بەڕازیل

برازیل (بە پورتوگالی: Brasil)، بە فەرمی کۆماری برازیلی فیدراڵ (بە پورتوگالی:República Federativa do Brasil) گوێبگرە

برازیل گەورەترین وڵاتەکانی ئەمریکای باشوورە لە ڕووی دانیشتوان وڕووبەرەوە، و تەنھا وڵاتی ئەمریکای باشوورە کە بە زمانی پورتوگالی قسەی تیادا دەکرێت. بە پێنجەمین وڵات دادەنرێت لە ڕووی ڕووبەرەوە لە سەر ئاستی جیھان. بە بەرھەمھێنانی قاوە و شەکر و کحوول و سۆیا و کانزا بەناوبانگە. لە باکوورەوە سنووری لەگەڵ گۆیانا و سۆرینام و گۆیانای فەڕەنسی و ڤەنزوێلا دا ھەیە، لە ڕۆژئاواوە لەگەڵ کۆڵومبیا و پیرۆ، لە باشوورەوە لەگەڵ بۆلیڤیا و پاراگوای و ئارجەنتین و ئۆروگوای. لە ڕۆژھەڵاتەوە کەناری ئاتڵانتی. برازیل وڵاتێکی ئابووربەھێزە بە جۆرێک کە بە پلەی دەیەم دێت لە لیستی وڵاتانی جیھاندا بەپێی داھاتی ساڵانە. ھێڵی ئیستیوا بە ناویا دەچێ و بەشێکی زۆری ڕووباری ئەمازۆنی تیادا تێدەپەڕێ لەبەر ئەمەش زەوییەکەی پڕە لە دارستانی ئیستوایی و ناوچەی کشتوکاڵی تێدایە.

پۆتانەکان: 15°45′S 47°57′W / 15.750°S 47.950°W

برازیل
República Federativa do Brasil
ئاڵای ی
سروود: سروودی نیشتیمانیی برازیل
Brazil (orthographic projection)
پایتەختبرازیلیا
گەورەترین ساوپاولۆ
زمانە فەرمییەکان پورتوگالی
دەوڵەت کۆماری
 -  سەرۆک دیلما ڕووسێف
هەڵبژاردن سەرۆک هەڵدەبژێردری بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لە لایەن خەڵکەوە. 
 -  ڕزگاربوون لە داگیرکەریی پورتوگال ٧ی ئەیلولی ١٨٢٢ 
ژمارەی دانیشتوان
 -  سەرژمێریی ٢٠٠٤ ١٨٤,١٠١,١٠٩ 
 -  چڕی ٢٢ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە 
ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "٢"کەس لە مایلی چوارگۆشە
دراو ڕیالی برازیلی (BRL)
ناوچەی کاتی ‪-٢ بۆ -٥ (UTC-٢ بۆ -٥)
لای لێخوڕین ڕاست
پاوانی ئینتەرنێت ‪.br

چاوگی ناوەکە

دوای توێژینەوەیەک کە پرۆفیسۆر ئەدێلینۆ ئەزفادۆر کردویەتی گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە ووشەی (برازیل) لە زمانی کێلتییەوە ھاتووە و لەوەیشە لە سەرچاوەیەکی فینیکییەوە وەرگیرابێ. ولەسەردەمی ئیمپراتۆریەتی برازیلدا بە ناوی درەختی (باو برازیل) ئەم ناوە ناسراوە و بەسراوەتەوە بە درەخت بە واتای داری برازیل کە جۆرە درەختێکە لە برازیل گەشە دەکات و بەلای ڕەنگی سووردا دەچێت کە ھەناردە دەکرا بۆ ئەوروپا بۆ دروستکردنی بۆیە بەکاردەھات.

و لە ساڵی ١٩٦٧ لە سەردەمی دەسەڵاتداری سوپا ناوەکە گۆڕدرا بۆ کۆماری برازیلی فیدراڵ و تاکو ئەمرۆش ھەر ئەو ناوە بەکاردەھێنرێت.

جوگرافیا

بەرزاییەکانی گۆیانا سنووری سروشتی پێک دێنێت بۆ وڵاتی برازیل لەگەڵ ھەردوو وڵاتی ڤەنزوێلا و گۆیانا.

