ئایدیۆلۆجی

ئایدیۆلۆجی ، بیروبڕوا ، ئایدیۆلۆژیا (یۆنانی: Ιδεολογία؛ واتە "بڕواناسی" ، Ιδεο "ڕا، بڕوا" + λογία "ناسین، زانست"[١])لە زمانی فەڕەنسەدا بریتییە لەIdee بە مانای تێڕوانین و بیروبۆچوون ؛Logie بە مانای ناسین.

ئایدیۆلۆجی چەمکێکی زۆر گران و ئاڵۆزە، بەڵام دەتوانین بە کۆمەڵێک بیر و ڕا پێناسەی بکەین کە دەبنە سەرچاوە بۆ ڕوونکردنەوەی کار، ئاکار، چالاکی و چاوەڕوانییەکانی تاک و کۆمەڵگای مرۆڤ.

لە زاراوەی سیاسیدا بریتییە لە فەلسەفەیەکی سیاسی و کۆمەڵایەتی کە تێیدا کردە و بیر بە یەک ئەندازە گرنگییان ھەیە. ئایدیۆلۆجی سیستەمێکی ھزرییە کە ھەم دەخوازێ جیھان شەرح بکات، ھەم ئاڵوگۆڕی تێدا بەدی بھێنێت. بە واتایەکی تر ھەر ئایدیۆلۆجیایەک شێوازێکی خەیاڵی لە کۆمەڵگا بە دەستەوە ئەدا و لە لایەنگرانی دەوێ ئەو شێوازە بچەسپێنن.

ئەم زاراوەیە یەکەم جار لە شۆڕشی فەڕەنسە و لە لایەن دێستۆت دۆتراسی (١٨٣٦-١٧٥٤) بیرمەندی فەڕەنسی، لە ساڵەکانی ١٧٩٦ و٩٨ بەکار برا.

بۆ ئەم زاراوە چوار لێکدانەوەی ھەیە:

  • مەبەستی تراسی: واتە «ھزر ناسی» یان «زانستی ھزرەکان»
  • شێوازی کۆمارخوازی لیبڕاڵ
  • واتای ئیفلیجی فیکری و ئاکاری و ھەروەھا جۆرێک لە ڕادیکاڵیزمی ترسناک
  • «دوکتۆرینی سیاسی»

ھەندێ مێژووونووسی فەلسەفە، سەدەی نۆزدەیان بە «سەردەمی ئایدیۆلۆجی» ناو بردووە. ھۆی ئەم ناولێنانەش بۆ پەرێشانی ھزر وبیرگەلێک دەگەڕێتەوە کە دەکرێ بە ئایدیۆلۆجیک پێناسە بکرێن.

ئایدیۆلۆجی جاری وایە مانای پوختە دەبەخشێ و ھەندێ جاریش مانای ناپوخت ؛ واتا ناپوختەکەی بریتییە لە: ھەر جۆرە بیرۆکەیێک کە لە سەر (کردە) چەق دەبەستێ یان ھەر تەقالایەک بۆ نزیک بوونەوە لە کێشە سیاسییەکان لە ژێر تیشکی دەزگایەکی ئایدیۆلۆجیدا. بەڵام مانا پوختەکەی ھەمان شرۆڤەی تراسییە کە پێنج تایبەتمەندی لە خۆ دەگرێ:

  • ١. ئایدیۆلۆجی ، تیۆرییەکی تۆکمەیە لە بارەی مرۆڤ، کۆمەڵگا و جیھانەوە.
  • ٢. بۆ سیستەمی سیاسی-کۆمەڵایەتی، پرۆگرامێکی گشتی ئاراستە دەکات.
  • ٣. گەیشتن بەم پرۆگرامە، ھەڵگری خەباتێکی تایبەتە.
  • ٤. بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی، بێجگە لە ھاندانی خەڵک، لایەنگری ڕاستەقینە و سەرسپاردەی دەوێت.
  • ٥. زیاتر لە ھەوڵی ڕەشایی جەماوەرە، ھەرچەن لە بەڕێوەبردنی ڕۆشنبیرانیشدا دەورێکی تایبەت دەگێڕێ.

