تەناخ

تەناخ (بە عیبری:תנ"ך) ناوی عیبری کتێبی پیرۆزی یەھوودیەکانە کە لە لای مەسیحیەکان پێی دەوترێ تەوراتی عیبری و دوای ھەندێ گۆڕانکاری و زیادکردن بە ناوی پەیمانی کۆن خستراوەتە ناو ئینجیلی پیرۆز و سێ بەش لەخۆ دەگرێ:

  • تەورات یان توورا (بە عیبری:תורה) = (فەرمان یان شەریعەت)
  • نێڤیم (بە عیبری:נביאים) = (کتێبی پێخەمبەران)
  • کێتووڤیم (بە عیبری:כתובים) = (نووسراوەکان)

تەناخ لەڕاستیدا لە تێکەڵ کردنی پیتی سەرەتای ئەو سێ وشەیە لە زمانی لاتینی دا درووست بووە. ت، ن، خ.

زنجیرەک وتار لەسەر
جوولەکایەتی
جوولەکایەتی
پۆل:جوولەکایەتی
جووەکان · جوولەکایەتی · خێڵەکان
ئۆرسۆدۆکس · کۆنەپەرستی · چاکسازی
حەریدییەت · حەسیدییەت · ئۆرسۆدۆکسییەتی نوێ
درووستکار · نوێگەر · مرۆڤادۆست . حاخامییەت . قەڕاییەت · سەمارییەت
فەلسەفەی یەهوودییەت
پرەنسنیپەکانی باوەڕ · منیان · کابالا
هەڵبژێردراوی · هۆڵۆکۆست · هالاخا · کەشروت
سەنیەعووت · هاوڕێیەتی · مۆراڵ · مووسار
دەقی ئایینی
تەورات · تەناخ · تەلموود · مەدارش · تۆسێفتا
کارە ڕەببانییەکان · کوزاری · تەوراتی میشنە
ئەربەعە تۆریم · شولحان عاروخ · میشنە بێرورە
خومەش · سیدۆر · Piyutim · زۆرهار · تانیا
شارە پیرۆزەکان
قودس · سەفەد · خەلیل · تەبەڕییە
کەسایەتی گرنگ
ئیبراهیم · ئیسحاق · یەعقووب/ئیسرائیل
سارا · ڕیبیکا · راحێل · لیئە
مووسا · دەبورا · راعوس · داوود · سوولەیمان
ئیلیا · Hillel · شامای · یەهوودای پادشا
Saadia Gaon · Rashi · Rif · Ibn Ezra · Tosafists
Rambam · Ramban · Gersonides
Yosef Albo · Yosef Karo · Rabbeinu Asher
Baal Shem Tov · Alter Rebbe · Vilna Gaon
Ovadia Yosef · Moshe Feinstein · Elazar Shach
Lubavitcher Rebbe
سووڕی ژیانی یەهوودەکان
Brit · B'nai mitzvah · Shidduch · Marriage
Niddah · Naming · Pidyon HaBen · Burial
پیاوانی ئایینی
حاخام · Rebbe · Hazzan
کۆهێن/قەشە · Mashgiach · Gabbai · Maggid
Mohel · ماڵی ئایین · روش يشيفة
تەلارە ئایینییەکان
كنيس · ميكفة · پەرستگای پیرۆز / Tabernacle
وتارە ئایینییەکان
تالڵیت · Tefillin · Kipa · Sefer Torah
تزيتزيت · Mezuzah · منورة · Shofar
4 Species · Kittel · Gartel · Yad
نوێژەکانی یەهوودییەت
خزمەتگوزارییەکانی یەهوودییەت · Shema · Amidah · Aleinu
Kol Nidre · Kaddish · Hallel · Ma Tovu · Havdalah
یەهوودییەت و ئایینەکانی تر
مەسیحییەت · ئیسلام · کاسۆلیکییەت · رێککەوتن
أديان إبراهيمية · Judeo-Paganism · التعددية
المورمونية · "Judeo-Christian" · Others
بابەتی پەیوەندیدار
نقض لليهودية · معاداة اليهودية
معاداة السامية · محبة أو محاباة السامية · يشيفة
Entire Tanakh scroll set
تۆماری کتێبی تەناخ

ناوەکانی کتێبەکانی تەورات

ناوەکانی ناو بازنە ئەو ناوانەن کە لای مەسیحیەکان باون:

تەورات

  • بێرشیت בראשית (کتێبی خووڵقان)
  • شەمووت שמות (کتێبی دەرچوون)
  • ڤییقرا ויקרא (کتێبی لێڤیتێس = ئەو بانگ دەکات)
  • بێمدیبار במדבר (بەمیدبار = لە بیابان)
  • دێڤاریم דברים (وتارەکان)

نێڤیم

بە پێخەمبەرایەتی یووشەع یان چوونە ناو سەرزەوی پیرۆز لە لایەن قەومی بەنی ئیسرائیل دەست پێ دەکا و مێژووی قەومی بەنی ئیسرائیل دەڵێتەوە.

  • شووفتیم یان کتێبی داوەران (حاکمەکان) שופטים

باسی بەسەرھاتەکانی ھەندێ حاکم دەکات کە دوای یووشەع رێبەری خەڵکیان لەستۆ بوو، وەکوو: دوورا و گیدعوون و شیمشۆن.

  • شێمۆئیل שמואל، دوو کتێبی ھەبووە.

ئەو کتێبە باسی دوای شووفتیم دەکات. ھەروەھا باسی بوونە پاشای شاوول یەکەم پاشای بەنی ئیسرائیل و دواتریش باسی داوود دەکا.

  • مەلاخیم یان کتێبی پێخەمبەران מלכים

بە باس کردنی سەردەمی پاشایانی بەنی ئیسرائیل لە دوای داوود و لە دەسەڵاتی شۆلۆمۆ(سولەیمان) دەست پێ دەکات و تا تێکدرانی خانووی ھێمیقداش بە دەستی پاسای بابێل درێژەی ھەیە.

  • ئەشعیا ישעיהו
  • ئەرمیا ירמיהו
  • حەزقیال יחזקאל

دوازدە کتێبکان

  • یووشەع הושע
  • یووئیل יואל
  • عامووس עובדיה
  • عووبێدیا עובדיה
  • یوونس יונה
  • میخا מיכה
  • ناحووم נחום
  • حەب‌قووق חבקוק
  • سێفنیا צפניה
  • حەگای חגי
  • زەکەریا זכריה
  • مالاخی מלאכי

کێتووڤیم

  • تێھیلیم یان سروودەکانی داوود یان زەبوور یا مزامیر داوود תהילים
  • میشلێ شلۆمۆ یان ئاماژەکانی سولەیمان משלי
  • کووھێلێت جامعە קהלת یان جامعە لە بارەی سولەیمان کووڕی داوود دایە.
  • شێرھاشێریم، گەرەترین غەزەڵەکان یان بە کوردی گەرەترین غەزەڵەکان שיר השירים
  • ئەیووب איוב
  • ڕووس רות
  • ئێرمیا איכה
  • ئێستێر אסתר
  • دانیال דניאל
  • ئێزرا עזרא
  • نێحیمیا נחמיה
  • مێژووێ سەردەمەکان דברי הימים شامل کتێبی یەکەم سەردەمەکان و کتێبی دووھەمی سەردەمەکان

وتارە پەیوەندیدارەکان

سەرچاوە

ئیلیا

ئیلیا (بەئینگلیزی: Elijah، بەعیبری: אליהו، خوێندنەوە: ئێڵییاهوو) واتە یاهووا خودامە; بەعەرەبی:إلياس, Ilyās) یەکێکە لە پێغەمبەرانی ناو پادشایەتی سامەریا، لەسەردەمی پادشایەتی ئەحابدا (٩ سەدە پێش زایین)، بەپێی پەڕتووکەکانی پادشاکانی کتێبی پیرۆز.

تەورات

تەورات (بەئینگلیزی: Torah، بەعیبری: תּוֹרָה؛ واتا "فێرکردن")، وشە تەورات بەعیبری بەواتای فێرکردن یان ئاراستەدان دێت (وەرگێرانی وشەیی) بەتایبەتی ئەوەی پەیوەندیدارە بە فێرکاری و ئاراستەدانی یاساییەوە. تەورات ناوی پێنج کتێبی یەکەمی کتێبی پیرۆزی عیبیری (تەناخ) و پەیمانی کۆنە. کتێبی پیرۆز عیبری دابەش دەبێت بۆ سێ بەش، تەورات بەشی یەکەمییەتی، نیڤیئیم (پێغەمبەران) بەشی دووەمییەتی و کیتۆڤیمیش (یان پەڕتووکەکان بەکوردی) بەشی سێیەمییەتی کە بریتییە لە بەشی ئەدەبییاتی یەهوودییەت.