شوێن

بەشی ڕۆژھەڵاتی ئەمریکای باشوور پێک دێنێت. و پێنجەمین وڵاتی جیھانە لە ڕووی ڕووبەرەوە، و نزیکەی نیوەی کیشوەرەکە پێک دێنێت، و سنووری لەگەڵ ھەموو وڵاتەکانی ئەمریکای باشووردا ھەیە جگە لە چیلی و ئیکوادۆر،

کێشە کۆمەڵایەتییەکان

ولاتێکی ھەژارن وای کردوە کار بکاتە سەر کێشەی کۆمەلایەتیەکانی ئەو شوێنە

چاند

زمانەکانی دانیشتووە ڕەسەنەکان و پەنابەران

گەشت وگوزار

لە ساڵی ٢٠٠٥ نزیکەی ٥ ملیۆن گەشتیار سەردانی برازیلیان کردووە، داھاتی گەشتکاریی ساڵانە ٤ ملیار دۆلاری ئەمریکییە بۆ وڵاتی برازیل، و ڕیزبەندی ویلایەتەکانی برازیل بە پێی زۆری گەشتیارەکان کە ڕووی تێ دەکەن بەم جۆرەیە: ڕیۆ دی جانیرۆ ٣٤.٧%، سنتاکاتارینا ٢٥.١%، بارانا ٢٠.٣%، ساوپاولۆ ١٦%، پاھایا ١٥.٥%.

سەرڕوو

ھەرێمی فەلاتی ناوەڕاست و خواروو

چالاکیی ئابووری

موزیکی برازیلی

گواستنەوە

گواستنەوەی ئەردی

وەرزش

تۆپی پێ گرینگترین وەرزشە لە برازیل. ھەڵبژاردەی تۆپی پێی برازیلی بە یەکێک لە باشترین ھەڵبژاردەکانی جیھان دادەنرێ و پاڵەوانی پێنج جامی جیھانییە. چەند وەرزشێکی تریش ھەن کە گرینگییەکی تایبەتییان پێ دراوە لە برازیل وەکو باسکە، بالە، وەرزشی ئازاد، تۆپی پێی ناوھۆڵ و وەرزشی دیکە...

ھەروەھا برازیل پێشوازی لە چەند بۆنەیەکی وەرزشی کردووە: لە ساڵی ١٩٥٠ جامی جیھانی لە برازیل ئەنجام درا، واش برێاڕە جامی جیھانی ٢٠١٤ ھەر لەوێ ئەنجام بدرێ. بۆ یەکەم جاریش یارییە ئۆڵومپییەکان لە برازیل ئەنجام ئەدرێ دوای ئەوەی شاری ڕیۆ دی جانیرۆ ھەڵبژێردرا لە ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٩ بۆ ئەنجامدانی یارییە ئۆڵومپییەکانی ٢٠١٦.

بۆنە فەرمییەکان

ڕێکەوت ناو تێبینییەکان
١ی کانوونی دووەم سەرەتای ساڵی زایینی -
21 نیسان پشووی تیرادینتیس وەک ڕێزگرتنێک لە شۆڕشی میناس گیرایس لە ساڵی ١٧٨٩ دژی پورتوگالییەکان
١ی ئایار جەژنی کرێکاران بۆ ڕێزلێنان لە کرێکاران
٧ی ئەیلول جەژنی ڕزگاری ڕزگاری برازیل لە داگیرکردنیی پورتوگالی
١٢ی تشرینی یەکەم ( نوسا سینھورا اباریسیدا )
٢ی تشرینی دووەم ڕۆژی مردووان بۆ سەردانی گۆڕەکان
١٥ی تشرینی دووەم ڕاگەیاندنی کۆمار بە بۆنەی بوونی برازیل بە کۆمار لە ئیمپراتۆریەتەوە.
٢٥ی کانوونی یەکەم جەژنی لە دایکبوونی مەسیح ئاھەنگی لە دایکبوونی مەسیح
  • چەند بۆنەیەکی دیارینەکراویش ھەیە وەکو بۆنەی کەرنەڤاڵ و ڕۆژی مردنی مەسیح و جەژنی ھێلکەی سوور .[١]

