باکووری ڕۆژاوا

باکووری ڕۆژاوا بە (ئینگلیزی: - Northwest) یەکێکە لە ئاراستەکانی جەمسەرنما ، کە بە NW نیشان دەدرێ

Compass Rose English Northwest
ئاراستەی باکووری ڕۆژاوا بە ڕەش دیارکراوە

سەرچاوەکان

ئاراستەی سەرەکی

ئاڕاسته جوگرافیەکان بەو ئاراستانه دەوترێ کە بۆ ئاماژەدان بە شوێن بەکاردێن ، کە بریتین لەوانەی لە وێنەکە دا دیارن و چەند ئاراستەی سەرەکی هەن کە بریتین لە :

ڕۆژهەڵات

ڕۆژئاوا

باشوور

باکوور

باکووری ڕۆژهەڵات

باشووری ڕۆژهەڵات

باکووری ڕۆژاوا

باشووری ڕۆژاوا

جوگرافیای ئەڵمانیا

ئاڵمانیا کەوتوەتە ڕۆژاوا و ناوەندی کیشوەری ئورووپا. ئاڵمانیا لە باکوورەوە لەگەڵ دانمارک، لە ڕۆژهەڵات لەگەڵ پۆڵەندا و کۆماری چیک، لە باشوور لەگەڵ ئوتریش و سویس، لە باشووری ڕۆژاوا لەگەڵ فەڕانسە و لووگزەمبوورگ و لە باکووری ڕۆژاوا لەگەڵ بەلجیکا و هولەند هاوسنوورە. ڕووبەری ئاڵمانیا ٣٥٧،٠٢١ کیلۆمیتری چوارگۆشە کە بریتییە لە ٣٤٩،٢٢٣ ک.م.٤.گ. وشکایی و لە ٧،٧٩٨ ک.م.٤.گ ئاو پێک هاتووە. ئاڵمانیا لە ڕووی پاناییەوە حەوتەمین وڵاتی گەورەیە لە ئورووپا و ٦٢ەمینە لە جیهاندا.شوێنە بەرچاوە جوگڕافییەکانی ئاڵمانیا ئەمانەن: زنجیرە چیاکانی ئەڵپ لە باشوور، دەریای باکوور لە باکوور، دەریای بەلتیک لە باکووری ڕۆژهەڵات، دارستانە گەورەکان لە بەشی ناوەندی و باکوور. هەروەها ئاڵمانیا خاوەنی چەندین ڕووباری پڕئاوە وەکوو: ڕاین، دانووب و ئەلبە. ئاڵمانیا خاوەنی هەندێک مەعدەنی ئۆرانیۆم، زووخاڵ، مس، نیکل، خوێ و ئاوە.

دۆببۆ

دۆببۆ شارێکە لە ناوچەی ئۆرانا ی ویلایەتی نیو ساوت وێلز ی وڵاتی ئوسترالیا.

ئەم شارە پڕ گەلهەترین ناوەندی ناوچەی ئۆرانای نیو ساوت وێلزە و دانیشتوانەکە بریتین لە ٤٢١٨٠ کەس.

دەربەندی مالاکا

دەربەندی مالاکا یان دەربەندی ملاکا (بە زمانی مالایی: سلات ملاکا) نێوی ئاودڕکەیەکە لە نێوان سوماترا و نیمچەدوورگەی مالایا کە دەریای ئاندامان لە ئۆقیانووسی ھیند دا تێکەڵی دەریای چینی باشوور لە ئۆقیانووسی ئارام دەکات. وڵاتی سینگاپور لە باشووریترین خاڵی ئەم دەربەندە دایە. نێوی ئەم دەربەندە لە نێوی بەندەری ملاکا وەرگیراوە کە لە مالیزیا دا ھەڵکەوتووە و لە سەدەکانی ١٦ و ١٧ گرینگییەکەی زۆری ھەبوو.

دەربەندی مالاکا ڕەحاتی شێوەیە و پانتایی نزیک بە ٦٥ ھەزار کیلۆمەتر چوارگۆشەی داگرتووە. ئەم دەربەندە ٨٠٠ کیلۆمەتر درێژە و لە نێوان ٥٠ تا ٣٢٠ کیلۆمەتر پانی ھەیە کە بارێکترین بەشی لە باشووری دەربدەندەکە دایە و بەرەوە باکوور پان دەبێتەوە.

