵی‌ ١٨٣١ لەگوندی‌ قرخی‌ نزیک چەمچەماڵ لەدایک بووە، لە تەمەنی‌ حەوت ساڵیدا لای‌ شێخی‌ باوکی‌ دەستی‌ بەخوێندن کردووە، لەتەمەنی‌ بیست و پێنج ساڵی‌یەوە خۆی‌ بە خوێندنی‌ ئەدەبیاتی‌ عەرەبی و فارسی و تورکی خەریک کردووە ، ساڵی‌ ١٨٦٠ چووە بۆ ئەستەمبوڵ و ماوەی‌ دوو ساڵ لەوێ‌ ئەبێ‌ و پاشان ئەگەڕێتەوە بۆ کەرکوک، دوای‌ مردنی‌ باوکی‌ ئەچێ‌ بۆ کۆیەو لای‌ شێخ غەفوری‌ مامی‌ زیاتر لەشەش مانگ ئەمێنێتەوە و بەتەمای‌ کچەکەی‌ ئەبێت بەڵام مامی‌ رازی‌ نابێ‌ و ئەویش ئەڕوات بۆ کەرکوک، ساڵی‌ ١٨٦٦دا بۆ جاری‌ دووەم ئەچێتەوە بۆ ئەستەمبوڵ، لەرێگەی‌ میسرەوە ئەچێ‌ بۆ حەج، ساڵی‌ ١٨٨٤ ئەگەڕێتەوە بۆ کەرکوک و زۆر جار ھات و چۆی‌ وەسمان پاشاو مەحمود پاشای‌ جاف و پیاوە گەورەکانی‌ ئەو ناوەی‌ کردووە، خێزانی‌ وەسمان پاشا، عادیلە خانم ھەمیشە دیاری‌ بۆ داناوە و یارمەتی‌ بۆ ناردووە، ساڵی‌ ١٨٩٨ ئەچێ‌ بۆ بەغدا و لە تەکیەی‌ تاڵەبانی‌ دانیشتووە، پەیوەندی‌ بەتینی‌ لەگەڵ بنەماڵەی‌ سەلیم بەگی‌ بابان و سەید عەبدولرەحمانی‌ نەقیب دا ھەبووە. زۆربەی‌ شیعرەکانی‌ لە بابەتی‌ ھەجووکردن بووە. شێخ رەزای‌ تاڵەبانی‌ ساڵی‌ ١٩١٠ لە بەغدا کۆچی‌ دوایی‌ کردووە.

غازی یەکەم

غازی یەکەم (بە عەرەبی: غازي ابن فيصل) (لەدایکبووی ٢١ی ئازاری ١٩١٢–مردووی ٤ی نیسانی ١٩٣٩) پاشای شانشینی عێراق بوو لەماوەی ١٩٣٣ تاکوو ١٩٣٩. ماوەیەکی کورتیش لەساڵی ١٩٢٠، تاجی شازادەی جێنشینی شانشینی سوریای وەرگرتبوو. غازی لە مەککە لەدایکبوو و کوڕی فەیسەڵی یەکەمبوو، کە یەکەم پاشای عێراق بوو.

لەشفرۆشی

لەشفرۆشی، جووت بوون ،سێکسکردن یان گان دانە بۆ بەدەست هێنانی داهات(پارە). لەشفرۆشتن جگە لە بۆ بەدەست هێنانی پارە بۆ گەیشتن بە سوودمەندی تریش ئەنجام دەدرێت. باری یاسایی لەشفرۆشی لە وەڵاتە جیاوزەکان لە سزای کوشتن تا وەکوو سەیر کردن وەک کارێکی یاسایی و داهات هێنەر گۆڕان بە خۆیەوە ئەبینێ.

بە کار هێنانی وشەی لەشفرۆش لە ناو خەڵکی و کلتووری خەڵکا کارکردگەلێکی جیاوازی هەیە و زۆر جار وەک ئامڕازێک بۆ شکاندن و سووکایەتی کردنی بە کەسێک بەکار دێت کە ئەمە نیشان دەری ئەم خاڵەیە کە لەشفرۆشی لە ناو کۆمەڵگادا بە فەرمی بوونی نیەو و وەک کارێکی "بیلعەت" و ناشایست سەیری ئەکرێت.

ئەم وشەیە لە کۆمەڵگادا بۆ کەسێک بەکار دێت کە خەریکی کردەوەگەلی سێکسی ناشایستە وەک کەسێکی"سۆزانی" و کەسێک کە کاری سێکسی لەدەر بازنەی ژن و مێردایەتی ئەنجام ئەدات.