ولایەتە برازیلیەکان

Brazil States
ولایەتە برازیلیەکان
ناوی ویلایەتەکە ھێمای ویلایەتەکە پایتەخت شوێن
1 ئاکری AC ڕیو برانکو باکوور
2 ئەلاگواس AL ماسایو باکوور
3 ئامابا AP ماکابا باکوور
4 ائەمازۆن AM ماناوس باکوور
5 پاھیا BA سالڤادۆر ڕۆژھەڵاتی باکوور
6 سیارا CE ڤۆرتالیزا ڕۆژھەڵاتی باکوور
7 ئیسپیرینتۆ سانتۆ ES ڤیتۆریا ڕۆژھەڵاتی باکوور
8 گویاس GO گویانیا ناوەڕاستی ڕۆژھەڵات
9 مارانھاو MA ساولوێز ڕۆژھەڵاتی باکوور
10 ماتۆ گرۆسۆ MT گویابا ناوەڕاستی ڕۆژئاوا
11 ماتۆ گرۆسۆ دۆسۆل MS کامبۆ گراندی ناوەڕاستی ڕۆژئاوا
12 میناس گیرایس MG بیلۆ ھۆرۆزنتی ڕۆژئاوای ڕۆژھەڵات
13 بارا PA بیلیم باکوور
14 بارایبا PB جواو بیسوا ڕۆژھەڵاتی باکوور
15 بارانا PR کوریتینبا باشوور
16 بیرنامبوکو PE ریسڤی ڕۆژھەڵاتی باکوور
17 بیاوی PI تیریسینا ڕۆژھەڵاتی باکوور
18 ڕیۆ دی جانیرۆ RJ ڕیۆ دی جانیرۆ ڕۆژھەڵاتی باکوور
19 ڕیۆ گرادنی دونۆردی RN ناتال ڕۆژھەڵاتی باکوور
20 ڕیو گراندی دوسول RS بۆرتۆ ئالێگری باشوور
21 ڕوندوینا RO بۆرتۆ ڤالیۆ باکوور
22 ڕواریما RR بواڤیستا باکوور
23 سانتا کاتارینا SC فلۆڕیانۆبۆلیس باشوور
24 ویلایەتی ساوپاولۆ SP ساوپاولۆ ڕۆژھەڵاتی باکوور
25 سیرگیبی SE ئاراکاجۆ ڕۆژھەڵاتی باکوور
26 تۆکانیتس TO بەلمس باکوور
27 برازیلیا DF برازیلیا نیوەی ڕۆژئاوایی

سەرچاوەکان

  1. ^ http://www.ayam-alotal.com/holidays_2009_730.htm
.br

دۆمەینی br. دۆمەینێکی ئەلیکترۆنییە بۆ ئەو ماڵپەڕانەیە کە پەیوەندییان بە وڵاتی بەڕازیلەوە ھەیە و لە ساڵی ١٩٨٩ کەوتووەتە کار.

ئەرژەنتین

ئەرژەنتین، بەفەرمی کۆماری ئەرژەنتین (ئیسپانی:República Argentina)دووەم گەورەترین ووڵاتی کیشوەری ئەمەریکای باشوورە، وڵاتێکی فیدرالیە لە ٢٣ ھەرێم پێک ھاتوە، لەگەڵ شاڕێکی ھاوبەش بۆ ھەموو ھەرێمەکان بەناوی بوێنس ئایریس بەگەورەترین و پایتەختی ھەموو ھەرێمەکان دەناسرێت، ئەرژەنتین بە ھەشتەمین گەورەترین ووڵاتی جیھان ھەژمار دەکرێت، بەچوارەمین وڵات دادەنرێت لەنێو ئەو وڵاتانەی بە ئیسپانی ئاخاوتن دەکەن، ئەمیش دوای مەکسیک و کۆلۆمبیا و ئیسپانیا ، گەورەترین ووڵاتی ھەموو جیھانە کە بە زمانی ئیسپانی ئاخاوتن دەکات لە ڕووی ڕووبەرەوە، ڕووبەرە کیشوەریەکەی بریتیە لە زنجیرە چیاکانی ئەندێز لە خۆڕئاوای و زەڕیای ئەتلەسی لە خۆڕھەڵاتی، ئەرژەنتین سنوری ھاوبەشی ھەیە لەگەڵ پاراگوای و بۆلیڤیا و ئوروگوای لە باکوور،چیلییش کەوتۆتە خۆڕئاوای و باشووری، دوورگەکانی ڤۆکلاند و مالڤێناس و جۆرجیای باشوور و ساندویچی باشوور وەک بەشێک لە دوورگەکانی ئەرژەنتین بانگ دەکرێت بەڵام ئینگلتەرا داوای ھەموو ئەم دوورگانەی لە ئەرژەنتین کردەوە کە پێشتر بەشێک بوون لە ئیمپراتۆریەتەکەی، بەڵام بەگوێرەی ڕێککەوتنامەی جەمسەری باشوور وەک دوورگەکانی جەمسەری باشوور ناسێندران.