جوولەکایەتی

جوولەکایەتی (بە ئینگلیزی: Judaism، عەرەبی: الیھودیة، لە وشەی Iudaismusی لاتینییەوە، کە داتاشراوە لە وشەی Ioudaïsmosی گریکییەوە، دواجار لە وشەی יהודה (یەھوداھ)ی عیبرییەوە "یەھوودا")، ئایین، فەلسەفە و ڕێگای ژیانی جوولەکەکانە. وەک لە کتێبی پیرۆزی عیبری (ھەروەھا ناویش دەبرێت بە تەناخ) سەرچاوەی گرتووە و دەقەکانی تری دوایی وەکوو تەلموود ڕوونی دەکەنەوە، جوولەکایەتی لەلای پیاوانی ئایینی پێناسە دەکرێت بە پەیوەندییەکی پشتاوپشتی لەنێوان خودا و بەنی ئیسرائیلدا. جوولەکایەتیی ڕەبانییەت پێ لەسەر ئەوە دادەگرێت کە خودا فەرمایشتەکانی خۆی بە مووسا لەسەر چیای سینای بەھەردوو ڕێگەی تەوراتی نووسراو تەوراتی زارەکی ڕاگەیاندووە.. ئەم جەختکارییە بەدرێژایی مێژوو لە لایەن قەڕاییتەکانوە کێبڕکێ کراوە، ئەویش جووڵەیەک بوو کە لەسەدەکانی ناوەڕاستدا دەرکەوت، کە لەئێستادا ھەزاران شوێنکەوتوویان ھەیە، پێشیان وایە کە تەنھا تەوراتی نووسراو دروستە.

دوایین پێغەمبەر

زاراوەی دوایین پێغەمبەر، بەکارهاتووە لە دەقە ئاسمانییەکاندا بۆ ئاماژەدان بە دوایین کەس کە خودا قسەی لەگەڵ کردووە، بەجۆرێک؛ کە ئیدی کەسێکی تر لەدوای ئەو بوونی نابێت کە خودا گوتەی پێ بدا.

مەسیحییەت

ئایینی مەسیحییەت (لە وشەی عەرەبی مەسیح، بەواتای شۆراو بە ڕۆنێکی پیرۆز، بە ئینگلیزیی: Christianity، لە وشەی یۆنانی: Xριστός، Khristos، یاخود "Christ"، وێژەیییانە: "کەسێکی پاکبووەوە لە گوناح") لەکوردەواری پێیان دەڵێن (فەلە)،یەکێکە لە ئایینە ئاسمانییەکان، ئایینە ئیبراهیمییەکان و ئایینە یەکتاپەرستییەکان، رەگی وشەی مەسیحییەت لە مەسیحەوە هاتووە، بەواتای کەسی هەڵبژێردراو یاخود بە ئاو شۆراوە و پاکبوەوە، ئەم ناونانەش ئەگەڕێتەوە بۆ مەسیح یاخود یەشوو کە بەپێی بڕوای مەسیحییەت بێ، یەشوو کوڕی خوایە، خودای جەستەگەرە، خودای بەوەفایە و هتد... لەو جۆرە ناونانانە؛ ئاینی مەسیحییەت لەئێستادا گەورەترین دینە و بە پلەی یەکەم دێت و بەدوای ئەویش ئاینی ئیسلامە.

مێژووی درووستبوونی مەسیحییەت ئەگەڕێتەوە بۆ دەوروبەری ساڵی ٢٧ ی زایین لەڕەگێکی هاوبەش لەگەڵ ئایینی جودایزم، کە تا ئێستا شوێندەستی ئەو ئەسڵییەتە هاوبەشییە وەک خۆی ماوەتەوە لەڕێگەی بەپیرۆزڕاگرتنی تەورات و تەناخ لەلایەن مەسیحیەوە کە ناوی دەبەن بە پەیمانی کۆن کە بەشی یەکەمی کتێبی پیرۆز پێک دێنێ لەلای مەسیحییەکان لەکاتێکدا کە پەیمانی نوێ، بەشی دووەم پێک دێنێ. مەسیحییەکان پێیان وایە کە پێشگوێیەکانی کە پێغەمبەرانی پەیمانی کۆن کردوویانە، لە یەشوودا رووی داوە، ئەمەشە هۆی رێزگرتنییان لە تەورات، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی پەیمانی نوێ باس لە خوێندنەکان و ئامۆژگارییەکان و ژیانی مەسیح دەکات، کە کۆی بڕواکانی مەسیحییەت پێک دێنێ.

