ئورشەلیم

ئورشەلیم یان قودس (بە ئینگلیزی: Jerusalem، بە عەرەبی: القُدس، بە عیبری: יְרוּשָׁלַיִם) وە گرنگیەکی زۆری ھەیە لە رووی ئاینی و ئابووریەوە. و قورسایی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستە وە پایتەختی ئیسرایلە لە زمانی عەرەبی بە چەندین ناوی تر ئەناسرێت وەکو: بیت المقدس، القدس الشریف، وأولی القبلتین وە لەلای جولەکەش بە رەسمی پێی ئەوترێت ئۆرشەلیم

قودس مێژوویەکی کۆنی ھەیە و لە ھەندێک سەرچاوە باس لەوە کراوە کە لە دەوروبەری سالی ٣٠٠٠ پ. ز بۆ یەکەم جار ژمارەیەک خەلکی لێ نیشتەجێ بووە و دەتوانین بڵێین ئەوە سەرەتای دوستبونی قودسە قودس گرنگیەکی زۆری ھەیە بۆ ھەرسێ ئاینەکە: جولەکە - مەسیح - ئیسلام بۆ جولەکە گرنگیەکەی ئەگەرێتەوە بۆ ئەو کاتەی کە پێغەمبەر داود رزگاری ئەکات و ئەیکات بە پایتەختی شانیشیی ئیسرائیل لە دەوروبەری سالی ١٠٠٠ پ. ز و پاشانیش سولیمان ی کوری یەکەم پەرستگای جولکە بونیادەنێت

کە بەبیرواری جولەکەکەکان گەنجیەنە و سەروەت سامانێک زۆر لە ژێریدا حەشار دراوە لە ھەندێک بەلگەدا باس لەوە کراوە کە لە کاتی ھێرشەکانیان ھەندێک لە خاچپەرستانئەم گەنجینەیەیان دۆزیوەتەوە و پاشان بردویانە بۆ ئەوروپا و ناوی خۆیان ناوە سوارچاکەکانی پەرستگا و پاشانیش بەو گەنجینەیە توانیان خۆیان بگەینن بە دەسەلات ێکی بێ پایان

بۆ مەسیحیش گرنگیەکەی ئەگرێتەوە بۆ ئەوەی کە بە پێی ئنجیل پێغەمبەر عیسا لەسەر گردی کالاڤاری نزیک قودسی کۆن لە خاچ دراوە و بەرزبۆتەوە بۆ ئاسمان پاشان بە پێی ئەوە لە پەیمانی نوێ باس کراوە سانت ھێلانە ئەو خاچە ئەدۆزێتەوە لە نێو قودس پاش ٣٠٠ ساڵ

بۆ موسولمانانیش گرنگیەکەی ئەگەرێتەوە بۆ ئەوی کە پێغەمبەر ((محمد))(د. خ) لەوێەوە لەگەل جبرئیل رۆشتوە بۆ ئاسمان و دواتر گەراوەتەوە وە گرنگترین شوێنەکانی قودس بریتیە لە مزگەوتی ئەقسا و قبة صخرة و کەنیسەی گۆری پیرۆز

لە ھەندێک بەلگە باس لەوە کراوە کە ئەوەی سولیمان بونیادی ناوە پەرستگا نەبووە و ئەوە تەنھا ئەفسانەی جولەکەیە. لە کاتێکدا لە زۆر شوێنی تر تەواو پێچەوانەی ئەمە باس کراوە.(وَاللەُ یَعلَمُ وَأنتُمْ لا تَعلَمُونَ) بە مێژووی دوور و درێژییدا قودس دوو جار روخێنراوە و ٢٣ جار ئابڵوقە دراوە و ٥٢ جار رووبەرووی ھێرش بۆتەوە و ٤٣ جار دەستی بەسەردا گیراوە

بە پێی ئەوەی لە تەورات دا باس کراوە ئەم قودسلەلاین شام ی کوری نوح بونیات نراوەو پاشان خەلکی لێ نیشتەجێ بووە.

پاش مردنی سولیمان ی شانیشینیی ئیسرائیل دابەش ئەبێت بۆ دوو بەش بەشی باشوور و بەشی باکوور کە قودس ئەبێت بە پایتەختی بەشی باشوور و

پاشان لەلایەن بابلیەکانەوە بە سەرکردایەتی نبوخذ نصّر داگیر ئەکرێت و قودس ئەروخێنن و جولکەکانیان ئاوارە ئەبن و زۆربەشیان ئەبن بە کۆیلە. وە قودس لەگەڵ زەوی تەخت دەکرێ و لەو ھێرشەدا گومان دەکرێ کە ئەو ١٠ لەوحەی موسا دیارنەمابن کە یاساکانی بۆ جولەکە تیا نوسیبووپاش چەندین ساڵ لە بابل لەلایەن ٧٠ حاخام ی جولەکە کتێبی تەلموود نوسرا و جولەکە دەستی کرد بە ئیش کردن بە تەلموود و پشت گوێ خستنی پەیامی راستی خودا