ئەرژەنتین لەڕێزبەندی دووەمین ووڵاتانی ئەمەریکای لاتین ھەژمار دەکرێت بۆ بەرزی گەشەی ئابووری و کۆی داھاتی تاکە کەس، ئەرژەنتین ئەندامە لە کۆمەڵەی ٢٠ و ٣٠ بۆ بەرزی داھاتی تاکەکەسی، وە لەبانکی جیھانی بەئاستی مامناوەندی بۆ داھاتی تاکەکەسی دادەنڕێت.

بڕیارنامەی ١٢١٩ی ئەنجومەنی ئاسایش

بڕیارنامەی ١٢١٩ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە ڕێکەوتی ٣١ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٨دا پەسندکرا، بەڵگەیەکی نێونەتەوەیییە لەمەڕ تاوتوێکردنی بارودۆخی ئەنگۆلا. ئەم بڕیارنامەیە لە دوای کۆبوونەوەی ژمارەی ٣٬٩٦٢‌ەم، بە ١٥ دەنگی لەگەڵ، ٠ی دژ و ٠ی بێ‌لایەن پەسندکرا.

بڕیارنامەی ٨٠٠ی ئەنجومەنی ئاسایش

بڕیارنامەی ٨٠٠ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە ڕێکەوتی ٨ی کانوونی دووەمی ١٩٩٣دا پەسندکرا، بەڵگەیەکی نێونەتەوەیییە لەمەڕ پەژراندنی ئەندامانی نوێی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان: سلۆڤاکیا. ئەم بڕیارنامەیە لە دوای کۆبوونەوەی ژمارەی ٣٬١٥٧‌ەم، پەسندکرا.

بڕیارنامەی ٨٠١ی ئەنجومەنی ئاسایش

بڕیارنامەی ٨٠١ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە ڕێکەوتی ٨ی کانوونی دووەمی ١٩٩٣دا پەسندکرا، بەڵگەیەکی نێونەتەوەیییە لەمەڕ پەژراندنی ئەندامانی نوێی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان: کۆماری چێک. ئەم بڕیارنامەیە لە دوای کۆبوونەوەی ژمارەی ٣٬١٥٨‌ەم، پەسندکرا.

بڕیارنامەی ٨٩٢ی ئەنجومەنی ئاسایش

بڕیارنامەی ٨٩٢ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە ڕێکەوتی ٢٢ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٣دا پەسندکرا، بەڵگەیەکی نێونەتەوەیییە لەمەڕ ئەبخازیا، گورجستان. ئەم بڕیارنامەیە لە دوای کۆبوونەوەی ژمارەی ٣٬٣٢٥‌ەم، بە ١٥ دەنگی لەگەڵ، ٠ی دژ و ٠ی بێ‌لایەن پەسندکرا.

زمانی ئەڵمانی

زمانی ئەڵمانی (ناوی نێوخۆیی:Deutsch) بە [dɔʏ̯tʃ] ئەخوێنرێتەوە، زمانی فەرمی کۆماری ئەڵمانیای فیدڕالی و کۆماری نەمسایە و یەکەێکە لە زمانە فەرمییەکانی یەکێتی سویسرا. زمانی ئەڵمانی سەربە زمانە جیرمانییەکانی ڕۆژئاواییە. وبە یەکێک لە ھەرە زمانە زگماکە بەربڵاوەکانی یەکێتی ئەوروپا دادەنرێت.

