ئەورووپای ڕۆژاوا

ئەوروپای ڕۆژئاوا، بەشی ڕۆژئاوای قاڕەی ئەوروپایە، کەش وھەواکەی لە ژێر کاریگەری ھەڵچوون وداچوونی باکوری ئۆقیانوسی ئەتڵەنتیکدایە، و ئەم وڵاتانەی خوارەوە دەگرێتەوە؛

Western Europe map
ئەوروپای ڕۆژئاوا
ئایسلەند

کۆماری ئایسلەند (بە ئایسلەندی: Ísland یان Lýðveldið Ísland) وڵاتێکی دوورگەییە کە لە شازەریای ئاتلانتیکی باکووردا ھەڵکەوتووە. ئەم وڵاتە نزیکەی ٣٥٠٬٠٠٠ کەس جەماوەریە و ١٠٣٬٠٠٠ کیلومتری چوارگۆشە پانتاییە.

ئیرلەند

ئیرلەند یان ئیرلەندا یان ئایرلەند (بە ئینگلیزی: Ireland، ئایرلەند بە ئیری: Éire، ئێرە)، بە ڕەسمی کۆماری ئیرلەند دەوڵەتێکە لە کیشوەری ئەورووپادا کە دەسەڵاتی لە شەشدا پێنجی دوورگەی ئیرلەندی بە دەستەوەیە.

ئیسپانیا

شانشینی‌ ئیسپانیا (بە ئیسپانی :España) کە دەکەوێتە بەشی‌ باشووری‌ خۆرئاوای‌ کیشوەری ئەوروپاوە، کە نزیکەی‌ ٨٥٪ی‌ نیمچە دوورگەی‌ ئیبریای‌ داگیر کردووە، تەنگەبەری‌ جبل تاریق لە کیشوەری‌ ئەفریقای‌ جیا دەکاتەوە و زنجیرەچیای‌ پێرینیە بە کیشوەری‌ ئەوروپاوە دەیبەستێتەوە. ئیسپانیا لەخۆرئاواوە ھاوسنورە لەگەڵ پورتوگال، ھەروەھا لە باکووری‌ خۆرھەڵاتەوە ھاوسنورە لەگەڵ فەرەنسا و ئەندۆرا و ھەموو سنورەکانی‌ تریشی‌ سنوری‌ ئاوین، لەخۆرھەڵات و باشوریدا دەکەوێتە کەناری‌ دەریای‌ سپیی‌ ناوەڕاست و دەریای‌ بالیار، لە باکوورەوە دەکەوێتە کەناری‌ زەریای‌ ئەتڵەسی و کەنداوی‌ بەسکای‌ یان گاسکۆنیا، ھەریەک لە دوورگەکانی‌ بالیار لە دەریای‌ ناوەڕاست و دوورگەکانی‌ کەناری‌ لە زەریای‌ ئەتڵەسی سەر بە ئیسپانیان، ھەروەھا کێشەی‌ لەگەڵ مەغریبدا ھەیە لەسەر زەویەکانی‌ سەبتە و مەلیلە.

ئینگلتەرا

ئینگلستان یان ئینگلتەڕا (بە ئینگلیزی: England) بەشێکە لە بریتانیای مەزن و پایتەختەکەی شاری لەندەنە. خەڵکی ئینگلستان بە زمانی ئینگلیزی دەدوێن و پێشیان دەوترێت ئینگلیز. ئینگلستان هاوسنوورە لەگەڵ وێڵز و سکۆتلاند، شاری لەندەن یش گەورەترین شاری وڵاتەکەیە لەپاش ئەمیش بێرمینگهام و لیدز و مانچستەر بەپلەی دووەم و سێیەم و چوارەم دێن لەڕووی گەورە شاری ووڵاتەکەن، ئاڵای ووڵاتەکە سپیە و خاچێکی سووری تێدایە.