پاش ٥٠ ساڵ پاشای ھەخامەنشی [کۆرشی گەورە دامەزرێنەری ئیمپڕاتۆریەتی ھەخامەنشی] رێگای دا بە جولەکەکانی بابل بگەرێنەوە بۆ قودس و دەست بکەن بە بونیادنانەوەی شارەکە پاشان قودس دووبارە چەندین جار توشی داگیرکاری بوویەوە لەلاین رۆمانیەکانەوە پاش روخانی ئیمپراترۆیەتی رۆما و دابەشبوونی قودس بەر بەشی رۆمای رۆژھەلات ئەکەوێت واتا ئیمپراتۆری بیزەنتی و لەو کاتەدا بە تەواوی بوبو بە مۆرکی مەسیحیەت

بەلام دواتر لەلاین فارسەکانەوە (ساسانیەکان) داگیر ئەکرێت و لە ژێر دەستی رۆم دەری ئەھێنن

پاش ١٥ سال جارێکی تر ئەکەوێتە دەستی رۆم و بەو شێوەیە

ئەمێنێتەوە تاکو رزگار کردنی لەلاین ئیسلامەوە. پاش ئەوی عمر بن الخطاب ئەبێت بە خەلیفە فەرمان بە عمرو بن العاص وأبو عبیدة بن الجراح ئەکات برۆن بۆ قودس و پەیمانی ئیسلامی تێدا بلاو بکەنەوە پاشان کە کە ئەگەن بە قودس سەرۆکی ناتوانن بۆنە ژوورەوە بەھۆی دیوارەکانی دەوروبەریەوە و لەو کاتە ابو عبیدە نامەیەکی نارد بۆ خەڵکی قودس و دڵنیای پێدان بەڵام خەڵکی خۆیان لێ گێل کرد و بۆ دوەم جار نامەی ناردەوە بەڵام ئەمجارەیان قودسی ئابڵوقەدا بەھۆی بەردەوامی ئابلوقەی سوپای موسولمانانەوە سەرۆکی قەشەکان بەناوی (سفرونیوس) ئەلێت بە ھیچ شێوەیەک قودس نادەم بە دەستی ھیچ کەسێکەوە جگە لە عمر بن الخطاب خۆی پاشان عمرو بن العاص ئەم داواکاریەی سفرۆنیوس دەنرێرێت بۆ عمر بن الخطاب ئەویش ئەروات بۆ قودس و لەگەل قەشەکان پەیمانێک ئەبەستن کە ئازاد بن لە ئاینەکەیانبەرامبەر پێدانی باج وەک ھەر کەسێکی ئاسای ھەلسوکەوتیان لەگەل ئەکرێت وە دواتریش رێگایان دا بە جولەکەکان بگەرێنەوە بۆ قودس و بەھەمان شێوەی مەسیحیەکان ئازاد ئەبن پاشان عمر بن الخطاب دەسی کرد بە گەران بەدوای شوێنی مزگەوتی ئەقسا بەو پێیەی کە لە قورئان باس کرابوو وە وەک ئەوەی کە پێغەمبەر (ص) بۆی باس کردبوو وە لە ماوەیەکی کورت توانی بیدۆزێتەوە و فەرمانی کرد مزگەوتێکی تر لە شوێنی دروست بکرێت و پاشانیش لەلاین خەلیفەکانی تری ئومەی و عەباسی نۆژەن کراوەتەوە و یەکێک لە مێژوو نوسە عەرەبەکان ئەڵێت کە عبد الملک بن مروان مزگەوتی قبة صخرة بونیاد ناوە رەنگەکەی کردوە بە ئالتونی بۆ ئەوەی لە کەنیسەکانی نێو قودس جیاواز بێت ئەمەش لە ساڵی ٦٦ کۆچی و جێگای مزگەوتەکە لە ھەموویان دیارترە

پاشانیش لەسەر داوای پاپا ئۆریان ی دووەم ھەڵمەتی خاچپەرستی دەستپێدەکات کە ئامانجی سەرەکی پاپاکان ئەم شارە بوو ئامانجی پاشاکان دەوڵتە موسوڵمانەکان و ئامانجی جەنگاوەران پاکبونەوەی گوناە و سامان بوو ھەر بۆیە مەسیحیەکانی ئەوروپا لە سالی ١٠٩٩ھێرش ئەکەنە سەر قودس بە ھێرشی خاچ پەرستانی یەکەم ناسراوە و پاش ئابڵوقەدانی دەستی بەسەردا ئەگرن و داگیری ئەکەن ھەر لە یەکەم دەقە کە ئەرۆنە نێو قودس نزیکەی ٧٠ ھەزار کەس ئەکوژن و بەشێکی زۆری شوێنەکان دەسوتێنن و لەو ھێرشەدا چەندان کتێب و شوێنەواری بەنرخ لەناوچون پاش نزیکەی ٨٠ سال لە سالی ١١٨٧ سەرکردەی کوردی صلاحدین ئەیوبی توانی قودس لە ژێر دەستی خاچ پەرستەکان دەربێنێت پاش جەنگە بەناوبانگەکەی حەتین کە توانی ھێرشی سێیەمی خاچپەرستان بەتەواوی بشکێنێ و سەرکردەکەیان ڕیشالد شێردڵ ڕایکردەوە بۆ وڵاتی خۆی و جارێکی تر موسولمانان دەستیان بەسەردا گرتەوە و جارێکی تر رێگا درا جولکەکەکان بۆی بگەرێنەوە و دەستکرا بە نۆژەن کردنەوی بەلام پاش مردنی صلاحدین و ناکۆکی کورەکانی و لاوازی دەوڵەتی ئەیوبی جارێکی تر قودس ئەکەوێتە دەست خاچ پەرستان و نزیکەی ١١ سال تێیدا ئەمێننەوە پاشان دووبارە رزگار ئەکرێتەوە لەلاین پاشا الصالح نجم الدین أیوب دواتر جارێکی تر داگیر ئەکرێتەوە لەسەر دەستی تاتار و خوارزمەیکان و کوشت و برێکی زۆری تێدا ئەنەنەوە دواتر تاتارەکان لەسەر دەستی مەمالیکەکانی میسر ئەشکێن و مەمالیکەکان دەست دەگرن بەسەر قودس دا و قودس بە شارێکی مەمالیکی ئەمێنێتەوە تاکو ھاتنی عوسمانیەکان کە لەم ماویەش توشی بومەلەرزە و بلاوبونەوی نەخۆشی تاعون ئەبن خەلکی شارەکە