بەم پێودانگە دەکرێت زۆر سیستەمی فیکری بە ئایدیۆلۆجی بدەینە قەڵەم. مارکس لە ھەندێ لە وتارەکانی تافی لاوییدا، بە تایبەت لە کتێبی «ئایدیۆلۆجی ئەڵمانی»، ئایدیۆلۆجی بە واتایەکی دزێو و جنێواوی ناو دەبات. ئەو لەم کتێبەدا بە «زڕە وشیاری یا وشیاری درۆ» لێکی دەداتەوە؛ واتە ئایدیۆلۆجی کۆپلە مەرامێکە کە خەڵک خۆیانی پێ فریو دەدەن و وێنایەکی ناڕاست لە جیھان دەئاخنێتە مێشکیانەوە. مارکسییەکانی سەدەی بیستەم کە مانا دزێوەکەی ئایدیۆلۆجییان پشت گوێ خستووە، بۆ مارکسیزم وەک ئایدیۆلۆجی ئەڕوانن و بە «ئایدیۆلۆجی چینی کرێکار» ناوی دەبەن؛ کە بە بڕوای ئەوان ھەڵگر و لەخۆگری راستییە ھەمیشەییەکانی مرۆڤ، جیھان و مێژوون.

سەرچاوە

فەرھەنگی زانستی سیاسی ، ئەحمەد شەبانی

پەراوێز

  1. ^ فەرھەنگی ئێتیمۆلۆژیی سەرھێڵ
خۆجەئیزم

خۆجەئیزم (بە ئینگلیزی: Hoxhaism) چەشنێک مارکسیزم-لێنینیزمی دژەپێداچوونەوەخوازییە کە لە کۆتاییەکانی دەیەی ١٩٧٠ و بە ھۆی لقخواردنەوەیەک لە بزووتنەوەی ماوئیستی، و ئاشکرا بوونی کێشە و ناکۆکیی ئایدیۆلۆجیک لەنێوان حیزبی کۆمۆنیستی چین و حیزبی کاری ئالبانیا لە ساڵی ١٩٧٨ بە دی ھات. ناوی ئەم ئایدیۆلۆجی لە ناوی ئەنوەر خۆجە ڕێبەری بەرجەستەی کۆمۆنیستیی ئالبانیا گیراوەتەوە.

شۆپپارێزی

شۆپپارێزی یان مۆحافزەکاری بە کۆی ھەموو ئەو ئایدیۆلۆجی یە سیاسی، کۆمەڵایەتی و ئایینیانە دەوترێت کە ئەرکی سەرەکی خۆیان پاراستنی بایەخە کۆنەکان و سوننەتیەکانی کۆمەڵگایە.