زمانی پۆرتووگالی

زمانی پۆرتووگالی (português or, in full, língua portuguesa) زمانێکی ڕۆمانسییە لە نیمچەدوورگەی ئیبیریا وە دەستپێدەکات. زمانی فەرمییە لە وڵاتی پورتوگال، بەڕازیل، کیپڤەرد، گینێ بیساو، مۆزامبیک، ئەنگۆلا و سائۆتۆمێ و پرینسیپی. ھەروەھا زمانێکی فەرمیە لە تیمۆری ڕۆژھەڵات و ماکاو لە چین. ئەنجامی فراوانی لەماوەیەکی کاتی ئەگەڕێتەوە بۆ داگیرکاری. بوونی کلتووری پورتوگالی و قسەکەری (کریوڵی پورتوگالی) دەدۆزرێتەوە لە (گوا)، (دەمەن و دیو) لە ھندستان، لە (باتیکڵا)وە لەسەر کەناری ڕۆژهەڵاتی سریلانکا، لە دوورگەی فلۆرێز لە ئەندەنووسیا، لە مالاکا لە مالیزیا، لە (دوورگەی ئەی بی سی) لەکاریبی قسەی پێدەکرێت.

سەدەی ١٦یەم

سەدەی ١٦یەم یان سەدەی ١٦ھەم،سەدەی شازدەھەم یان سەدەی شانزەھەم لەساڵی ١٥٠٠ تا ١٦٠٠ بەردەوام بووە و لەو ماوەیەدا ئەم ڕووداوانە ڕوویان داوە.

فەڕەنسا

کۆماری فەڕەنسا یان فەڕەنسا بەفەڕەنسی پێی دەوترێت (République française یان France)، ئەم وڵاتە دەکەوێتە (ئەوروپای خۆرئاوا)، لەکۆمەڵێک دورگەو زەوی دوای دەریاکان کە دەکەونە کیشوەری ترەوە، فەڕەنسا لەدەریای (سپی ناوەڕاست) ەوە درێژ دەبێتەوە بۆ نۆکەندی (ئینگلیزی) و دەریای (باکور)، ھەروەھا لەڕووباری (ڕاین) ەوە بۆ زەریای (ئەتڵەسی)، فەڕەنسا بەھۆی شێوەو پێکھاتەیەوە ناسراوە بە (شەش لا)، فەڕەنسا ھاوسنورە لەگەڵ (شانشینی یەکگرتوو، بەلجیکا، لۆکسەمبۆرگ، ئەڵمانیا، سویسڕا، ئیتالیا، مۆناکۆ، ئەندۆراو ئیسپانیا) ھەروەھا لەسنوری دەرەوە واتە لەدورگەو زەویەکانی تر دراوسێی ھەریەکە لە (بەڕازیل، سۆرێنام‌و دورگەکانی ئەنتێلی ھۆڵەندیە).

فەڕەنسا یەکێکە لە دامەزرێنەرانی (یەکێتی ئەوروپا) و ڕووبەریشی لەھەمووان زیاترەو ئەندامی دامەزرێنەری (نەتەوە یەکگرتووەکان) یش ە، ھەروەھا فەڕەنسا یەکێکە لەپێنج ئەندامە ھەمیشەیەکەی (ئەنجومەنی ئاسایش) کە پاشکۆی (نەتەوە یەکگرتووەکان) ەو مافی (ڤیتۆ)ی ھەیە، یەکێکیشە لەو (٩) وڵاتەی کە بەھێزی ئەتۆمی ناسراون.

ناوی فەڕەنسا لەناوی (فەڕەنکیا) ەوە ھاتووە، کە ئەمەش ئەو ھۆزە (ئەڵمان) یە بوون کە ئەو ناوچەیان دوای ڕووخانی (ئیمپراتۆریەتی ڕۆمانی) داگیرکرد، بەتایبەت ناوچەی دەوروپشتی (پاریس) کە مەڵبەندی سەروەریی شانشینی فەڕەنسا بوو، زۆرینەی دانیشتوانی ئەم وڵاتە فەڕەنسییەکانن‌و لەئایینی مەسیحی (کاسۆلیک) یدا ڕۆچوون.