ئەکرێ بوترێ کە لە زمانی کوردیدا ئەم وشەیە نوێیە و بەکار هێنانی لەناو کۆمەڵی خەڵکا زۆر باو نیە، زیاتری خەڵک لەش فرۆش بە ناو گەلێک وەک قەحبە، گاندەر، حیز، سۆزانی، سۆزمانی، جندە و هتد... ناو ئەبەن و جیاوازی نێوان کەسێک کە بۆ پارە لەشی خۆی ئەخاتە بەر حەزی پیاوان و کەسێک کە بۆ رابواردن و حەزی سێکسی لەگەڵ پیاوان جووت ئەبێ، ناکەنەوە.

هەندێک جار لەشفرۆشی وەک کۆنترین پیشەی دنیا ئەناسرێ.

مێژووی کورد

کورد نەتەوەیەکی گەورەی نیشتەجێی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستن کە ژینگە سەرەکییەکەیان بە کوردستان دەناسرێت کە بە سەر وڵاتانی ئێران و ئێراق و تورکیا و سوریا بەشکراوە و لە شاخەکانی ئاناتۆلی ھەتا زنجیرە چیای زاگرۆس درێژ دەبێتەوە. کورد لە شوێنەکانی دیکەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستیش بڵاوبوونەتەوە. ئامارێکی فەرمی لەسەر ژمارەی کورد نییە بەڵام بە ٣٥ میلیۆن کەس مەزەندە دەکرێت. زمانی کوردی لقێکە لە زمانە ھیندوئەورووپاییەکان. زۆرینەی کورد موسڵمانی شافعیین و ئەوەی دەمێنێتەوە موسڵمانی شیعە و یارسان و ئێزیدی و خاچپەرست و جوولەکە و ئاشوورین.

نیۆن

نیۆن (بە ئینگلیزی: Neon) یەکێکە لە توخمە کیمیاییەکان هێمای کیمیایی (Ne) و گەردیلە ژمارەی (١٠)یە.

وەلی دێوانە

وەلید کوڕی کوێخا محەمەد ناسراو بە وەلی دێوانە ھۆنراوەنووسێکی کوردی سەدەی ھەژدەھەم بووە. ھۆنراوەکانی ئەم شاعیرە کە بە شێوەزاری ھەورامی بوونە پشتاوپشت بیستراون. بۆ یەکەمجار ھۆنراوەکانی لە ڕۆژنامەی ژیان و ژین بڵاو کراونەتەوە، پیرەمێردی شاعیر گرنگیەکی زۆری بە ھۆنراوەکانی داوە و کردوونی بەشێوەزاری سۆرانی. مەحمود خاکی لە ساڵی ١٩٧٠ و عوسمان ھەورامی لە ١٩٧٦دا ھۆنراوەکانی وەلی دێوانەیان کۆکردووەتەوە و چاپیان کردووە. وەلی دێوانە شارەزای زمانی فارسی بووە.

پسمارک

ئۆتۆ ڤۆن پسمارک (بەئینگلیزی Otto Eduard Leopold)(لەدایکبوون: ١ی نیسانی ١٨١٥ - کۆچی دوایی: ٣٠ی تەمموزی ١٨٩٨) لە خێزانێکی پروسی دەرەبەگی خانەدانی پابەند بە کۆنەوەیە . لە سەردەمی لاویەتیدا بە لای وانە و خوێندندا نەچووە ، بەڵکو لەگەڵ ڕابواردن و بایەخدان بە ناوچە کشتوکاڵیەکانەوە خەریک بووە . زۆر توندڕەوبوو بۆ پروسیا .لە پەشێویەکانی ساڵی ( ١٨٤٨ز - ١٨٤٩ز ) لە پێشەنگی بانگ ڕاهێڵە کۆنەپەرستەکانەوە بوو ، کە باوەڕی بە گەل و دیموکراسیەت نەبووە . بیروڕاکانی بریتی بوون لە : حوکمی پادشایەتی موتڵەق چاکترین ڕژێمە بۆ حکومەت ، پێویست بەوە ناکا گەل داوای دەستوور بکات و بیروباوەڕی ئەنجومەنی فرانکفۆرت پڕ و پوچە و ئەگەر هاتوو یەکێتی ئەڵمانیا لە دوا ڕۆژ بێتەدی ئەوا دەبێت لە ژێر دەستی پادشای پروسیادا بێت وە دەبێ خانەدان و چینی فەرمانبەرانی مەدەنی و سەربازی و کڵێسەی پرۆستانتی پشتیوانی بکەن . واتا ئەڵمانیا دەبێت شێوازی پروسیا وەربگرێت، لە ساڵی ١٨٥٩ بوو بە باڵیۆزی رووسیا و لە ساڵی ١٨٦٢ بوو بە بالیۆزی فەڕەنسا و هەر لە ساڵی ١٨٦٢ بوو بە سەرۆک وەزیران و بانگکرا بۆ کۆنگرەی بەرلین.