لیبرالیزم

وشەی لیبرالیزم لە لاتینی لیبر ،واتە سەربەخۆ،ئازاده‌ وە ھاتووە و بۆچوونێکی کۆمەڵایەتی و ئیدئۆلۆژییەکی سیاسییه‌ کە ھەڵگری باوەڕ بە ئازادی تاک وەک بایخێکی بنەمایی . وشەکە لە کەون و مەکانی جێواز مانای جێواز ھەڵدەگرێ ھەر بۆیەشە مانایەکی ڕوون و دیاریکراو لەو چەمکە بەدەستەوەدان ھێندێک دژوارە . دەکرێ بڵێین لیبرالیزم واتایەکی نیزیک بە یەکێتییەک کە بەھەڵگری ناوەرۆکی ئازادی تاک . مافی مرۆڤ ، ئازادی ڕادەربڕین و دیموکڕاسی یە لێکبدرێتەوە . بوونی ژیانی کار وکاسبی دڵخوازانە دە بازاڕێکدا کە بە شێوەی ئابووری ئازاد بەڕێوە بچێ و مافی خاوەندارییەتی خسووسی(مالیکییەتی خسووسی ) کە خۆی ھەڵگری زۆر لێکدانەوەی جێوازە ،بۆ ھەموو دانیشتوان . وەک یەک نموونە لە مەڕ تەزمینی ئازادی -لیبرالەکان لە خۆتێوەگلانی دەوڵەت دە ژیانی خسووسی خەڵکدا بە دووردۆنگییەوە دەڕوانن .لێرە دەکرێ جێوازی نێوان بەشێک لە سوسیال لیبڕالیستەکان کە بە خشکە دەیانەوێ ئابووری (تەسەلی )ڕفاھی کۆمەڵایەتی (بەشی گشتی وجەماوەری یان بەشی خسووسی ) لە ڕێگای وەرگرتنی ماڵیاتەوە دەگەڵ نێئۆلیبڕالیستەکان و ئانارکۆکاپیتالیستەکان کە دەیانەوەی ھێندێک لە خزمەتگوزارییە حکومییەکانیش ھەر بدەنە بەشی خسووسییەکان و ئابوورییە کەشی ھەر خسووسی دابینبکەن. زۆربەی زلحیزبەکانی دونیایە کە خۆیان پێ لیبڕالە ، سوسیال لیبرالن . لە ئەمریکایە وشەی لیبرالیزم دە دونیای سیاسەتدا بۆتە وشەیەکی دزێو دەنێو دەستەچەپییەکاندا کە پێیانوایە نوێنەرایەتی بەشێکی گەورەن کە شوینەواریان بەسەر چۆنیەتی بازاڕدا ھەیە .

مەسیحییەت

ئایینی مەسیحییەت (لە وشەی عەرەبی مەسیح، بەواتای شۆراو بە ڕۆنێکی پیرۆز، بە ئینگلیزیی: Christianity، لە وشەی یۆنانی: Xριστός، Khristos، یاخود "Christ"، وێژەیییانە: "کەسێکی پاکبووەوە لە گوناح") لەکوردەواری پێیان دەڵێن (فەلە)،یەکێکە لە ئایینە ئاسمانییەکان، ئایینە ئیبراهیمییەکان و ئایینە یەکتاپەرستییەکان، رەگی وشەی مەسیحییەت لە مەسیحەوە هاتووە، بەواتای کەسی هەڵبژێردراو یاخود بە ئاو شۆراوە و پاکبوەوە، ئەم ناونانەش ئەگەڕێتەوە بۆ مەسیح یاخود یەشوو کە بەپێی بڕوای مەسیحییەت بێ، یەشوو کوڕی خوایە، خودای جەستەگەرە، خودای بەوەفایە و هتد... لەو جۆرە ناونانانە؛ ئاینی مەسیحییەت لەئێستادا گەورەترین دینە و بە پلەی یەکەم دێت و بەدوای ئەویش ئاینی ئیسلامە.

مێژووی درووستبوونی مەسیحییەت ئەگەڕێتەوە بۆ دەوروبەری ساڵی ٢٧ ی زایین لەڕەگێکی هاوبەش لەگەڵ ئایینی جودایزم، کە تا ئێستا شوێندەستی ئەو ئەسڵییەتە هاوبەشییە وەک خۆی ماوەتەوە لەڕێگەی بەپیرۆزڕاگرتنی تەورات و تەناخ لەلایەن مەسیحیەوە کە ناوی دەبەن بە پەیمانی کۆن کە بەشی یەکەمی کتێبی پیرۆز پێک دێنێ لەلای مەسیحییەکان لەکاتێکدا کە پەیمانی نوێ، بەشی دووەم پێک دێنێ. مەسیحییەکان پێیان وایە کە پێشگوێیەکانی کە پێغەمبەرانی پەیمانی کۆن کردوویانە، لە یەشوودا رووی داوە، ئەمەشە هۆی رێزگرتنییان لە تەورات، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی پەیمانی نوێ باس لە خوێندنەکان و ئامۆژگارییەکان و ژیانی مەسیح دەکات، کە کۆی بڕواکانی مەسیحییەت پێک دێنێ.

