ئینسایکڵۆپیدیا

ئینسایکڵۆپیدیا (بە ئینگلیزی: Encyclopedia) (بە کوردی: زانیارینامە) کۆمەڵە نووسراوەیەکی بەربڵاو و گشتگیرە کە لە ھەموو زانستەکان یان زانستێکی تایبەت زانیاریی پوختە و ھەڵبژاردەی تێدایە. ئینسایکڵۆپیدیا لە وتارەکان پێکدێت ھەر وتارێک سەبارەت بە بابەتێکە. بە پێناسەیەکی تر ئینسایکلۆپیدیا جۆرێکە لە کاری سەرچاوەدار - کۆکراوەیەک لە کورتەی زانیاری ھەموو لقەکانی زانین (مەعریفە) یان لقێک لە لقەکانی.

Brockhaus Lexikon
کتێبیش وەک ئینسایکڵۆپیدیا بەکاردێت

وشەڕەتناسی

ئینسایکڵۆپیدیا لە یۆنانیی کۆن گیراوە (ἐγκύκλιος παιδεία - enkyklios paideia) کە بە مانای خوێندەواریی گشتی دێت. وشەی ئینسایکلۆ enkyklios واتە "گشتی، حازر، ھەمیشە بەردەست"[١] وە پیدیا (παιδεία)، بە مانای "پەروردە، بەخێوکردنی منداڵ".[٢] کەواتە enkyklios paideia واتە "خوێندەواری گشتی" یان "پەروردەی گشتی".

تایبەتمەندییەکانی

زۆر جار ئینسایکلۆپیدیا لەگەڵ فەرھەنگ تەماشاکراون و لێیان کۆڵراوەتەوە. بەڵام جیاوازن، فەرھەنگ لە زمان ورد ئەبێتەوە، وشە و زاراوە بابەتە سەرەکیەکانیەتی لە کاتێکدا ئینسایکلۆپیدیا گشتگیرترە. بەپێی ویکی ئینگلیزی ناو ویکیپیدیا ئەم چوار تایبەتمەندیەی ھەیە کە سەرچاوەدار نەکراون:

  • ئینسایکڵۆپیدیا ئەکرێ گشتگیر بێت، وە بابەتی لە ھەموو بوارێکدا تێدا بێت.
  • گرنگی کاری ئینسایکڵۆپیدیا ئەوەیە کە کۆکراوەی زانینگە گرنگەکان بخاتە ڕوو. بۆ نمونە ئینسایکڵۆپیدیایەکی پزیشکی یاخود فەلسەفی.
  • جۆرێک لە ڕێکخستنی تێدابێت. لە دێر زەمانەوە یان بە شێوازی ئەلف و بێ ڕێکخراوە یاخود بەپێی بابەت و پۆلێنکردن. بەڵام لە دنیای نوێدا بەھۆی ھەبوونی توانکانی وەک پێرستکردن (indexing) و ھاوسەرچاوەکردن (cross reference) شێوازێکی زیاتر گەڕانی لەخۆ گرتوە وەک لە ویکی سۆرانی یاخود زمانەکانی تری ویکیپیدیادا ھەیە.
  • دەوڵەمەنتر بوونی ئینسایکڵۆپیدیا بە بابەتی فرەناوەند(multimedia) تەواو گۆڕاوە بۆ کۆکردنەوە، پشتڕاستکردنەوە و پوختەکردن وە ھەروەھا نیشاندانی زانیاری جۆراوجۆر.

پەراوێزەکان

  1. ^ Ἐγκύκλιος, Henry George Liddell, Robert Scott, A Greek–English Lexicon, at Perseus project
  2. ^ Παιδεία, Henry George Liddell, Robert Scott, A Greek–English Lexicon, at Perseus project

سەرچاوەکان

بەستەری دەرەکی

ئیبن سینا

ئیبن سینا (بە ئینگلیزی: Ibn Sīnā، بە لاتینی: Avicenna، بە عەرەبی: ابن سینا، بە فارسی: پورسینا) یان (کوڕی سینا) زانایەکی گەورەی موسوڵمانی فارسی بوو. ناوی تەواوی (ئەبو عەلی حسێن کوڕی عەبدوڵڵا کوڕی سینا) یە، لە ڕۆژئاوادا بە (Avicenna) ناسراوە، لە ساڵی ٩٨٠ز لە شاری ئەفشانش لە نزیک شاری بوخارا (ئوزبەکستانی ئێستا) لە دایکبووە. زمانی دایکی ئبین سینا فارسی بووە. خوێندنی سەرەتایی لە بوخارادا بووە. لە ھەموو تەمەنێکیدا بلیمەتی ناو بلیمەتەکان بووە.