پۆلێنی زانستیی گیانداران

بۆ ناسین و لێکۆڵینەوەی ئاسانتری گیانداران ، ناچارین بە پێی تایبه‌تمه‌ندی و لێکچوونه‌کانیان پۆلێنیان بکەین.

بەم شێوەیە ھەر گیاندارێک لە شوێنێکی تایبەتدا دادەنرێت.

پۆلێنی زانستی گیانداران یا دابەشاندنی بایۆڵۆجیکی، لە ڕاستیدا ژێرماڵەی زانستی پۆلێنی ژیانە

پۆلێنی زانستی گیانداران، شێوازێکە لە پۆلێنی زانستی(تاکسۆنۆمی زانستی) کە لەگەڵ ئەو جۆرە دابەش کردنەی لە ناو خەڵکدا باوە، جیاوازە.

ھەر پۆلێک بە ناوێک دەناسرێت، ئەم زاراوانە ئەگەرچی تا ڕادەیەک ھاوتای یەکن، بەڵام ھەرکام لێکدانەوەی جیاواز و تایبەتیان ھەیە.

پۆلێنی زانستی نوێ، بەرھەمی کار و چالاکییەکانی کارلۆس لینایۆسە ، کە دواتر کەوتۆتە ژێر کاریگەری بەرھەمەکانی چارڵز داروینەوە.

پێدرۆ ئالڤارێز کابرال

پیدرۆ ئەلڤارێز کابرال (لەدایک بووی ١٤٦٧ وە لەساڵی ١٥٢٠ مردووە) خانەدان و فەرماندەی سەربازی پورتوگالی کە بەڕازیل ی دۆزیەوە لە ٢٢ی نیسان ی ١٥٠٠ ، خێزانەکەی ناوی ئیزابێل دی کاسترۆ یە خاوەنی شەش مناڵیشن.

پێرستی خانەدان و وڵاتە کوردییەکان

ئەمە پێرستێکی خانەدان، میرنشین و وڵاتە کوردییەکانە.