پاش ھێرشی عوسمانیەکان بۆسەر مەمالیک لە سالی ١٥١٧ دەست دەگرن بەسەر قودس دا و بە درێژای دەسەلاتی عوسمانی قودس لە ژێر دەستی عوسمانیەکان بوو تا سالی ١٩١٧ و شکستی عوسمانی لە جەنگی جیھانی یەکەم.

لەو ماوەیەدا خەلیفەکانی عوسمانی گرنگیان داوە بە شارەکە بەتایەبت سلیمان قانونی یەکەم کە شارەکەی نۆژەن کردۆتەوە و دیوارەکەی دەروەی دروستکردۆتەوە و پۆستە و گەیاندنیان تێدا دامەزراندوە لەگەل چەندین رێگا و بانبەلام تەنھا وەک شاریکی ئاسای سەیر ئەکرا و گرنگەی ئەوتۆی نەما بوو پاشانیش گرانی و برسیتی رووی لە شارەکە کرد بەھی زۆری باج و گرانی شتومەکەوە

دواتر پاش شکست و روخانی عوسمانی بەریتانیەکان دەستیانبەسەر شارەکەدا گرت و دواتریش جولەکە و مەسیحیەکان بە شێوەیکی بەرچاو بۆی گەرانەوە بەتایبەت زۆری جولکە وای کرد ژمارەی موسولمان وۆر کەم بێتەوە بەھۆی کرینی زەویەکانی قودس و دەرکردنی موسولمان و مەسیحیەکان بۆیە چەندین شۆرش تێدا بەرپا بوو بەلام بەرتانیەکان توانیان کۆنترۆلی بکەن و خزمەتی زیتر بە جولکەکان بکەن نمونەش کردنەوی زانکۆی عیبری دواتریش کێشەی قودس برایە نەتەوە یەگرتوەکان لە پاش جەنگی جیھانی دووەم و نەتەوە یەگرتوەکانیش بریاری دا خۆیان قودس بەرێوە ببەن تاکو دیاری کردنی شێوازیکی حوکم بۆ خەلکەکە کە خۆیان بیانەوێت بەلام پاش پاشەکشێی بەریتانیەکان جولکەکان ئەم ھەلەیان قۆستەوە و دەولەتی ئیسرائیلیان راگەیاند ئەمەش بووە ھۆی شەرو کوشتارێکی زۆر کە تا ئێستاش ھەر بەردەوامە کە گرنگرترینیان سەری سالی ١٩٦٧ ە

قودس ئەکەوێتە ناوراستی فەلەستینەوە و لە پاش دامەزراندنی دەولەتی ئیسرائیل بەشێکی کەوتوە بەر ئسرائیل تا ئێستاش ئەم کێشەیە چارەسەر نەکراوەو بۆتە ھۆی ململانێی بەردەوامی ئاینەکان تێیدا کە ھەر یەکەیان ھەولدەدات دەسەلاتی خۆی زیاتر بێت لە قودس شاری قودس نزیکەی ٦٠ کم دوورە لە دەریای ناوراستەوە و لەسەر بانێکە لە بنەرەتادا شێوەی قەلایەکی وەرگرتبوو وە لە ٤ گەرەک پێکھاتبوو وە دیوارێکیش بەدەوریدا بەلام کەم کەم دەبتی کردوە بە فراوان بوون. ھەروەھا لە کۆندا قودس دەوروبەری دارستان بووە بەلام بەھۆی شەر و داگیرکرایەوە ھەمووی لەناوچووە

لە ئێستادا دانیشتوانەکی نزیکەی ٨٥٠ ھەزار کەس ئەبن و زۆرینەی جولکەیە و پاش جولکەش موسولمانە وە ھەر لە سەردەمی عوسمانیەکانەوە وەک ئاماژەم پێدا شارەوانی و دام و دەزگای تێدا دامەزراوە