١٢ی تشرینی یەکەم

١٢ی تشرینی یەکەم ٢٨٥ەم ڕۆژی ساڵە (٢٨٦ لە ساڵی پڕدا). ٨٠ ڕۆژی ماوە بۆ کۆتایی ساڵ.

٢٢ی نیسان

٢٢ی نیسان ١١٢یەم ڕۆژی ساڵە (١١٣ لە ساڵی پڕدا). ٢٥٣ ڕۆژی ماوە بۆ کۆتاییی ساڵ.

٢٥ی ئاب

٢٥ی ئاب ٢٣٧ەم ڕۆژی ساڵە (٢٣٨ لە ساڵی پڕدا). ١٢٨ ڕۆژی ماوە بۆ کۆتایی ساڵ.

٢ی تەممووز

٢ی تەمموز ١٨٣ەم ڕۆژی ساڵە (١٨٤ لە ساڵی پڕدا). ١٨٢ ڕۆژی ماوە بۆ کۆتاییی ساڵ.

٧ی ئەیلوول

٧ی ئەیلوول ٢٥٠ـەم ڕۆژی ساڵە، (٢٥١ـەم لە ساڵە پڕەکاندا) لە ڕۆژژمێری گرێگۆریدا، ١١٥ ڕۆژی ماوە بۆ کۆتایی ساڵ

پێڕستی دەوڵەتانی جیھان

ئەمە لیستی دەوڵەتەکانی جیھانە کە ٢٠٣ دەوڵەتی لەبەرگرتووە و لە دوو بەش پێکھاتووە: بەشێکیان ناوی ئەو ١٩٣ دەوڵەتەیە کە ئەندامی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانن لەگەڵ ڤاتیکان و بەشی دووەم ئەو وڵاتانەن کە تەنھا بڕێک لە وڵاتانی دیکە وەک وڵاتی سەربەخۆ دەیانناسن.

پێڕستی کۆمپانیاکانی ئۆتۆمۆبیل

لیستی ناوی ئەو کۆمپانیایایەن کە لە بواری بەرھەمھینانی ئۆتۆمبێل چالاکن، تێبینی ئەم لیستە جیاوازە لە مارکەکانی ئوتومبیل بۆ ئەمە سەیری لیستی مارکەکانی ئوتومبیل بکە.

کۆلۆمبیا

کۆلۆمبیا، بە ڕەسمی کۆماری کۆلۆمبیا (بە زمانی ئیسپانی: República de Colombia) وڵاتێکە لە کیشوەری ئەمەریکا. پایتەختەکەی بۆگۆتایە. جەماوەری 40 ملیۆن کەسن. پاناما لە باکوری خۆرئاوای ئەو وڵاتەیە و ڤەنزوێلا لە خۆرهەڵاتەوە و بەڕازیل و پێرۆ و ئەکوادۆر لە باشوورەوە دەوریان داوە، کەنارەکانی کەوتوونەتە سەر هەردوو ئۆقیانوسی ئارام و ئۆقیانووسی ئاتلانتیک]]، ئەم ناوچەیە سامانی سروشتی زۆری هەیە.

٪58 ی لە ڕەگەزی مستیزو (تێکەڵاو) و لە ٪20 ی سپی پێست و ٪7ی هیندی رەسەن و ٪14ی ڕەشپێست، بەروبومی کشتوکاڵی بریتین لە: کاکائۆ، مۆز، پەموو، برنج و قامیش. تەختە و دار و مەرو ماڵاتیش ھەناردە دەکا. لەدوای بەرازیل دووەم وڵاتە لەبەرهەم هێنانی قاوەدا. زمانی رەسمی ئیسپانیە چونکە داگیرکراوەی یاخود دۆرزراوەی ئسیپانیەیە. دراوەکەشی ناوی (پێزۆ)یە.

ھەڵبژاردەی تۆپی پێی بەڕازیل

هەڵبژاردەی تۆپی پێی بەڕازیل (بە ئینگلیزی: Brazil National Football Team) یەکێتی تۆپی پێی بەڕازیلی لە ساڵی ١٩١٤ز دامەزراوە ، لە ساڵی ١٩٢٣ز چووە پاڵ یەکێتیی تۆپی پێی جیھانی (فیفا) ، ھەروەھا بە ئاسانی گەیشت بەکۆتایی جامەکان ، لەکۆتایی (١٨) یاری پاڵاوتن تەنھا دووجار دۆڕاوە ، لە کۆمەڵەی ئەمەریکای باشور لە ئەرژەنتین پلەی یەکەمی بە دەست ھێنا .