ھاوڕەگەزخوازی

ھاوڕەگەزخوازی (بە ئینگلیزی: Homosexuality) پێکھاتووە لە پەیوەندییەکی ڕۆمانتیکی و سێکسی لە نێوان ئەندامانی ھەمان زایەند. ھاوڕەگەزخوازی «نەخشێکی سەرنجیی سۆزدار و سێکسیی و ڕۆمانسی ھەتاھەتایییە» لە بەینی ئەندامانی ھەمان زایەند/ڕەگەز. ھەروەھا «ئاماژەیەکە بۆ کەسێک کە لەسەر بنەمای ئەو سەرنجانە ھەستی ھەیە و ھەمان ڕەفتاری ھەیە لەگەڵ ئەندامانی کۆمەڵگەیەک کە ھەمان ھەستیان تێدا ھاوبەشە.»لە پاڵ جیاڕەگەزخوازی و دووڕەگەزخوازی، ھاوڕەگەزخوازی یەکێکە لەو سێ پۆلە سەرەکییەی ڕووتێکردنی سێکسی. زاناکان ھۆکاری سەرەکی ڕووتێکردنی سێکسی نازانن، بەڵام پێیان وایە بەھۆی کاریگەرییەکی دوولایەنەی بۆماوەیی و ھۆرمۆنییەوە دروست دەبێت، لە پاڵ ئەوانیشدا، کاریگەری کۆمەڵگا لەوانەیە ڕۆڵێک بگێڕێت. زاناکان ھاوڕەگەزخوازی بە ھەڵبژاردنێکی کەسەکە لە قەڵەم نادەن. ئەوان پشت بەو بیردۆزانە دەبەستن کە لە سایەی ژینناسی ھاتوونەتە ئاراوە و دەچنەوە سەر ھۆکارە بۆماوەیییەکان. ھیچ بەڵگەیەکی باوەڕپێکراو یان پشتگیراو لەلایەن زانستەوە نییە لەسەر ئەوەی کە تەمەنی لاوێتی و خێزان کاریگەری دەکەنە سەر ڕووتێکردنی سێکسی. ھەرچەندە ھەندێک خەڵک پێیان وایە کە ھاوڕەگەزخوازی کردارێکی نا-ئاساییە، بەدواداچوونی زانستی سەلماندوێتی کە ھاوڕەگەزخوازی کردارێکی ئاسایی و سروشتییە و لە مەوداکانی ڕووتێکردنی سێکسی مرۆڤەکاندا خۆی دەبینێتەوە و دەرئەنجامێکی خراپ یان نەخۆشی دەروونی نییە، خۆیشی لە خۆیدا شتێکی خراپ نییە. بەڵگە و لێکۆڵینەوە بە ڕێژەی دیاری کراو نین تاکو ئەوە بسەلمێنن کە ڕووتێکردنی سێکسی لەوانەیە بگۆڕدرێت لە ڕێی دەستتێوەردانی دەروونی کەسایتییەکەوە.باوترین ئەو دەستەواژانەی کە بەکاردەھێندرێن بۆ کەسانی ھاوڕەگەزخواز لێزبیان و گەیە، ھەرچەندە گەی بە شێوەیەکی بەرچاو و دیار بەکاردەھێندرێت بۆ ئاماژەکردن بە ھەردوو مێ و نێرە ھاوڕەگەزخوازەکان. ژمارەی ئەو کەسانەی کە ھاوڕەگەزخوازن لە پاڵ ئەو کەسانەی کە کرداری سێکسییان ئەنجام داوە لەگەڵ ئەندامانی ھەمان ڕەگەز سەختە بۆ ئەوەی زاناکان بە شێوەیەکی نزیککراوەیی باوەڕپێکراو دیاری بکەن، لەبەر چەند ھۆکارێکی دیار، لەوانە ئەو ھۆمۆفۆبیایەی کە لەوانەیە بەھۆیەوە ھاوڕەگەزخوازان تووشی ببن لەپاڵ توندڕەوی لەگەڵیان بەتایبەتی لە دەوڵەتە ئیسلامییەکان. ھاوڕەگەزخوازی بە شێوەیەکی بەربڵاو بیندراوە و دیاری کراوە لە ئاژەڵەکانیشدا.زۆرێک لە گەی و لێزبیانەکان لە پەیوەندی خۆشەویستی و ھاوسەرگیری پاک و دروستدان، ھەر وەک جیاڕەگەزخوازەکان. ھەرچەندە تەنھا بۆ ماوەیەکی کەمیشە سەرژمێریی دانیشتووان ئەوان لە ئاماری ھاوسەرگیری و پەیوەندییەکاندا پیشان دەدات.پەیوەندییەکانی نێوان ھاوڕەگەزخوازان لە ڕووی سایکۆلۆجییەوە ھەر وەک ئەوەی جیاڕەگەزخوازەکان وایە و ھیچ جیاوازییەکیان تێدا بەدی ناکرێت. کرداری ھاوڕەگەزخوازی بە درێژایی مێژوو ھەبووە و ھەندێک جاریش بەپێی ئەو کۆمەڵگەیەی ئەو کەسانەی تێدا ژیاون ئەم دیاردەیە پشتگوێ خراوە. لە کۆتاییەکانی سەدەی نۆزدەھەمەوە، جووڵە جیھانییەکان بەرەو زیادبوون چوو لە داواکردنی مافی یاسایی بۆ ھاوڕەگەزخوازان. ئەوان داوای مافی ھاوسەرگیری و شارستانییەتیان کردووە و داوای پاراستن و بەخێوکردنی مناڵە ھەتیوەکانیان کردووە لەگەڵ پاراستنیان لە توندڕەوەکان. لە ئێستادا ھیچ مافێک لەلایەن حکومەتی ئێراق و ھەرێمی کوردستانەوە بە فەرمی بۆ ھاوڕەگەزخوازان دانەندراوە، ئێن ئاڕ تی لە ڕاپۆرتێکدا لەسەر ھاوڕەگەزخوازان ئەمەی دڵنیا کردۆتەوە. لە کۆمەڵگەی کوردیدا، ھاوڕەگەزخوازان بە ھەڵە تێکەڵ کراوان لەگەڵ لەشفرۆشەکان و مناڵباز و نێربازان، بە تایبەتی ھاوڕەگەزخوازە نێرەکان یاخود گەیەکان. ئەوان زۆرجار بە «ھەتیوباز» بانگ دەکرێن وەک سووکایەتییەک پێیان، بەڵام لەڕاستیدا ھاوڕەگەزخوازی ھیچ پەیوەندییەکی بە لەشفرۆشی و مناڵبازی و نێربازییەوە نییە و پەیوەندییەکی نێوان دوو مرۆڤی پێگەیشتووە.