ھەروەھا لە ڕوی قووڵییەوە لە بەشەکانی باشووری دا لە کەم شوێن دەگاتە ٣٧ مەتر و زۆرتر بە ٢٧ مەتر ھەژامر دەکرێ، بەڵام بەروە باکووری ڕۆژاوا قووڵییەکەی زۆر دەبێت و لە شوێنی بەرکەوتنی ئاوەرێژی دەریای ئاندامان دەگاتە زیاتر لە ٢٠٠ مەتر.ئەم دەربەندە یەکێکە لە گرینگترین ڕێڕەوەکانی دەریایی جیھانە و لە گرینگترین بەندەرەکانی دەکرێ ئاماژە بە بەندەری بێلاوان لە ئیندۆنیزیا و بەندەرەکانی ملاکا و پێنانگ لە مالیزیا بکرێت. نزیکەی ێەک لەسەر چواری نەوتی خاو جیھان بەم دەربەندە دا تێدەپەڕێت کە لە دوای دەربەندی ھورموز گرینگترین شاڕێی دەریایی گواستنەوە نەوتە. ، ئەم دەربەندە بە درێژایی مێژوو لە ژێر دەستی عەرەبەکان، ھۆڵەندییەکان، پورتوگالییەکان و بەریتانییەکان دابووە و لە سەدەی ١٩ دا چەتەکانی دەریا وەکوو پەناگەیەک بۆ ھێرش کردنە سەر کەشتییە بازرگانییە ھۆڵەندی و بریتانییەکان بەکاریان دەھێنا. ئەم کێشەی چەتەکان تەنانەت لە دوای دەیەی سەرەتای ٢٠٠٠یش ھەر ھەبوو.

دەریای ئارافۆرا

دەریای ئارافورا (بە ئینگلیزی: Arafura Sea) دەریایێکی نەچەندان قووڵ و تەنکاوە لە ئۆقیانووسی ئارام و لە نێوان دەریاکانی کۆرال و دەریای تیمۆر دایە کە ئوسترالیا و گینەی نوێ لێک جیا دەکاتەوە. چەند دوورگەی ئیندۆنیزیا لەم دەریایە دان.

زمانی ئینۆپیات

زمانی ئینۆپیات یان زمانی ئالاسکا ئینۆت، زاراوەیەکی زمانی ئینۆت کە لە باکووری ڕۆژاوای ئالاسکا قسەی پێ دەکرێ.

زمانی دەریی زەردەشتی

زمانی دەریی زەردەشتی یان زمانی گەڤروونی، یان گەبری یان گەڤری یان زمانی بێھدینی یان زمانی بێھدینان، زمانی تایبەتی گەلی زەردەشتی لە ئێران، پاکستان و ھیندستانە. زمانی گەڤروونی زمانێکی ھیندی و ئێرانی و لە دەستەی زمانە ئێرانییەکانی باکووری ڕۆژئاوا بە ئەژمار دێت. ئەم زمانە ھەروەھا لەگەڵ زمانەکانی ناوەندی ئێران و زمانی کوردی (بە تایبەت زمانی کوردیی گۆرانی و کوردیی لەکی) پەیوەندیی ھەرە نزیکی ھەیە.

ئەم پرسە کە زمانی زەردەشتیەکان لە ھەموو جیھان فارسی نییە، ئاشکرا دەکات کە زەردەشتیبوون نە تەنیا شۆناسێکی ئایینییە، بەڵکوو ھەروەھا شۆناسێکی ئتنیک (قەومی) بە ئەژمار دێت، و زەردەشتیەکان لە ھەر شوێنی جیھان بن، یەکێتیی ئتنیکی خۆیان بەم زمانە نیشان دەدەن.

زمانی سیوەندی

زمانی سیوەندی ناوی یەکێک لە زمانەکانی ئێرانیی باکووری ڕۆژاوایە کە لە سیوەند، سەر بە پارێزگای فارس قسەی پێ‌دەکرێ. ئەم زمانە تەنیا زمانێکە کە ئەگەرچی لە باشووری ڕۆژئاوای ئێران ھەڵکەوتووە، بەڵام سەر بە زمانەکانی ئێرانیی باکووری ڕۆژئاوایە. زمانی سیوەندی بە زمانی کوردی زۆر نزیکە.