ئیبن سینا، ئەو فارسەی کە تەواوی ژیانی لە ناوچەکانی ڕۆژھەڵات و ناوەڕاستی ئێران بەسەربرد، لە بوخارا لەدایکبووە، لەو شوێنەی کە سەرەتایترین خوێندنی تێیدا وەرگرت لە ژێر چاودێری باوکیدا. ھەر لەبەر ئەوەی ماڵی باوکی شوێنێک بوو بۆ چاوپێکەوتنی پیاوە ڕۆشنبیرەکان، ئیبن سینا ھەر لە سەرەتای منداڵییەوە توانی سوود وەربگرێت لە ھاوڕێیەتی کردنی مامۆستا دەرکەوتووەکانی ڕۆژگاری خۆی. منداڵێکی پێگەیشتوو بوو بە بیرێکی دەگمەنەوە، کە بە درێژایی ژیانی پارێزگاری لێکرد.

باکووری کوردستان

باکووری کوردستان (بە کورمانجی:Bakurê Kurdistanê)، یان کوردستانی تورکیا ناوێکی نافەرمییە بۆ بەشێک لە خاکی کوردستان کە خراوەتە سەر وڵاتی تورکیا دوای ھەڵوەشاندنەوەی پەیماننامەی سیڤەر و گۆڕینی بە پەیماننامەی لۆزان ژمارەی دانیشتووانەکەی بە ٢٠ میلیۆن کەس دەخەمڵێنرێن

سەعید نوورسی

سەعید نوورسی یان سەعیدی کوردی ناسراو بە بەدیعوززەمان (٥ی کانوونی دووەمی (مارت) ١٨٧٨ - ٢٣ی کانوونی دووەمی ١٩٦٠) زانا و فەیلەسووفی کوردی ئایینی ئیسلام و نووسەری سەرجەمی پەیامەکانی نوور و مامۆستای کۆمەڵەی نوور بوو. لە سەردەمی خۆیدا و لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا زانایانی ئایینی ئەو کاتە ناسناوی بديع الزمانیان (واتە ناوازەی سەردەم) لێناوە.لە دوای ڕووداوی ٣١ی مارت لەلایەن حکومەتی ئەو کاتەی تورکیاوە گیرا و فەرمانی بەسەردا درا، بەڵام پاشان کە زانرا بێ تاوانە ئازاد کرا. لەسەر داوای مستەفا کەمال پاشا هات بۆ ئەنقەرە و چاوی پێکەوت و ماوەیەک لەوێ مایەوە. پاشان چوو بۆ شاری وان . لە پاش ماوەیەک دوورخرایەوە بۆ بارلا ، وە پاشانیش بەهۆی نووسینی چەند کتێبێکەوە دوورخرایەوە بۆ بوردور ، ئیسپارتا ، کاستامۆنو لە پاشانیش بۆ ئەمیرداغ. وە بەهۆی کتێبەکانیەوە فەرمانی بەسەردا درا و لەو سەردەمانەدا بە چەندەها مانگ لە بەندیخانەکانی ئێسکی شەهر، دەنیزلی، ئافیۆن گیراو وە پاشانیش خۆیی و کتێبەکانیشی خاوێن و بێ تاوان دەرچوون.

لە ٢٣ی مارتی ١٩٦٠ز. دا لە شاری ئورفا کۆچی دوایی کردووە. بەڵام لە ١٢ی تەمووزی ١٩٦٠ دا لەلایەن حکومەتی تورکیاوە گۆڕەکەی هەڵدرایەوە و بۆ شوێنێکی نادیار کە تا ئێستا نەزانراوە دوورخرایەوە.بە شوێن کەوتووەکانی دەوترێت (نوورەکان) یان (کۆمەڵەی نوور). کۆمەڵەی نوور ئەو کتێبانە دەخوێنن (سەرجەمی پەیامەکانی نوور) کە پێکهاتوون لە چەندەها بیروباوەڕی دینی.

