جوولەکایەتی

Disambig RTL.svg  ئەم وتارە سەبارەت بە ئایینی جوولەکە نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە جوولەکە (ڕوونکردنەوە).

جوولەکایەتی (بە ئینگلیزی: Judaism، عەرەبی: الیھودیة، لە وشەی Iudaismusی لاتینییەوە، کە داتاشراوە لە وشەی Ioudaïsmosی گریکییەوە، دواجار لە وشەی יהודה (یەھوداھ)ی عیبرییەوە "یەھوودا")، ئایین، فەلسەفە و ڕێگای ژیانی جوولەکەکانە. وەک لە کتێبی پیرۆزی عیبری (ھەروەھا ناویش دەبرێت بە تەناخ) سەرچاوەی گرتووە و دەقەکانی تری دوایی وەکوو تەلموود ڕوونی دەکەنەوە، جوولەکایەتی لەلای پیاوانی ئایینی پێناسە دەکرێت بە پەیوەندییەکی پشتاوپشتی لەنێوان خودا و بەنی ئیسرائیلدا. جوولەکایەتیی ڕەبانییەت پێ لەسەر ئەوە دادەگرێت کە خودا فەرمایشتەکانی خۆی بە مووسا لەسەر چیای سینای بەھەردوو ڕێگەی تەوراتی نووسراو تەوراتی زارەکی ڕاگەیاندووە.[١]. ئەم جەختکارییە بەدرێژایی مێژوو لە لایەن قەڕاییتەکانوە کێبڕکێ کراوە، ئەویش جووڵەیەک بوو کە لەسەدەکانی ناوەڕاستدا دەرکەوت، کە لەئێستادا ھەزاران شوێنکەوتوویان ھەیە، پێشیان وایە کە تەنھا تەوراتی نووسراو دروستە.

مێژووی جوولەکایەتی

سەردەمی مووسا

بەنی ئیسرائیل لە سەردەمی مووسادا لە میسر ڕزگار دەکرێن. دەگەنە بیابانی سینا و تا کۆتایی ژیانی مووسا لەوێ سەرگەردان دەبن.

سەردەمی داوود و سولەیمان

لە سەردەمی پێغەمبەرایەتی داووددا جووەلەکەکان خاوەن دەوڵەت و پاشایەتییەکی سەربەخۆ دەبن. دوای داوود سولەیمانی کوڕی کوڕی دەبێتە پێغەمبەر و پاشا. لەم کاتەدا ھەیکەلی سولەیمان دادەمەزرێت.

پەراوێزەکان

  1. ^ ماڵپەری torah.org
  • دەروازەی ئایین
تەناخ

تەناخ (بە عیبری:תנ"ך) ناوی عیبری کتێبی پیرۆزی یەھوودیەکانە کە لە لای مەسیحیەکان پێی دەوترێ تەوراتی عیبری و دوای ھەندێ گۆڕانکاری و زیادکردن بە ناوی پەیمانی کۆن خستراوەتە ناو ئینجیلی پیرۆز و سێ بەش لەخۆ دەگرێ:

تەورات یان توورا (بە عیبری:תורה) = (فەرمان یان شەریعەت)

نێڤیم (بە عیبری:נביאים) = (کتێبی پێخەمبەران)

کێتووڤیم (بە عیبری:כתובים) = (نووسراوەکان)تەناخ لەڕاستیدا لە تێکەڵ کردنی پیتی سەرەتای ئەو سێ وشەیە لە زمانی لاتینی دا درووست بووە. ت، ن، خ.

تەورات

تەورات (بەئینگلیزی: Torah، بەعیبری: תּוֹרָה؛ واتا "فێرکردن")، وشە تەورات بەعیبری بەواتای فێرکردن یان ئاراستەدان دێت (وەرگێرانی وشەیی) بەتایبەتی ئەوەی پەیوەندیدارە بە فێرکاری و ئاراستەدانی یاساییەوە. تەورات ناوی پێنج کتێبی یەکەمی کتێبی پیرۆزی عیبیری (تەناخ) و پەیمانی کۆنە. کتێبی پیرۆز عیبری دابەش دەبێت بۆ سێ بەش، تەورات بەشی یەکەمییەتی، نیڤیئیم (پێغەمبەران) بەشی دووەمییەتی و کیتۆڤیمیش (یان پەڕتووکەکان بەکوردی) بەشی سێیەمییەتی کە بریتییە لە بەشی ئەدەبییاتی یەهوودییەت.

فرەھاوسەری

فرەھاوسەری (بە ئینگلیزی: Polygamy) بە دۆخێک دەوترێت کە ژن یان پیاو لە یەک ھاوسەر زیاتریان ھەیە. فرەھاوسەری دوو جۆر، فرەژنی و فرەمێردی، دەگرێتە خۆی.

فرەژنی دۆخێکە کە لەوێدا پیاو ھاوکات لەگەڵ چەند ژن ھاوسەرگیری بکات. فرەمێردی دۆخێکە کە ژن بەشێوەی ھاوکات دوو مێرد یان زۆرتری ھەبێت.

فرەھاوسەری لە ئایینی مەسیحییەتدا (جگە لە ھەندە تاقمێک وەکوو مۆرمۆنەکان) ڕێگەپێنەدراوە؛ لە حاڵێکدا لە ھیندوویزم، جوولەکایەتی، و ئیسلام، فرەژنی لە بارودۆخێکی تایبەتدا بە ڕەوا دەزانن.

لە زۆربەی وڵاتەپێشکەوتووەکاندا ژیانی ھاوبەشی تەنیا بەشێوەی تاکەھاوسەرییە و پیاو یان ژن بەشێوەیەکی یاسایی ناتوانن ھاوکات لەگەڵ چەند کەس ژیانی ھاوبەش پێک بێنن.

بەڵام ئێستاش فرەھاوسەری جێگەی خۆیی لە زۆرێک لە کۆمەڵگا و کەلتوورەکاندا ڕا گرتووە.

واتای ڕێک و درووستی فرەھاوسەری زۆر ڕوون نییە و ئەمەش دەگەڕێتەوە سەر نەبوونی شرۆڤەیەکی دروست لە پێناسەی ھاوسەر.

بە زمانەکانی تر

This page is based on a Wikipedia article written by authors (here).
Text is available under the CC BY-SA 3.0 license; additional terms may apply.
Images, videos and audio are available under their respective licenses.