زمانی مازەندەرانی

زمانی مازەندەرانی یان تەبەری (بە مازەندەرانی: مازرونی زوون) ناوی یەکێک لە زمانە کاسپیەنیەکانە. ھەژماری ئاخێوەرانی زمانی مازەندەرانی‌ نزیکەی ٣ تا ٥ میلیۆنە.

زمانی کوردی

زمانی کوردی زمانێکە کە خەڵکی کورد قسەی پێدەکەن. لە ڕووی بنەماڵەوە بەشێکە لە زمانە ھیندوئەورووپایییەکان. ئەم زمانە لە زمانی کەڤناری مادی کەوتووەتەوە. زمانی کوردی لە نێوان زمانی ھیندوئەورووپایییەکان لە بواری گەورەیی سێیەمین زمانە و دەکەوێتە دوای زمانی فارسی و زمانی پەشتۆ.

زمانی گیلەکی

زمانی گیلەکی ناوی یەکێک لە زمانە کاسپیەنیەکانە و وەکوو زمانی کوردی سەر بە زمانەکانی ئێرانیی باکووری ڕۆژاوایە.

زمانی گیلەکی خۆی لە سێ شێوەرازان پێکھاتووە: گیلەکی ڕۆژاوا، گیلەکی ڕۆژھەڵات و گالشی.

لەکی

زمانناسان لەکی وەک بنشێوەزارێکی کوردیی باشووری ھەژمار دەکەن. مهرداد ئیزه‌دی مێژووزان و نووسەر و کوردناسی به‌ناوبانگ و مامۆستای زانکۆی ھارڤارد و ھەروەھا مامۆستای زانکۆی کۆڵومبیا له ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا شێوەزاری لەکی و ھەروەھا شێوەزاری ھەورامی به بەشێک له شێوەزاری سه‌ره‌کی کوردی گۆرانی دەناسێنێت.

سەجاد جەھانفەرد لە توێژینەوەیەکدا زمانی کوردی وەک شەش شیوەزار پۆلێن دەکات کە شیوەزار لەکی یەکێکە لەو شەش شێوەزارە‌یه : کورمانجیی ژووروو، کورمانجیی ناوەڕاست، کورمانجیی خواروو، لەکی، ھەورامی، زازاکی. بە پێی ئەم توێژینەوەیە بنزارەکانی شێوەزاری لەکی ئەمانەی خوارەوەن:

بنزاری ناوەندی شێوەزاری لەکی (یا بنزاری کاکەوەنی)

بنشێوەزاری ھەرسینی

بنزاری کوودەشتیھەروەھا شوێنی ئاخێوەرانی ئەم شێوەزارە وەک دڵفان(نووراوا)، کوودەشت، ئەلشتر، بەشێک لە خوڕەماوا، بەشێک لە برووجرد، بەشێک لە نەھاوەند، ھلێران و بەشێکی بچووک لە ئاودانان لە پارێزگای ئیلام و لە پارێزگای کرماشان، شاری ھەرسین و بەشێکی بچووک لە کەنگاوەر و دەوروبەری سەحنە باس دەکات.ھەروەھا عەباس جەلیلیان (ئاکۆ) دانەر و نووسەری گەورەترین فەرھەنگی کوردیی باشووری لە وتارێکدا بە ناوی ڕەسەنێتیی زمانی کوردی و پۆلێن کردنی شێوەزارەکانی پاش تێڕوانین لە بیردۆزە پێشینەکاندا پۆلێنکردنی خۆی پێشکەش دەکات کە زمانی کوردی وەک حەفت شێوەزار دەناسێنێت کە بریتین لە:

کورمانجی

کوردیی ناوین

زازا-گۆرانی

ھەورامی

لەکی

کوردیی باشووری (کەڵھوڕی)