ھیلیۆم

ھیلیۆم (بە ئینگلیزی: Helium) یەکێکە لە توخمە کیمیاییەکان ھێماکەی(He) و گەردیلە ژمارەی (٢)ە.

یارسان

یارسان بە ئەھلی حەق یان کاکەیی دەوترێت گروپێکی تایبەتن کە ھەڵگری بیروباوەڕی ئاینی جیاوازن، لە گەلێک شوێنی کوردستاندا بڵاون بە تایبەت لە کرماشان و گەرمیان. کاکەیی دانیشتووی کەرکووک و لێواری زێی نێوان ھەولێر-مووسڵ و شەبەک ئەمانە ھەموو بە بنەچەکی ھۆز و زمان و بیروباوەڕی ئاینی دەگەنەوە یەکتر.

شوێنەکانی نیشتەجێ بوونی ئەھلی حەق (یارسان) لە کوردستاندا، لە کۆنەوە تا ئەم سەردەمە ھەندێک گۆڕانکاری بە خۆوە دیوە. بەڵام ئەوەی کە ھەمووان لە سەری پیداگری دەکەن ئەوەیە کە لە سەرەتادا ئایینی یارسان لە ناوچەکانی ھەورامان و شارەزوور و لوڕستان بڵاوبووتەوە و گەشەی کردووە، جا دواتر گەیشتووتە ناوچەکانی تری کوردستان و ئێران.بە بۆچوونی ھەندێک لە مێژووناسان، ناوی یارسان کورتکراوەی "یارسولتان"ە و مەبەست لێی سوڵتان سەھاکە (بە فارسی: سلطان اسحاق)، ھەرچەند بوونی ئاینی یارسان دەگەرێتەوە بۆ سەردەمی میتراییەکان (٤٠٠٠ - ٥٠٠٠ ھەزار ساڵ لەمەوبەر) بەڵام سوڵتان سەھاک بە داڕێژەرەوەی ئاینەکە دادەنرێت. کە رێبەرێکی دیاری ئەم بیروباوەڕەیە لە کوردستاندا. یاخود یارستان بە واتای شوێنی یار یا موردانی ئەھلی حەق.

کۆنترین ناودارانی یارسان بابا تاھیری ھەمەدانی (٩٣٧ – ١٠١٠)ز لای یارسانەکان پیرۆزە و ھەندێک لە نوسراەوەکانی لە سەرەنجام کە بەدی دەکرێت کە نووسراوی ھەرە پیرۆزی یارسانە.ئاینی یارسان بە چەند گڕێکی (دەوران) دا رویشتووە، پەییڕەوانی ئاینەکە ماوەی ھەرگڕێک بە ٣٠٠ ساڵ دەخمڵێنن بەپێی سەرئەنجام. ھەتاوەکو سەردەمی سوڵتان سەھاک ئاینی یارسان ھەشت گڕێ بەخۆەوە بینێوە، کەواتا تەمەنی ئەمم ئاینە بە لای کەمەوە بۆ ٢٤٠٠ ساڵ ثێش ئێستا دەگەرێتەوە.

بالولی دانا (کەسایەتیەکی یارسانیە لە سەدەی ١-٢ی کۆچی دەژیا)، لەوسەردەمە باس لە زیندوکردنەوەی ئاینی یارسان دەکات، دەفەرمێ:

ئەی ئەو واتەی یاران، ئەو واتەی یاران

ئێمە دێوانەی ئەو واتەی یاران

ھەنێ مەگێڵین یەک یەک لە شاران

تا زندە کەرین ئاینی یاران (کەسانێک دەست کاریان کردوە بۆ مەبەستی سیاسی وتوویان: تا زندە کەرین ئاینی ئێران

کەواتا ئاینی یاران زۆر لەسەردەمی سوڵتان سەھاک کۆنترە بۆیە داوای زیندوگردنەوەی کردوە.

بە زمانەکانی تر

This page is based on a Wikipedia article written by authors (here).
Text is available under the CC BY-SA 3.0 license; additional terms may apply.
Images, videos and audio are available under their respective licenses.