زۆرترین شوێنکەوتووانی مەسیحییەت لەچەندین مەزهەب، بڕوایان وایە کە یەسووع، مەسیح و کوڕە واتە کەسی دووەمە لە سێ شێوەیی خودا، هەروەها ئەو خواوەندێکی کامڵە. هەروەها لە مریەم ی پاکیزە لەدایک بووە بە شێوەیەکی دەرئاسا. لەماوەی ژیانی زەویینیدا، خاوەنی کۆمەڵێک زۆر لە دەرئاسایی و شتی سەرسورهێنەر بووە، دواتریش لەخاچدرا و کوژرا بەهۆی کوفر و گوناهەکانی مرۆڤەوە، پاشان دواتری لە مردن هەڵدەستێتەوە لەڕۆژی سێیەمدا و دەگەڕێتەوە بۆ ئاسمان یەکگرتوو لەگەڵ خودای باوک، بەوجۆرەی کە رۆحی لەلای ئاسمانە و لەڕۆژی قیامەتدا دەگەڕێتەوە بۆ سەرزەوی و ئاشتی دەگەڕێنێتەوە و ژیانی نەمری ئەدا بە چاکان و باشان لە بەهەشتدا.

حەوزی شەرقیی دەریای سپی ناوەڕاست چەقی قورسایی ئایینی مەسیحییەت بوو لە سەدە سەرەتاییەکاندا و قودس، ئەنتاکیە، ئەلرەها، ئەسکەندەرییە پایتەختی رۆشنبیریی مەسیحییەت بوون پێش گواستنەوەی بۆ رۆما و قوستەنتینیە و کاریگەرییان لە سەدەکانی ناوەڕاستدا.

مەسیحییەت زۆرێکی ناڵاند لەسەرتاکانەوە بەدەست سەرکوتکردن و کپکردنەکانی ئیمپڕاتۆرییەتی رۆمانی بەڵام لەسەدەی چوارەمەوە ئایین زاڵبوو بەسەر ئیمپڕاتۆرییەتدا سوودی لە رۆشنبیریی یۆنانی و رۆمانی وەرگرت و بەقووڵی کاریگەرییان هەبوو لەسەری. وەک هەر ئایینێکی دی، لەناو مەسحییەتدا کۆمەڵێک هۆز و مەزهەب و کڵێسا سەری هەڵدا کە پۆلێن دەکرێن بۆ شەش خێزانی گەورە: شەقبوونەکان هاوکات بوون لە سەدەی چوارەمدا کاتێ کە کڵێساکانی ئۆرسۆدۆکسی رۆژهەڵاتی و ئۆرسۆدۆکسی کۆن لەیەک جیابوونەوە، لەپاش ئەو ساڵی ١٠٥٤ شەقبوونی گەورە روویدا لەنێوان کاسۆلۆکییەت و ئۆرسۆدۆکسی رۆژهەڵاتی دواتریش پرۆتستانییەت لەماوەی سەدەی شانزەهەمدا کە ناسراوە بە چەرخی چاکسازیی. وەک چۆن کاریگەر بووە، مەسیحییەت کاریگەریشی بەسەر ئایینەکانی ترەوە هەیە و جێدەستی زۆر دیاری هەیە لەسەر شارستانییەتی نوێ و مێژووی مرۆڤایەتی لەچەندین سەدە و چەرخی جیا جیادا.

بە زمانەکانی تر

This page is based on a Wikipedia article written by authors (here).
Text is available under the CC BY-SA 3.0 license; additional terms may apply.
Images, videos and audio are available under their respective licenses.