بریتانیای مەزن

بریتانیای مەزن (بە ئینگلیزی: Great Britain) دوورگەیێکە ھەڵکەوتوو لە باکووری رۆژاوای ئورووپای کیشوەریدا و بەشی سەرەکیی شانشینی یەکگرتووە. ئەم دوورگەیە نۆھەمین دوورگەی گەورەی جیھان و یەکەمین دوورگەی گەورەی کیشوەری ئوڕوپایە. ژمارە دانیشتووانی نزیک بە ٥٩٫٦ میلیۆن کەسە، سێھەمین دوورگەی پڕدانیشتووانی جیھانە، بریتانیای مەزن ھەریەکە لە ووڵاتانی ئینگلاند و سکۆتلاند و وێڵز دەگرێتەوە کە ئینگلاند گەورەترین بەشە ڕووبەری ھەیە.

بەلجیکا

بەلجیکا یان بلژیک، بە ڕەسمی شانشینی بەلجیکا (بە ھۆڵەندی: Koninkrijk België و بە فەڕەنسی: Royaume de Belgique) یەکێکە لە وڵاتانی ئەورووپا. ڕژێمی پادشایەتی تیایدا حوکمڕانە، بۆیە بە وڵاتی پادشایەتی بەلجیکا ناودەبرێت. پایتەختەکەی شاری برۆکسلە.

بەپێی دوا ئامار، ژمارەی دانیشتوانی ١٠،٦ ملیۆن دەبێت. ساڵی ١٨٣٠ سەربەخۆیی وەرگرتووە و ساڵی ١٩١٩ سنوورەکانی دیاریکراون.

دوورگەی ئیرلەند

دوورگەی ئیرلەند (بە ئینگلیزی: Ierland) سێھەمین دوورگەی گەورەی ئەورووپا و بیستەمین دوورگەی گەورەی جیھانە.

سویس

سویس یان سویسڕا (بە ئەڵمانی: die Schweiz، بە فەڕەنسی: la Suisse، بە ئیتاڵی: Svizzera، بە ڕۆمانی: Svizra، بە ئینگلیزی: Switzerland) وڵاتێکە لە ناوەڕاستی کیشوەری ئەوروپادا، ئەڵمانیا دەکەوێتە باکووریی و فەرەنسا لە خۆرئاوای و ئیتالیا لە باشووری و نەمسا و لینخیشتاین دەکەوێتە خۆرھەڵاتیەوە. سویسرا سیاسەتی دەرەکی بێ لایەن بەکاردەبات کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٥١٥. بەیەکێک لە دەوڵەمەندترین وڵاتانی جیھان دادەنرێت، ھەروەھا بە جوانترین وڵاتیش، شاری زیۆرخی سویسرا کە تا ساڵی ٢٠٠٨ بە گەورەترین وڵاتی دادەنرا، بە خۆشترین و باشترین وڵات بۆ نیشتەجێ بوون لە جیھاندا دانرا ئەمەش ھەشت ساڵ لەسەر یەک ھەمان پلەی وەرگرت.

سکۆتلاند

سکۆتلاند (بەئنگلیز:Scotland) ئەو ووڵاتەیە بەشێکە لە بریتانیای مەزن ، پایتەختەکەشی شاری ئیدنبێرگ ، ڕووبەری ووڵاتەکە زۆرترە لە ٧٨ ھەزار کیلۆ مەتر دووجا ، خەڵکی سکۆتلاند بە زمانی ئینگلیزی دەدوێن ، سکۆتلاند لە ١ی مایۆی ساڵی ١٧٠٧ لەژێر یاسا و ملکەچی ووڵاتی ئینگلاند چووە ژێر دەسەڵاتی بریتانیای مەزن ،ھونەر و کلتووری ووڵاتەکە بە ئامێرێکی میوزیکی سکۆتلاندی دەناسرێتەوە بەنێوی باگپیپی