ناو شاری قودس دابەش کراوە بۆ ٤ بەشی سەرەکی ئەویش باشور و باکور و ڕۆژھەڵات و ڕۆژاوا قودس شارێکە پڕە لە شوێنەوار و بینای گرنگ وەک: نەخۆشخانەی گەورەی haddassah لە ڕۆژاوا، باخچەی ئاژەڵانی biblical لە بەشی باشور وە شوێنی دروستکردنی پەیکەر.... ھتد بەڵام ئەمانە و چەند شوێنێکی زۆری تر گرنگیەکی زۆری پێ نادێ چونکە گرنگترین بەشی شوێنی شارەکە لە بەشی ڕۆژھەڵاتە ئەویش کە بریتیە لە شورایەک کە جێگای کۆبونەوەی ئاینەکانە و بۆ ھەر یەکێک لە ئاینەکە گرنگترین جێگای لێیە

بۆ موسوڵمانان مزگەوتی ئەقسا و گومەز بەردینی لێیە وە بۆ مەسیحەکان کڵێسای st.anne و کڵێسای گۆڕی پیرۆز و کڵێسای redeemer و چەند شوێنێکی تر....... وە بۆ جولەکەکان hahura syng و چەند شوێنێکی تر.... سەبارەت بە دەروازەکانی چونە ژورەوەی ئەم شورایە ئەوا ژمارەیەکی زۆر دەروازەی تیایە وەک:دەروازەی ئاڵتونی، دەروازەی یافو، دەروازەی شێر، دەروازەی زیۆن، دەروازەی dung دەروازەیdamascusوە دەروازەی نوێ.....

وە ساڵانە سەدان کەس سەردانی ئەم شارە گرنگە دەکەن ھاوکات ئەم شارە یەکێکە لەو شارانەی کە لە سەرەتای مێژوەوە ناکۆکیەکی زۆری لەسەرە بەڵام بەم لە سالى ٢٠١٨ بە فەڕمى ولاتى ئسرائيل بە پايتەختى خۆى ناساند.

ئورشەلیم
יְרוּשָׁלַיִם (Yerushalayim)

القُدس (al-Quds)

أُورشَلِیم (Ūrshalīm)
شار
وێنەی چەند شوێنی شاری ئورشەلیم

وێنەی چەند شوێنی شاری ئورشەلیم
وڵات فەلەستین
ژمارەی دانیشتووان (٢٠٠٩)
 • سەرجەم٧٨٠٬٢٠٠
وێبگەjerusalem.muni.il (ئیسرائیل)

شوێنی ئایینی و گەشتیاریەکان

  • مزگەوتی قوبە سەخرە
  • مزگەوتی قەبلی
  • کڵێسای قیامە
  • دیواری بەلاق یان دیواری ڕۆژاوا
  • تاوەری قەڵا
  • دەرگای عەموود یان دەرگای دیمەشق
  • مزگەوتی عومەری کوڕی خەتاب
  • دەرگای ئەسبات
  • کنێستی ئۆرشەلیمی گەورە
  • دەرگای ساھرە
  • کڵێسای مریەم مەجدەلیە
  • دەرگای خەلیل
وێنەیەکی پانۆرامایی ئورشەلیم (قودس) لەسەر چیای زەیتون گیراوە.
وێنەیەکی پانۆرامایی ئورشەلیم (قودس) لەسەر چیای زەیتون گیراوە.
ئاسیا

ئاسیا گەورەترین و چڕترین کیشوەری جیھانە. ئەم وشکانییە ٨،٦٪ی گشت ڕووبەری زەوینی (یان ٢٩،٩٪ی گشت ڕووبەری وشکانی) داپۆشیوە، و ٦٠ لە سەدی ئاپۆرەی مرۆیی پێکدێنێت. ئاسیا لە نیوەگۆکانی ڕۆژھەڵات و باکووردا ھەڵکەوتووە.

ئوردن

ئوردن یان ئوردون یان بە فەرمی شانشینی ئوردونی ھاشیمی (بە عەرەبی: المملکة الأردنیة الھاشمیة، Al-Mamlakah al-ʾUrdunniyyah al-Hāšimiyyah) وڵاتێکی عەرەبی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستە ئەکەوێتە باشووری ڕۆژئاوای کیشوەری ئاسیاوە، ڕووبەری خاکەکی ٨٩،٢١٠ کیلۆمەتری چوارگۆشەیە و ژمارەی دانیشتوانەکەشی شەش ملیۆن کەس دەبێت.

دراوسێکانی ئوردن ئەمانەن: لە باکوورەوە سوریا، لە باشووری خۆرھەڵاتەوە عەرەبستانی سەعوودی، لە باکووری رۆژھەڵاتیشەوە عێراق، لە خۆرئاواوە ئیسرائیل و کەنارەکانی خۆرئاوای رووباری ئوردن سنوریان لەگەڵ ئەو وڵاتەدا ھەیە،‌ لە باشوریشەوە ٢٦ کیلۆمەتر سنوری ئاوی لە کەنداوی عەقەبە‌دا ھەیە. لەگەڵ ئەمانەشدا لە ناو وڵاتانی عەرەبیدا ئوردن کەمترین سنوری ئاوی ھەیە. پایتەختی ئەم وڵاتە شاری عەممانە.