لوڕی

مەھاراشترا

مەھاراشترا (/mɑːhəˈrɑːʃtrə/) ویلایەتێکە دەکەوێتە بەشی ڕۆژاوای هیندستان، کە زۆربەی سنوورەکانی لەگەڵ دەریایە. دووەم گەورەترین ناوچە و ویلایەتی هیند و جیهانە لە ڕووی ژمارەی دانیشتوانەوە کە بەپێی ئامارەکانی ٢٠١١ زیاتر لە ١١٢ ملیۆن کەس لێی دەژین. مەهاراشترا سێیەم گەورەترین ویلایەتە لەهیند لەڕووی ڕووبەرەوە کە زیاترە لە ٣٠٧،٧١٣ کیلۆمەتردووجا. هاوسنوورە لەگەڵ دەریای عەرەب لە بەشی ڕۆژاوا، ویلایەتی کارناتاکا و گۆوا لەبەشی باشوور، تالانگانا و چاتیسگارە لەبەشی ڕۆژهەڵات، گوجەرات و مادیا پرادیش لەبەشی باکوور وە هەرێمی یەکگرتوو دادرا و نەگەر هاوالی لەبەشی باکووری ڕۆژاوا.

کورانی

کورانی یا کۆرونی ناوی شێوەزارێکی زاری کوردیی باشووریی زمانی کوردییە و لە پارێزگای فارسی وڵاتی ئێران و لە نزیک کازروون و نێوان شیراز و سپیدان لە ناو ھۆزی کورانی قسەی پێ‌دەکرێ. ئەم ھۆزە لە لایەن کەریم خانی زەندوە لە کوردستانەوە کۆچ دراونە بۆ فارس لە ماوەی ١٧٦٠دا.

کوردیی باشووری

کوردیی باشووری یەکێک لە زارە سەرەکییەکانی زمانی کوردییە و لە ھەرێمەکانی کرماشان، ئیلام و لوڕستان قسەی پێدەکرێت. بەھەڵە ئەم زارە ناوی کەڵھوڕی وەخۆ گرتووە، بەڵام کەڵھوڕی خۆی شێوەزارێکی کوردیی باشوورییە.

کوردیی باکووری

کوردیی باکووری یان کورمانجی یەکێک لە شێوەزارەکانی سەرەکی زمانی کوردییە. بە ھەڵە ئەم شێوەزارە ناوی کرمانجی وەخۆگرتووە بەڵام کرمانجی خۆی لقێکە لە لقەکانی کوردیی باکووری.

کوردیی ناوەندی

کوردیی ناوەندی یان سۆرانی یەکێک لە زارەکانی سەرەکی زمانی کوردییە کە لە ڕۆژھەڵات و باشووری کوردستان قسەی پێ دەکرێ. لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان باشوری پارێزگای ورمێ (ناوچەی ھەوشار و موکریان) و بەشی ھەرە زۆری پارێزگای کوردستان و ناوچەکانی جوانرۆ و ڕوانسەر و دەشتی زەھاو لە پارێزگای کرماشان بەم زارە قسە دەکەن. زمانی فەرمی حکومەتی شێخ مەحمود لە سلێمانی و کۆماری کوردستان لە مھاباد بووە و ئێستا زمانی فەرمی حکومەتی ھەرێمی کوردستانی باشورە. ئەم زارە لە ئێستادا دەوڵەمەنترین زاری زمانی کوردییە. زۆر جار بە ھەڵە بەم زارە دەڵێن سۆرانی بەڵام سۆرانی خۆی شێوەزارێکی کوردیی ناوەندییە. سلێمانی، ھەولێر، کەرکووک، بۆکان، مەھاباد، سنە و سەقز لە ئەو شارە گەورانەن کە خەڵکەکەی بە ئەم زارە دەدوێن.

کەلانی-عەبدوویی

کەلانی-عەبدوویی یا کەلونی-عەبدوویی ناوی شێوەزارێکی زاری کوردیی باشووریی زمانی کوردییە و لە پارێزگای فارسی وڵاتی ئێران و لە نزیک کازروون و لە دوو گوندی کەلانی و عەبدوویی قسەی پێ‌دەکرێ.

بە زمانەکانی تر

This page is based on a Wikipedia article written by authors (here).
Text is available under the CC BY-SA 3.0 license; additional terms may apply.
Images, videos and audio are available under their respective licenses.