زۆرترین شوێنکەوتووانی مەسیحییەت لەچەندین مەزهەب، بڕوایان وایە کە یەسووع، مەسیح و کوڕە واتە کەسی دووەمە لە سێ شێوەیی خودا، هەروەها ئەو خواوەندێکی کامڵە. هەروەها لە مریەم ی پاکیزە لەدایک بووە بە شێوەیەکی دەرئاسا. لەماوەی ژیانی زەویینیدا، خاوەنی کۆمەڵێک زۆر لە دەرئاسایی و شتی سەرسورهێنەر بووە، دواتریش لەخاچدرا و کوژرا بەهۆی کوفر و گوناهەکانی مرۆڤەوە، پاشان دواتری لە مردن هەڵدەستێتەوە لەڕۆژی سێیەمدا و دەگەڕێتەوە بۆ ئاسمان یەکگرتوو لەگەڵ خودای باوک، بەوجۆرەی کە رۆحی لەلای ئاسمانە و لەڕۆژی قیامەتدا دەگەڕێتەوە بۆ سەرزەوی و ئاشتی دەگەڕێنێتەوە و ژیانی نەمری ئەدا بە چاکان و باشان لە بەهەشتدا.

حەوزی شەرقیی دەریای سپی ناوەڕاست چەقی قورسایی ئایینی مەسیحییەت بوو لە سەدە سەرەتاییەکاندا و قودس، ئەنتاکیە، ئەلرەها، ئەسکەندەرییە پایتەختی رۆشنبیریی مەسیحییەت بوون پێش گواستنەوەی بۆ رۆما و قوستەنتینیە و کاریگەرییان لە سەدەکانی ناوەڕاستدا.

مەسیحییەت زۆرێکی ناڵاند لەسەرتاکانەوە بەدەست سەرکوتکردن و کپکردنەکانی ئیمپڕاتۆرییەتی رۆمانی بەڵام لەسەدەی چوارەمەوە ئایین زاڵبوو بەسەر ئیمپڕاتۆرییەتدا سوودی لە رۆشنبیریی یۆنانی و رۆمانی وەرگرت و بەقووڵی کاریگەرییان هەبوو لەسەری. وەک هەر ئایینێکی دی، لەناو مەسحییەتدا کۆمەڵێک هۆز و مەزهەب و کڵێسا سەری هەڵدا کە پۆلێن دەکرێن بۆ شەش خێزانی گەورە: شەقبوونەکان هاوکات بوون لە سەدەی چوارەمدا کاتێ کە کڵێساکانی ئۆرسۆدۆکسی رۆژهەڵاتی و ئۆرسۆدۆکسی کۆن لەیەک جیابوونەوە، لەپاش ئەو ساڵی ١٠٥٤ شەقبوونی گەورە روویدا لەنێوان کاسۆلۆکییەت و ئۆرسۆدۆکسی رۆژهەڵاتی دواتریش پرۆتستانییەت لەماوەی سەدەی شانزەهەمدا کە ناسراوە بە چەرخی چاکسازیی. وەک چۆن کاریگەر بووە، مەسیحییەت کاریگەریشی بەسەر ئایینەکانی ترەوە هەیە و جێدەستی زۆر دیاری هەیە لەسەر شارستانییەتی نوێ و مێژووی مرۆڤایەتی لەچەندین سەدە و چەرخی جیا جیادا.

کتێبی پیرۆزی عیبری

کتێبی پیرۆزی عیبری (بەئینگلیزی: Hebrew Bible)، ناوێکی ترە بۆ تەناخ، کە پێک دێت لە سێ بەش، تەورات و نیڤیئیم و خیتۆڤیم

دەروازەی کتێب

بە زمانەکانی تر

This page is based on a Wikipedia article written by authors (here).
Text is available under the CC BY-SA 3.0 license; additional terms may apply.
Images, videos and audio are available under their respective licenses.