ئیسرا و میعراج

ئیسرا و میعراج دوو ڕووداوی مەعنەوین کە لە یەک شەودا بە سەر محەممەد پێغەمبەری ئیسلامدا ھاتوون و تێیدا محەممەد لە مەککەوە ڕۆشتوە بۆ ئورشەلیم و لەوێوە بۆ ئاسمانەکان.

بڕیارنامەی ٢٥١ی ئەنجومەنی ئاسایش

بڕیارنامەی ٢٥١ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە ڕێکەوتی ٢ی ئایاری ١٩٦٨دا پەسندکرا، بەڵگەیەکی نێونەتەوەیییە لەمەڕ بارودۆخی ڕۆژھەڵاتی ناوین. ئەم بڕیارنامەیە لە دوای کۆبوونەوەی ژمارەی ١٤٢٠‌ەم، بە ١٥ دەنگی لەگەڵ، ٠ی دژ و ٠ی بێ‌لایەن پەسندکرا.

بڕیارنامەی ٢٦٧ی ئەنجومەنی ئاسایش

بڕیارنامەی ٢٦٧ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە ڕێکەوتی ٣ی تەمموزی ١٩٦٩دا پەسندکرا، بەڵگەیەکی نێونەتەوەیییە لەمەڕ بارودۆخی ڕۆژھەڵاتی ناوین. ئەم بڕیارنامەیە لە دوای کۆبوونەوەی ژمارەی ١٬٤٨٥‌ەم، بە ١٥ دەنگی لەگەڵ، ٠ی دژ و ٠ی بێ‌لایەن پەسندکرا.

بڕیارنامەی ٢٧١ی ئەنجومەنی ئاسایش

بڕیارنامەی ٢٧١ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە ڕێکەوتی ١٥ی ئەیلوولی ١٩٦٩دا پەسندکرا، بەڵگەیەکی نێونەتەوەیییە لەمەڕ بارودۆخی ڕۆژھەڵاتی ناوین. ئەم بڕیارنامەیە لە دوای کۆبوونەوەی ژمارەی ١٬٥١٢‌ەم، بە ١١ دەنگی لەگەڵ، ٠ی دژ و ٤ی بێ‌لایەن پەسندکرا.

بڕیارنامەی ٤٧٦ی ئەنجومەنی ئاسایش

بڕیارنامەی ٤٧٦ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە ڕێکەوتی ٣٠ی حوزەیرانی ١٩٨٠دا پەسندکرا، بەڵگەیەکی نێونەتەوەیییە لەمەڕ وڵاتە داگیرکراوەکان لە لایەن ئیسرائیلەوە. ئەم بڕیارنامەیە لە دوای کۆبوونەوەی ژمارەی ٢٬٢٤٢‌ەم، بە ١٤ دەنگی لەگەڵ، ٠ی دژ و ١ی بێ‌لایەن پەسندکرا.

بڕیارنامەی ٤٧٨ی ئەنجومەنی ئاسایش

بڕیارنامەی ٤٧٨ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە ڕێکەوتی ٢٠ی ئابی ١٩٨٠دا پەسندکرا، بەڵگەیەکی نێونەتەوەیییە لەمەڕ وڵاتە داگیرکراوەکان لە لایەن ئیسرائیلەوە. ئەم بڕیارنامەیە لە دوای کۆبوونەوەی ژمارەی ٢٬٢٤٥‌ەم، بە ١٤ دەنگی لەگەڵ، ٠ی دژ و ١ی بێ‌لایەن پەسندکرا.

بڕیارنامەی ٥٤ی ئەنجومەنی ئاسایش

بڕیارنامەی ٥٤ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە ڕێکەوتی ١٥ی تەمموزی ١٩٤٨دا پەسندکرا، بەڵگەیەکی نێونەتەوەیییە لەمەڕ کێشەی فەلەستین. ئەم بڕیارنامەیە لە دوای کۆبوونەوەی ژمارەی ۳۳٨‌ەم، بە ٧ دەنگی لەگەڵ، ١ی دژ و ۳ی بێ‌لایەن پەسندکرا.

بڕیارنامەی ٥٦ی ئەنجومەنی ئاسایش

بڕیارنامەی ٥٦ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە ڕێکەوتی ١٩ی ئابی ١٩٤٨دا پەسندکرا، بەڵگەیەکی نێونەتەوەیییە لەمەڕ کێشەی فەلەستین. ئەم بڕیارنامەیە لە دوای کۆبوونەوەی ژمارەی ۳٥٤‌ەم، پەسندکرا.