ناوی ھونەری

ناوی هونەری بریتییە لە ناوێکی وەرگیراو کە دەوترێت بە کەسە بەناوبانگەکان وەک ئەکتەر و گۆرانبێژەکان کە خۆیان هەڵی دەبژێرن بۆ خۆیان، یان لەگەڵ کاتدا پێیان دەوترێت لەلایەن سەرسام بووانیان یان ڕۆژنامە تایبەتەکانی ئەو بووارە.

چەندین هۆکار هەیە پاڵ بە هونەرمەندان دەنێت ناوی ڕاستەقینەی خۆیان بگۆڕن:

۱. ناوی هونەرمەند ناوێی بڵاو یان بیانی یان قورس بێت لەسەر گوێگر.

۲. لە وانەیە هونەرمەند لە ژینگەیەکی پارێزراو هاتبێت، بۆیە کار کردنی لە بواری هونەردا لەوانەیە کەمێک شەرمەزار کەربێت بۆ خێزانەکەی، بۆیە لەوانەیە باشتر بیت ناوەکەی بگۆڕێت.

۳. لەوانەیە هونەرمەند بە هۆی درێژی ناوەکەی کورتی بکاتەوە، بۆ نموونە ناوی باوکی بسڕێتەوە و ناوی باپیری بهێڵێتەوە.

ویکیپیدیا

ویکیپیدیا (بە ئینگلیزی: Wikipedia؛ گۆکردن: /ˌwɪkiˈpiːdi.ə/) زانستنامەیەکی سەر تۆڕی ئینتەرنێتە و بە شێوازی ئازاد بڵاو دەبێتەوە. وتارەکان لە لایەن بەکارھێنەرانی خۆبەخشەوە پێکدێن، ھەربۆیە ھەموو کەس لە سەر تۆڕی جیھانی بۆی ھەیە دەستکاری بکات.

وشەی ویکیپیدیا بۆخۆی پێکھاتەیەکە لە دوو وشەی "ویکی" کە وشەیەکی زمانی ھاوایییە، بە مانای خێرا دێت، لێرەدا مەبەست لە گەیشتنە بە زانیارییەکان بە شێوەیەکی خێرا. بڕگەی دووەمیش "پیدیا" لە وشەی ئینسایکڵۆپیدیا (بە مانای زانستنامە لە یۆنانیەوە: وشەی ئینکیکلیۆس پیدیا کەواتە نوسینگەی پەروەردەیی) وەرگیراوە. خانەخوێی سەرەکی ئەم ماڵپەڕە گەورە لە فلۆریدای ئەمەریکادایە.

سەبارەت بە جێی بڕوا و متمانە بوونی ویکیپیدیا ھەمیشە کێشە ھەبووە. بڕێ کەس لەبەر خۆڕایی بوون و بەربڵاوبوونی بابەتەکان و بێلایەنییەکەی ستایشی دەکەن و ھێندێ تر بە ھۆی ڕێگە بە ھەمووان دان بۆ دەستکاریکردنی بە جێگەی متمانەی نازانن. ھەروەھا ویکیپیدیا لەبەر لاوازبوون بەرامبەر بە خراپەکارییەکان و سەپاندنی ڕای گشتیی بەسەر بڕوادا ڕەخنەی لێ دەگیرێت. ئەگەرچی دوایین لێکۆڵینەوەکان پێمان نیشان دەدات کە خراپکاریەکان زۆر بە خێرایی لە لایەن ئەو بەکارھێنەرانەی بایەخ دەدەن، تاووتوێ دەکرێن و ویکیپیدیا وەک زانستنامەکانی دی جێگای متمانەیە.

ویکیپیدیای فارسی

ویکیپیدیای فارسی (بە پاشگری:fa) یەکێکە لە وەشانەکانی ویکیپیدیا کە بە زمانی فارسی ناوەندی ئەنووسرێت، ویکیپیدیای فارسیش وەک ویکیپیدیایەکانی تر ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادە و هەمووان دەتوانن دەستکاری پەڕەکان بکەن بێجگە لە چەند پەڕەیەک کە تەنیا بەکارهێنەرە خاوەن هەژمارەکان دەتوانن دەستکاری بکەن.

ویکیپیدیای فارسی ھەتا ٢٠ ئابی ٢٠١٦ی زایینی، زیاتر لە ٥،٠٠٠،٠٠٠ وتاری بە زمانی فارسی ھەیە.

بە زمانەکانی تر

This page is based on a Wikipedia article written by authors (here).
Text is available under the CC BY-SA 3.0 license; additional terms may apply.
Images, videos and audio are available under their respective licenses.