لە ساڵی ١٩٣٠ز) ھەڵبژاردەی بەرازیل بەشداری لە ھەموو کۆتاییەکانی جامی جیھانی کردووە. یەکەم یاری نێودەوڵەتی بەڕازیل ، لەساڵی ١٩١٤ز بوو ، کە لەگەڵ ئەرژەنتیندا یاری ئەکرد و (٠-٣) دۆڕا. گەورەترین سەرکەوتنی ھەڵبژاردەی بەرازیل لەساڵی ١٩٤٩ز دابوو ، کە لەگەڵ پۆلیڤیادا (١٠-١)بردیەوە ، نزمترین ئاستی دۆڕاندنی ھەڵبژاردە کەش لەساڵی ١٩٢٠ز بوو ، کە کەوتەبەرامبەر ئۆڕۆگوای و (٠-٦) دۆڕاندی . تائێستا بەڕازیل پێنج جار جامی جیھانی بەدەست ھێناوە ئەمیش لەساڵی ١٩٥٨ز، ١٩٦٢ز، ١٩٧٠ز،٢٠٠٢ز دابوو .لەساڵی ١٩٥٠ز، و ١٩٩٨ز یشدا ڕیزبەندی دوومی بەدەست ھێناوە وە لەساڵی ١٩٢٨ز و ١٩٧٨ز ریزبەندی سێ یەمی بەدەست ھێناوە و لەساڵی ١٩٧٤ز یشدا ریزبەندی چوارەمی بەدەست ھێناوە لەساڵی ١٩٥٤ز و ١٩٨٦زدا گەیشتە خولی چارەگی کۆتایی . ھەروەھا ٧ جار جامی پاڵەوانێتی ئەمەریکای باشوری بردۆتەوە . و تەیێک ھەیە ئەڵی :ئینگلزتۆپی پیێ داھێناوە ، بەڵام بەرازیلیەکان رێک و پێک تەواویان کرد. ھەربۆیەش زۆربەی خەڵکی شێوازی یاریکردنی بەرازیل بە شێوازێکی سەرنج راکێش و پێشکەتوو دا ئەنێن .

لە بەڕازیل یاریگای (ستادماڕاکانا) ھەیە ، کە گەورەترین یاریگای جیھانییە لە ڕووی فراوانییەوە ، کەشوێنی (١٣٠،٠٢٢) تەماشاڤان ئەبێتەوە لەساڵی ١٩٥٠ز بەرازیل میوانداری جامی جیھانی تۆپی پێی کرد . یاریگا بەرازیلییەکان زۆر ڕاھێنەری گەورەیەیان دروست کردوە لە مێژووی تۆپی پێدا ،وەک بیلیی ، زیکو، سوقڕات ، ڕۆماریۆ ، وڕیڤالدۆ ، ڕۆنالدینھۆ ، رۆناڵدۆ، وجگە لەمانەش .

ڕۆنالدینۆ ، کە لە دایکبووی ساڵی (١٩٨٠)ز یە ، بەیەکێک لەناودارانی مێژووی تۆپی پێ دائەنرێ ، لەگەڵ لیستی بیلی و گارینشا و زیکۆ ئەژمێردرێ . دیارترین ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانییە، لە ھەردوو ساڵانی ٢٠٠٤ز ، ٢٠٠٥ز تۆپی زێرینی وەرگرتووە . بەرێوەبەری تیپەکەیش (کافۆ)یە، کەتاکە یاریزانە توانیبێتی بەشداری سێ یاری کۆتایی جامی جیھانی کردبێ .

وڵاتە ئازادەکان
شوێنە زەوتکراوەکان و هەرێمەکانی
پشتی دەریاکان

بە زمانەکانی تر

This page is based on a Wikipedia article written by authors (here).
Text is available under the CC BY-SA 3.0 license; additional terms may apply.
Images, videos and audio are available under their respective licenses.