حەیفا

حەیفا (بەعیبری:חֵיפָה)، (بەعەرەبی: حيفا)، سێیەم گەورە شاری وڵاتی ئیسرائیلە لە پاش تێل ئاڤیڤی پایتەخت و ئورشەلیم. حەیفا دەکەوێتە باکووری ئیسرائیل و نزیکەی ١٥٨ کیلۆمەتر دوورە لە ئورشەلیم، ٢٦٨هەزار کەس لە ناو شاری حەیفا دەژین ئەمەو وێڕای ٣٠٠ هەزار کەسی تر کە لە شارۆچکەکان دەژیین. دوای درووستبوونی دەوڵەتی ئیسرائیل زۆرینەی دانیشتووانی شارەکە بوونە جوولەکە و هاوکاتیش موسڵمان و مەسیحیش دەژین. حەیفا یەکێکە لە ناوەندەکانی ئایینی بەهایی.

داوود

داوود، (بە عیبری דָּוִד داوید، و بە عیبری نوێ بە داڤید ئەخوێنرێتەوە) مانای دڵگیرە، دووەم پاشای شانشینی ئیسرائیلی یەکگرتووە (١٠١١ پ.ز - ٩٧١ پ.ز) و یەکێکە لە پێغەمبەرەکانی بەنی ئیسرائیل بە پێی بیروباوەڕی ئیسلامی.

وەسفکراوە بەوەی کە ڕاسترین و پاکترین پاشا بووە لە پاشاکانی ئیسرائیلی مێژووییدا -بەڵام بێ هەڵە نەبووە- هەروەها جەنگاوەرێکی لێهاتوو بووە ، مۆسیقی و شاعیر بووە.

دیواری ڕۆژاوا

دیواری ڕۆژئاوا (بەئینگلیزی:Western Wall) دیوارێکی مێژوویی کۆنە لە شاری مێژوویی ئورشەلیم دیوارەکەی بە سنووری مزگەوتی ئەقسا وەیە، لە کۆنەوە تاکوو ئێستا لەلایەن جوولەکان ەوە تاکوو ئێستا پیرۆزەو و ساڵانە بە هەزاران جوولەکە سەردانی دەکەن ، درێژی دیوارەکە دەوروبەری ٥٠ مەترە و بەرزییەکەشی ٢٠ مەتر دەبێت ، جگە لەوەی کە ئەم دیوارە گرینگیەتەکی زۆری هەیە بۆ جوولەکەکان ئەوا گرینگیەکی تایبەتی تری هەیە بۆ موسڵمانان چوونکە بەشێ لە سەرچاوەی مێژووی ئیسلامیەکان پێیان وایە ئەو دیوارە بەستەری پەیامبەری ئیسلام بووە لە ئیسرا و میعراجیدا ، لەلای جوولەکانیش ئەو دیوارە دواین ئاسار و پێگەی هەیکەلی سولەیمان بووە ئەمەش بەپێی ڕای زۆرینەی پیاوی ئاینی جوولەکە (حاخام)

زایۆن

زایۆن (بە عیبری: ציון‎، بە عەرەبی: صهيون) ڕێک: سایۆن، تزایۆن یان تسایۆن، ناوێکە بۆ شوێن کە زۆرینەی کات وەک بەرامبەرێک بۆ ئورشەلیم بەکاردێت. وشەکە بۆ یەکەم جار لە ساموێڵ II ٥:٧ دا دەرکەوتووە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ٦٣٠-٥٤٠ پێش زایین، بەپێی وتەی لێکۆڵەرەوانی نۆژەن. وشەکە بەشێوەیەکی باو ئاماژە بووە بۆ چیایەکی دیاریکراو لە نزیک ئورشەلیمەوە (کێوی زایۆن)، کە قەڵایەکی یەبووسیی لەسەر بووە بەھەمان ناوەوە کە داوود داگیری کردووە و ناوی نراوە شاری داوود. زاراوەی تزایۆن ھاتۆتە بوون تا ئاماژە بکات بۆ ئەو ناوچەیەی کە قەڵاکەی لەسەر وەستاوە و دواتر ڕەگەزدۆزییەک بۆ پەرستگای ئورشەلیمی سولەیمان، شاری ئورشەلیم و بەگشتی ئیسکاتۆلۆجی جوو.

سرکیس ئاغاجان

سرکیس ئاغاجان لە ساڵی ١٩٦٢ لە شارۆچکەی دیانا سەر بە قەزای سۆرانی پارێزگای ھەولێر لەدایک بووە. لە بنەڕەتدا خەڵکی ناوچەی ھەکاری تورکیان و مامندۆی باپیری لەوێ لە دایک بووە. لە شەڕی جیھانیی یەکەم بەرەو ئێران و لە ساڵی ١٩١٨ش بەرەو عێراق کۆچی کردووە. سەرکیس ئاغاجان خوێندنی سەرەتایی لە دیانا و گەڵالە و ناوەندی و دواناوەندی لە ئۆردوگای زێوە و شاری تەورێز لە ئێران تەواو کردووە. لە ساڵی ١٩٧٥ەوە پەنابەر بووە لە ئێران. لە ساڵی ١٩٧٩، پارتی ئاتوری دیموکراتی دامەزراندووە کە بە یەکەمین پارتی ئاشوری دەژمێردرێت کە خەباتی چەکدارانەی لە ساڵی ١٩٨٠ دژ بە ڕژێمی سەددام دەست پێ کردووە.