فەڕەنسا

کۆماری فەڕەنسا یان فەڕەنسا بەفەڕەنسی پێی دەوترێت (République française یان France)، ئەم وڵاتە دەکەوێتە (ئەوروپای خۆرئاوا)، لەکۆمەڵێک دورگەو زەوی دوای دەریاکان کە دەکەونە کیشوەری ترەوە، فەڕەنسا لەدەریای (سپی ناوەڕاست) ەوە درێژ دەبێتەوە بۆ نۆکەندی (ئینگلیزی) و دەریای (باکور)، ھەروەھا لەڕووباری (ڕاین) ەوە بۆ زەریای (ئەتڵەسی)، فەڕەنسا بەھۆی شێوەو پێکھاتەیەوە ناسراوە بە (شەش لا)، فەڕەنسا ھاوسنورە لەگەڵ (شانشینی یەکگرتوو، بەلجیکا، لۆکسەمبۆرگ، ئەڵمانیا، سویسڕا، ئیتالیا، مۆناکۆ، ئەندۆراو ئیسپانیا) ھەروەھا لەسنوری دەرەوە واتە لەدورگەو زەویەکانی تر دراوسێی ھەریەکە لە (بەڕازیل، سۆرێنام‌و دورگەکانی ئەنتێلی ھۆڵەندیە).

فەڕەنسا یەکێکە لە دامەزرێنەرانی (یەکێتی ئەوروپا) و ڕووبەریشی لەھەمووان زیاترەو ئەندامی دامەزرێنەری (نەتەوە یەکگرتووەکان) یش ە، ھەروەھا فەڕەنسا یەکێکە لەپێنج ئەندامە ھەمیشەیەکەی (ئەنجومەنی ئاسایش) کە پاشکۆی (نەتەوە یەکگرتووەکان) ەو مافی (ڤیتۆ)ی ھەیە، یەکێکیشە لەو (٩) وڵاتەی کە بەھێزی ئەتۆمی ناسراون.

ناوی فەڕەنسا لەناوی (فەڕەنکیا) ەوە ھاتووە، کە ئەمەش ئەو ھۆزە (ئەڵمان) یە بوون کە ئەو ناوچەیان دوای ڕووخانی (ئیمپراتۆریەتی ڕۆمانی) داگیرکرد، بەتایبەت ناوچەی دەوروپشتی (پاریس) کە مەڵبەندی سەروەریی شانشینی فەڕەنسا بوو، زۆرینەی دانیشتوانی ئەم وڵاتە فەڕەنسییەکانن‌و لەئایینی مەسیحی (کاسۆلیک) یدا ڕۆچوون.

لوکسەمبورگ

لوکسەمبورگ، بە ڕەسمی دووکنشینی مەزنی لوکسەمبورگ (بە زمانی لوکسەمبورگی: Groussherzogtum Lëtzebuerg) وڵاتێکە لە کیشوەری ئەورووپا.

لیختنشتاین

لیختنشتاین، بە ڕەسمی میرنشینی لیختنشتاین (بە زمانی ئەڵمانی: Fürstentum Liechtenstein، لیچتنشتاین) وڵاتێکە لە کیشوەری ئەورووپا.

مۆناکۆ

مۆناکۆ وڵاتێکی زۆر بچووکە لە کیشوەری ئەورووپا.

وێڵز

وێڵز (بەوێلزی:Cymru) (بەئینگلیزی:Wales) بەشێکە لە بریتانیای مەزن ، پایتەختی وێڵز شاری کاردیفە. دانیشتوانی ووڵاتەکە بەھەردوو زمانی وێلزی و ئینگلیزی دەدوێن

گیبرالتار

گیبرالتار ھەرێمێکی دەرەوەی بەریتانیە، روبەرەکەی نزیکەی ٦.٨ کم دووجایە و دانیشتوانەکەی ٣٠٠٠٠ کەس دەبێ.

ھۆلەند

ھۆڵەندا (بە زمانی ھۆڵەندی: Nederland، نەیدەرلاند) وڵاتێکە لە کیشوەری ئەورووپادا کە بەشی سەرەکیی حکوومەتی شانشینی ھۆڵەندا پێکدێنێت. پایتەختەکەی شاری ئەمستەردامە.

ناوچەکانی جیهان

بە زمانەکانی تر

This page is based on a Wikipedia article written by authors (here).
Text is available under the CC BY-SA 3.0 license; additional terms may apply.
Images, videos and audio are available under their respective licenses.