سرکیس ئاغاجان لە سالی ١٩٩٢ بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی کردووە و لەسەر کۆتەی ئاشورییەکان بە ئەندامی پەرلەمان هەلبژێردراوە و تا سالی ٢٠٠٥ ئەندام پەرلەمان بووە. لە سالی ١٩٩٨ بووەتە بریکاری وەزارەتی داراییوە و لە سالی ١٩٩٩ تا ٢٠٠٩ وەزیری دارایی و ئابووری کابینەکانی چوارەم و پێنجەمی حکومەتی کوردستانی عێراق بووە. لە ھەمان کاتدا لە ساڵانی ٢٠٠٤ تا ٢٠٠٦ جێگری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بووە لە کابینەی پێنجەمی حکوومەتی ھەرێم جاریکی‌تر پلەی وەزیری دارایی پێ سپێدرا. لە ساڵی ٢٠٠٦ داوای ئۆتۆنۆمی بۆ کلدان سریان ئاشورییەکانی کرد و توانی ئەم مافە لە ڕەشنووسی دەستووری هەرێمی کوردستان جێگیر بکات. لە ساڵی ٢٠٠٥ کەناڵی ئاسمانی عشتاری دامەزراندووە.

بەرزترین وسامی پێ بەخشراوە لەلایەن قەداسەتی پاپای ڤاتیکان و باتریارکەکانی کەنیسەکانی ڕۆژھەڵاتی ئاشوری و ڕۆژھەڵاتی کۆن و سریانی ئەرتودوکس لە سووریا و باتریارکی انتاکیە لە لوبنان و پاپا شنودەی سەروکی کلیسای قبتییەکان لە میسر و سەروکی ئەسقوفەکانی ئورشەلیم و باتریارکی ئەرمەنییەکان لە ئەرمەنستان.

شموئێل یووسف عەگنۆن

شمۆئێل یوسف عجنون ناسراوە بە شای عجنون، (ماوەی ژیان:١٧ی تەممووزی ١٨٨٨ لە ئۆکراینا تاکوو ١٧ی شووباتی ١٩٧٠ لە ئورشەلیم لە ئیسرائیل) نوسەرێکی جولەکەبووە و بەڕەچەڵەک پۆڵەندی بووە و خەڵاتی نۆبێلی لەئەدەبدا وەرگرتووە ، لەمنداڵیەوە لەلای خێزانەکەی وانەی خوێندووە و نەچۆتە قوتابخانە کە تەمەنی گەیشتۆتە ٨ ساڵان توانیوێتی بەھەردوو زمانی یدیشییە و عیبری بنوسێتەوە، لەتەمەنی ١٥ ساڵیدا یەکەم قەسیدەی خۆی بەزمانی یدیشیە بڵاوکردۆتەوە لەساڵی دواتر یەکەم قەسیدەی خۆی بەزمانی عیبری بڵاوکردۆتەوە.

شای عجنون لەنێوان ساڵی ١٩٠٦ بۆ ساڵی ١٩٠٧ وەکو یاریدەدەری سەرنوسەری ڕۆژنامەی جولەکەی پۆڵەندی کاری کردووە و ھەر لەڕێگای ئەم ڕۆژنامەیەشوە ھەندێ کاری ئەدەبی خۆی بڵاوکردۆتەوە، ساڵی ١٩٠٧ ڕۆشتووە بۆ فەڵەستین و لەیافا و قودس ژیانی بەسەر بردووە، لەساڵی ١٩٠٨ چیرۆکی عەجنوتی بڵاوکردۆتەوە و لە ساڵی ١٩١٠ ئەم چیرۆکە کراوە بە زمانی ئاڵمانی.

شای عجنون لەساڵی ١٩١٣ ڕۆشتووە بۆ ئەڵمانیا و لە ساڵی ١٩٢٠ لەئەڵمانیا ھاوسەرگیری لەگەڵ ئیستیر مارکسدا کردووە، لەساڵی ١٩٣٩ نوسین و چیرۆکەکانی لەڕۆژنامەی ھائارتس بڵاوکردۆتەوە، ساڵی ١٩٢٤ ماڵەکەی لەئەڵمانیا ئاگری تێبەربووە و ھەموو نووسینەکانیشی لەناوچووە وسوتاوە ھەر بۆیە بڕیاریداوە بگەڕێتەوە بۆ قودس و ھەموو ژیانی لەوێ بەسەر بردووە، ساڵی ١٩٢٩ شەڕوپێکدادانێکی توندوتیژ لەنێوان جولەکە وعەرەبەکان ڕویداوە و لەو نێوەندەدا کتێبخانەکەی عجنون وێرانکراوە و بۆ جاری دووەم ھەموو دەستنوسەکانی تیاچووە.

شای عجنون لەساڵی ١٩٣٤ بۆ ساڵی ١٩٥٠ دووجار خەڵاتی بیالێکی ئادابی لەلایەن شارەوانی تەل ئەبیبەوە وەرگرتووە، لەساڵی ١٩٥٤ بۆ ساڵی ١٩٥٨ دووجار خەڵاتی ئیسرائیلی بۆ ئاداب وەرگرتووە کە گەورەترین دیاری وڵاتی ئیسرائیل، ساڵی ١٩٦٦ ئەکادیمیای سووید خەڵاتی نۆبڵی بۆ ئاداب پێبەخشیوە. شمۆئێل یوسف عجنون ناسراو بە شای عجنون لە ١٧ فبرایەری ساڵی ١٩٧٠ لەشاری ئورشەلیم ماڵئاوایی لەژیان کردووە.

مزگەوتی ئەقسا

مزگەوتی ئەقسا، یەکێکە لە پیرۆزترین شوێنەکان لای موسڵمانان، و بە یەکەم قیبلەی موسڵمانان دادەنرێت، مزگەوتی ئەقسا ئەکەوێتە ناو شارە دێرینەکەی قودس لە فەلەستین، ناوی ھەموو ئەو ناوچەیە لە دەوروبەری ئەو دیوارەی کەوتۆتە گۆشەی باشووری ڕۆژھەڵاتی شارە دێرینە دیواربەند کراوەکە، ھەر یەکێک لە مزگەوتەکانی قوبە خەزڕا و جامیعی قبلی لە ناودارترین شوێنەوارەکانی مزگەوتی ئەقسان.

یەکێکە لە شوێنەوارە پیرۆزەکان لە ئیسلامدا، وەک لە قورئاندا ھاتووە، ﴿سُبْحَانَ الَّذِي أَسْرَى بِعَبْدِهِ لَيْلًا مِنَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ إِلَى الْمَسْجِدِ الْأَقْصَى الَّذِي بَارَكْنَا حَوْلَهُ لِنُرِيَهُ مِنْ آَيَاتِنَا إِنَّه هُوَ السَّمِيعُ الْبَصِيرُ﴾، واتە؛ پاکی و بێگەردی و ستایش بۆ ئەو زاتەی کە شەوڕەوی کرد لە بەشێکی کەمی شەودا بەبەندەی خۆی (محمد) لە مزگەوتی (حەرامەوە) بۆ مزگەوتی (ئەقسا) لە (بیت المقدس) کە دەوروبەریمان پیرۆزو پڕ بەرەکەت کردووە، تا ھەندێک نیشانەو بەڵگەو دەسەڵاتداری و توانایی خۆمانی نیشان بدەین، بەڕاستی ئەو زاتە بیسەرو بینایە. و یەکێکە لەو سێ مزگەوتەی سەردانکەرانی موسڵمان سەردانی ئەکەن وەک لە فەرموودەیەکی پێغەمبەر محەمەددا ھاتووە.یەھوودییەکان ھەمان شوێن بە پیرۆز دادەنێن، بە گۆڕەپانەکانی مزگەوتەکە دەڵێن شاخی پەیکەر بەو بڕوایەی پەیکەری پێغەمبەر سولەیمانی لێیە، و ڕێکخراوە یەھوودییە توندڕەوەکان ھەوڵی بنیاتنانی پەیکەریان داوە تیاییدا بەپێی ئەو بیروڕایە.

مێژووی جووەکان لە کوردستان

جووە کوردەکان یان کوردە جووەکان یان جووە کوردستانییەکان (بە عیبری: יהודי כורדיסטן؛ یەهودیی کوردستان؛ جووەکانی کوردستان، بە ئارامی: אנשא דידנ؛ ناشی ددن) سەر بە کۆمەڵگا دێرینەکانی جووە ڕۆژهەڵاتیەکانن، نیشتەجێی ئەو هەرێمەی باکوری مێزۆپۆتامیان کە بە کوردستان ناسراوە. کلتور و جلوبەرگیان هاوشیوەی کوردە موسوڵمان و ئاشووریە کریستیانەکان دەچێ کە هاوسێیانن. جووەکانی کوردستان وەک کۆمەڵگای ڕەگەزی داخراو دەژیان هەتا کۆچکردنیان بۆ ئیسرائیل لە ١٩٤٠کان و سەرەتای ١٩٥٠کاندا. کوردە جووەکان بە شێوەیەکی بەرچاو ئارامیان بەکاردەهێنا و هەندێکیان زاراوەکانی کوردی دەدوان. بۆ نموونە، لە کوردستانی عیراقدا، بە هەردوو زمانی ئارامی و زاراوەی کورمانجی دەدوان. دوای هاتنیان بۆ ئیسرائیل ئەوانەی کورمانجی دەدوان گۆڕییان بۆ ئارامی. لە ئەمڕۆدا، زۆرینەی جووە کوردەکان و نەوەکانیان لە ئیسرائیل دەژین.

کنێسێت

کنێسێت یان کنێسێتی ئیسرائیل وەک پەرلەمانێک وایە تیایدا یاساکان بۆ دەوڵەتی ئیسرائیل دەردەکەن , لە ئێستادا ١٢٠ ئەندام لە کنێست ھەن .

ڕۆژئاوا و باشووری ڕۆژئاوای ئاسیا
ناوەڕاستی ئاسیا
باشووری ئاسیا
ڕۆژھەڵاتی ئاسیا
باشووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیا

بە زمانەکانی تر

This page is based on a Wikipedia article written by authors (here).
Text is available under the CC BY-SA 3.0 license; additional terms may apply.
Images, videos and audio are available under their respective licenses.